ئاڵی
که‌ندی
شێره ژن و دوو چه‌پکه گوڵ |
سکالايهک بۆ تهلهفيزۆنه کورديهکانمان |
په‌رده‌لادان له هيمای قوربانییه‌کانی میکۆنۆس |
بۆ سێ ساڵه‌ی سایته‌که‌مان رۆژهه‌ڵات(بۆکان)
منیش وه‌ک هه‌موو ئینسانێک له دونیای پڕ له عه‌ز وئاواتی خۆمدا ده‌ژیام و ده‌کرێ بڵێم زیاتر بیرم له ماف و چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌م ده‌کرده‌وه و هاوکات ده‌یان پرسیاری جۆراوجۆرم له خۆم و بزووتنه‌وه‌ی کورد و رێبه‌رییه‌که‌ی ده‌کرد. زۆر جار پارسه‌نگی کورد و دژمنهکانیم هه‌ڵده‌سه‌نگاند و گله‌ی وگازهندهم به‌رز ده‌کرده‌وه. گه‌لێ جاریش که بیرم له ده‌وڵه‌مه‌ندی ژێرخانی ئابووری کوردستان و هه‌روه‌ها زمانی شیرین و ره‌سه‌ن, دڵسۆزانی مه‌شخه‌ڵدارانی کورد ده‌کرده‌وه, هه‌ستم به هێزو توانایه‌کی تر ده‌کرد. کاتێک به ناچاری ئاواره‌ی هه‌نده‌ران کرام و له گه‌ڵ دونیایه‌کی تر که دونیای ئینترنێتی پێ ده‌ڵین به‌ره‌و روو بووم کۆڵم لێ گرانتر بوو, له لایه‌ک غه‌مێکی تریش به خه‌رمانی جهنجهڕکراوی خه‌مه‌کانم زیاتر بوو. له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و هه‌سته‌م له جه‌سته‌دا پێک هات که من ده‌بێ به گۆێره‌ی ئه‌و توانا که‌مه‌ی که هه‌مه لێره‌ش نه‌هێڵین ئاوات و ئامانجی شه‌هیده‌کانمان بکه‌وێته سه‌ر ئه‌رز و به دایم وته به‌نرخه‌که‌ی دوکتوری شه‌هید شه‌ره‌فکه‌ندیم له گوێدا ده‌زرینگێته‌وه که فه‌رمووی: ,, هاوڕێیان میلله‌تێک چاوی له ئێمه‌یه, دایکی ئه‌و هه‌موو شه‌هیدانه چاویان له ئێمه‌یه,,!
کاتێک بۆ یه‌که‌م جار چاوم به سایتی بۆکان که‌وت پڕ به دڵ به چاوم گریام, دڵه به کوڵهکهم هه‌موو هه‌ست و سۆزێکی تێدا بوو. بیرم کرده‌وه له ئامۆژگارییه‌که‌ی دوکتور, له قه‌ڵای سه‌ردار یه‌که‌م قوتابخانه‌ی شه‌هید شه‌ره‌فکه‌ندی, مه‌کته‌به‌کی قزلجیم, له تاقانه که‌وه شه‌له‌که‌ی سه‌ردارم, له راپه‌رینی جوتیارییهکهی ساڵه‌کانی 31,32, له تهتههوی به که‌لله سه‌ری جوتیار پێش گیراو, له شه‌هیدانی فهیزوڵابهگیم, له شاعرانی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌حمه‌دی کۆرو سه‌ید کامیل و...., له پێمه‌ڕه‌که‌ی فه‌رهاد و سهنگهرانم له سهربهرزایهکانی ته‌ره‌غه و حاجی کیمی, له ئه‌ژدیها داشیم, له سه‌رچاوه‌ی ئاوی حه‌وزه گه‌وره‌م, له به‌سه‌رهاتی سه‌ر سووڕهێنهری ره‌هه‌ندی سه‌ر ناڵهشکێنهم, له کاروانی وه‌ڕێ که‌وتووی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ ناوچه‌ی فه‌رهادتاش و فهیزوڵابهگێیهکهم, له زوڵم وزۆری ئاغا و چه‌کمه ره‌قه‌کانی ناوچه‌که, له قه‌ڵاکه‌ی قهڵایجیم, له به‌حری هونه‌رم زیره‌ک,(1) له به‌خشینی بۆکان له لای شای زه‌مانه‌وه به سه‌ید ئه‌حمه‌دی دێوانه, له ههدییهکردنی بۆکان له لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌ده‌وه به سهردارهکهمان, و له سه‌دان شتی تر و...
