دیوانی نوێی شیعرهکانی سهید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئامادهکردنی: ئهنوهر سوڵتانی
شیعری ژمارە ٢٥٠ تا ٢٥٢
نامەی شیعری گۆڕینەوەی ئاوات و خاڵەمینی بەرزنجی
سەرجەم چوار پارچە شیعرە
٣ پارچە شیعری ئاوات و ١ پارچە شیعری خاڵەمین
خاڵەمینی بەرزنجی خەڵکی نەغەدە، یەک لە پێشڕەوانی شیعری قوتابخانەی موکریانە کە دۆستایەتی نزیکی لەگەڵ شاعیرانی دیکەی دوای سەیف، وەک هەژار و هێمن و ئاواتدا هەبوو. شیعری خاڵەمین لەوپەڕی جوانی و پڕواتایی و نیشتمانپەرستیدان. لە دیوانی شاری دڵ دا، سێ پارچە شیعری ئاوات تۆمار کراون کە ڕوو لە خاڵەمین گوتراون، بەڵام کتێبەکە تەنیا یەک پارچە شیعری خاڵەمینی تۆمار کردووە.
ئەم شیعرەی خوارەوەی ئاوات، هەروەها شیعرەکەی خاڵەمین لە ساڵی ١٣٦٠ هەتاویدا گوتراون.
ئەو شیعرانە، بەتایبەت تاقە شیعرەکەی خاڵەمین و دوو شیعری ١ و ٢ ی ئاوات بەیەکەوە پەیوەندییان هەیە. ئەو پەیوەندییە لە گەڵ شیعری یەکەمی ئاواتدا، بریتییە لە کێش وسەروای هاوبەش، هەروەها چەند لە دەستەوشەی خاڵەمین، کە ئاوات لە شیعری خۆیدا کەڵکی لێوەرگرتوون و دووپاتی کردوونەتەوە: دەسوێ، نەسوێ، سەر سوێ.
پەیوەندیی شیعری خاڵەمین لەگەڵ شیعری دووهەمدا جگە لە هەندێک دەستە وشەی هاوبەش، بە تایبەت لەوەدایە کە ئاوات وەڵامی پرسیاری خاڵەمین دەداتەوە کە پرسیبووی لەکوێ دەبێ بێم بۆ لات؟
بەڵام لە پەیوەندی ئەو شیعرانەدا دەبێ دەست نیشانی هەندێک خاڵ بکەم کە ئەگەر وەک ناتەواوی یان هەڵە نەبن، لایکەم پرسیارێکن کە دەبێ وەڵام بدرێنەوە:
1. خاڵەمین لە ساڵی ١٣٦٠ دا لە ئاواتی پرسیوە "لەکوێی بێم بۆلات؟" ئەی چۆن ئاوات لە شیعری ساڵی ١٣٦٣ ی خۆی واتە ٣ ساڵ دواتر لە شیعرەکەی خۆیدا (ژمارە ١) ئاماژە بەو پرسیارە دەکات؟ تۆبڵێی هەڵەیەک نەکەوتبێتە مەسەلەی ساڵ و ڕێکەوت دیاریکردن بۆ شیعرەکانەوە؟ هەر بەگشتی، چۆنە لە چاپی ئەنیسیدا بە دەگمەن نەبێت شیعرەکانی ئاوات ساڵی گوترانیان بۆ دیاری نەکراوە بەڵام لە چاپی جەعفەردا هەموویان ڕێکەوتیان هەیە؟ کێ ئەو ڕێکەوتانەی داناوە؟ ئاوات خۆی دوای چاپی ئەنیسی؟ یان کاک جەعفەر و هاوکارەکانی چەند ساڵ درەنگتر؟ ئەو هەڵەیەی سەرەوە کاری کێیە کە وا خوێنەر و بە هەمان شێوە کەسێکی وەک من کە مەجبوورە لێیان ورد بێتەوە تووشی گێژوگومی دەکات؟
2. لە فەردی حەوتەمی شیعری یەکەمدا، ئاوات ئاماژە بە هەواڵێک دەکات کە گوایە خاڵەمین پێیداوە بەڵام ئێمە لەشیعری خاڵەمیندا نابینین. ئاوات دەڵێ تۆ گوتووتە هەرکەس لە ماڵی خۆی دەرکەوێت و بچێت بۆ نوێژ وەبەر گولـلە دەکەوێت؛ ئینجا ئاوا بە گوێی خاڵەمیندا دەخوێنێت: باشە خۆ ئەگەر کەسەکە لە ماڵیش نەچێتە دەر، لەبەر خەم و خەفەت لە ژوورەوەدا دەپوێت چونکو بەشی کوردان مردن یان کووژرانە و [دوژمن] تەرمەکەشمان فڕێدەدات و ئەوەی لەدەست دێت، لەو بارودۆخەدا کەژ وکێومان لێ بۆتە قەبرستان.
