وسه‌ران
نووسراوه‌ی ئه‌ده‌بی
بالۆره :
وشه‌ی بالۆره ، یه‌كێك له وشه ره‌سه‌نه‌كانی زمانی كوردیه . له روانگه‌ی ریشه‌ی وشه ناسی (Etymology)وه‌وه ، وشه‌ی لفه‌و دوانه‌ی وشه‌ی به‌یت ه ( بۆ وینه ، ده‌ڵێن به‌یت و بالۆره ) و پێك هاتوه له دو به‌شی با + لۆره،كه‌به‌شی با هه‌ر به مانای بایه و به‌شی لۆره به مانای له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگ و سرووده . له روانگه‌ی وشه‌ناسی (Terminology) ه‌وه ، به چه‌شنه سروودێكی كورتی كوردی ده‌ڵێن ، كه زۆرتر بریه‌تیه له شتی حه‌مماسی ، مێژویی و…. بالۆره هه‌م ده‌توانێ فۆلكلۆر بێ ( ئاهه‌نسازه‌كه‌ی مه‌علووم نه‌بێ ) و هه‌م ده‌توانێ كه‌سێك له حاڵی حازردا ، بۆخۆی سازی بكا و بیڵێ . تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌كیه‌كانی بالۆره ئه‌مانه‌ن :
1-ناڵێن بالۆره ده‌ڵێن ، به‌ڵكه ده‌ڵێن بالۆره لێده‌ده‌ن .
2- زور تر كوڕی كه‌متر له 15 ساڵ ته‌مه‌ن ، بالۆره لێی ده‌ده‌ن .
3-بۆ لێدانی بآلوره ، گه‌رو ده‌كه‌ن به ساز و له حاڵێكدا ، كه بای نێو سی له گه‌رو دێننه ده‌ره‌وه،
به نووكی ته‌واوی قامكه‌كان ، كه كۆ كراونه‌ته‌وه و بوون به مشت ، به نه‌زمی ویستراو، له
له لای چه‌پی گه‌رو ده‌ده‌ن ( به‌ڵام ئه‌گه‌ر بالۆره لێده‌ر چه‌پده‌ست بێ، ده‌دا له لای راستی گه‌رو) . به ده‌رهێنانی با له گه‌رو و لێدانی گه‌رو به قامكه كۆكراوه‌كان ، ده‌نگێك ده‌ردێ كه پێی ده‌ڵێن بالۆره .
4- بالۆره زیاتر به هه‌وای خاو لێده‌درێ ، نه‌ك كرژ .
بۆ وێنه ، یه‌كێك له بالۆره ناسراوه كان ، بالۆره‌ی كه‌ریمی جانگیره . كه‌ریمی جانگیر كه‌سیك بوه ، كه له زه‌مانی رێژێمی پادشایه‌تیدا ، له ئێران له ده‌ست زوڵم و زۆری ژاندارم ، ده‌ستی داوه‌ته تفه‌نگ و چوه‌ته كێ‌و . ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ركوت كردنی ، خه‌ڵكی لێ هان داوه و وه‌ك هه‌میشه ، هۆره‌ی د اری بۆ قه‌ڵه‌شاندنی دار به‌كاربردوه ، كه له ئاخردا كه‌ریمی جانگیر و چه‌ند دانه‌ش له هۆره‌كان كوژراون . یه‌كێك له دێڕه‌كانی ئه‌م بالۆره‌یه ، ئه‌مه بوه :
كه‌ریم ، كام كه‌ریم ؟ كه‌ریمی جانگیر
زگی دڕاوه به گولله‌ی سێ تیر خه‌به‌ر به‌رنه‌وه بۆ خاڵه جانگیر
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م باسه زانستیه :
وتنی بالۆره‌هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه .
كه‌ریمی جانگیری دیكه‌ش زۆر به‌رێوه‌ن .
هه‌ر ئه‌ندامێك ، كه دژی له‌شی خۆی كاربكا ، ئاخریه‌كه‌ی ده‌ڕزێ . هۆنراوه :
هه‌ر دارێك ، كه بو به هۆره بۆ گه‌لی خۆی بو به خۆره
پاش ئه‌وه‌ی خۆی پێ ئه‌شكێنن له ئاوردا ، ئه‌یسووتێنن
رووناكبیری دڵتاریک !