به‌ڵێ دڵم خۆش بوو به دیتنی سایته‌که‌مان پێم وا بوو و ئێستاش پێم وایه ئه‌و سایته ده‌توانێ وڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی من و مێژووی رووداوه‌کانی بۆکان بداته‌وه, یان ده‌رگایه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره نادیارانه بکاته‌وه. به‌رێزانی وه‌ک برا و ماموستام کاک ح. ئه‌یوب زاده, و کاک جه‌عفه‌ر حامیدی و کاک ح.س. سۆران و کاک ئه‌نوه‌ری سوڵتانی و کاک برایم فه‌رشی و کاک ئه‌یوب ئه‌یوبزاده و ده‌یان نووسه‌ری تری شاره‌که‌مان که هاوکاری سایته‌که‌ی بۆکان ده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک رابردوو ئێستاش ده‌توانن ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر سایته‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن. سایتی بۆکان یان ڕۆژهه‌ڵات زۆر گۆڕاوه, زۆر باش چۆته پێش, کۆڵێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه, به بێ شک به‌رێوه‌به‌رانی له لای ئێمه‌مانان جێ و شوێنێکی تایبه‌تییان هه‌یه, ئه‌وان ده‌بێ بزانن خۆشه‌ویستی هه‌موومانن و ئه‌رکی شارێکی چه‌ند سه‌د هه‌زارکه‌سیان وه‌ستۆ گرتووه.
ماڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات
بۆدوكتورقاسملووفه رمووی سكرتێرێكی دیكه هه ڵبژێرن؟
ئه گه رچاوبه ناولاپه ره كانی مێژوودا بگێرین ، ئه گه رسرنج بده ینه به رێوه به ران و شۆرشگێرانی بزووتنه وه كانی گه له كه مان ، و ئه گه ربه سه برو حه وسه له وه گۆبۆ قسه ی دڵی په ندی پێشینان و باب وباپیرانی له حه یات دا ماوی ئه م سه رده مه مان شل بكه ین . بۆمان ده ر ده كه وێ كه كورد زۆركه ڵه مێری گه وره ی به خۆێه وه بینیوه كه هه رهه موویان له ته واوێتی خۆیدا یه ك شتمان پێ ده ڵێن و ئه ویش ئه وه یه كه كورد نه ته وه یه ، خاوه نی ئاو وخاكی خۆیه تی، ئاڵا ومێژووی خۆی هه یه وخه باتی بۆرزگاری ومافی ئینسانی خۆی كردووه . هه مووی ئه وئازیزانه ی كه رۆیشتوون وگیانیان فیدای كوردستان كردووه تایبه ت مه ندی خۆیان بووه كه به داخه وه ئه مرۆ ئێمه زۆریان له سه ر نازانین . من پێم وایه له خوێندنه وه دا دووشت هه م گرینگن وهه م ئاكامه كه یان زۆر ناخۆشه ،یه كه م، بابه تێك لات گرینگه و وه دوای كه وتووی، به ڵام پێی ناگه یت!! .
دووهه م ئه وبابه ته ی وه دوای كه وتوویی وپێی ناگه یت خه ڵكانی تر ده یزانن وپێت ناڵێن!!. فكر ، رێبه ری كردن ، دور و نزیك بیر كردنه وه ، وه سه رێك نانی یه ك دونیا ته جرووبه ، دڵسۆزی نه ته وه ،گه ل خۆشه ویستی،هه رهه مویان له تایبه تمه ندیه كانی رێبه ری شه هیدمان دوكتور قاسملوون.دوكتورقاسملوو وزانایه كه ی،دونیا ناسیه كه ی، هه رچه ندی ئێمه بكه وینه شوێن و لێكۆڵینه وه ی له سه ر بكه ین دیسان به وراده ی دوكتور پێی گه یشتووه ولێ‌ی تێگه یشتووه ئێمه پێی ناگه ین . هاورێ وهاوسه نگه رانی قاسملوویی شه هیدزۆربابه ت وتایبه تمه ندیتری ئه وكه ڵه مێره ی كورد ده زانن به ڵام به داخه وه باسی لێ ناكه ن بۆ ؟ نازانم .... بۆ ئیسباتی ئه وقسه م با ، بابه تێكی زۆر گرینگ بخه مه به رده ستی رێبوارانی كاروانی رێبازی كوردستان وكوردی دوكتورقاسملوومان وخه ڵكی كوردستان .
ئه مڕۆژانه كتێبێكی پڕله وشه زێڕین كه وته به رده ستی خوێنه رانی كتێب وبه كتێبخانه ی كوردیمان و به مێژووه پڕ له سه روه ریه كه ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران زیاد بوو . ئه وكتێبه له ژێر ناوی گۆشه یه ك له خه بات و... نوسراوه ی كاك جه عفه ر حامیدی یه و له وڵامی به ڕێزكاك دوكتورخه لیقی كه له كتێبی دواین چاپی دا باسی حیزب ودوكتور قاسملووی كردووه بڵاو بۆته وه . لاپه ڕه كانی ئه وكتێبه پڕه له ڕوون كردنه وه ،وئامۆژگاری ، وراست كردنه وه،وهێنانه وه ی به رباسی بیره وه ری ژیان وبه سه رهاتی پێشمه رگه وزۆربابه ت وباسی گرینگ له سه ردوكتورقاسملووكه من لێره دا باسێك له سه ر دوكتورقاسملوو هه ڵده بژێرم ، ئه وبابه ته گرینگه هه ركه س چاویی پێی بكه وێ جیاوازی بیركردنه وه ی دوكتور ی له گه ڵ هه موورێبه رانی كوردی پێش خۆی ودوایی خۆی له هه مووپارچه كانی كوردستان بۆ ده رده كه وێ . بۆ یه حه ق به خۆم ده ده م بڵێم ئافه رین، بوێری وچاونه ترسی هه رله خۆت جوانه دوكتور قاسملوو.