باشە وەڵام بۆ ئەو پرسیارە چییە؟ ئایا نابێ بچینە سەر ئەو باوەڕەی کە: ئا. ئەو شیعرەی خاڵەمین بە ناتەواوی چاپکراوە، یان ب. شیعرێکی دیکەشی هەبووە کە لە کتێبەکەدا نەهاتووە و کەسیش ئاماژەی بەو ناتەواوییە نەکردووە.[1]
هەرچۆنێک بێت، نامە شیعرییەکەی خاڵەمین دۆستانەیە و تژییە لە ڕێز و ئیرادەت و خۆشەویستی بۆ ئاوات. نامەی یەکەمی ئاواتیش لە هەمان فەزای دۆستانەدا نووسراوە بەڵام لە دێڕی چوارەم بەدواوە سووڕێک بە شێعرەکە دراوە و بەرەو ئاقارێکی سیاسی براوە: ڕێگەی خەباتی گەل و بە ئاوت گەیشتن و...... ئەو بۆچوونە لە فەردی هەشتەم و نۆیەم بەدواوە خەستتریش دەبێتەوە کاتێ کە دەڵێ: "مردنە، کوشتنە بەشی کوردان" و...
دوای هەموو ئەو خەمخواردنە بۆ مەزڵوومییەت و بندەستیی گەلەکەی، ئاوات لە میسراعی دووهەمی مەقتەع واتە دێڕی کۆتایی شیعرەکەدا پەیامێک ئاڕاستەی خاڵەمین و خوێنەرانی دیکەی شیعرەکە دەکات: "گوڵی هیوا بە خوێنی گەل دەڕوێ!". خەمتان نەبێ، هیوا لەدەست مەدەن، ئەو خوێنانە یارمەتی گەلەکەمان دەدات بە ئاواتەکانی بگات.
بۆچوونی من: هەردوو ئەو شیعرانەی سەرەوە کە لە لایەن ئاواتەوە بۆ خاڵەمین نێرراون، دڵنیام وەڵامیان بووە، بە تایبەت کە لە شیعری یەکەمدا دەڵێ "خاڵێکی عەزیز بوو، ناردی هۆنراوەی جوان"؛ بەڵام بەداخەوە لە هیچکام لە چاپەکاندا ئەو وەڵامانە دەرنەکەوتوون. هەرچۆنێک بێت، شیعرەکانی ئاوات لە دیوانی 'شاری دڵ'دا، ڕێکەوتی ساڵانی ١٣٦٠، ١٣٦٣ و ١٣٦٥ ی هەتاوی [١٩٨١، ٨٤ و ٨٦ زایێنی] یان بۆ دانراوە و تاقە شیعرەکەی خاڵەمین ڕێکەوتی ١٣٦٠ ی بۆ نووسراوە.
شیعری ژمارە ٢ ی ئاوات باس لە حەڵال بوونی "خوێنی مە، بۆ وان" دەکات. ئەوە درێژەی هەمان هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەیە و خوێنەکە خوێنی گەلی کوردە؛ وان یان ئەوانیش حکوومەتی ئێران و ڕەگەزپەرستانی غەیرە کوردن لە ناوچەکە.
