محه‌مه‌د نووری
محه‌مه‌د نووری
ئه‌و نووسراوانه‌ی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا نوورییه‌وه بڵاو کرانه‌وه
دیمانه ی سیروان و محه مه د نوری ئه دیبی موكریانی
نووسینی محه‌مه‌د نووری
ناوم محه‌مه‌ده شۆره‌تم نووری یه, له خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1305ی هه‌تاویدا(1926) له دێی گڵوڵانی خوارێ ناوچه‌ی گه‌ورك مه‌هابادێ له دایك بووم. باوكم میرزا ئه‌بووبه‌كر پێاوێكی زانا به علوومی عه‌ره‌بی و فارسی بوو له ذیازی و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و فارسی ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو, هونراوه‌ی كوردی و فارسی هه‌بوو كه به هۆی تاڵان و بذۆ و سووتانی زۆردار و بێ زۆره‌كانی عێڵی و عه‌شیره‌تی له گه‌ڵ كتێبخانه‌كه‌ی له به‌ین چوون و فه‌وتان و لام وایه زۆر به چكۆڵهیی بابم ده‌رسی پێ گوتبم چوون زۆر چكۆڵه بووم كه ده‌مزانی بنووسم و بخوێنمه‌وه. كتێبه‌كانی كه به منداڵانیان ده‌خوێند وه‌ك سمایل نامه و ناگه‌هان و گوڵزار و گوڵستان بوون. له دوایه ته‌سریفی زه‌نجانی و عهوامیلم له لای بابم خوێند. له ساڵی 1314ی هه‌تاویدا چوون ویستی خودا له سه‌ر ئه‌وه قه‌راری گرتبوو كه ئه‌من هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا تووشی چه‌وتی و چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان بم, بابم له ته‌مه‌نی 63دا كۆچی دوای كرد و ئه‌من و چوارمنداڵی له من چكۆله‌تر, یانی دوو خوشك و دوو برای له دامێنی دایكێكی پهژارهنهدیودا به‌جێ هێشت. دایكم سهیدزادهیهكی پاك وبهمشوور بوو له ساداتی باغی شێخان كه ذهچڵهكیان ده‌چێته‌وه سه‌ر شێخ عیسا و شێخ مووسای به‌رزه‌نجی سه‌رپه‌ره‌ستی وداژداری خێزانی وهئهستوی خۆی گرت. نه‌یهێشت ئه‌من ده‌س له خوێندن هه‌ڵگرم. تا ساڵی 1320 ئه‌من له مه‌داریسی علوومی دینی دیهاته‌كانی ناوچه‌ی گه‌ورك و بانه و لای سه‌رده‌شت, نه‌حوو سه‌رف ومه‌نتیق وئاداب و به‌لاغه و هه‌تا جمع الجوامعم خوێند. هه‌ستی به‌تینی ته‌نیای دایك و چوار خوشك و برای بێ بنه‌وان وای هان دابووم كه كاتێكم له وه‌خت و سه‌عاتی خۆم خه‌سار نه‌كه‌م. ئاواتم ئه‌وه بوو تا دوایین پله‌ی زانیاری كه له نێو مه‌داریسی علوممی دینی دا باو بوو بخوێنم و ته‌واوی كه‌م, به‌ڵان دوو هه‌لی ناله‌بار بوونه به‌ر هه‌ڵستی پێكهاتنی ئاواته‌كه‌م. له ساڵی 1320ی هه‌تاوی دا به هۆی شهذی گه‌وره‌ی نێوان ده‌وڵه‌تان, ئێرانی ئێمه به په‌لاماری رووس و ئینگلیس وئه‌مریكا ئیشغاڵ كرا!
