"انجمن سخن" ناوی ئەنجومەنێک بوو کە لە ساڵانی کۆتایی سەدەی بیستەم لە لایەن چەند کەسێکی ئێرانییەوە لە لەندەن دانرابوو کە لە هەندێک بۆنەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دا لە هۆڵی زانکۆی لێکۆڵینەوە ئاسیایی و ئەفریقییەکان (سواس)ی زانکۆی لەندەن کۆبوونەوەیان ڕێکدەخست بەڵام ئێستا چەندساڵێکە دەنگیان نییە و واهەیە هەڵسووڕانیان نەمابێت. ئەنجومەنی سوخەن ڕۆژی ٦ ی ئوکتۆبری ٢٠٠٢ (١٩ ساڵ پێش ئەمڕۆ)، سەعات ٤ تا ٩ ی ئێوارە، کۆبوونەوەیەکیان لە ژێر ئەم سەردێڕەدا بەڕێوەبرد: "شەوی ڕێزگرتن لەوانەی وا دەیان ساڵ لە پشت میلەی زینداندا مانەوە- سزادان بەهۆی باوەڕەوە، سەفەر قەهرەمانیان، زوهرە تونکابونی، عەبباس ئەمیر ئینتیزام، غەنی بلووریان،..."
بە ئامادەبوونی مامەغەنی بلووریان
وتاردەران: دوکتۆر عەبدولکەریم لاهیجی، خانم عیففەت ماهباز ئەنوەر سوڵتانی سەبارەت بە ژیان و هەڵوێستی سیاسیی مامەغەنی دەدوێت فیلمێک سەبارەت بە سەفەر قەهرەمانیان، درێژماوەترین زیندانیی عەقیدەتی
مۆسیقای کوردی و ئازەری ئەوەی لێرەدا دەبینرێت، وتاری ئەنوەر سوڵتانی و قسەکانی مامەغەنییە کە ئەودەم هاتبووە لەندەن، یادی بەخێر بێت! وتاری مامە غەنی و کاك ئەنوەر سوڵتانی
|