له وبابه ته دا زۆر به ڕوونی ده رده كه وێ كه دوكتور نه ته نیا ئاماده نابێت دڵی كوردی ڕۆژئاوا(عێراق) بڕه نجێنێ بۆ به رژه وه ندی حیزب به ڵكووداوا ده كات كه كه سی تر به جێگای ئه وبۆ پۆستی سكرتێری هه ڵبژێرن، كه له وانه یه هیچ رێبه رێكی تری ئه مڕۆیی نه یكات.به ڕێزكاك جه عفه رحامیدی ئاواده نووسێ:كاتێك كه عێراق ،له لایه نی سیاسی یه وه ،هه م له ده ره وه وهه م له ناو خۆدا ته ریك كه وتبۆوه وئیزۆله ببوو،عێراقیه كان، داوایان لێ كردین كه دوكتور بچێ بۆبه غدا ، له گه ڵ ، سه ددام حسێن ، سه رۆكی ئێراق،دانیشتنی هه بێ ،ئه ودانیشتنه ش ده بێ له ته له ویزیونی عێراقدا نیشان بدرێ دوكتورقاسملوو،پرسی به كومیته ی ناوه ندی كرد، كومیته ی ناوه ندی یه ك كه من و خه لیقی هه ردووك مان ئه ندامی بووین ! ماوه یه ك بۆ باس له سه رچوون یا نه چوونی دوكتور، داندرا ، پاش زۆر بێنه وبه ره ی بۆچوونه كان وچه ند حه وتوویه ك باس وخواس له نێوان دووپلێنۆمدا، هه رهه موومان له كومیته ی ناوه ندی ، جگه له دوكتور(ق) رازیبووین كه دوكتور بچێ وئه ودانیشتنه ته له ویزیۆنیه به وجۆره كه عێراقیه كان ده خوازن له گه ڵ سه رۆكی عێراق ، به ئه نجام بگه یه نێ ، ئه و كات زۆر فشارمان له لایه ن جیرانه كانه وه (له ئه ده بیاتی ڕۆژانه ی حیزب دا، عێراقیه كان به جیران ناو ده بران وكوردی كوردستانی گه رمیانیش به برایانی ئه ودیو) كه وتبۆشه رو ته نانه ت پسووله ی هاتوچۆمان بۆناردنی، كه سانی وه ك خ یش كه زۆرتر له ودیوی سنوور بوو،كه متر پێ ده درا .
كه كۆبوونه وه ی تازه ی،كومیته ی ناوه ندی ده ستی پێ كرد،دوكتورباسه كه ی كه پێشتر له به رنامه ی كاری پلینۆمداگونجابوو،هێنایه وه گۆڕ،ده بووئێمه وڵامێكی روون بده ینه وه به عێراقێه كان،له دوكتور خه لیقیه وه بوویاله منه وه ؟ ده ست كرا به وڵام دانه وه و هه ركامه مان ڕاوبۆچوونمان گوت ، به دروستی ئه وه م له بیره كه به دوكتورمان گوت بچۆ!بێ كێشه تر له هه مووبه شه كانی دیكه ی ئه م پلینۆمه مان ، ئه م به شه بوو.له به ر ئه وه پێشترله ده ره وه ی پلینۆم ئه ندامانی كۆمیته ی ناوه ندی قسه یان له سه ركردبوو ڕێبه ری مه زن گوتی باشه پێم خۆشه كه هه مووتان به یه ك ده نگی له سه رئه م باسه ساغ بوونه وه ،به ڵام گرفتێك هه یه ، گوترا چی یه ؟ دوكتورگوتی، واباشتره ،یه كێكیش هه ڵبژێرن بچێ .
گوترا بۆ؟بۆ،بۆخۆت ناچی؟ ئه وان داوای سكرتێریان كردووه!دوكتور گوتی زۆر باشه ئه گه ر وایه سكرتێرێكی دیكه بۆحیزب هه ڵبژێرن !دیسان گوتربۆ ؟
گوتی: تا ڕه حمانی قاسملوو ، سكرتێری ئه وحیزبه بێ ،ناچێ، له گه ڵ سه رۆك كۆماری عێراق ،له سه رشاشه ی ته له ویزیۆن دا كۆ ببێته وه !، نامه وێ ،كه كوردی عێراق له گه ڵ دوژمنه كه یان پێكه وه بمانبینن ! چونكه ئه گه ر، به م شێوه یه ،داوای ئوتۆنۆمیشیان بۆ بكه ین ، دیسانه كه ، به باشی نازانم ، وابزانم یه كێك له ئێمه گوتی به خوا ، ئه م كابرایه لاساره ، بۆ غرووری خۆی ، خه ریكه سه ری حیزب ، به فه ته ڕات ده دا ! .