حكومه‌تی مه‌ركه‌زی شیرازه‌ی پسا. نه‌زم و نیزام لێك هه‌ڵوه‌شا. شوێنه‌واری عه‌شیره‌ت گه‌ری و ده‌ره‌به‌گی كه له ده‌ورانی حكومه‌تی ذهزاشادا له سه‌ر ته‌گه‌ره و به‌سته‌ی خۆی ترازا بوو به ذهوشتی كۆنی حه‌ز و ناحه‌زی خۆیه‌وه ژیایه‌وه. ناته‌بایی و دووبه‌ره‌كی و زۆرداری وبێ زۆری نێوان عێل و عه‌شیره‌ته‌كان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و به‌ری تاڵ و پێدانهویستی هێنا! ئه‌وه بوو به هۆی ده‌ست هه‌ڵگرتنم له خوێندن و گهذانهوهم بۆ لای دایكی ته‌نیا و خێزانه بێ سه‌رپه‌ره‌ست و بێ یژێوهكهی خۆم. سیپاره و ده‌فته‌رو ده‌سته‌كی رووت و رووناكیم پێچایه‌وه به‌ره‌و تاریكی ژیانی مه‌ینه‌ت بار وهذێ كه‌وتم. هاتمه سه‌ر په‌ت و سینگی داب وده‌ستووری ده‌ره‌به‌گی و له لای ئاغای گڵۆڵان بوومه میرزا و ماموستای منداڵان. دواساڵێك كه داهات و به‌راتی من به‌شی گوزه‌رانی خاوخێزانهكهی نه‌ده‌كرد, ناچار له هاوینی ساڵی 1322ی هه‌تاوی دا له ناوچه‌ی گه‌وركان بارگه‌وبنه‌م پێچاوه به‌ره‌و موكریان له دێی گۆلی مه‌رزینگان لای ئاغای دێیه‌كه كه ره‌ییس و ردێن سپی تایه‌فه‌ی خۆی بوو به نێوی نووسه‌ر ومیرزا دامه‌زرام. ئیدی له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌م كه‌سب و پێشه بوو به قه‌باڵه‌ی هۆی ژیانم, هه‌ر ساڵه‌ی له دێیه‌ك و له جێیه‌ك ولای ئاغایه‌ك نووسه‌ر و میرزا بووم. له ساڵه‌كانی 1323 به‌ولاوه هه‌تا ساڵه‌كانی 27 و 28 به پێی سووذانی ده‌وران و ئاڵ و گۆذی زه‌مان سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی زۆرم له ژیانی دا هاته پێشێ كه لێره‌دا جێگای پێ ذاگهیشتنیان نیه؟ له‌و ماوه‌یه‌دا براكانم گه‌وره ببوون وژنم بۆهێنان و جووت وگام پێكه‌وه ناو بوومه كه‌شاوه‌رز و ژیانی ساده‌ی خۆم له گه‌ڵ ئه‌ركی میرزایه‌تی ونووسه‌ری ئاغایان و ده‌رسی منداڵان ده‌برده سه‌رێ. له ساڵی 1332 به‌م لاوه له دێی عه‌مبار جێگیربووم هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بوو له گه‌ڵ كچه سهیدێكی پوورزای خۆم زه‌ماوه‌ندم كرد, ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌دا منی ئازار ده‌دا وزیاتری ده‌بوونه هۆی سه‌ر لێ شێواوی خه‌ڵك ووڵاته‌كه‌مان ذهوشتی ناحهزو كرده‌وه‌ی ناله‌باری هێندێك له ده‌سته‌ڵاتدارانی وڵات بووكه پایهوبناغهی دووبه‌ره‌كی و یه‌ك نه‌گرتوویی كۆمه‌ڵی پێك ده‌هێنا! دووكه‌ڵی ئه‌م ئاورهش هه‌موو له كوره‌خانه‌ی رژێمی ئه‌رباب و ره‌عیه‌تی هه‌ڵده‌ستا. هه‌ر ئه‌م هه‌ست و به‌راورده بوو, كاتێك شای ئێران له رووی به‌رنامه‌ی ئه‌مریكا بۆپێشگیری له شاڵاوی مه‌رامی كموونیستی شه‌ش ماده‌ی ئێنقلابی سپی ئیعلام كرد كه سه‌ربه‌ندی (ئیلغای ره‌ژیمی ئه‌رباب و ذهعیهتی بوو)هه‌ر چه‌ند ئه‌من له لایه‌ن ئاغاواتهكانهوه جێی ذێزوئیحترام بووم به‌ڵان ویجدانی به‌خه‌به‌ر وده‌روونی ئاگا ذێی نه‌دام بێ ده‌نگ دانیشم و له هه‌ل وفرسهته بۆ ذووخاندنی ئه‌و كل وپایه‌ی كه له ده‌ورانی كۆن ونوێدا بوو به هۆی راوه‌ستانی رژیمی شایه‌ته‌ی كه‌ڵك وه‌رنه‌گرم و هه‌ستی خۆم وخه‌ڵك بۆ ژیانێكی هه‌رواتر وبێ ته‌نگه‌نه‌فه‌س تر وه‌خه‌به‌ر نه‌هێنم.
