شیعری
«دووی
ڕێبه‌ندان»ی
سواره‌ی ئێلخانیزاده و چه‌ند سه‌رنجێک
ئاماده‌کردنی:
جوتیار تۆفیق هه‌ورامی
کورته‌یه‌کی
بیۆگرافیی سواره‌ی ئێلخانیزاده
سواره کوڕی ئه‌حمه‌د ئاغا،
کوڕی حاجی باییز ئاغای ئێلخانیزادهیه.
ساڵی 1937 له گوندی تورجان
(که ده‌که‌وێته نزیک شاری بۆکان) له‌دایکبوه. هێشتا منداڵ ده‌بێت که
عیسمه‌ت خانمی دایکی کۆچیدواییده‌کات. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ماڵیان بۆ گوندی
قه‌ره‌گوێز ده‌گوێزنه‌وه. له‌وێ باوکی ژنێکی دیکه ده‌هێنێت. ئه‌و ژنه بۆ
سواره و خوشک و براکه‌ی وه‌ک دایکی ڕاسته‌قینه واده‌بێت. هاوینی ساڵی
1954 له قه‌ره‌گوێزه‌وه بۆ بۆکان بارده‌که‌ن و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن.
له پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا
سواره
دوچاری نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت
ده‌بێت و سێ ساڵ له‌جێدا ده‌یخات. کاتێک ده‌که‌وێته‌وه سه‌رخۆی،
سواره‌که‌ی جاران نامێنێت و لاواز و بێهێز ده‌بێت. به‌و حاڵه‌شه‌وه
به‌رده‌وام ده‌چێته قوتابخانه و چه‌ند ساڵ له بۆکان ده‌خوێنێت. پاشان
ده‌چێته ته‌ورێز و له‌وێ درێژه به خوێندن ده‌دات. ساڵی 1962 بڕوانامه‌ی
دیپلۆم وه‌رده‌گرێت و به‌شداریی تاقیکردنه‌وه‌ی زانکۆی تاران ده‌کات.
سه‌ره‌نجام له کۆلێژی حقوق له به‌شی قه‌زایی وه‌رده‌گیرێت. له‌و
سه‌روه‌خته‌دا کۆمه‌ڵێک ڕوناکبیری کورد له ڕیزی ڕێکخراوێکی نهێنیی به‌ناوی
«یه‌کێتی
خوێندکارانی کورد له زانستگاکانی ئێران»
تێده‌کۆشن. سواره‌ش وه‌ک خوێندکارێک و وه‌ک کوردێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و
چالاک ده‌بێته ئه‌ندام تیایدا. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ کیژێکی ئازه‌ری
نیشته‌جێی شاری بۆکان به ناوی
«ڕوقیا»
که چه‌ند ساڵ ئه‌وینداری یه‌کتر بون، خێزان پێکده‌هێنن و به‌رهه‌می ئه‌و
هاوسه‌رییه کوڕێک ده‌بێت به‌ناوی
«بابه‌ک».
ساڵی 1963 سمایلی شه‌ریف
زاده و سواره و ده‌سته‌یه‌ک خوێندکار و لاوی کورد شێلگیرانه تێده‌کۆشن
له‌پێناو دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی خوێندکاریی چه‌پ و شۆڕشگێڕ و جموجوڵێکی
گه‌رم ده‌ستپێده‌که‌ن.
به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی
که له زانکۆ ده‌خوێنێت، مامه‌کانی به‌گشتی و حاجی ڕه‌حمانی ئێلخانی زاده
و سه‌عدی موهته‌دی به‌تایبه‌تی یارمه‌تی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئامۆزایه‌کی
له خۆی به‌ته‌مه‌نتری به‌ناوی
«حه‌سه‌ن»
به‌رده‌وام ده‌ستگیرۆیی ده‌کات و ناهێڵێت ده‌سته‌نگیی پێوه دیاربێت.
ڕۆژی 20/3/1964 حکومه‌تی
حه‌مه ڕه‌زاشا شاڵاوی گرتن و زیندانی کردنی تێکۆشه‌ران ده‌ستپێده‌کات و
نزیکه‌ی 150 لاوی ڕوناکبیر و تێکۆشه‌ری کورد به تۆمه‌تی هاوکاریی له‌گه‌ڵ
(حیزبی دیموکراتی کوردستان) ده‌گرێت و ده‌یانخاته زیندانی
«قزل
قلعه»وه.