ره‌وڕه‌وی دارین :
من له مه‌یدانی ئه‌ده‌بدا، ره‌خشی هه‌ستم زین ئه‌كه‌م
ئاوی باغی شێعر ئه‌دێرم ، ئه‌شكی رۆح ئاژین ئه‌كه‌م
كێ ئه‌ڵێ عیشقی ولاتم مه‌زهه‌ری بێدینیه؟
من كه دستنوێژی توافی باڵه‌ك و بادین ئه‌كه‌م
بۆ بڕینی رێی نه جاتم ، لاقی پۆڵاییم ئه‌وێ
كوا هومێدی داره داره و ره‌وڕه‌وی دارین ئه‌كه‌م
جابه رسمی به ره‌سمی چاوه‌زاری خاكی پاكی مه‌وته‌نم
ره‌سمی ئه‌سپه‌نده‌ر ئه‌كێشم،چه‌پكی گوڵ په‌رژین ئه‌كه‌م
خۆشه‌ویستی نیشتمانم مه‌زهه‌بی سۆرانیه
فه‌لسه‌فه‌ی واژه‌ی محه‌ببه‌ت رۆژ و شه‌و ته‌ڵقین ئه‌كه‌م
بیشم كه‌وڵ ، هه‌رنامه‌وڵ !
10/7/2003
بۆ وێنه ، یه‌كێك له‌و شتانه ئه‌مه‌یه ، به به‌شێك له هه‌وه‌ڵی وه‌رزی به‌هار ده ڵێن” مانگی لاهه‌ڵكڕێنه ” ، كه مانای ئه‌مه‌یه ،له‌م كاته‌ی ساڵ دا ، هێشتارسق و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵداری ، كشتوكاڵی و شتی دیكه به مشه(مه‌باح) پێ نه‌گه‌یوه و له گونده‌كانی ئه‌و كاته ، ئه‌گه‌ر میوانێك شتێك هاتبێ ، هیچی وا نه‌بوه خانه خۆی بۆ میوانی دابنێ و له‌به‌ر هیچ ده‌ستنه‌كه‌وتن و دامان ، خانه خوێ ، لاأڕنی خۆی هه‌ڵكڕاندوه. دیاره ئه‌و كاته ، له گونده‌كان ،به‌و چه‌شنه دووكان و شتی واش به‌بوه ، كه شتی پێویست له دووكان بكڕن .
جا ، له رۆژێكی بارانی دا ، هه‌وه‌ڵی وه‌رزی به‌هار و كاتی لاهه‌ڵكڕینه ده‌بێ و دو كه‌س ،به قه‌راغی چۆمێك دا ، له گوندێكه‌وه ده‌چن بۆ گوندێكی دیكه . هه‌ر وا به ده‌م رێگه‌وه خه‌ریكی قسه كردن ده‌بن . یه‌كێكیان كه ناوی به‌نگین ده‌بێ ، له‌پڕدا هاوارێ لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ ” خودا ده‌لیلی داماوه ! ، ته‌ماشای نێو چۆمه‌كه بكه ، به هۆی سێڵاوی بارانی ئه‌مشه‌و ،سێڵاو خیگه‌یه‌ك رۆنی هێناوه ، بڕوانه چۆن چۆمه‌كه ده‌ی تلێنێ . خۆت ده‌زانی كاتی لاهه‌ڵكڕێنه‌یه ، هێشتا زوه و رۆن و شت ده‌ست ناكه‌وێ . ده‌رۆم ئه‌و خیگه رۆنه ده‌گرمه‌وه ، جا به‌یه‌كه‌وه به‌شی ده‌كه‌ین ” .
به‌نگین رۆیی به كرژی خۆی خسته نێو چۆمه‌وه‌كه‌وه وزۆر به رژدی به خه‌یاڵی خۆی ، خه‌ریكی ده‌رهێنانی خیگه‌رۆن بو . كاكه خاسی هاواڵیشی له قه‌راغی چۆمه‌كه دانبشتبو ، چاوه‌ڕوان بو ، كه به‌نگین خێگه‌رۆن له چۆم بگرێته‌وه و ده‌ری بهێنێ . به‌نگین زۆری پێچ‌و، هه‌ر مڕخێش مڕخێشی بو و خێگه‌ی بۆ ده‌رنه‌ده‌هات .
كاكه خاس ، كه له به‌ر ته‌وژمی باو باران وه‌ڕه‌س ببو و هه‌ر چاوه‌رێی به‌نگین و خێگه رۆن بو ، بانگی له به‌نگین كرد و تی ”وه‌ره ده‌ره‌وه ، له سه‌رما قڕت هات ، له خیگه گه‌ڕی ، بیشمان كه‌وێ ، نامانه‌وێ ! ”.
به‌ڵام به‌نگین وه‌ڵامی داوه‌و وتی ” كاكی خۆم !من له خۆوه به ته‌مای خیگه‌ی رۆن بووم، خو ئه‌مه خیگه نیه ، به‌رازه ، باوشی له نێو قه‌دم توند كردوه ، من ئه‌وم به‌رداوه ، ئه‌و من به‌رنادا .
جا به‌م تاقیكاریه‌ی به‌نگین و كاكه‌خاس ، ده‌بێ بزانین نابێ قه‌ت ئیدی به گۆتره ، به ته‌مای خیگه رۆن وه‌دوای به‌راز بكه‌وین ، چون ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌راز به‌رده‌ین ،به‌راز له كۆڵی ئێمه نابێته‌وه و وه‌ك به‌نگینی ساویلكه ، به‌راز ده‌مانخنكێنێ .