ذهوتی ژیانی من له هه‌ل ومه‌رجی تازه‌دا ذهنگێكی دیكه‌ی به خویه‌وه گرت. ئاغاوات و گه‌وره مالیكهكان ئه‌منیان له ذێ نوێنی و پێش ئاهه‌نگی دێهاتییه‌كان به فهتاوایهكی گه‌وره ده‌زانی زه‌بروزه‌نگی خۆیان هاویشتبووه سه‌ر من. به ده‌سیسه وپووڵ و به‌رتیل به مه‌عمووره ذیشۆهخۆرهكانی ده‌وڵه‌ت به‌گرتنیان ده‌دام له زیندانیان ده‌هاویشتم, دێهاتییه‌كان هوروژمیان ده‌هێنا نه‌جاتیان ده‌دام و ده‌هاتمه‌وه مه‌یدان. ئه‌م گێره‌وكێشه وبگره وبه‌رده له نێوان ئاغا وذهعیهتدا, بوو به هۆی ئه‌وه ئه‌من به نێوی ذێنوێن وموبارزێكی دڵسۆز و فیداكار له ناوچه‌دا بناسرێم و ئه‌منیش هیچ ههڵكهوتێكم له ده‌س نه‌ده‌دا له وه‌خت كه‌ڵكم وه‌رده‌گرت.بۆ باسهوادكردنی دێهاتی یه‌كان یاریم له (سپای دانش) وه‌رده‌گرت. له زیاتری دێیه‌كانی ناوچه مهداریسم پێ دروست كردن. ئاوات وئارهزووم باسهوادكردنی منداڵه دێهاتییه‌كان بوو كه له‌و هه‌له كه‌ڵك وه‌رگرن.
له نه‌ورۆزی ساڵی 1353دا چۆمی سیمینه به سێڵاو ولافاوێكی كه‌م وێنه مهزراو داچێندراو خانووبه‌ره‌ی خه‌ڵكی عه‌نباری وه‌به‌ر خۆیداو ذایماڵی و له به‌ینی بردن. ئه‌من ناچار بووم خانوێكی له بۆكانێ به‌كرێ بگرم و براكانم له دێ‌دا خه‌ریكی سازكردنه‌وه‌ی خانوو و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی وێرانه و داچاندنهوهی مه‌زرایان بن و بۆ هه‌وه‌ڵیان جار له ژیانمدا ببمه بۆكانی و نیشته‌جێی شاری بم.
