دیوانی نوێی شیعره‌کانی سه‌ید کامیل ئیمامی (ئاوات)
نووسین و ئاماده‌کردنی: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
پارچە شیعری ژماره ٥٤
برایه‌تی
چه‌نده به‌نرخ و چاکه براکه‌م! برایه‌تی چه‌ند پیسه، چه‌ند گڵاوه، که‌سی من! جیایه‌تی[1] بۆ کورد جیا له یه‌کتر و ته‌شویش[2] و گیرودار یه‌کجار له مێژه، دوور ودرێژه حیکایه‌تی[3] هه‌رچه‌ند زه‌مانه جه‌وری له سه‌رمانه، خول ده‌دا با ئه‌م خوله‌ش نه‌که‌ین له‌وی، گیانه، شکایه‌تی سووڕێکی دیش به سوودی مه ده‌خوا، سه‌بر گره! تا سه‌ر نییه گهدایهتی و[4] پادشایه‌تی جا تۆ که ڕوونه لێت گه‌ڕ و چه‌رخ و خولی زه‌مان، مه‌نوێنه بێ مرووه‌تی و بێ کیفایه‌تی! (شێخ چۆپان 1332 ی هه‌تاوی) لاپەڕە 234 ی چاپی جه‌عفه‌ر و 82 ی چاپی ئه‌نیسی [1] . چاپی ئه‌نیسی: جییایهتی [2] . چاپی ئه‌نیسی: ته‌وبیخ و گیرودار [3] . چاپی ئه‌نیسی: خه‌تایه‌تی [4] . چاپی ئه‌نیسی: گهدایهتی ی‌و
|
عینوانی شیعره‌که له هه‌ردوو چاپی ئه‌نیسی و جه‌عفه‌ردا وه‌ک یه‌که.
په‌یامی شیعره‌که ڕوونه: یه‌کیه‌تی و برایه‌تی چاکه و جیایه‌تی و دووبه‌ره‌کی خراپ! ئاوات ئه‌و په‌یامه‌ی که‌ی و بۆچی و بۆ کێ ناردووه؟ ساڵ، ساڵی 1332 (1953)، ساڵی ڕابوون و ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانه له سه‌رده‌می حکوومه‌تی دوکتۆر موسه‌ددیق دا، ساڵێک که ڕۆحی کێشه‌ی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی به تان وپۆی خه‌ڵکی ئێران‌دا گه‌ڕابوو و به تایبه‌ت له بۆکان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری گه‌یشتبووه لووتکه‌ی خۆی، ئاغاوات له گونده‌کانی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی ده‌رکرابوون و به هۆی پشتگیریی سوپا و پۆلیس له خاوه‌ن زه‌وییه‌کانی بۆکانه‌وه، کێشه‌ی ئاغا و ڕه‌عیه‌ت له‌ویدا، ببووه کێشه‌ی حکوومه‌ت و ڕه‌عیه‌تیش.
