مه‌لا مارف کۆکه‌یی
مه‌لا مهرف كۆكه‌یی
نووسینی كه‌ماڵ كۆكه‌یی
مه‌لا مارف له ساڵی 1253(1874) له‌گوندی حاجی خۆشی مه‌ڵبه‌ندی شاروێرانی مه‌هاباد له دایك بووه و له تایه‌فه‌ی به ناوبانگی په‌ڕبڵاوه. مانای وشه‌ی پهرڕڵاو ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن باپیری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له داوه‌تێك له كاتی جلیت كردن‌دا په‌ڕی تاووس بۆ رازاننه‌وه ده‌كاته به‌ر شه‌ده‌كه‌ی له سه‌ری ده‌كه‌وێته خوارێ و پهڕهكان بڵاوده‌بنه‌وه. بۆیه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به په‌ڕبڵاو ناوبانگیان ده‌ركردووه. مه‌لا مارف كوڕی برایم كوڕی قادر كوڕی عه‌زیز په‌ڕبڵاوه.دایكی زبیده له تایه‌فه‌ی زانایانی ئه‌وناوچه‌یه بووه. شاعیر له ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا ده‌گه‌ڵ شه‌مسی خانم كچی مه‌لا ڕه‌زای بانه‌یی خه‌ڵكی گوندی سوت و به‌رده‌ڕه‌ش له مه‌ڵبه‌ندی بانه زه‌ماوه‌ند ده‌كا. شایی ئه‌وان له گوندی قۆڵغه‌ته‌په له ناوچه‌ی ئێل ته‌یموری مه‌هاباد به‌ڕێۆه چووه. مه‌لا مارف یازده منداڵی هه‌بووه كه مه‌لا عه‌لی له هه‌مووان گه‌وره‌تر بووه. مه‌لا عه‌لی له گوندی قه‌ره‌گوێز به ده‌ستی داروده‌سته‌ی ڕژێمی شای گۆڕبه‌گۆڕ شه‌هید كرا. مه‌لا مارف له به‌ر كوڵ و په‌رۆشی كوڕه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی كه لاوێكی تێگه‌یشتوو بو, ئه‌ونده ده‌گری تا له بینایی چاوان بێ به‌ش ده‌بێ. چه‌ند جاریش ده‌چێته شاری ته‌ورێز بۆلای دوكتور وچاوی عه‌مه‌ڵ ده‌كه‌ن, به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ش سوودی نابێ و بهكوێری ده‌مێنێته‌وه. مه‌لا مارف له ده‌ورانی مناڵیه‌وه هه‌تیو بو. باوكی به ناوی یۆسف پێنج كوڕ و كچێكی هه‌بو كه مارف سێهه‌مین كوڕی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بو. مارف له ژێر چاوه‌دێری و سه‌رپه‌ره‌ستی براگهوهرهكانی له گوندی شاگێلدی ناوچه‌ی ئێل ته‌یمووری مه‌نگوڕ ده‌ژیا. بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌موو له خوێندن و نووسین بێ یه‌ش بوون. ئه‌ویش وه‌ك ته‌واوی كه‌سانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی بێ سه‌واد ده‌مێنێته‌وه و خه‌ریكی كاری وه‌رزێری و مه‌ڕداری ده‌بێ, تاته‌مه‌نی دوازده ساڵه‌یی!
رۆژێك كه له مه‌زرا خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ ده‌بێ فكرێك ده‌كه‌وێته سه‌ری و مه‌ڕه‌كان بێ خاوه‌ن به جێ دێڵێ و به‌ره‌و ئێراق ده‌كه‌وێته ڕێ و شازده رۆژی ڕه‌به‌ق ده‌پێوێ تا ده‌گاته شاری سلێمانی و ده‌چێته مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌حوی و له‌وێ خه‌ریكی خوێندن وفێربوونی عیلم وزانست ده‌بێ. پاش دوو ساڵ و پێنج مانگ له ساڵی 1269(پ890) براكانی كه لێی ده‌گه‌ڕان له‌و مزگه‌وته‌دا دۆزیانه‌وه و له گه‌ڵ خۆیان بردیانه‌وه پیران, له‌و كاته‌دا ماڵیان له گوندی شاگێلدی بو. له‌وێوه بۆ گوندی كۆكه‌ی له نزیك بۆكان ده‌گوێزنه‌وه. مه‌لا مارف ده‌چێته دێیه‌كانی تورجان و سه‌رده‌راباد و له خزمه‌ت زانایانی وه‌ك ماموستا مه‌لا محه‌مه‌د سالحی قزلجی و ماموستا مه‌لا عه‌لی تورجانی خه‌ریكی خۆێندن و فێربوونی عیلم و زانست ده‌بێ. پاش كۆتایی هێنانی ده‌رسه‌كه‌ی له گونده‌كانی قاجر, سهیدئاوا,شاریكه‌ند,قه‌ره‌كه‌ند,زه‌نبیل, قه‌ره‌گوێز,ده‌روێشان ده‌بێته موده‌ریس و پێش نوێژ. له ساڵی 1303ی هه‌تاوی له به‌ر كوژرانی مه‌لا عه‌لی ده‌چێته مه‌هاباد و له مزگه‌وتی شادروێشدا ده‌بێته موده‌ریس و پێش نوێژ و زۆربه‌ی شێعره‌كانی خۆی له‌و ساڵانه‌دا گوتووه. له شاری مه‌هاباددا زۆر به هه‌ژاری و نه‌داری ژیان ده‌باته سه‌رێ وئه‌م نه‌داری و ده‌ست ته‌نگی یه له شێعره‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. مه‌لا مارف له نۆزده‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان, كاتژمێری 6و30به‌یانی له بازاری مه‌هاباد له گه‌ڕه‌كی مزگه‌وتی جامیع له ماڵی حاجی سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی شه‌مسی كه به كرێی گرتبوو كۆچی دووای كرد و له گۆڕستانی مه‌لا جامیدا به خاك ئه‌سپێردرا.