له ساڵی 1354دا كه هه‌ڵبژاردنی بیست وچواره‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شۆرای وه‌خت ئیعلام كرا دێهاتییه‌كان و زیاتری خه‌ڵكی شاری هانیان دام كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوبه‌شی بكه‌ی,تا له‌وه زیاتر به نوێنه‌ری غه‌یره مه‌حه‌لی مافی قانوونی ئێمه بهفیذوی نه‌چێ؟! من كه ساڵه‌ها بوو قازانجی خۆم له پێناوی مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه نابوو لێره‌ش دا نه‌متوانی قازانجی وان له زه‌ره‌ری خۆمدا پێك نه‌هێنم و له جه‌ریانی (راگیری)دا ئاواتی خه‌ڵك وهسهركهوت.ئیراده‌ی ئیلاهی وخواستی ژیانی من نزیكه‌ی ئه‌و چوار ساڵه بوو كه له مه‌جلیس دا بووم!! خۆم به‌نوێنه‌ری چینێك ده‌زانی كه سه‌دان نیاز و پێداویستی یان بوو وقانوونی رۆژ كه‌متر بایه‌خی ده‌دایه!به‌ڵان له‌وماوه‌یه‌دا نهگۆذام و پێوه‌ندی نێوان خۆم و خه‌ڵكم نه‌پساند و له مانگی به‌همه‌نی 1357دا كاتێك ئینقلابی جه‌مهوری ئیسلامی به ذێبهری ئیمام خۆمه‌ینی پیرۆز بوو و رژیمی تاغووتی سه‌ره‌وبن بوو, ئه‌من گه‌رامه‌وه وڵات ونێو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ههڵیانبژاردبووم. ئه‌ورۆكه نزیكه‌ی 21ساڵ له ئینقلابی ئیسلامی تێپهذ ده‌بێ و ته‌مه‌نم بۆته 72 ساڵ, به بێ ده‌نگی و ده‌م قووچاوی له بۆكانێ دانیشتووم, گۆشه‌گیر ومونزهوی پاشماوه‌ی ژیانی پذ له تاڵی و سوێری خۆم ده‌گوزه‌رێنم.هاوذازودهمسازم كتێبه وكتێب. ئه‌و هاوده‌مانه به هه‌ڵه‌م نابه‌ن ذێنوێنی ذاستهقینهی ژیان و نه‌مانن. له گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات و عیرفان وتاریخ نێوانمان خۆشه.عیرفانم خۆش ده‌وێ كه بێ به‌قایی دنیا باش ذوون ده‌كاته‌وه,گیانی ده‌بوژێنێته‌وه وژیانی دهكوژێێنێتهوه.
مێژوو نیشانت ده‌دا: چۆن هاتوون و چۆن رۆیشتوون, چۆن فه‌وتاون چۆن پێ گه‌یشتوون؟ شیعروهونراوه سروودێكی یه‌زدانی ونیدایهكی ئاسمانییه كه گیان ببزوێنێ, ده‌نا ئهفسونێكی ئه‌هریمه‌نیه كه زه‌ینی ههتڵهكان وژیان و مافی گه‌ڵ بدۆذێنێ!؟ جارجارێكیش له گه‌ڵ شێعر وهونراو سه‌روكارم هه‌یه, دیوانێك یان سیپاره‌یه‌كی چاپكراوم نیه له ده‌ورانی ذژیمی شایه‌تی دا كوردی نووسین و كوردی ژیان باسی سه‌ر بوو!رۆژێكی له ماڵ پشكنینی ژاندارمهكاندا ده‌فته‌ری شێعروهونراوهكانم له ته‌ندوور خران وسووتان.ناڵێم شاعیرم به‌ڵان شێعرم خۆش ده‌وێ.زۆر كۆنه‌په‌ره‌ست نیم.ئه‌ما, هێنده‌ش هه‌نگاو وباوی لاقم به‌ره‌و شێعری ئازاد خۆش نیه ! نامه‌وێ له باره‌ی شوێنه‌وار و ذێبازی ئه‌م دوو شێوه بدوێم جێگای ئه‌م باسه لێره‌دا هه‌راو نیه, ته‌نگه‌به‌ره!!