به ڵێ خوێنه ری به ڕێز،ئه وه‌ی بینیتان دڵۆپێك له ده ریایه ك ژیان وخه باتی پڕله سه‌ر
به رزی دوكتور قاسملوویه .زۆرهه ڵس وكه وت یان باشتره بڵێم زۆربڕیاری ڕێبه رانهی ئه وڕێبه ره بێ هاوتایه هه ن نه گوتراون . تۆ بڵێی قه ڵم به ده ستێك ده ست نه داته په ڕتووك وپێنووسه كه ی وله سه ر سه فه ره كانی دوكتوورقاسملووبۆ سه قزشاری خویناوی وچه كه كه ی شه هیدقاله ی شێخ غه ریب كادری حیزب ، یان ئاورگرتنی دڵه گه وره كه ی قاسملوو بۆپترله 900كه س بنه ماڵه وكادروپێشمه رگه ی حیزب له ده ورو به ری شاری شه هیدكراویی هه ڵه بجه ، كه كه س نه یزانی ئه وڕێبه ره به كۆدا وچۆن گه یشته سنووری هه ڵه بجه وپێشوازی له خۆشه ویسته كانی كرد،و.... یان باسی ڕۆژی ڕه ش وبڕیاره مێژوویه كه ی قاسملوو ... ویان وته كه ی دوكتور قاسملووبه كاربه ده ستانی حكوومه تی عێراق كه فه رمووی ئێوه دۆستی ئێمه ن وكوردی عێراق برای ئێمه ن وكوردیش له ته نگانه دا برا هه ڵده بژێرێ ، نه نووسێ.
نووسینی : ئالی كه ندی 23ی ئۆكتۆبری2004 www.hakimrz@hotmail.com
تایبه تمه ندی یه كانی فیدرالیزم و ڕه نگدانه وه یان له كۆمه ڵ دا !
ن : ئاڵی كه ند
ده مه وێ زۆر به كورتی هێندێك تایبه تمه ندی فیدرالیزم وپه یوه ندی یه كانی له گه ڵ ده سه ڵاتی ناوه ندی كه به شێوه یه ك له شێوه كان له سه رئێمه وژیانی ئێمه ته ئسیردا ده نێ ، ئه ویش له كاتێك داكه ڕێبه ری بزووتنه وه ی كوردی (حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران) ڕۆژهه ڵات وه ك دروشم دیاری كردووه و له په یوه ندی له گه ڵ ئێران بێنمه به رباس وشی كردنه وه .
جێی خۆیه تی لێره دا بۆپه سه ند كردنی ئه ودرووشمه ، كه بووبه هۆی دڵخۆشی هه موونه ته وه كانی ئێران ورێكخراوه كانیان پیرۆزبایی له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وه ك حیزبێكی به رپرس له كوردستان بكه م .
فیدرالیزم له چ كاتێك دا بۆكۆمه ڵانی خه ڵك ده بێته پرسیار وئامانج ؟
بۆوڵامی ئه م پرسیاره ئه گه رپه نا بۆ مێژوویی فیدرالیزم به رین به م قه ناعه ته ئه گه ین كه به سێ هۆ ی ئه ساسی له وڵاتێك دا فیدرالیزم دێته گۆڕێ وباسی لێوه ده كرێ . یه كه م : بوونی چه ند نه ته وه وبزووتنه وه ی نه ته وایه تی له وڵاتێك دا، دووهه م : هۆیی پێك هاتی مێژوویی ئه و وڵاته .
سێهه م : پان وبه رین بوونی سنووری جوغرافیایی ئه ووڵاته .
هه موومان د ه زانیین كه پێك هاتی زۆربه ی هه ره زۆری وڵاته كان تێكه ڵاوه له میلله ت ونه ته وه بچووكه كان، وتوانیویانه به هه موویان ،وڵاتێك پێك بێنن كه ئێران یه ك له ووڵاتانه یه، كه به لانی كه مه وه له شه ش نه ته وه ی كورد وئازه ری وعرب وبه لووچ توركمه ن وفارس وزۆر كه مایه تی تر پێك هاتووه . له وڵاتێك دائه گه ر نه ته وه كان بۆ دیاری كردنی مافی چاره نووسی خۆیان خه بات بكه ن ، له ئاكام دا بۆوڵام دانه وه به ویستی ئه ونه ته وانه وپاراستنی چوارچێوه ی جوغرافیایی و ئابووری وڵات ، سیستمی فیدرالیزم دێننه گۆڕێ كه توانیبێتییان وڵامێكێان به وه زعه كه دابێته وه .
مێژوویی : له باری مێژووێێ یه وه كاتێك نه ته وه كانی وڵاتێك له گه ڵ یه كتر ته با و ره با،نه بن.یابه واته یه كی ترمل كه چی بریاراتی حكوومه تی ناوه ندی نه بن وده سه ڵاتی سیاسی ناوه ندبه نوێنه ری خۆیان نه زانن وبه جێی هاوكاری به رهه ڵستكاری بكه ن . یان دژایه تی وجیاوازی میللی ونه ته وایه تیان هه بێ ،یان به درێژایی مێژووی ئه وڵاته ، نه ته وه یه ك نه ته وه كانی تری له هه مووماف ویاسایه كی ئینسانی بێ به ری كردبێ ونه ته وه كانی تر بۆ مافی خۆیان له مه یدان دابن و ویست وداخوازی سیاسیی خۆیان گه ڵاڵه كردبێ ، فیدرالیزم دێته گۆڕێ .