سواره‌ش به‌ر ئه‌و شاڵاوی ڕه‌شبگیرییه ده‌که‌وێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌له‌ش
نه‌خۆش و لاواز ده‌بێت، به‌ڵام دلێرانه شه‌ش مانگ خۆی ڕاده‌گرێت و
ئه‌شکه‌نجه و ئازار وره‌ی پێ به‌رنادات. تا سهرنجام هیچی له‌سه‌ر ئیسپات
نابێت و ئازاد ده‌کرێت. کاتێک له زیندان دێته ده‌رێ، ده‌چێته‌وه زانکۆ و
خوێندنه‌که‌ی درێژه‌پێده‌داته‌وه. ساڵی 1968 خوێندنی زانکۆ ته‌واوده‌کات.
هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له به‌شی کوردی ڕادیۆی تاران وه‌ک کارمه‌ند
داده‌مه‌زرێت. له‌و ڕادیۆیه‌دا به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی
به‌ناوی «تاپۆ
و بومهلێڵ»
پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌و به‌رنامه‌یه گوێگرێکی زۆری ده‌بێت و به‌و
بۆنه‌یه‌وه سواره له‌نێو توێژێکی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌ناسرێت.
به‌شی زۆری ته‌مه‌نی سواره
ململانێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا. ئه‌وه‌نده‌ی که له بیماری و
له‌شبه‌باریدا ده‌ژی، ئه‌وه‌نده له‌شی ساغ و ئاسوده به‌خۆیه‌وه نابینێت.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و ژیانه سه‌خت و ناهه‌مواره، هه‌رده‌م وره‌به‌رز و
به بیروباوه‌ڕ ده‌بێت.
ڕۆژی 12/1/1976 له‌کاتێکدا
که سواره به‌ره‌و ماڵ ده‌ڕواته‌وه، ئوتومبیلێک لێیده‌دات و ده‌یخات.
به‌ڵام ئه‌و پێی واده‌بێت که ئازارێکی که‌می گه‌یشتوه و هیچی
لێنه‌هاتوه. ئیدی ده‌یبه‌نه‌وه ماڵه‌که‌ی خۆی. ورده ورده ئازاری له‌شی
زیاد ده‌کات. پاش دو ڕۆژ ده‌یبه‌نه خه‌سته‌خانه‌ی
«میساقیه»ی
تاران. کاتێک دوکتۆر لێیده‌کۆڵێته‌وه، ده‌ڵێت توشی زه‌ردویی بوه. دواتریش
گومانی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی لێده‌که‌ن. بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن که
نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بکه‌ن. به‌ڵام به‌رگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که ناگرێت و
ڕۆژی چوارشه‌ممه 14/1/1976 دڵی له‌لێدان ده‌که‌وێت. ڕۆژی دواتر کۆمه‌ڵێک
له خزمان و دۆستان و ڕوناکبیرانی کوردی تاران، ته‌رمه‌که‌ی بۆ بۆکان
ده‌به‌نه‌وه و له مه‌راسیمێکی پڕ ڕێز و شکۆدا له گۆڕستانی گوندی
حه‌مامیان ده‌ینێژن.
ئه‌گه‌رچی سواره زیاتر وه‌ک
شاعیر ناوده‌رده‌کات، به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌ستێکی باڵای له په‌خشان و
وتاری ئه‌ده‌بی و چیرۆک و شانۆنامه‌نوسینیشدا ده‌بێت و گه‌لێک به‌رهه‌می
ناوازه و سه‌نگین ده‌نوسێت، که به‌شی زۆریان تا ئێستاش به ده‌ستنوسیی
ماونه‌ته‌وه. به‌رهه‌مه‌کانیشی به‌ناوی
«سواره،
ئازاد و پ. ئه‌هورا»وه
بڵاوده‌کاته‌وه.
دووی
ڕێبه‌ندان
بیره‌وه‌ریی دووی ڕێبه‌ندان
ده‌مخاته سه‌ر به‌سته و به‌ندان
ڕێبه‌ندانی ڕێنوێنه
له داگیركه‌ر سه‌رشێوێنه
هه‌ڵات هه‌ڵات له
هه‌موو دیاران
پێ پلیکه‌ی دێ‌و،
ته‌ختی تاران
دوژمنی كورد جێ پێی لێژه
با بگێڕین گه‌ڕه‌لاوێژه
* * *
هۆ هۆ شوانه به نه‌غمه‌ی ته‌ڕ و پاراووت
به بلـوێری له خه‌م و ده‌ردا سووتاوت
بارووژێنه گیانی خه‌وتووی گه‌زیزه‌ی هه‌رد
به (سوارۆ)ێک، به (حه‌یران)ێک، دامركێنه بڵێسه‌ی ده‌رد
* * *
هۆ هۆ جووتێر چه‌وساوه‌ی خه‌مان
خاڵه! ڕێبواری خه‌یاڵت نیشته‌جێ بوو
خه‌مان نه‌مان
به ئاره‌قی نێو چاوانی به‌رز و ته‌رزی كرێكارانت
چناری هیوا باشین بێ
له كۆزی ڕووی ده‌رده‌دارانت
ئه‌ی كچی جوان!