لە هەمان شوێندا (فەردی ٨ و ٩) دەڵێ سەرەڕای ئەو خوێنڕژانە، هێشتا کورد نەبەزیوە و ناوی بە ئازایەتی دەبەن و "قارەمانی گەلی کورد"یش نەبەزیوە. پرسیار: ئەو "قارەمانی گەلی کورد" ە کێیە؟ بە بۆچوونی من ناتوانێت کەسێک بێت جگە لە شەهید عەبدولرەحمانی قاسملوو هۆکاریش بەوە دەزانم کە ئەو شەڕەی وا لە نەغەدە ڕوویدا شەڕێک بوو لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستان و لەو ڕۆژە و لەو شوێنەش، بڕیار بوو هەر ئەو وتار بدات و خۆیشی لەوێ ئامادە بوو.
شیعری سێهەمی ئاوات، بەگشتی هەر ئەو ناوەرۆکە ناسراوەی ناو شیعرەکانی پێشووی ئەوی هەیە کە خوێنەر لەگەڵیدا ناسیاویی هەیە: پیرم، شێواوم، شکاوم، لەیاران بەجێ ماوم، لەبەر یەکچووم، لە دەستچووم، ماڵە ڕووخاوم و فەوتاوم. لە یەک جێگا نەبێ کە دەڵێت "جاری واشە دێمە ڕیزی جوانان، دەڵێم لاوم ئەمن". هەر بەو ڕۆحە شکاو وهەڵوێستە نەرێنییەوە داوا لە خاڵەمین دەکات فریای بکەوێت و پێش ئەوەی بخنکێت لە گۆلاو[ی ژیان] دەریبهێنێت.
هەستە
ناقیس! بنووسە بۆ "کامیل" نەغەدە، ١٣٦٠ی هەتاوی
(لاپەڕە ٤٢٣ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
****
٢٥٠
وەڵامی ئاوات بۆ خاڵەمینی بەرزەنجی (٢)
هەستە
کامیل! کە خاڵەمین دەدوێ قاقڵاوا، ١٣٦٠ی هەتاوی (لاپەڕە ٤٢٤ و ٤٢٥ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
******
٢٥١
هاوین
بوو، گەرم بوو، ساڵی شەست
و سێ بوو[2] قاقڵاوا، هاوینی ١٣٦٣ی هەتاوی (لاپەڕە ٤٢٦ و ٤٢٧ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە) ************* ٢٠٢ نامەی ئاوات بۆ خاڵەمین (٣)
هەروەکوو
ماسی لە نێو گۆلاوی
لێڵاوم ئەمن قاقڵاوا، ١٣٦٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٤٢٢ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
**************** [1] سەبارەت بەوەی کە خاڵەمین گوتبووی هەرکەسێ بچێت بۆ نوێژ گولـلە دەیئەنگێوێت، پێویستە بڵێم ئەو هەوالە و وەڵامەکەی ئاواتیش کە هەرکەسیش بەر گولـلە نەکەوێت، لە ماڵێدا بە دەردی ئەوانەوە دەپوێت، هەموو وێدەچێت ئاماژە بن بە شەڕی نەغەدە لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨ [١٩٧٩]دا و ئەنجامەکەی کە بووە هۆی ڕاونان و کووژران و کۆمەڵکوژیی زۆری کوردان لە شار و گوندەکانی دەوروبەری نەغەدە وەک قاڕنا و قەڵاتان لە شەڕی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی بە دەستی مەلا حەسەنی- ئیمام جومعەی شاری ورمێ و فەرماندەی سوپا و نەیارە خۆجێیەکانی کورد دژ بە گەلی کورد.
[2] هاوینی ساڵی شەست و سێ، واتە هەزار و سێسەد و شەست و سێی هەتاوی، بەرانبەرە لەگەڵ ساڵی ١٩٨٤ ی زایێنی.
|