خاتو دانیێه‌ل میتێڕان پیاوتره یا ئاغا ژاك شیراك ؟
هه‌ڵسوكه‌وتی بڕێك له به‌رپرسانی ئێستای جیهان كارێكی وای كردوه ، كه هێندێك له وته‌ی نه‌سته‌ق و په‌نده پێشینانه‌كان ، كه به پێنووسی هێژای نووسه‌ری مێژو، له‌سه‌ر لێنووسی سنگه‌كان نووسراون و ساڵگه‌لی زۆر، سنگ به سنگ وه‌ك گیان پاریزراون ،به درۆ بكه‌وه‌نه و چه‌شنی پرده‌كه‌ی ساحێبیان لێ بێ ،كه چۆمه‌كه‌ی ژێری ،له‌دوای سێڵاوێكی بله‌وه‌ز ( توخوس )، له بن پرده‌كه لای داب‌و و كه‌وتبوه ده‌راوی خوار پرده‌كه‌و ژێری پرده‌كه وا وشك ببو ، كه هه‌م رێبواره‌كان و هه‌م خودی پرده‌كه ،به دیتنی ئه‌م كاره‌ساته سه‌یره ،وا سه‌ریان سۆڕ مابو ، كه ده‌میان ببوه تاقی چرا .
بڕێك له‌و وته نه‌سته‌قانه ، كه به گوڕ به درۆ كه‌وتونه‌ته‌وه ، ئه‌مانه‌ن :
پیاوانه قسه بكه ؛ پیاوه‌تی بكه ؛ خۆ تۆ پیاوی ؛ بڕۆ مه‌رد به ؛ ئه‌ی نامه‌رد و زۆر وته‌ی نه‌سته‌قی دیكه . پێویسته ئه‌مه‌ش روون كه‌مه‌وه ، كه به گشتی ژن له پاو كه‌متر نیه و له زۆر بواری ژیانیشدا ، زۆر له پیاو لێهاتو تره ، كه ئه‌م مه‌به‌سته هێنده روونه ، باسكردنی وه‌ك نیشاندانی هه‌تاوه .
یه‌كێك له‌و خاڵه هه‌ره به‌رچاوانه‌ی ، كه به‌داخه‌وه ئه‌و وته نه‌سته‌قانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان خستوه‌ته ژێر پرسیاری بیرمه‌ندان ، هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی سه‌ره ژنی مه‌زنی مێژوی فه‌ڕانسه، رێزدار خاتو دانیێه‌ل میتێڕانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی كز‌و لاوازی ژاك شیراك ، سه‌رۆك كۆماری وڵاتی فه‌ڕانسه‌ی لانكی شارستانه‌تی مۆدێڕن .
خاتو دانیێه‌ل میتێڕان - ئه‌ویش هه‌ر به قه‌ولی وته‌ی نه‌سته‌قی كوردی ” به بستێك ده‌سماڵه‌وه ” - ، بۆ گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد ، هه‌میشه له‌مپه‌ر و پشتیوانێكی زۆر دڵسۆز بوه . كامه كورد نازانێ كه ئه‌م ئافره‌ته به‌رزه بیره ،له به‌ر په‌رۆشی بۆ مافی فه‌وتاو و پاشێلكراوی كورد و دیتنی هه‌رێمی كوردستان به چاوی خۆی ، زوربه‌ی كوێره دێ ، هه‌وار، لێڕه‌وار و شارگه‌لی كوردستان ، ته‌نانه‌ت به سواری هێستر گه‌ڕا وه و له هیچ یارمه‌تیه‌ك به كورد درێغی نه‌كردوه . به چه‌شنێكی وا كه جێگه‌ی خۆیه‌تی گه‌لی كوردستان ، ناسناوی ” دایكی كورد” به‌م ژنه قاره‌مانه بدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ، سه‌رۆك كۆمار ژاك شیراك ده‌بینین ،كه تا دوا هه‌ناسه‌ی پیسی رێژیمی مرۆڤكوژی به‌عس ، به چنگ و سنگ،لایه‌نگری پاراستنی ئه‌و تاقمه كوردكوژ و مرۆڤكوژه بو ، نه‌ك لاگری سه‌ربه‌خۆیی عێڕاق و شت . عێڕاقی ژێر ده‌ستی سه‌ددام و سه‌ر به خۆیی و دێمۆكڕاسی !!!؟؟؟ . ئه‌گه‌ر به ورده فه‌رمایشتی ژاك شیراك بوایه ، كووسه‌ی/ عووده‌یش ، ده‌بوونه ، به‌ششار/مه‌ششار ؟ تا ئه‌و فڕانكه فه‌ڕانسه‌ییه‌كانی نێرراو بۆ عێڕاق باش بپپارێزێ. جا، به قه‌ولی كوردی”كه‌ر بێنه و چه‌ققاله باركه ” .