ئه‌ی یه‌زدانی داوێن پاكی!
دیلانی بگێڕه
به‌سه‌ر چوو
دیلـی و زه‌لیلـی و خه‌مناكی
ئه‌و هه‌وری یه‌ی له ده‌وری دار‌ت پێچاوه
له ده‌وری ده‌ستت هاڵێنه
به ده‌م سووڕانی سه‌ماوه
شایی ده‌گه‌ڕێ له هه‌موو دێیان
گیان هاتوه‌ته ئاسۆی گوێیان
دیلان ده‌گه‌ڕێ له هه‌موو ماڵان
پیرۆزبایی له هاواڵان
* * *
. . . ڕێبه‌ندان!
به‌و زستانه‌م دڵ به‌هاره
له هه‌موو سنووران هاواره
له دوژمنان ڕێبه‌ندانه
بۆ كوردهواری گۆوه‌ندانه
شایی نه‌دار و هه‌ژاره
ئه‌وجار هه‌ژار خۆی سه‌رداره
* * *
مه‌ڵبه‌ند به‌هاری تێزاوه
«قازی»
مه‌زن
هه‌روه‌ک كاوه
هێزی كۆمه‌ڵی له‌پشته
هه‌ودای خاوی هیوا گشته
قورینگ چلـه‌ی زستان ده‌بڕن
چاویان له كوردستان ده‌بڕن
به پۆل گوڵی له شه‌تاوان
ده‌خه‌مڵێنن ده‌م چۆماوان
بیستوومه له كۆنه‌پیاوان
سه‌رگوریشته‌ی خاوه‌ن ناوان:
«له
سه‌خڵه‌تا خۆشیی دیارن
هه‌ر زۆره كوژه‌ی زۆردارن»
نه‌زیلـه‌ی باپیران وایه
«شه‌و بۆ
مێردان وه‌ک قه‌ڵایه»
* * *
شه‌وه‌ی شه‌و له‌شی گوشیبووین
ڕێبه‌ندان ڕێگای ته‌نیبووین
گیانمان خارا به ده‌رد و ئێش
ڕێگای ئازادین گرته‌پێش
پاش چه‌ند ساڵ له نوور دووریمان
هه‌ڵبوو چرای جه‌مهووریمان
* * *
با بگێڕین زه‌ماوه‌ندێ
با بۆتان بڵێم سه‌ربه‌ندێ
ئه‌وجار چینی فه‌لا و كرێكار
قه‌ت ناڵێن خۆزگه‌مان به‌پار
ده‌ری هاویت تۆــ وی دژی
ڕه‌نجبه‌ر بژی
بژی
بژی
تاران ــ ڕێبه‌ندانی 1968
سه‌رنج!
1ــ ئه‌م شیعره له (گۆڤاری ڕووناکی، ژماره 290، 3/10/1969، لاپه‌ڕه
20)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
2ــ شیعره‌که‌م وه‌ک خۆی نوسیوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه که
له‌جێی پێویستدا له‌جیاتی (و، ر، ل، ی) که ده‌بوایه به‌شێوه‌ی قه‌ڵه‌و
بنوسرێن، کردومن به (ۆ، ڕ، ڵ، ێ).
3ــ له
شوێنی زۆر پێویستدا نه‌بوبێت،
ده‌ستکاریی ڕێنوسهکهیم نه‌کردوه.
4ــ ناوی شیعره‌که له‌و گۆڤاره‌دا به‌م جۆره‌یه:
«له
سه‌خڵه‌تا خۆشیی دیارن هه‌ر زۆره كوژه‌ی زۆردارن».
5ــ له‌گه‌ڵ شیعره‌که‌دا ناوی
«سواره» یان نازناوێکی دیکه له‌جێی ناوه‌که‌ی نه‌نوسراوه! ته‌نها له سه‌رو ناوی
شیعره‌که‌وه نوسراوه:
«بیره‌وه‌ری
22ی کانوونی دووه‌می 1946 ــ ڕۆژی دامه‌زراندنی حکومه‌تی میللی کوردستان
له مه‌هاباد».