به‌ڵان ده‌ڵێم شێعر له قالبی داذژاوی خۆێدا شتێكه وه‌ك ذیازی, هه‌نده‌سه,وه‌ك فیزیك و عیلمی نجووم. ئه‌مانه هه‌ركامیان له قالبی ناسراوی داذژاوی خۆیاندا دێنه گۆذێ, شێعریش هه‌روایه, ئه‌گه‌ر له سه‌ر بارودۆخی ناسراوی خۆیدا نوێی بكه‌یه‌وه جوانه و له به‌ر دڵانه. ئه‌گه‌ر له ذێسمه چوو له سه‌ر گرێژه‌نه‌ی خۆی ترازا! كردیانه دهونهئاشی هه‌ركی وزازا! پێی ده‌ڵێن شێعری نوێ یان شێعری ئازاد یان سپی,وه‌ك به قوڵهذهشی ده‌ڵێن خواجه كافوور! له دووای به‌همه‌نی مانگی ساڵی 1357 كه هاتمه‌وه بۆكانێ ئه‌وه‌ی مه‌سله‌حه‌تی پاشه‌رۆكی ژیانه‌كه‌م بوو خوا بۆێ پێك هێنام یانی ئێدی سكوت, بێ ده‌نگی. گۆشه‌گیری و خه‌ڵوه‌ت و بۆخۆم له به‌ر خۆمه‌وه به‌خۆم گوت:
تا وته‌ی زارم له گه‌ڵ ذازی ده‌روون هاوذێ نه‌بێ!؟
هه‌ر كپی وماتی وكذی, بێ هه‌ست وخوستیم خۆشتره.
دیتم, زه‌مان و زمان نه لێك دێن و نه پێك دێن, بێ ده‌نگی له گه‌ڵ كتێب و كتێب, بوومه هاوذێ وهاوذاز, دۆستانێكی له خۆم بێ ده‌نگتر,خامۆش به‌ڵام گۆیا, به هه‌موو سووچ و سوقاقی كۆن و نوێی زه‌ماوه‌ندا دهمگێذن,دیار ونادیارم دێننه به‌رچاو, بێ درۆ, بێ دووذوویی, یاری غارن ودۆستانی بێ عه‌یب و عارن.
ئه‌وه له ته‌مه‌نی 72ساڵی دا كاتێك دهذوانمه ساڵانی ذابردوو و كرده‌وه‌ی خۆم, هه‌ستی په‌شیمانی ونهدامهت ناكه‌م, ئه‌وه‌ی له ژیانمدا به گرینگم ده‌زانی, نیشتمان و نه‌ته‌وه بوو له‌و رێ یه‌شدا نه گۆذام و نهدۆذام. ئاخرین ئاواتم ئه‌وه‌یه وه‌ك هاوبیرو هاوسه‌نگه‌ره نه‌مره‌كانم یانی هه‌ژار, هێمن, ئاوات, سواره, هاوذێیانێكی كه له ژیانا نه‌به‌زین ونهلهرزین ومردن و له دڵی نه‌ته‌وه‌دا ژیانه‌وه, ئه‌منیش ئاوا سه‌ربنێمه‌وه و به‌ره‌وپاش بگهذێمهوه!؟ ئاواتێكی كه‌دڵم خۆش كاو ژیانم وه‌جۆش خا به جه‌وانی نه‌مدی! ئێستاكه:
ده‌نگ تهكایهوه له گوێچكه‌ی به‌هه‌ست
له دیمه‌ن تورا دیده‌ی دووره چاو
خاوخلیسكه شه‌قاوی بێ هێز
شل و شه‌وێقی ذێی گۆذه هه‌نگاو
ئه‌و دڵی سڵی نه‌حه‌جمیو ساتێ
به‌حاڵ ده‌ته‌پێ ده‌بزوێ تاوتاو
چی بڵێم و به دوای كێ دا هه‌ڵێم!؟ گه‌وره و بهذێزم كاك قازی ئه‌حمه‌دی خۆشه‌ویست ماوه ئه‌وه‌ش ذاگهێنم: كه من چوار كوذو سێ كچم هه‌یه, كچه‌كانم سه‌وادیان هه‌یه و مێردیان كردووه, كوذهكانم دوویان دیپڵۆمهن وكاری ئازاد ده‌كه‌ن یه‌كیان فه‌وقی لیسانسی كشاوه‌رزی یه ودامه‌زراوه ئه‌وه‌ی چكۆله‌م له دانیشگای په‌یامی نووری بنا‌و له رشته‌ی زمانی ئینگلیسی دا ده‌خوێنێ. هه‌ر چواریان ژنیان هێناوه له گه‌ڵ من نه‌ماون و بۆخۆیان ده‌ژین, ئه‌من ودایكیان به پیری گهذاینهوه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی كه هه‌ر دوو به دوو بووین! بۆخۆشم ئه‌وه ته‌رازنامه‌ی سوود وزیانی گهذان و سووذانی تاڵ وتفتی ذابردووم به‌رجه‌وه‌ند ده‌كه‌م. هه‌ست به قه‌رز وقۆڵه بێ جێ وخۆفرۆشی له ذێی ژیاندا ناكه‌م.