جوغرافیایی:له باری جوغرافیایی یه وه ئێران وڵاتێكی پان وبه رینه ،كه پێك هاته ی ئه وپتر له خاكی شه ش نه ته وه یه كه به حه شیمه ت و خاك كه م نیین . پێشترئه و وڵاتانه ی كه له باری جوغرافیایی یه وه پان وبه رین بوون،هاتنه سه رئه م قه ناعه ته ی كه بۆ وه گه ڕخستنی هێزوتواناكان وهه روه ها وڵامدانه وه ی سه ریع وبه په له به پێداویستی یه كانی خه ڵك له ووڵاته دا ده وڵه تیان به شێوه ی ئه یاله تی و فیدرالی دیاری كردووه . ( خاڵی جێی سرنج ئه وه یه كه ئێران هه رسێك تایبه تمه ندی بۆ دامه زرانی فیدرالیزم هه یه ) .
ئێستا فیدرالیزم چی یه ؟ و تایبه تمه ندی یه كانی چن ؟
ده كرێ ئاوا تاریف له فیدرالیزم بكرێ وبڵێن كه : به یاسا و به رنامه ی ده وڵه تێكی چه ند میلله تی ده گوترێ كه به پێی ئه ویاسا وبه رنامه یه وڵات به هێزیكی سیاسی یه كگترتوویی سه راسه ری (ده وڵه تی فیدرال) و چه ند هێزی سیاسی ناوچه یی (ده وڵه ته كانی ئه یاله تی ) دابه ش بكرێ كه : _ پێویسته ده وڵه تی فیدراڵ و ده وڵه ته كانی ئه یاله تی یاساوبه رنامه ی سه ربه خۆی خۆیان هه بێ . ئه رك و ده سه ڵاتی هه ردووك لا ده بێ زۆر به ڕوونی دیاری كرابێ.
_ ده وڵه تی فیدراڵ و هه مووئه یاله ته كانی ده بێ ئۆڕگانه كانی ده وڵه تی وه ك پاڕڵمان ، شێوه ی ئیداری ، كابینه ی ده وڵه ت ، وه زاره تخانه كانیان هه بێ .
_له یاسای گشتی وڵات دا،ده بێ زۆربه ڕوونی ماف وسنووری ده سه ڵاتی ده وڵه تی ناوه ندی و به تایبه تی ئه یاله ته كانی فیدراڵ دیاری كرابێ ، به شێوه یه ك كه نه ده وڵه تی فیدڕاڵ ، و نه پاڕڵمانی فیدڕاڵ ، نه توانن بوون و مه و جوودی یه تی
ئه یاله ته كان به رنه ژێر پرسیاروده سه ڵاتیان به ربه ست بكه ن . هه روه ها ده وڵه ته كانی ئه یاله تیش نابێ ئه و ده سه ڵاته یان هه بێ . ئاڵ وگۆڕله یاسای گشتی ده وڵه تی فیدڕاڵ نابێ به بێ ڕه زامه ندی دووله سێی پاڕڵمانی فیدڕاڵ و هه روه ها دوو له سێی ئه یاله ته كان بكرێ .
_ زبانی ره سمی له وڵات دابه نێوی ئیجباری وجوودی نابێ بمێنێ وده بێ ئه و ئیمكاناته به پێی یاساوبه رابه ر،وه ك یه ك بۆهه مووزمانه كان به شێوه ی قانوونی له وڵات دا په سه ند كرابێت ، وده بێ ده وڵه ت به رپرسی دابین كردنی ئیمكاناتی خوێندن به زمانی زكماكی له هه مووبه شه كان بێت ، بێ جیاوازی دانانی زمانی .
_ هه ر وه ك ده وڵه تی فیدڕاڵ ، ده وڵه ته كانی ئه یاله تیش ده بێ سه ر به خۆی ماڵی یان هه بێ وبتوانن گومرگ وماڵیات وه ربگرن .
_ به هیچ هۆوبیانوویه ك ئه رته شی ده وڵه تی فیدڕاڵ بۆی نی یه ده ست له كاروباری نێوخۆیی وه ربدا . ده ست تێوه ردانی ئه رته ش له هه ركارێكی ناوخۆیدا ده بێ به ئاگاداری وڕه زامه ندی پاڕڵمانی فیدڕاڵ وده وڵه ته كانی ئه یاله تی بێت .
_ بۆ پێش چوونی كاره كان به شێوه ی ئۆرگانی ، ده بێ ئه یاله ته كان ته ئسیریان له سه رسیاسه تی ده وڵه تی فیدڕاڵ وسیاسه تی سه راسه ری وڵات دا هه بێ وبتوانن كۆنتڕۆڵی ده وڵه تی فیدڕاڵیان له ده ست دابێ ، به شێوه ی شورای كه ، شورا پێك هاتبێ له هه موو ئه یاله ته كان و ، گرینگ‌ترین خاڵه كانی یاسایی وڵات كه په سه ند بكرێن ،ده بێ ئه وشورایه ته ئییدی كردبێ .