له‌گه‌ڵ رێزدانان بۆ ته‌واوی ئافره‌تگه‌ل و پیاوگه‌لی مه‌زن ، زانا و هێژای رابوردو و هاوچه‌رخی كورد و جیهان ، پرسیارتان لێ ده‌كه‌م ، كه ئایا خاتو دانیێه‌ل میتێڕان پیاو(مه‌رد)تره ، یا ئاغا ژاك شیڕاكی بێ ریش و سمێڵ ؟
قسه خۆشێك ده‌یوت ” شیڕاك به‌و كاره‌ی كه كردی ، ”ئه‌لف” و ” كاف ”ه كه‌ی” له كیس چوه و هه‌ر … ه‌كه‌ی ماوه . ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ، كه گه‌لی بیرمه‌ندی فه‌ڕانسه ، نه‌وه‌كانی ڤۆڵتێر ، ئه‌لێكساندر دووما ، ژان دارك و … ، له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا ، له باتی كوێره ئه‌ستێره‌ی شیراك ، له‌به‌ر شه‌وقی پڕشنگداری خۆری دانیێه‌ل میتێڕان دانیشن و به‌م هه‌ڵبژاردنه ، خه‌ڵكی كورد به تایبه‌ت و خه‌ڵكی جیهان به گشتی ،له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی سه‌یری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ئاشت بكه‌نه‌وه ؟.
شانۆی مێژوێێ ” كلاشی مام ئاشه‌وان ”:
هه‌ر وه‌ك زۆرجاران عه‌رزم كردوون ، پێویسته خۆمان رووداوه‌كانی وڵاتمان به دروستی بننوسین ، ده‌نا بێگانه‌گه‌ل ، وه‌ك پێش‌و به نادروستی بۆمانی ده‌نووسن و وه‌ك ته‌وقی زالم ده‌یخه‌نه ملمان ، كه داوه‌ری مێژوش ناتاونێ ده‌ری بهێنێ . وا باشه ئه‌مه‌ش بزانین ، ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی كه ئێستا لێره‌دا دآیانخوێننه‌وه ، ره‌نگه هێندێك كه‌س ئه‌مڕۆ پێتان شتێكی گرنگ نه‌بێ ، به‌ڵام له داهاتودا ، ده‌بێته به شێك له مێژو و مێژوی شانۆگه‌ری كورد :
پێشه‌كێه‌كی كورت ، به‌ڵام پێویست :
ساڵی 1946 ، له كۆماری مه‌هاباد ، بابم ” سه‌رهه‌نگ برایم سه‌لاح” ، فه‌رمانده‌ی ته‌واوی هێز(فرمانده كل قوا ) ی كۆمار بو. بابم له‌و كه‌سانه بو هه‌تا دوا رۆژی ته‌مه‌نی (1962)، ئه‌ویندارێكی یه‌كجار به ئه‌مه‌كی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌لاله كوردیه بو( كه به‌شێكی زۆریشی به ئیرس به من گه‌یوه ) ، جا له‌به‌ر ئه‌وه له‌پاش تیكچوونی كۆمار یش زۆر جار بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆی به تاسه‌وه بۆ من ده‌گێڕاوه ، كه تا جێگه‌یه‌ك بیرم بڕ ده‌كا ، یه‌كێك له‌وانه تان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ،بۆ ده‌گێڕمه‌وه :
هاوینی ساڵی 1946 ،به‌شی فه‌رهه‌نگی كۆمار ، له مه‌هاباد ، كۆڕێكی فه‌رهه‌نگی – هونه‌ری پێكهێنا . ئه‌م فێستیواڵه ناوی گاڕدێن پارتی( جه‌ژنی نیو باغ )ی لێ‌نرا . له‌م گاڕدێن پارتیه‌دا ، كه چه‌ند رۆژ درێژه‌ی كێشا ، زۆر به‌رنامه‌ی فه‌رهنكی و هونه‌ری به‌ڕیوه چو ، كه به‌شێك له‌وانه شانوی ”كڵاشی مام ئاشه‌وان” بو.
شانۆی كڵاشی مام ئاشه‌وان ، به‌م چه‌شنه نیشان درا :
كابرایه‌كی كورد بو ، كه ئاشه‌وانی ئاشێكی ئاوی قه‌راغ شاری سابڵا‌غ بو . ئه‌م ئاشه‌وانه تێكۆشه‌ره ، كڵاشێكی هه‌ورامی بو، كه ته‌مه‌نی هه‌ر نه‌ختێك له ئاشه‌وان كه‌متر بو .
