ده‌سته‌ی نووسه‌ران
شێعری : فریدون مشیری وه‌رگێر: حه‌سه‌ن ئه‌یوب‌زاده
|
جادووی بێ شوێن پر که پیاڵه‌که! ئه‌م ئاوه به گڕه، زۆر له‌مێژه وه‌فریای حاڵی خراپم نایه، ئه‌م ده‌فرگه‌له که به‌دوای یه‌کتردا هه‌ڵده‌درێن، ده‌ریای ئاگره که هه‌ڵیده‌قوڕێنم، گێژاوه ده‌مرفێنێ و ئاو نامبا، من به‌ئه‌سپی چه‌مووش و ئه‌فسونی شه‌راب، تا ئه‌و په‌ڕی سنووری جیهانی خه‌یاڵ ده‌فڕم، تا کو سارای پر ستێرکی ئه‌ندیشه‌یلی گه‌رم، تا سنووری نه‌ناسراوی مه‌رگ و ژین، تا کوچه‌باخی بیره‌وه‌ریی سرک، تا شاری یاد، ئیتر شه‌راویش، تا لێواری راخه‌ری خه‌م نامبا، ئای هه‌ڵۆی خۆشه‌ویستی! له به‌رزایی ترۆپکی مژاوی دووره ده‌سته‌وه، بفڕه به ده‌شتی خه‌مهێنه‌ری ته‌مه‌نی مندا، بمبه به‌ره‌و جێیه‌ک که شه‌ڕابیش نامبا ، من ئه‌و بێ ستێرکم که هه‌ڵۆ نامبا، له رێگه‌ی ژین‌دا، به‌و هه‌موو تێکۆشان و ئاوات و توونێتییه‌وه، هه‌ر چه‌ند که ده‌ناڵێنم له ناخی دڵه‌وه بۆ: ئاو ... ئاو، ئیتر فریویش به‌ره‌و تراویلکه‌م نابا، پرکه پیاڵه‌که پڕکه!
ستێر، ستێرۆک : ئه‌ستێره تراویلکه : زیخ و ڕه‌مڵێ که له‌به‌ر تاو بریقه ده‌دا و له ئاو ده‌کا:سراب . بروانه هه‌مبانه بۆرینه هه‌ژار. ده‌فر : جێگه‌ی شت تێکردن، ه. ب، پیاڵه، ف: ظرف سرک: قوشقی ، ره‌وه‌ک ف رموک، هیدخ
|