_ ده بێ رادیو و ته له ویزیۆن ئازاد بێ وبه شێوه ی فیدڕاڵ ئێداره بكرێ وهه رئه یاله ته ی رادیو وته له ویزیۆنی خۆی هه بێ، وته له ویزیۆنی سه راسه ریش ده بێ تێكه ڵاوێك له زبان وكلتووری ئه یاله ته كان بێت .
_ هه رئه یاله ته ی ده بێ به شی قه زایی وپارێزگاری (ئه منییه تی) سه ر به خۆی هه بێ وبتوانێ به پێی هه ل ومه رجی وكلتووری نه ته وه ی خۆیی بریار بدا‌و سه ر به خۆ ودوور له كۆنتڕۆڵی ناوه ندی بێت .
_ ئیداره گرینگه كانی ده وڵه تی فیدڕاڵ نابێ هه رهه موویان له ناوه ند بن وبه پێچه وانه ده بێ به سه ر ئه یاله ته كاندا دابه ش بكرێن .
_ هه مووئه یاله ته كان له چوارچێوه ی ده سه ڵاتی خۆیان له باری فه رهه نگی یه وه نه ته نیا ده بێ سه ر به خۆ بن ، به لكووده بێ ته زمینێكیش هه بێ وبتوانن خوێندن و نووسین وهه موو پله كانی خوێندن فیدڕالیزه بكه ن .
ئێستا له ئێران دا ده كرێ بڵێین هه موونه ته وه كان داوای مافی خۆیان ده كه ن وله مه یدانی تێكۆشان دا هه ن و فیدرالیزم بۆ هه ر هه موویان جێگای ڕێز و په سه نده و هه ر به وپێیه ش شتێكی سرووشتی یه كه دژ ونه یاریشی هه بێ وهه یه .
له ئێرانی به ڵا لێدراودا، ئێستابه خۆشی یه وه لایه نگرانی فیدرالیزم له چاو نه یارانی له ئه ژمار نایه ن و، كه متر كه س هه یه كه نه ڵێ له ئێران دا چه ند نه ته وه هه ن و ئێران وڵاتێكی فره نه ته وه ، هه ر به م پێ یه بۆ چاره سه ری مافی ئه و نه ته وانه هه ر كه س به پێی به رژه وه ندی یه كانی هه ڵسه نگاندنی هه یه .
ئێستا له سه روه زعییه تی كێشه ی نه ته وایه تی له ئێران سێ بۆچوون هه یه 1 _ هێندێك ده ڵێن كێشه ی نه ته وایه تی له ئێران وجوودی نییه وئێران وڵاتێكی یه ك نه‌ته‌وه‌یىیه وده بێ ته واوییه تی ئه رزی بپارێزرێ به ده سه ڵاتی سیاسی له
ناوه نده وه2_ هێندێك پێیان وایه كه له ئێران چه ند نه ته وه پێكه وه ده ژین وحه قی خۆیانه لێك جیا بنه وه و سه ربه خۆیی خۆیان وه ربگرن 3_ هێندێكیش پێیان وایه كه بۆ ئه مڕۆی ئێران باشترین چاره سه رفیدرالیزمه ونه ته وه كانی ده توانن وه ك برا به یه كه وه بژین .
من ئه مڕۆ (نه سبه ی ) فیدرالیزمم پێ خراپ نییه و له سه ر ئه وقه ناعه ته م كه به دامه زرانی فیدڕالیزم هێزوتواناكانی زیندانی كرا‌و ئازاد ده بن ، لێهاتوویه كانی كه هه تا دۆینێ شاردرابوونه وه، یان ده ست وپێیان كۆت وزنجیری پێوه بووئه وده ره تانه یان بۆ پێك دێ خۆ وه ده ر بخه ن وله ئاوه دان كردنه وه ی مه ڵبه ندی خۆیاندا و وڵات به گشتی ، به ش وته ئسیریان هه بێ وبتوانن ده سه ڵات به سه ر هه موو ئه یاله ته كان دا، دابه ش بكه‌ن.
پێشترگوتمان كه له ده وڵه تی فیدڕاڵ دا ، ده بێ ده سه ڵاته كان دابه ش بكرێن ، ده بێ هه رحكوومه ته ی فیدراڵ ده سه ڵاتی سیاسی ڕوونی هه بێ . ده بێ جوغرافی وڵات ده ستی تێوه ربدرێ وناوچه وسنووره كان به پێی به ڵگه مێژووییه كان و ویستی زۆربه ی خه ڵك دیاری بكرێن . ده بێ حكوومه ته كانی هه‌رێم یا ئه‌یاله‌ت خه لك هه ڵیان بژێرن .ده بێ خه ڵك ئازاد بن وهه ست به ئارامش وخاوه ن ماڵی بكه ن.گوتمان كه هه‌رێمه‌كان ده بێ به ته واوی به سه رده وڵه تی فیدرالی دا چاوه دێری وكۆنتڕۆڵیان هه بێ و،هه موومان ده زانین كه به زۆرتێكه ڵ بوونه وه ،یا به پێچه وانه لێك جیا بوونه وه به بێ زه مینه وبناغه خۆش كردن ڕه نگه ئاكامێكی دڵخوازى لێ نه‌كه‌وێته‌وه.
