لــــەیلا وهزیـــــری
لــــەیلا وهزیـــــری شــاعیر و ژەنیــار
لەیلا وزیری خەڵکی شاری سنەیە. هەر لەمنداڵیەوە هۆگریەکی زۆری بۆ شێعر هه‌بووە، ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کەلەسەردەمی لاوی‌دا دەست بکا بە نووسینی شێعر، ساڵانێکە لەم بواره‌دا هەوڵی نووسین ده‌دات. بەهۆی پێوەندی شێعر و موسیقیەوە، مۆسیقا به‌یه‌که‌وه، دەستی کرد بەفێربوونی موسیقی و ژەنینی ئامێری سێ تار. ئەو خاتوونە لەژێر چاوەدێریی مامۆستایانێک وەکوو "عەلی تاهیری، بەهرامی ساعد و سابیری نەزەرگاهی" زانستی مووزیکی له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م مامۆستایانه خوێندووه، زیاتر له‌پانزه ساڵه هاوڕووحی ئامێرهکهیهتی. هەر چەند خوێندەواریەکانی لەبواری "ئابووری کۆمەڵایەتی " ته‌واوکردووه، بەڵام عیشقی ئەو بهموسیقا وای لێکرد لە بواری کارناس(به‌کالۆریۆس)ی موسیقی درێژە بەخوێندن بدا تا بەهۆی زانستە ئاکادمییەکانی خۆی سەبارەت بەموسیقی، بەئامانجەکانی بگات و ئاسەوارێکی هونەری بخوڵقێنێ. لەتەنیشت هۆنراوەی نوێ ، تهرانە(شیعری لیرك) بۆ ملۆدی دائەنێ و لە دنیای مناڵی دانەبڕاوە و ئەم هۆگری رۆحییە وای لێکردووە موسیقی "ئۆرف ـ موسیقی مناڵان ـ " کە پەلێکی جیا و گرینگە لەموسیقیدا و بەشێوەی پسپۆڕانە کاری لەسەر کردووە، ئەزموونەکەی بۆتە هۆی نووسینی شێعر بۆ منداڵان و هەروەها بەوێنە, نۆت و ئاهەنگ ئەو شێعرانە ساز کراون و لەچوار چێوەی کتێب و سی دی مۆزیكاڵ دا به‌شێکی چاپ بووه و به‌شێکیشی ئامادەی چاپه.
له‌کاره هونه‌رییه‌کانی له‌یلا وهزراری:-
1- کتێبە چاپ کراوەکانی:
· کتێبی "مشکی خرتۆڵێ و میدادی ئاقڵ "بۆ منداڵان ساڵی 1386 ی هەتاوی. · کتێبی "بووکەکەم " لە گەڵ سی دی موزیقاڵ بۆ منداڵان لە ساڵی 1391 ی هەتاوی کتێبە ئامادە کراوەکان بۆ چاپ.
ئه‌م په‌رتووکانه‌ش ئاماده‌ن بۆ چاپ:-
· "ئاوازی منداڵان " کتێب و سی دی موزیكاڵ بۆ منداڵان, ئاهەنگسازی کراوە و لەلایەن شاعیرەوە بۆ فێر بوونی موزیکی مناڵان بەکاردێت. · "وەرزەکان " · کۆرپە کان جوانن. · کـــایە · " دوو ووشـەم ماوە ،لەباران دابـەزم "کتێبی شێعری نوێی کوردی
2- چـــالاکییە هونەریەکان:-
· یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئەنجومەنی ئەدەبی ئاوێنەی کوردستان له‌سنه. · نووسەر و بێژەری دوو فیلمی موستەنەدی کوردی, به‌ناوی ( لەپێناوی ژیاندا ) و (مێژووی سەنتوور ) لەساڵی 1388 ی هەتاوی. · مامۆستای موزیك لەبواری ئامێری ( سێ تار ) و موسیقی (ئۆرف- مووزکی منداڵان )،بەپێشینەی زیاتر لەدە ساڵ وانه وتنه‌وه‌ی موزیك لەکانوونی پەروەردەیی فیکری و فێرگه‌ی تایبه‌تییه‌کانی موزیك لەشارهکانی(سەقز و سنە). · به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی ژنی بڵیمه‌ت له‌بواری موزیك له‌لایه‌ن ئیرشادی ئیسلامی سه‌قز لە ساڵی 1386 ی هەتاوی. · بەدەست هێنانی پلەی دووەم، لههەوەڵین ڤستیواڵی شیعری نوێی کوردی لە ساڵی 1391 ی هەتاوی. · شاعیری هەڵبژێردراوی هەوەڵین ڤستیواڵی شێعری کوردی ناوچەیی "مناڵ و چۆله‌که" لەناو شاعیرانی کورد له‌ئێران له‌ساڵی 1392 ی هەتاوی. · داوەری ڤستیواڵی شیعر لەلهیلاخ ساڵی 1393 ی هەتاوی. · شاعیری هەڵبژێردراوی دووهه‌مین ڤستیواڵی شێعری کوردی ناوچەیی "مناڵ و چۆله‌که" لەناو شاعیرانی کورد له‌ئێران له‌ساڵی 1394 ی هەتاوی. · چالاکی لەڕۆژنامەکانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، لەبواری شێعر ئەدەبیات نووسینی مەقالاتی زۆر سەبارەت بەموسیقی سونەتی و موزیکی کوردی وه موزیکی هه‌ورامانیش. · هاوکاری لەگەڵ ناوەندی دەنگ و ڕەنگی سنە, بۆ درووست کردن ڕەوانەکردنی بەرهەمی شێعر وموسیقی بو ئایتمی پڕۆگرامی مناڵان. · بەشداری لەزۆربەی شەوە شیعری ناوچەکانی مهاباد، سەقز، بۆکان، دیواندەرە، مه‌ریوان، ئیلام، کرماشان، ورمێ ،له‌یلاخ و وه هه‌موو ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران. · بەشداری لەڤستیواڵ و یادەوەریەکان لەکوردستانی باشوور. · به‌ڕێوه‌بردنی گرووپی موزیکی ژنان بۆیه‌که‌م جار له‌ڕۆژهه‌ڵات(ڕۆژئاوای ئێران) له‌ساڵی 1380ی هه‌تاوی وه ساڵانی دواتر. · به‌ڕیوه‌بردنی گرووپی موزیکی منداڵان له‌شاره‌کانی سنه و سه‌ق، له‌ڕۆژی جیهانی منداڵان. · به‌شداریکردن له‌تۆمار چه‌ندین گۆرانیدا وه‌ك کۆڕ.
دێرتر لە دێر کلیپ جودا ڕوانین، جیاواز نووسین لە شێعری دێرتر لە دێری لەیلە وەزیری |