له کۆتایی شیعره‌که‌شدا نوسراوه
«تاران
ــ ڕێبه‌ندانی 1968».
چه‌ند ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک:
1ــ ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم شیعری
«دووی
ڕێبه‌ندان»
له چه‌ند گۆڤار و ڕۆژنامه و چه‌ند ماڵپه‌ڕی کوردی‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه،
به‌ڵام هیچ کامیان له‌م تێکسته‌ی
«گۆڤاری
ڕووناکی»
ناچن و گه‌لێک وشه و ده‌سته‌واژه‌یان جیاوازیی هه‌یه و چۆنێتیی
دابه‌شکردنی شیعره‌که‌ش به‌سه‌ر دێڕه‌کاندا وه‌ک یه‌ک نین!
هه‌روه‌ها سه‌رنجمداوه ئه‌و تێکستانه‌ش که له گۆڤار و ڕۆژنامه و
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێتدا بڵاوکراونه‌ته‌وه، له‌ناوخۆشیاندا جیاوازییان
هه‌یه! نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م تێکسته‌ی
«گۆڤاری
ڕووناکی»!
2ـ جێی سه‌رنجه شیعری
«دووی ڕێبه‌ندان»
له دیوانی
«خه‌وه
به‌ردینه»دا
چاپ نه‌کراوه. هه‌روه‌ها ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، ژماره (5)ی
بڵاوکراوه‌ی «ڕۆڤار» که له 5/1/2000 دا ده‌رکراوه، بۆ سواره‌ی ئێلخانیزاده‌ی ته‌رخانکرد،
به‌ڵام له‌وێشدا ئه‌م شیعره هه‌ر بڵاونهکرابوهوه.
3ـ سواره شیعره‌که‌ی له ڕێبه‌ندانی 1968 دا نوسیوه و پاش نزیکی نۆ مانگ
له «گۆڤاری
ڕووناکی»دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه. به‌ڵام له ڕێگای پۆسته‌وه یان به‌ده‌ستیی بۆ
گۆڤاره‌که‌ی ناردوه؟ ئه‌مه لای من ڕۆشن نییه!
4ـ له 12/10/1968 دا پارتی
دیموکراتی کوردستان (باڵی مه‌کته‌بی سیاسی) له به‌غداد ڕۆژنامه‌یه‌کی
ڕۆژانه‌ی به‌ناوی «النور
ــ ڕووناکی»
به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رکرد.
«خاوه‌نی
ڕۆژنامه‌که: حیلمی عه‌لی شه‌ریف»
و «سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی:
پارێزه‌ر عومه‌ر مسته‌فا»
بو. دوا ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه که من دهستمکهوتوه ژماره (367)ه
که له ڕۆژی سێشه‌ممه 30/12/1969 دا ده‌رکراوه. دو ژماره له شێوه‌ی
گۆڤاردا، وه‌ک پاشکۆی ڕۆژنامه‌که، به زمانی کوردی ده‌رچوه و به‌ناوی
«ڕووناکی»یه‌وه
بڵاوکراوه‌ته‌وه. جێی سه‌رنجه که له‌سه‌ر هه‌ردو ژماره‌که زنجیره‌ی
ده‌رچونی ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌که له‌به‌رچاوگیراوه و ژماره‌ی تایبه‌تیی
بۆ گۆڤاره‌که دانه‌نراوه. یه‌که‌م ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره له ڕۆژی هه‌ینی
23/5/1969 دا ده‌رکراوه و ژماره (180)ی له‌سه‌ر نوسراوه. دوه‌مین
ژماره‌ی له ڕۆژی هه‌ینی 3/10/1969 ده‌رکراوه و ژماره (290)ی له‌سه‌ر
نوسراوه. شیعری «دووی
ڕێبه‌ندان»ی
سواره له دوه‌مین ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌دا، له لاپه‌ڕه 20 دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
5ـ بۆ نوسینی ئه‌و کورته
بیۆگرافییهی سواره، سودم له وتار و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ژماره (5)ی
بڵاوکراوه‌ی «ڕۆڤار»
که له 5/1/2000 دا ده‌رکراوه، وه‌رگرتوه.
ئاماده‌کردنی:
جوتیار تۆفیق هه‌ورامی
سوید ــ ستۆکهۆلم ــ
سۆللێنتونا
15/5/
2006
jwtiar67@hotmail.com
Email