_دامه زرانی فیدرالیزم له وڵاتێكی چه ند میللی یه تی دا پێمان خۆ ش بێ یا خود پێمان ناخۆش بێ و، بمانه وێ ونه مانه وێ ، پیاده كردنی بناغه كانی ئه سڵی دێمۆكراسی یه . كه واته گوتمان له فیدرالیزم دا هێزوتوانا ون بووه كان ده گه شێنه وه ووه گه ڕده كه ون،كه وه گه ڕكه وتن لێهاتوویه كان ئاشكرا ده بن ودێنه مه یدان.ئه وكات هه رهه موویان خۆبه خاوه ن ده زانن.
لێره دایه خه ڵك كه ئه وه یان به چاوی خۆیان بینی هه ڵسه نگاندن و هه ڵبژاردنیان له نێواندا ده كه ن وه ك : هه ڵبژاردنی پاڕڵمانه كانی فیدراڵ وئه یاله ته كان ، هه ڵبژاردن له شوڕاكانی شارودێ ،وته نانه ت هه ڵبژاردنی نوێنه ری خۆیان له نێو هێزه سیاسی یه كانیشدا. ئه و هه نگاوه یه كێك له خاڵه هه رگرینگه كانی بناغه ی دێمۆكراسی یه.ئه وهه ڵبژاردنه ی كه خه ڵك
تێدا به شدار بوون و ئه ونوێنه ره ی كه خۆی پاڵاوتووه و سه ركه وتنی وه ده ست هێناوه ، هه ر هه مووی خه ڵك به هی خۆیی وله خۆیی د زانێ كه وابوودیاری كردنی چاره نووسی خه ڵك به ده ستی خۆیانه ،لێره دایه زۆربه ی خه ڵك پشتی حكوومه تی خۆیان كه له ژێرناوی فیدرالیزم دایه ده گرن وته مه نی فیدراله كه یان درێژخایه ن ده بێ .
_له فیدرالیزم دا كرده وه وچالاكی یه كانی ده وڵه ت زۆربه زه ق و روونی دیارن وهه ستیان پێ ده كرێ . ئه ركه كان دابه ش كراون ، هه مووئۆڕگانه كان له راده ی ده سه ڵاتیان دا به ڕێوه به رن و هه ركام له نێو خه ڵك دا
ڕۆڵی خۆی هه یه . به هۆی تێكه ڵاوی خه ڵك و ئۆڕگانه كان ، ده وڵه ت زووترهه ست به ویست وداخوازی كۆمه ڵ ده كات وهه رله وكاته شدازووتر وڵامی پێداویستی یه كان ده داته وه .
_له ده وڵه تی فیدراڵ دا ، دوو دیارده زۆر به زه قی ده بیندرێن . یه كه م ده سه ڵاتی حكوومه تی فیدراڵ كه م ده كرێته وه وبه سه رهه‌رێم یا ئه یاله ته كاندا،دابه شده كرێ.دووهه م كاتێك ئه یاله ته كان خۆیان به سه ربه خۆ زانی هه ركام به شێوه یه ك له شێوه كان بۆبه رێوه بردنی یاساوئیداره ی خۆیان له گه ڵ ئه وانی تر كێ به ركێی ده كه ن . هه موومان ده زانین له و
كێ به ركێ یه دا،ته مرینی دێمۆكراسی ده‌كرێ وكۆمه ڵ قازانج وگه شه ده كات.
_ له فیدرالیزم دا ، به بوونی دێمۆكراسی وله مه یدان دابوونی تواناوهێزه كان وهه روهها ئاڵ وگۆڕی ئیستعداده كان وڕه وتی كۆنگره وهه ڵبژاردنه كان پێش به فه سادی ماڵی وسیاسی ده گیرێ وزۆر زۆركه مترله حكوومه تی ناوه ند سالاری تێدا ده بیندرێ .
_له فیدرالیزم دا،دێمۆكراسی نێوخۆیی، كۆمه ڵ ورێكخراووحیزبه كان زیاد ده بێ .گوتمان ئه یاله ته كان به هۆی خه ڵكی ناوچه ی خۆیانه وه به ڕێوه ده چن.كه واته ئه یاله ته كان شارێك وه ك پێته ختی خۆیان دیاری ده كه ن وشاره كانی تر به هۆی شووراكانى خۆیان به ڕێوه ده چن . ئه ومه ڵبه ندانه ی كه شارێك، یاناوچه یه ك به ڕێوه ده به ن خۆبه كه م نازانن ، هه ست به سه ربه خۆبوون ده كه ن وبۆ ئیداره ی ناوچه كه یان خۆبه خاوه ن سه ڵاحییه ت ده زانن . هه رهه موویان هه وڵ ده ده ن به شێوه یه كی دروست وئوسوولی بریاره‌كانى حكوومه‌تى ئه یاله تی له ویتر باشتر به رێوه به رێ ،ئه وكێ به ركێ یه وپه روه رده كردنی له سه رپێ راوه ستانی ئۆڕگانه كان وهه ست به به رپرسایه تی كردنی شووراكان و ئورگانهكان چوونه سه رێی پله ی زانیاری وتێگه یشتوویی به ڕێوه به رانی ئه یاله ته كان نیشانه ی بوونی دێمۆكراسی یه .