كابرای ئاشه‌وان دیبوی و بیستبوی كه كه‌وشی جیر ( چه‌شنه كه‌وشێكی تایبه‌تی كاگه‌ران وه‌رزیران ) ،وه‌ك شتێكی نوێ و تازه هاتوه‌ته بازاڕ ، چو به هه‌ر چه‌رمه‌سه‌رێیه‌ك بو ، جووتێ كه‌وشی جیری تازه‌ی له نێو شاری مه‌هاباد كڕی و لێ بڕا كه كڵاشه كۆنه‌كان بخاته‌ده‌ده‌وه و به قه‌ولی خۆی له ده‌ستیان رزگار بێ .
كابرای ئاشه‌وان وتی : ئه‌م كڵاشه كۆنانه ساڵیانی ساڵ چاوی منیان كوێر كرد و ده‌ستیان له یه‌خه‌م هه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌گرت ، وا چاكه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌یان لێ بكه‌مه‌وه ، تووڕیانده‌مه نێو حه‌وشه‌ی ماڵی ئه‌و جیرانه . جا به هێز و توانای خوێ ، هه‌تا ده‌ستی گرتی كڵاشی حه‌وا دا بو حه‌وشی جیران . به‌ڵام له حه‌وشی جیرانه‌كه ، كڵاش كه‌وت له‌سه‌ری منداڵه ساواكه‌یان و ئه‌وانیش كه كڵاشی مام ئاشه‌وانیان ده‌ناسی ، هاتن كڵاشه‌كه‌یان وه‌ك به‌ڵگه هینا بۆ لای مام ئاشه‌وان و شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌كیه‌كی گه‌وره‌یان بو تۆڵه‌سه‌ندن له ئاشه‌وان ساز كرد . تا به نێونجی گه‌ری ردین سپی گه‌ڕه‌ك ، ماڵی هاوسێ چاوپۆشیان له ئاشه‌وان كرد – به‌ڵام به مه‌رجێك كه ئاشه‌وان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ، ئاردی كابرای جیران ، به بێ مزه ( خۆڕایی) بهاڕێ .
كابرای ئاشه‌وان كاتێك كه دی كڵاشه كونه هه‌م زه‌ره‌ری لێدا و هه‌م هاتیشوه‌وه بۆ لای ، هێنایدیسان ، به ته‌واوی هێزی خۆی ، كڵاشی تووڕدا بۆ سه‌ر دوڵیانی ئاشه‌كه‌ی خۆی . كڵاش كه‌وته نێو ئاوی سه‌ر دۆڵیان و هات له‌زه‌مووره‌كی ئاشه كه گیرا و ئاش خه‌وت . ئاشه‌وان چو ئاش وه‌ستایه‌كی هێناو ته‌واوی زه‌مووره‌ك ، دوڵ ، تۆپ و شتتی ئاشی كرده‌وه ، تا توانی كڵاشه‌كۆن ده‌ربهێنێ و دیسان ئاش بكه‌وێیته‌وه كار . له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا ، ئاش چه‌ند رۆژ نوست و زه‌ره‌رێكی زۆریش له ئاشه‌وان كه‌وت .
ئاشه‌وان ، دوای ئه‌وه كڵاشی حه‌وادا چه‌ند جێگه‌ی دیكه‌ش ،تا له ده‌ستی نه‌جانی ببێ ، به‌ڵام هه‌مو جارێك كڵاش دهه‌بوه‌وه هۆی گرفتوگیری ئاشه‌وان وه‌ك چه‌رمی مه‌ڵكه ، ده‌چوه‌وه ملی .
كاتی ئاخر بو ، كه كڵاش ده‌هاته‌وه بۆ كن ئاشه‌وان ، كڵاش به ئاشه‌وانی وت : ئه‌ی هاواڵی بێ وه‌فا ، چه‌ندین و چه‌ند ساڵ ، له ژێر پێتدا بووم وخزمه‌تم كردی ، به‌ڵام ئێستا كه كه‌وشی نوێت دیوه ، دۆستی كۆن فڕی ده‌ده‌ی ؟!. ئه‌مه یه‌كێك له ناشیرین‌ترین كاره‌كانی مرۆڤه - تا له‌سه‌ر تاقێك ، له ماڵت ، به‌رێزه‌وه دامنه‌نێی و ساڵیانی ساڵ تۆش قه‌ره‌بوی خزمه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی من نه‌كه‌یته‌وه ، من ناڕۆم - ده‌ریشم كه‌یته‌وه ، هه‌ر كیشه‌ت بۆ دروست ده‌كه‌م و هه‌ر دێمه‌وه .