ئاواتمه دواین هه‌ناسه‌ی ژیانم به شه‌رمه‌ساری له حاست گه‌ل ونیشتمان له كهلاوای له‌ش و به‌ده‌نی بێ وه‌رام نه‌هێنه ده‌رێ:
مه‌به‌ستم زۆره حه‌زم له دووانه
سه‌د گرێ وگۆڵم له سه‌ر زوانه!
هه‌زاران وته و مه‌به‌ست و پرسیار
ده‌تكێنه ده‌روون وه‌ك ذێژنهی به‌هار
شه‌پۆلان ده‌ده‌ن بێ سه‌ر ذێژماون
پاكی جاوهذێی چۆذچۆذهی چاون
نه‌زمانی ده‌گرن نه ده‌خزێنه زار
له گه‌ڵ فرمێسكان ههڵدهذژێن خوار
شه‌وی پێنج شه‌مه 3/3/1378 هه‌تاوی محه‌مه‌د نووری-بۆكان
چۆڵ په‌ره‌ستیم خۆش تره
محه‌مه‌د نووری
دان وداوه,ئاوه‌دانی چۆڵ په‌ره‌ستیم خۆش تره
خێڵی جندۆكه‌ی له فێڵی دۆستی قهستیم خۆش تره!
من له یارانی زه‌مانه, هه‌ر نه‌یاریم هاته ذێ!
هاودڵیم بۆ ساغ نه‌بۆوه دڵ شكستیم خۆش تره!
تا وته‌ی زارم له گه‌ڵ ذازی ده‌روون هاوذێ نه‌بێ!؟
هه‌ر كپی وماتی وكذی, بێ هه‌ست وخوستیم خۆش تره
پێ ركهی ئاوات نهپێوی ده‌س به هیوا ذانهگا
په‌ل بذاوو ده‌ست شكاو! بێ پێوو ده‌ستیم خۆش تره
ئه‌م نه‌ویستی وئهوپهرهستی و ههردهمێكی ذووگهیهك
خۆم له به‌رچی؟ پێ دزێو بێ؟ خۆپهرهستیم خۆش تره
به‌سمه دهستهكوتهی له خۆذاو ذێ بذینی بێ وچان
ذهنجی ذابردووم به بادا؟ با به ده‌ستیم خۆش تره
خومگه‌ری ده‌وران ده‌بینم هه‌رده‌مێ ذهنگێ دهذێژێ
ذهنگه؟ پێی وابێ له ژینا ذهنگی نیستیم, خۆش تره
چون گوناهی تێ گه‌یشتن بۆته داوی زینده‌گیم
كرده‌وه‌ی گێژو خولان و شێت ومهستیم خۆش تره!؟
وه‌رگیراوله گۆواری سروه ژماره‌ی 158 ساڵی 1378(1999)