ڕەشەزام

نازم حیکمەت، ئۆوگستی 1959

و. لە فارسییەوە : ھەژێن

 

 

لە پەڕەی یەکەما، لەسەر دوو ستوون

                                                                       دوو مناڵی ڕووتەڵە خەوتوون

لە پەڕەی یەکەما، لەسەر دوو ستوون

                                                                       مشتێ پێست و ئێسقان

کون کون و قەڵیشاوە، گۆشتی لەشیان

یەکێ لە ' دیاربەکر'ەوە، ئەوی دیکە خەڵکی ' ئۆرگانی ' ،

دەست و پێیان لارووێر

ئێسکەپەیکەریان گەورە و

دەمیان بە هاواری ترسناکەوە داچڕیوە

کێ دەزانێ، ساڵانە چەند هەزاریان

بێ ئەوەی لە ئاوی تاڵ تێربن، دێن و دەڕۆن ...

جەنابی ڕاوێژکاریش :

(دەك ڕەشەزام بگرێ)

دەڵێ " هیچ جێی مەترسی نییە"

 

 

 

 

*یەکێکە لە کۆمەڵە هۆنراوەیەكی هۆنەر کە لە هاوینی ٢٠٠١دا، لە زمانی فاسییەوە وەرمگێڕاون. www.hezheen.tk

 

 

 

 

Rreşezam

 

Nazm Hkmet, Owgist 1959
w. le Farsyewe: Hejn


le Perrey yekema, leser d Stn
d Mnall rtelle xewtn
le Perrey yekema, leser d Stn
Mişt Pst sqan
kun kun qellşawe, Goşt Leşyan
yek le ' Dyarbekir'ewe, ew dke xellk ' Organ ' ,
Dest Pyan laruwr
skepeykeryan gewre
Demyan be Hawar trisnakewe darrwe
k dezan, sallane end hezaryan
b ewey le Aw tall trbin, dn derron ...
cenab Rawjkarş :
(dek Reşezam bigr)
dell " h cy metris nye"


 

 

 

*yekke le komelle Honraweyek Honer ke le Hawn 2001da, le Zman Fasyewe wermigrrawn www.hezheen.tk