تێبنی : هیچ له بیرم نیه،كه به‌شدارانی به‌دیهێنه‌ری ئه‌م شانویه كێ بوون . به‌ڵام به‌وه‌دا كه ناوی گاڕدێن پاڕتی بوه ، ره‌نگه له نێو باغدا به‌رێوه چووبێ . من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌بیرماوه و ناشبێ شتی زیادی پێوه‌بنێم . به‌ڵام تكایه له ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه پتر له‌م بابه‌ته‌وه ده‌زانن ،به‌رله‌وی كه بچنه خه‌وی قووڵی چه‌ند میلیۆن ساڵه ،زانیاره‌كانی خۆیان به وردی بڵاو بكه‌نه‌وه .
بڵێی فیلمی سینه‌مایی فارسی به ناوی ” كفشهای میرزا نوروز ” له‌م شانۆیه وه‌رنه‌گیررابێ ؟ .
منیش ده‌مه‌وێ وه‌ك كه‌ڵه‌شێر، به زمانی خۆم بخوێنم-قانوونی پێویست نیه!
هه‌موومان ده‌زانین،له درێژایی مێژوی سه‌رده‌مدا ، هه‌مو كوردێكیا به قه‌ده‌غه لێكردنی زمانی دایكی ، له قسه‌كردن به زمانی خۆی بێبه‌ش كردوه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ، قسه‌یه‌كی زۆر كورتتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه ، كه هه‌م وته‌كه‌ی من ده‌سه‌لمێنێ و هه‌م ته‌واوی جیهانی مرۆڤایه‌تی ته‌كان ده‌دا . پێویستیشه بیدركێنم ، كه ئه‌م شته داستانێكی راسته قیینه‌یه ، نه‌ك شتێكی هه‌ڵبه‌ستراو:
ساڵی 1981 ، بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌ستێنی كتێبناسی كوردستاندا، چه‌ند مانگ له وڵاتی به ناو توركیا ( توركستان ) بووم . رۆژێك له گه‌ڕه‌كی ئاكسه‌رای ئه‌سته‌مبووڵ ، له هۆتێلێك لێیان پرسیم “ خه‌ڵكی كوێی “ ، وتم “ كوردم “ . كابرا ، كه ئه‌مه‌ی بیست وتی “ منیش كوردم به‌ڵام ده‌غیلت بم ، له توركیا قه‌ت نه‌ڵێی كوردم ، كارێكی پڕمه‌ترسیه ، ده‌تگرن “ . ئه‌و پباوه بۆ ئه‌وه‌ی كه قسه‌كه‌ی خۆی به من بسه‌لمێنێ ، ئه‌م باسه‌ی گێڕاوه : وتی “ من خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی شاری ئامێدم ، رۆژێك له‌و ئاواییه ، بابم مرد و ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه به‌جێ هێشت . خزم و كه‌سوكار كۆببوونه‌وه و منیش بۆ بابم ده‌گریام . له پڕدو دانه ژاندارمی ترك هاتن و وتیان “ ئه‌ونده هه‌زار لیره جه‌ریمه ته “، منیش وتم“ كارێكی خراپم نه‌كردوه،بۆچی جه‌ریمه بده‌م “.كابرای ژاندارم وتی “ ئێره توركیایه ، به كوردی گریان قه‌ده‌غه‌یه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بابیشت بمرێ . ده‌بێ به تركی بگری . منیش وتم “تركی نازانم ، چۆن به تركی بگریم “ . كابرا هه‌م جه‌ریمه‌ی كردم و هه‌م بڕێك رسته‌ی تایبه‌تی شیوه‌نی بابمردنی تركی فێر كردم و تی “به م رسته تركیانه بۆ بابت بگری “ .
به بیستنی ئه‌م باسه ، زیاتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن نامه‌ردانه داگیركه‌رانی كوردستانی گه‌وره ، به‌قه‌ده‌غه كردنی زمانی كوردی ، كوردیان له نیعمه‌تی قسه كردن به زمانی خۆ بێبه‌ش كردوه و له حاڵێكدا كه له ته‌واوی وڵاته‌كانی جێهان، ته‌نانه‌ت له توركیا و…، هه‌زاران هه زار ساڵه ، كه‌ڵه شێر به بێ دانانی یاسا، به زمانی خۆی( قوولیقوقو ) ده‌خوێنێ، زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه و له سه‌ده‌ی ییست و یه‌كدا ،تازه قانوون داده‌نێن ،كه له هێندێك بارودۆخدا،ره‌نگه مافی ئه‌وه‌ت ببێ به زمانی خوت ، وه‌ك كه‌ڵه‌شێر بخوێنی - تازه ئه‌و یاسایانه‌ش ، له پاش بیست ساڵ ،له زۆر جێگه هێشتا به‌رێزه‌وه له نێو كتێبه قانوونه كاندا ، له‌سه‌ر تاقه‌كۆنه‌كان ، دانراون و تۆزیان لێنیشتوه . خزمینه ! منیش ده‌مه‌وێ وه‌ك كه‌ڵه‌شێر به زمانی خۆم بخوێنم ، قانوونی پێویست نیه ! . مه‌گه‌ر جورمه؟
جا ، چون نه‌یانهێشتوه به زمانی خۆمان بخوێنێن و بدوێین ، ئه‌گه‌ر ته‌جره‌به‌یه‌كیشمان له زمانی كوردیدا ببێ ، زباتر له به‌ستێنی بیستن دایه - وه‌ك كه‌سێك ، كه لاڵ بێ و كه‌ڕ نه‌بێ . ئێستا به پێی ئه‌م ته‌جره‌به‌یه ، مانای راسته‌ی چه‌ند وشه و رسته‌تان ، له فه‌رهه‌نگی لوغه‌تی بیانی عه‌رز ده‌كه‌م :
مانای راسته‌قینه‌ی چه‌ند وشه و رسته :
ده‌نگوباس = درۆ وده‌له‌سه .
