خەفەتبار نەبی                                      ڕه‌حمان سۆفی

 

شەوی بەسەر چوو،

ڕۆژی نەهاتوو،

چاوەڕوانی هەنوکەش

ناپیاوانە گیان پڕوکێنن.

دڵەکەم، خەفەتبار نربی

سروەی تێپەڕیو،

یادی دوێنێ بە ئەمڕۆ دەبەخشێ.

پڕشنگی خۆرەتاوی سەوز،

ئاژینی ئاوەنیای هەنوکە دەبێ

گۆیزەوی لە مێژ ساڵە

تینی خۆری لە خۆگرتووە

ژیانی تیف تیفە داوە.

 

08.02.2016