له‌و کێش وهه‌وایه‌دا ئاوات داوای برایه‌تی و یه‌کیه‌تی له کێ ده‌کات؟ له خه‌ڵکی ئاسایی شار و گوند که دژ به ئاغاوات ڕاپه‌ڕیبوون یان له ئاغا و خاوه‌ن زه‌وییه‌کان که دوای کۆدیتای 28 ی گه‌لاوێژ سه‌ر له‌نوێ ده‌سه‌ڵاتیان سه‌ندبووه‌وه و خه‌ریکی تۆله سه‌ندنه‌وه و ده‌رکردن و لێدان و ئازاردانی ڕه‌عیه‌ت له بۆکان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری بوون؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره کاتێ ڕوون ده‌بوه‌وه که بمانزانیایه شیعره‌که له چ مانگێکی ئه‌و ساڵه‌دا گوتراوه: پێش 28 ی گه‌لاوێژ یان دوای ئه‌و؟ به داخه‌وه ئێستا ئه‌و زانیارییه‌مان به ده‌سته‌وه نییه و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ به مه‌زنده و به ئیحتیاته‌وه بۆ بابه‌ته‌که بچین. له حاڵه‌تێکی وادا باشتره ته‌نیا پشت به ناوه‌رۆکی شیعره‌که ببه‌ستین و یارمه‌تی له‌و وه‌ربگرین:
ڕووی شاعیر بێگومان له کورده نه‌ک میلله‌تانی دیکه، ده‌نا ده‌کرا بیرمان بۆ کێشه‌ی نێوان جبهه‌ی میللی موسه‌ددیق، لایه‌نگرانی ئایه‌توڵڵا کاشانی و لایه‌نگرانی حزبی تووده‌ی ئێرانیش بچێت که له گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان بوون و ڕۆژی 30 تیری 1332 واته که‌متر له مانگێک پێش کۆدیتا، ده‌یان که‌سیان له لایه‌ن پۆلیس و سوپاوه کووژران و سه‌دانیان بریندار بوون، قوام السلطنه وازی له سه‌ره‌ک وه‌زیری هێنا و مصدق السلطنه بوو به سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێران. ئه‌وانه ته‌نیا به‌شێک له ڕووداوه سیاسییه‌کانی ئه‌و ساڵه‌ن وا شیعره‌که‌ی تێدا گوتراوه.
به‌ڵام وه‌ک گوتم، ڕووی قسه‌ی شاعیر له کورده و نه‌ک خه‌ڵکانی دیکه. ئه‌گه‌ر ئه‌و 'ئه‌گه‌ر' هش ڕاست بێت، تاقه گومانێک که بتوانرێ بکرێتم ئه‌وه ده‌بێت که ڕووی قسه‌ی ئاوات له ڕووداوه‌کانی ئه‌و ساڵه‌ی ناوچه‌ی بۆکان بێت که گرێ کوێره‌ی کێشه‌ی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. من وای بۆ ده‌چم که ئاوات له سه‌ر ڕێچکه‌ی سیاسیی ئه‌وده‌می حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕۆیشتبێت که له کێشه و پێکدادانی نێوان ئاغا و ڕه‌عیه‌تی بۆکان و ده‌وروبه‌ریدا، ده‌ورێکی پاسیڤی گێڕا و به گوێره‌ی هه‌ندێک بیره‌وه‌ریی که‌سایه‌تییه حزبییه‌کانی ئه‌وده‌م وه‌ک نه‌مر مامه غه‌نی بلووریان (ئاڵه کۆک، لاپه‌ڕه 119 تا 124؛ هه‌روه‌ها: سه‌ده‌ی کاره‌سات، لاپه‌ڕه 97 تا 106)، حزب له‌گه‌ڵ ئه‌و 'توند وتیژییانه' نه‌بوو که له‌وێ هاتبوونه ئاراوه و ئاغاوات له گونده‌کانیان ده‌کرابوون و ماڵی هه‌ندێکیان زه‌وت و زه‌وییه‌کانیان به سه‌ر جووتبه‌نده و ڕه‌شاییدا دابه‌ش کرابوو. ئه‌وان ده‌یانویست خه‌باتی خه‌ڵکه‌که به‌ره‌و ئاقارێکی نه‌ته‌وایه‌تی بچێت و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به بێ مۆرکی چینایه‌تی شان به شانی یه‌کتر داوای ئه‌و مافه بکه‌ن؛ دیاره ئه‌و خه‌باته خۆڕستهی خه‌ڵکی بۆکان و ناوچه‌که ناوه‌رۆکێکی تۆخی چینایه‌تی هه‌بوو و له ئه‌نجامیدا خه‌ڵک به سه‌ر چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه‌دا دابه‌ش ده‌بوون، دژ به یه‌کتر ده‌وه‌ستان و ئه‌و ئامانجی یه‌کڕیزییه‌ی 'هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک' که حزب خوازیاری بوو، وه‌دی نه‌ده‌هات. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سیاسه‌تی حزبی دیموکرات له‌و بڕگه مێژووییه‌دا، کارتێکه‌ریی حزبی تووده‌ی ئێرانی له سه‌ر بوو، که تووشی هه‌وراز و نشێوێکی زۆر ببوو و له‌گه‌ڵ موسه‌ددیق و ئایه‌توڵڵا کاشانی یاریی کتک و مشکی ده‌کرد و ته‌نانه‌ت تا مانگێک پێش کۆدیتا واته بڕگه‌ی 30 ی تیری 1332 ددانی خێری به موسهددیقدا نه‌ده‌نا. حزبی تووده‌ی ئێرانیش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی بۆکانی به زێده‌ڕۆیی و تا ڕاده‌یه‌کیش به ئاژاوه‌گێڕی له قه‌ڵه‌م ده‌دا و وه‌ک ڕووداوه‌کانی ناوچه‌ی به‌ختیاری له باشووری ئێران، به ده‌سکردی هێزه پاشکه‌وتووه‌کانی ده‌زانی که نه‌ده‌بوایه پشتگیری بکرێت.