شه‌ففاف = به بێ درۆكردنی هه‌میشه‌یی .
شه‌یتان = فریشته .
فریشته = شه‌یتان .
تركی كێوی = بیست میلیۆن كوردی باكوور.
باكوور = كوردستانی (به ناو) عێڕاق .
درۆ = راست .
بڵاوكراوه‌ی كوردی = بڵاوكراوه‌ی دژی كورد ( له هێندێك جێ ).
راڤه‌ی رامیاری = جنێو و بوختان .
خراپ = باش .
دڕو = گوڵ .
رێنێسانس(Renaissance)ی به‌هێزی فه‌رهه‌نگی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان .
بنه‌مای فه‌رهه‌نگی ، یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی چۆنیه‌تی بارودۆخی گه‌لانه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ، بزانین بارودۆخ و به‌رجه‌وه‌ندی گه‌لێك له چ ئاستێكدایه ، ده‌بێ بڕوانینه بنه‌ما و پلله ی فه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌له .
به خۆشیه‌وه ،له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی له ئاستێكی زۆر به‌رز دایه و ده‌توانین بڵێین له دو ده‌هه‌ی رابوردو دا ، رێنێسانس( هه‌ستانه‌وه ) یه‌كی مه‌زن له‌م مه‌ڵبه‌نده روی داوه ، كه ته‌واوی پارێزگه كوردنشینه‌كانی خواره‌وه ده‌گرێته به‌ر :
1-ئازربایجانی رۆژاوایی. 2-كوردستان . 3- كرماشان . 4 -ئیلام . 5- لوڕستان . 6- خوراسان . 7- تاران (ده‌ڵێن تاران نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار كوردی لێیه )! . 8- چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری(لوڕی زۆر لێیه ).
ته‌نانه‌ت له زانستگه‌كانی ئه‌وشارانه‌ش، كه كوردنشین نین و خۆێندكاری كوردیان لێیه ، وه‌ك ئیسفه‌هان ، كاشان ، ئه‌هواز و ئه‌وانی دیكه ،بزووتنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كوردی زۆر به هێزه و بگره گۆڤاری كوردی و شتی واشیان لێ ده‌رده‌چێ و كۆڕی فه‌رهه‌نگیش ده‌گرن.
به چاوخشاندنێكی ورد به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ، ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م بزووتنه فه‌رهه‌نگیه ، خوێندكاره كورده‌كانی زانستگه كانن ، وئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بریه‌تیه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ، به‌ڵام هه‌ر له‌م خاڵانه دا قه‌تیس نابێ :
1- ده‌ركردنی گۆڤار ، بڵاڤۆك و نووسراوه‌ی كوردی و نیوه كوردی ، به چه‌شنێك كه ئێستا پتر له 30 دانه ی وا هه‌یه ، بۆ وێنه : گۆڤاری راڤه ، سارێژ ، مانگه شه‌و ، وێڕا ، زاگڕۆس ، سۆما ، چیا و زۆر بڵاڤوكی دیكه ، كه گشتیا ن به هۆی خوێندكاره كورده‌كانه‌وه ده‌رده‌چن .
2- پێكهاتنی كلاسگه‌لی كوردی له زانستگه‌كان ، بۆ وێنه زانستگه‌ی عیلم و سه‌نعه‌ت و شه‌هید به‌هه‌شتی تاران .
3- پێكهاتنی ناوه‌ندگه‌لی فه‌رهه‌نگی كوردی له زانستگه‌كان ، بۆ وێنه ناوه‌ندی كازێوه ، له تاران.
4- پێكهێنانی كۆنگه‌ره ، سێمینار و كۆبوونه‌وه‌ی كوردی له لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ، بۆ وێنه كۆڕی رێزلێنان له ماموه‌ستا هه‌ژار ، حه‌وته‌ی كورد ، جه‌ژنی ده‌رچوونی خوێندكاره كورده‌كان و چه‌ندین شتی دیكه ، له ساڵی 2002 دا ، له زانستگه‌كانی تاران .