سۆفی وره‌و هه‌نگامی گوڵ و فه‌سلی به‌هاره
وه‌قتی ته‌ڕه‌ب و عه‌یش و مه‌یو گشت وگوزاره
پیشه و عه‌مه‌لت حیله و ته‌زویر وڕیایه
تۆ به‌شقی خودا پێم بڵێ ئه‌و كاره چ كاره؟
تێفكره, ته‌ماشاكه, له كووچه و له خیابان
سۆزی نه‌یه,نه‌شه‌ی مه‌یه, ئاوازی تاره
ڕایخستووه فه‌ڕڕاشی سه‌با, فه‌ڕشی زۆموررود
وه‌ك ئه‌تڵه‌سی یه‌ك ڕه‌نگه به بێ گه‌رد و غوباره
ده‌ڕژێنێ له ئاوپاشی فه‌له‌ك ئاوی موقهتتهر
سققای ڕه‌بیعی به قه‌تاره و بهمهتاره
سه‌رتیپی به‌هاری له گوڵ و لاله‌یی ڕه‌نگین
چه‌ن تیپی له سان دا, له پیاده و له سه‌واره
موستهحقیر و نه‌وبه‌ت چیه, بۆ باغ وگوڵستان
كهبكی ده‌ری و بولبول و قومری و قه‌ناره
سووسه‌ن به‌زمانێكی ته‌ڕ وتازه خه‌ریكه
بۆ مه‌دح و سه‌نای سانعی ئه‌م نه‌قش و نیگاره
سه‌حرایه له به‌ر عه‌تری گوڵ و لاله و سونبول
وه‌ك ده‌شتی خه‌تاو وخوتهن وموڵكی ته‌تاره
شاعیر! وه‌ره تۆ به‌شقی خودا روو له چه‌مه‌ن كه‌ین
سوحبه‌ت له گه‌ڵ ئه‌م عاله‌مه, هه‌ر ده‌رد و چهغاره
««««««««««««««««»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»
موودهتێكه نه‌فسی حیز حوكمی خهراوم لێده‌كا
هه‌ر به قه‌هر و كینه ده‌روانێت و چاوم لێده‌كا
جار جار ده‌گری و ده‌ناڵێنێ وه‌كوو هه‌وری به‌هار
گا به خه‌نده و پێكه‌نین دێت و سڵاوم لێده‌كا
یه‌ك سه‌عات و یه‌ك ده‌قیقه ده‌ست له من هه‌ڵناگرێ
روو له هه‌ر لایه‌ك ده‌كه‌م هه‌ر قاوه قاوم لێده‌كا
بۆ خه‌راباتی موغان و مه‌سجید و ده‌یرو كه‌نیشت
دهمڕفێنێ ئه‌م سه‌گه سه‌ت گورگه ڕاوم پێده‌كا
هه‌رچی ته‌فره‌ی لێده‌ده‌م, وعدهو وه‌عیدی پێ ده‌ده‌م
ناسره‌وێ ته‌كلیفی قۆڕ و بن دڕاوم لێده‌كا
رۆژی شیرینم نه‌ماوه عه‌هدی ترش و تاڵی یه
وه‌ك مناڵ ده‌گریت و داوای شه‌كری خاوم لێده‌كا
من له به‌ر عیجز و په‌ریشانی كه هیچ نوتقم نیه
ئیدیعای ئه‌شعار و به‌یت و به‌ندو باوم لێده‌كا
من به ناوی دڵ ده‌برژێنم كه‌بابی جه‌رگی خۆم
بۆیه پێم ڕازی نیه داوای پڵاوم لێده‌كا
هه‌رچی فیكری لێده‌كه‌م ڕێگای خهلاسیم بۆ نیه
به‌و چله‌ی زستانه داوای تاو و ساوم لێده‌كا
ده‌چمه‌وه ماڵ, ماڵ ومنداڵ دێن و ده‌وره‌م لێده‌ده‌ن
یه‌ك ته‌مه‌ننای قهندو چا, یه‌ك نان وئاوم لێده‌كا
روو له بازاری ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئه‌ربابی ته‌ڵه‌ب
هه‌ر كه‌سێ تووشی ده‌بم داوای دراوم لێده‌كا
ده‌ردی به‌دتر له‌م هه‌موو ده‌ردانه تیغی پیری یه
جه‌رگی له‌ت له‌ت كردووم داوای هه‌ناوم لێده‌كا
سه‌یری خۆشتر من كهمهعرووفم له نێو ئه‌م شاره‌دا
تازه احسائیه داوای ئیسم وناوم لێده‌كا
یه‌ك له ئه‌شخاسی ئه‌دیب ودۆستانی موحته‌ڕه‌م
ئیدیعای یه‌ك گه‌وهه‌ری كون ناكراوم لێده‌كا
چوومه لای غه‌وواسی به‌حری فكروبۆی هێنامه ده‌ر
گه‌وهه‌ری ناسوخته داوای باج و خاوم لێده‌كا
هێنده گریاوم له چاومدا نه‌ما فرمێسك وخوێن
زاڵمه, بێ ڕه‌حمه داوای خوێنی چاوم لێده‌كا
وه‌رگیراوله نووسراوه‌ی كه‌ماڵ كۆكه‌یی بڵاوكراوه له گۆواری سروه ژماره‌ی 25 گه‌لاوێژی 1367(1988)