دیاره ئه‌وه ته‌نیا لایه‌نێکی ڕووداوه‌کانه و له بیره‌وه‌ریی هه‌ندێکی دیکه له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی حزبی دیموکرات وه‌ک نه‌مر که‌ریمی حیسامی (له بیره‌وه‌رییه‌کانم، به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه 206 تا 218) دا، هه‌ڵوێستی حزب له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه به ئه‌رێ یی نرخێنراوه و به گوێره‌ی ئه‌وان، حزب لایه‌نی ڕاپه‌ڕیوانی گرتووه به‌ڵام توندوتیژییه‌کانی به هه‌ڵه زانیوه وله‌گه‌ڵیدا نه‌بووه. ڕاسته‌قینه ئه‌وه بوو حزب خۆی به به‌رپرسی کاروباری سیاسی ناوچه‌که ده‌زانی و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش وابوو، هه‌ربۆیه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له ڕێبه‌رانی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی بۆکان و ده‌وروبه‌ری وه‌ک نه‌مر 'حاجی قاسمی که‌ریمی' و 'عه‌بدوڵڵا ئێرانی' و 'عه‌لی میره‌به‌گ' و 'سه‌ید کاکه' دا هاوده‌نگ و هاوهه‌نگاو نه‌بوو که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان به جبهه‌ی میللی دوکتۆر موسه‌ددیق و که‌ریمی سهنجابییهوه هه‌بوو و ڕێبه‌رایه‌تی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ناوشاری بۆکانیش به ده‌ست ئه‌وانه‌وه بوو.
هه‌ر ئه‌و ناته‌بایی و دژبه‌رییه چینایهتییهشه که له‌م شیعره‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و شاعیر وه‌ک ئه‌ندامێکی پله‌به‌رزی حزبی دیموکرات، بانگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌کات بۆ ته‌بایی و یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌گه‌ڵ ئاغاواتیش! ئه‌وه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت، ده‌توانێ واتای دژایه‌تی کردنی خه‌باتی چینایه‌تی وه‌رزێرانی ناوچه‌ی بۆکان بداته‌وه، ده‌نا له‌و سه‌روبه‌نده‌دا که ئاغا له کونهمشکیشدا شوێنیان نه‌ده‌بوه‌وه و زه‌ویه‌کانیان لێ دابه‌ش کرابوو، 'برایه‌تی' چ واتایه‌کی ده‌بوو؟
دیاره ئه‌گه‌ر شیعره‌که دوای کۆدیتای 28 ی گه‌لاوێژ گوترابێت، شته‌که به‌راوه‌ژوو ده‌بێته‌وه و ده‌توانین بڵێین داواکارییه‌که‌ی ئاوات ئاراسته‌ی ئاغاکان کراوه که ئه‌مجار ئه‌وان به سه‌ر بارودۆخه‌که‌دا زاڵن و به یارمه‌تی ئه‌فسه‌رانی سوپا وه‌ک 'سه‌رهه‌نگ مظفر زنگنه'، گرتن و لێدان و ده‌رکردن و ئاگردانی ماڵی ڕاپه‌ڕیوه‌کانیان ده‌ست پێکردووه. من ئه‌و ئه‌گه‌ره ته‌واو به دوور ده‌زانم و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که شیعره‌که له ڕۆژانی ئاڵۆزی و بشێویی و خۆپیشاندانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که دژ به ڕژیمی شا و قوام السلطنه واته پێش کۆدیتای 28 ی گه‌لاوێژدا گوتراوه و شاعیر داوا له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو (نه‌ک ئاغاوات) ده‌کات هێور ببنه‌وه و ڕیزی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ شۆڕشی چینایه‌تی تێک نه‌ده‌ن- هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وا حزبی دیموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و ئاواتیش ئه‌ندامی خاوه‌ن بهینهتی بوو.