له یه‌ك رسته دا ، ده‌ڵێم بڵێم ، كه ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، خوێندكاره كورده‌كانی زانستگه‌كان ، رێبه‌ری ئه‌م رێنێسانس و بزووتنه‌وه فه‌رهه‌نگیه‌ن .
دیاره نه‌خشی رۆشنبیرانی دیكه‌ش، كه خوێندكاری زانستگه نین به نۆبه‌ی خۆی كرنگه ، بۆ وێنه :
- ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی كوردی له زوربه‌ی شاره‌كان و ته‌نانه‌ت شارۆچكه و شاره دێكان پێك هاتوه ، كه خزمه‌ت به زمان ، فه‌رهه‌نگ و ئه‌دبی كورد ده‌كه‌ن . له بڕێك له شاره گرنگه‌كانی وه‌ك سنه ، چه‌ند ئه‌نچومه‌نی ئه‌ده‌بی هه‌یه . له تارانیش ، ئه‌نجومه‌نێك دروست بوه .
- كۆڕی كوردانی تارن (KKT) پێكهاتوه ، كه یه چه‌شنێكی به‌ربڵاو خزمه‌ت به زمان ، فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كورد ده‌كا . ئه‌م ناوه‌نده‌ش ، چوار ساڵه كلاسی كوردی داناوه و له ساڵدا ده‌یان كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی كوردی ده‌گرێ و وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی كوردی ده‌ناسرێ . خه‌ڵكی هێندێك له شاره جۆربه جۆره‌كانی كوردستانیش له تاران، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ناوچه‌یی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه ، بو وێنه ماڵ(ناوه‌ند)ی كرماشان .
- رۆشنبیرانی دیكه‌ش ، له‌م به‌ستێنه دا به زمان، فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كورد خزمه‌تی شێلگیرده‌كه‌ن ، كه بۆ وێنه ئاماژه ده‌كه‌م به گۆڤاری سروه ، زرێبار ، مه‌هاباد ، كۆچیل و حه‌وته‌نامه‌ی ئاویه‌ر و سیروان .
- كتێبێكی زۆریش بڵاو بوه‌ته‌وه یا ئاماده‌ی چاپه ، كه ره‌نگه ژماره‌یان به سه‌دان دانه بگا .
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیاهێندێك له چالاكیه فه‌رهه‌نگیه‌كان بوون . شتێكی یه‌كجار گرنگی دیكه ئه‌وه‌یه ، كه خه‌ڵكی كوردی رۆژهه‌ڵات ، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ، زۆرتر هۆگری ده‌رس خوێندن و هونه‌ر بوون ، بۆ وێنه ئێستا له زۆر بنه‌ماڵه دا هونه‌رمه‌ندێك هه‌یه ، بۆ وێنه : نووسه‌ر ، هۆنه‌ر ، وێنه‌گه‌ر ، شانۆگه‌ر ، په‌یكه‌رتاش و شتی وا .
دیاره هه‌موومان ئه‌م بزووتنه‌وه پیرۆزه به گزنگێكی هه‌ره رووناكی هیوا ده‌رانین ، كه زوربه‌ی سووته‌مه‌نی مۆتۆڕه‌كه‌ی ، هه‌ستی گه‌رم و دڵسۆزانه‌ی خودی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و به عه‌مه‌ل - نه‌ك هه‌ر به قسه - دروشمی سه‌ره‌كیان ئه‌م رسته پیرۆزه‌ی خواره‌وه‌یه كه بوه به مه‌ره‌كه‌ف و له قاڵبی هۆنراوه‌دا ، له له پێنووسه‌كه‌ی من رژاوه . منیش وه‌ك مازو به دیاری به‌رم بۆ بانه - پێشكه‌شی ده‌كه‌م به ئێوه‌ی خاوه‌ن بیر و خۆشه‌ویست :
چه‌كی كاری ،رمی پێنووسه ئێستا مه‌یانی شه‌ڕ ، په‌ڕه‌ی لێنووسه ئێستا
سروودی جه‌نگ،گه‌شه‌ی رێنووسه ئێستا په‌ری زانست ،كچی ڤێنووسه ئێستا
له ئامێزی ژیانا بیر و ته‌گبیر بڕشتی زیاتره تا شیر و تاتیر
گه‌لۆ ! رابن ، به زاری خۆ بخوێنن وشه‌ی خه‌وتن له جێ‌دا ، راپه‌ڕێنن
به‌ڵام به‌ستێنی رادیۆ ، مانگه‌واڵه ( كاناڵی فه‌زایی ) و تێلێڤیزیۆنی كوردی ، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، راڤه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵده‌گرێ ، كه له له داهاتودا ، له نووسراوه‌یه‌كی جیاواز دا، باسی ده‌كه‌ین .
2002.12.5 ی زاینی = 2702.12.5 ی كوردی