سوهەیلا مەیهەمی
لەدایک بووی ساڵی 1971 لە گوندی مەیهەمی سەر بەناوچەی قورووەي کوردستان(سنە)، کە باب و باپیرانم لەدەشتی شارەزوورەوە کۆچیان کردوە و لەوێ نیشتەجێ بوون. هەر لەمنداڵییەوە باوکم دەبینی لەگەڵ شیعردا بوو، و شیعری دەنووسی، منیش هۆگری ئەدەبیات و شیعر بووم و دەورانی خۆێندن و خوێندنەوەم لەشاری قورووە بوو، واتە قۆناغەکانی خۆێندنم لەشاری قورووە تەواوو کرد، دوایی لەزانکۆی ئازادی شاری سنە لەبواری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دەستم بەخوێندن کرد. هەر لەسنە ژیانی هاوبەشیم پێکهێناوە و نیشتەجێ شاری سنەم. هەتا دوو ساڵ لەمەوبەر نەمتوانی بوو ئەو ئاواتەم کەکار لەسەر نووسینی شیعر بووە دەستی پێ بکەم، بەڵام دوو ساڵە کەبەجیدی لەو بوارەو کار دەکەم وهەتا ئیستا کۆی بەرهەمەکانم کۆ کردووتەوە زۆربەی بەزمانی دایکمە، واتە کوردی و بەشێکیش بە زمانی فارسی کە دەمەوێ لە داهاتووێکی نزدیکدا لەچاپ بدرێن, لە گۆفارەکانی شاری خۆم واتا سنەیش شیعرم چاپ بووە.
پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد چەمکی ژن لە زمانی شیعردا و ڕەوتی سەردەم ده‌نگی پێی ئاو نووسینی: سوهراب سپهری، وەرگێڕانی سوەیلا مەیهەمی سوهه‌یلا مێهه‌می: به‌متمانه‌وه ده‌ڵێم وێنه كۆڵه‌كه‌ی شیعره سوهه‌یلا مێهه‌می: نهێنی هونه‌ر له‌وه‌دایه هونه‌رمه‌ند ناتوانێ هه‌موو كه‌س له خۆی رازی بكات چاودێریکردنی خود، لەلای ژنانی نوسەر سوهه‌یلا مێهه‌می خانمه شاعیری کوردی سنه‌یی ریزی مردووەکان هەڵگری من نییە... پەرداخەکانتان لەخوێنم ئاوەدان... شیعر هەموو كات هەتوانێكە بۆ ئازارەكانی ژیان
|