_له فیدرالیزم دا كێ به ركێ له نێوان ڕێكخراو وحیزبه سیاسی یه كان زیاد ده بێ . گوتمان فیدرالیزم و دێمۆكراسی ته واو كه ری یه كترن . كه واته له فیدرالیزم دا حیزب وڕێكخراوه كان گه شه ده كه ن .خۆ ده كوتن بۆ ده سه ڵات ، به ده سه ڵات گه یشتنیش هیزوپشتیوانی كۆمه ڵانی خه ڵكی پێویسته ، وناچارن به كرده وه ی په سه ندكراو و، به دانی گه ڵاڵه ی
رێك وپێك ، كه ویستی خه ڵكی له خۆ گرتبێ و، به ناساندن و هه ڵبژاردنی نوێنه رانی واقعی چین وتوێژه كانی كۆمه ڵ و به هاوئاهه نگ بوون وئێئتلاف پێك هێنان له گه ڵ ئه حزاب ولایه نه كانی تر بۆ به ده سه ڵات گه یشتن له ئه یاله تدا ،هه ر هه مووی ئه وحه ڕه كه تانه به رنامه داڕێژانی ده وێ كه له سه ره تاوه تێكه ڵاوه له كێ به ركێ به ڵام له نیهایه ت دا گه شه ی كۆمه ڵی تێدا به دی ده كرێ .
_ده وڵه تی فیدراڵ یارمه تی ده كات به ، به ره و پێش چوونی گه شه ی فه رهه نگی له نێو كۆ مه ڵدا . ئه یاله ته كان هه وڵ ده ده ن تایبه تمه ندی یه كانی فه رهه نگی،كۆمه ڵایه تی ،ئابووری ، ... ،خۆیان بێنه به ر باس ولێكۆڵینه وه
له ده وڵه تی فیدراڵ دا، بیستن وئاڵ وگۆری بیر ورا له سه ربه شه كانی فه رهه نگی ده بێته هۆی وه رگرتنی خاڵه باشه كان ،لێره دایه فیدرالیزم ده بێته هۆی گه شه ی فه رهه نگی وبه‌ره‌وپێش چوونی كۆمه ڵ .
_ له فیدرالیزم دا ئه‌زموونه‌كان كۆ ده كرێنه وه وكه ڵكیان لێ وه ر ده گرن هه مووئه یاله ته كان به هۆی نوێنه ریان له حكوومه تی فیدراڵ دا خاڵه لاواز وبههێزهكانیان،له به ڕێوه بردنی ئه یاله تی خۆیاندا،شی ده كه نه وه كاتێك هه ست پێ بكرێ له ئه یاله تێك دا خاڵێكی مووسبه ت ببیندرێ به شه كانی تر وه ری ده گرن ده یكه ن به ته جرووبه بۆ كاری ڕۆژانه ی خۆیان و
هه مووئه یاله ته كان ده گرێته وه .
_له فیدرالیزم دایه كه ئۆڕگانه كانی بریارده ر ده بنه خه ڵكی و ویستی كۆمه ڵانی خه ڵك به هۆی راگه یه نه گشتی یه كان ده ر ده بڕن . راده ربڕین ده بێته هۆی ئاگادار بوونی خه ڵك له رووداوه كان . ته نانه ت له فیدرالیزم دایه كه هه واڵنێریه كان ئازادوسه ربه خۆده بن وله چوارچێوه ی حكوومه ت دێنه ده رێ
_له فیدرالیزم دا ئابووری گه شه ده كات . وه زعییه تی ناوچه ی ئه یاله ته كان له بواری كانگایی ژێر زه وی یه وه ، وه زعییه تی جوغرافیایی ، شێوه ی ئاو و هه وا، شێوه ی ئابووری ، وپله ی چوونه سه ری ئابووری هه رهه موویان له ژێر چاوه دێری سیاسه ته كانی ئابووری دا ده بن وئه یاله ته كانن به ئاڵ و گۆڕ كردن وبه شداری كردنی زانایانی خۆیان له م بواره دا ،ڕه وتێكی خێرا به گه شه ی ئابووری ده به‌خشن .
_ له فیدرالیزم دایه پێویستی به په روه رد ه كردنی رێبه ری سیاسی هه یه . په روه رده كردنی ئه فراد وكادری به وه ج بۆ پۆسته كانی ئیداره ی فیدراڵ وله هه ڵبژاردن دا ئاڵ وگۆڕی پۆست پێ كردن ، زۆر كۆسپ له سه ر رێگای حكوومه تی فیدراڵ لا ده با و ڕووحی دڵسۆزی له كادره كان دا په روه رده ده بێ بۆ ئایه نده ی ده وڵه تی فیدراڵ یا ئه یاله ته كان .