بۆ کورد جیا له‌یه‌کتر و.... واته ئه‌و جیالهیهکتر بوون و بشێوی (یان 'ته‌وبیخ') ه، حیکایه‌تێکی کۆنه و له‌مێژه له‌گه‌ڵ کورد ده‌ژی و هه‌یه. ده‌قی دوو دیوانه چاپییهکه لێره‌دا که‌ڵک له دوو وشه‌ی جیاواز وه‌رده‌گرن: ته‌شویش و ته‌وبیخ. من دڵنیا نیم کامه‌یان پڕ به‌پێستی شوێنه‌که‌ن به‌ڵام ئاساییه هه‌موو شاعیرێک دوای پێداچوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی ده‌ستێکی تێوه‌رده‌دات و هه‌ندێک شوێنی ده‌گۆڕێت. دوور نییه له دوو ده‌قی جیاوازی ده‌ستخه‌تی شاعیردا ئه‌و دوو وشه‌یه جێگۆڕکێیان پێکرابێت. من ته‌شویش واته به‌ربڵاوی و یهکنهبوونم پێ باشتره له ته‌وبیخ و سه‌رکۆنه کردن.
ده‌قی چاپی ئه‌نیسی هه‌روه‌ها وشه‌ی 'خه‌تایه‌تی' له جیاتی 'حیکایه‌تی' داناوه و به‌و شێوه‌یه واتای ڕسته و فه‌رده‌که هه‌ندێک گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت: ئه‌و جیالهیهکتر بوون و بشێوی (یان 'ته‌وبیخ') ه، حیکایه‌تێکی کۆنه و له‌مێژه له‌گه‌ڵ کورد ده‌ژی و [سه‌رنه‌که‌وتنمان] خه‌تا و تاوانی ئه‌وه.
هه‌رچه‌ن زه‌مانه ..... واته گه‌رچی جه‌وری زه‌مانه به ژوور سه‌رمانه‌وه خول ده‌خوات، به‌ڵام گیانه‌که‌م با سکاڵای ئه‌م خوله‌ش له زه‌مانه نه‌که‌ین له کاتێکدا خۆمان خه‌تابارین و نامانه‌وێت یه‌ک بگرین.
سووڕێکی دیکه‌ش ... واته ئه‌گه‌ر سه‌برتان هه‌بێت، زه‌مانه له دواڕۆژدا به سوودی ئێمه سووڕ ده‌خوات.
جا تۆ، که ڕوونه لێت ... واته ئێوه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک که ئاگاداری ئه‌وه هه‌ن چه‌رخ و خولی زه‌مان تا سه‌ر نییه و ده‌گؤڕێت، باش وایه بێ مرووه‌ت و بێ کیفایه‌ت نه‌بن و یه‌ک بگرن.
به‌حری عه‌رووزیی شیعره‌که:
مضارع مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول فاعلات مفاعیل فاعلن