ئه‌شك وئه‌وین
شیرین کافی
چ له عه‌شقی سه‌ر شێتم که‌م
که‌وه‌ك که‌شتی بۆ ده‌ریا مه‌سته
جه‌سته‌ی بێ ڕوحی په‌یکه‌رئاسا
له چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ت دایه
خۆزگه ئێستاله لام ده‌بووی وه‌ك هه وری به‌هار
خه‌زانی ڕوحم تێکه‌ڵ ده‌بو وهکوڕوبار
دڵم دایتێ بۆ لاواندن پێم نه به‌خشیت بۆ شکاندن
هه ستم وه‌کو په‌پوله‌یه‌ك پێشکه‌ش به عه‌شقی چاوت کرد
لهبهرئهشکی چاوم تویهوه تۆش ىێ بهزهییانهسهیرت کرد
سه‌رنجم دا تائهوینم له به‌حری چاوتا ئاوابو
تۆ ده‌زانی له‌و ساتهوهزهردهخهنهبۆساتێکیش له ده‌رگای دڵی من نادات
خۆزگه فرمێسك دهدواتابزانی له هه و‌ر زیاتر بۆت چۆڕاوه
خۆزگه ده‌م توانی چرابم بۆ شه‌وی تارت
سێبهربم بۆ شه‌که‌تی ڕێگهیدوورت
ئه‌زیزه‌که‌م خۆت دوور بگره‌له کزه‌ی هه ناسه‌م
نه‌بادا به ئه‌شك و ئه‌وینم بتوێیته‌وه
|