لە دوازدە سوارە و قانع ەوە هەتا ڤەژین

ڤەژینبوکس ، ڤەژین لێکس

ڤەژین ئەمڕۆ بۆتە سیمای نوێ بۆ وێژە و ئەدەبیات و هونەر، لە ماڵپەڕی ڤەژین دەبین بە میوانی مەلای جەزیری، مەستوورە و زیاتر لە هەشتا نووسەر و شاعیر لە سەدەی شازدەوە هەتا سەدەی بیست. لە ماڵپەڕی ڤەژین لێکس نۆ وشەدانی ڕەنگین و بەناوبانگ خۆ دەنوێنن، کە کارێکی بەپێز و پڕبایخە و جێگای "فەرهەنگ و وشەدانێکی گشتی هەمەلایەن" کە هەموو زاراوە و بەشەکانی زمانی کوردی لەخۆ بگرێ، چۆڵ ماوەتەوە. فەرهەنگی هەورامی، زازاکی، کرمانجی، سۆرانی، لۆری، ، لەکی دوو زمانە(کوردی- فارسی)، (کوردیتورکی)، (کوردیعەرەبی)، کوردی و زمانەکانی ئینگلیسی، فەڕانسە، ئاڵمانی، سوئێدی و زمانی تر لە بەر دەستە کە هەموو پڕسوودن، بەڵام جێگای فەرهەنگێکی "کوردی بە کوردی گشتی" کە هەر کوردزمانێ لە هەر چوار سووچی وڵات خۆی تێدا ببینێتەوە، بۆتە هیوا. بریا ئەو کارە بەنڕخەی ناوەندی ڤەژین، شارەزایان هان بدات بیر لە پرۆژەیەکی لەو چەشنە بکەنەوە.

ڕێداکسیۆنی ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات – بۆکان وێڕای دەستخۆشانە و پێرۆزبایی کردن لە ناوەندی ڤەژین و هەموو ئەندامانی

هیواخوازین، ڤەژین ژیانی پربەرهەمتر بێت و لەناخۆی وڵات و دەرەوە، ببن بە نمونە بە ناوەندەکانی تر.

https://books.vejin.net/

https://lex.vejin.net/en

ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات - بۆکان