مێژووی بۆکان
یادی بوداق سوڵتان و سه‌رداره‌كانی بۆكان
ح.س.سۆران
بنه‌ماڵه‌ی سهردارهكان ده‌چنه‌وه سه‌ر بوداق سوڵتان(سه‌ده‌ی یازده‌ی كۆچی مانگی), كه له فه‌رمانڕه‌وای موكریان بووه. زۆر بنه‌ماڵه‌ی دیكه‌ش هه‌ر ده‌چنه‌وه سه‌ر بوداق سوڵتان, بۆ وێنه, به‌گزاده‌ی شكاك( كه سمكۆی قاره‌مان ئه‌ندامێكی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بووه( بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده‌ی پشده‌ر,, میراودڵییهكان,, كه بابه‌كری سه‌لیم ئاغا ئه‌ندامێكی ئه‌وان بووه), بنه‌ماڵه‌ی خانزاده(له مه‌ڵبه‌ندی بۆكان), بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده‌ی فه‌یزوڵابه‌گی(له ناوچه‌ی بۆكان و سه‌قز).
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ردار له ئه‌و ئهوڵادانهی بوداق سوڵتان بوون,كه كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌ی نیستان له مه‌ڵبه‌ندی سه‌رده‌شت و چه‌ند سه‌ده له دووای بوداق سوڵتان هه‌ر له ئه‌وێ ژییاون. له ئه‌وكاته‌دا له زۆر ناوچه‌ی ئێران, سیسته‌می مالێكی وتهوایفی بووه, كه ده‌ڵێم بڵێم ,, چه‌شنه فیدهراتیوێكی سوونه‌تی و پاشكه‌وتوو بووه,,. سه‌ردار عه‌زیزخان, له كاتی ده‌سته‌ڵاتداری ناسره‌دین شای قاجاردا, سه‌رۆكی هۆزی خۆی و ناوچه‌ی نیستانی سه‌رده‌شت بووه و له راستی دا مالیك وتایهفهی(فه‌رمانڕه‌وای) ئه‌و مه‌ڵبه‌نده بووه.
ناسره‌دین شاه كاتێك شیاوی و لێهاتووی سه‌ردار عه‌زیزخان ده‌بینێ, بانگی ده‌كا بۆ تاران و ده‌یكا به فه‌رمانده‌ی ته‌واوی هێزی سپای ئێران . له ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو,كه سه‌ردار عه‌زیزخان سیسته‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی تارانیشی دروست كردووه, كه ئێستاش هه‌ر پێی ده‌ڵێن ,, ئاب سه‌ردار,, و ئێستاش ناوی گهرهكێكه له باشوری تاران. ,,چواررێی عه‌زیزخان,, یش له نزیك مه‌یدانی حه‌سه‌ن ئابادی تاران, هه‌ر به‌ناوی ئه‌و سه‌رداره مهزنهوهیه.
له شه‌قامی شا(جمهوری ئێستا)ش, خانوبه‌ره‌یه‌ك بوو ناوی خانووی سه‌ردار بوو, كه بۆ خۆم دیبووم, په‌یكه‌ری پیاوێك به سیپاڵی كوردییه‌وه له سه‌ر ده‌روازه‌كه‌ی بوو, به‌ڵام ئێستا روخاوه.
له ئه‌و كاته‌دا, كه سه‌ردار عه‌زیزخان, فه‌رمانده‌ی ته‌واوی هێزی سپای ئێران بوو, شاری بۆكانی كڕیوه. دیاره ئه‌وده‌م بۆكان نزیكی 150 بنه‌ماڵه‌ی هه‌شیمه‌ت بووه. دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردار عه‌زیزخان كۆچی دووای ده‌كا, له قه‌برستانی سه‌ید هه‌مزه له شاری ته‌ورێز ده‌ینێژن و سه‌ردار سه‌یفه‌دین خانی كوڕی ده‌بێ به سه‌رۆكی هۆزی خۆی, كه له‌و كاته‌وه, سه‌ردار عه‌زیزخان بۆكانی كڕی بوو, له ناوچه‌ی بۆكان ده‌ژییان. له شاری بۆكان ته‌پۆڵكه‌یه‌ك بوو,كه به چه‌شنی توربهڕێژ دروست كرابوو, واته ته‌پۆڵكه‌یه‌كی ده‌ستكرد بوو(یانی به تورهكه خۆڵیان كێشاوه و له سه‌ر یه‌ك دایانكردووه و بووه به ته‌پ). ئه‌مه‌ش ده‌زانین, كه له ئه‌م چه‌شنه تهپۆڵكانه له ناوچه‌ی بۆكان زۆره, كه زۆربه‌یان له قه‌راغ چۆمه‌كان دروستیان كردوه, وه‌ك بۆگه‌به‌سی و زۆری دیكه.
سه‌ردار سه‌یفه‌دین خان, له سه‌ر ئه‌م ته‌پۆڵكه, خانوبهرهێكی دروس كردبوو, كه به قه‌ڵای بۆكان به ناوبانگه و ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر ئه‌و قه‌ڵایه بووه. كانییه‌كی زۆر چاك له به‌ر قه‌ڵاكه بووه كه ئاوێكی زۆر خۆشی بووه. سه‌ردار سه‌یفه‌دین خان پیاوێكی له گوندی داشبهندهوه هێناوه, كه ئاش وه‌ستا بووه. ئه‌م پیاوه, كه ناوه‌كه‌ی نازانین, كهرسهێكی به چه‌شنی پۆمپ دروست كردووه و ئاوی ئه‌و كانییه‌ی به ئه‌و كه‌ره‌سه‌یه هێناوه بۆ سه‌ر قه‌ڵاكه, كه 40 گه‌ز به‌رز بووه. ئه‌م كاره به هه‌نگاوێكی ته‌كنیكی هه‌ره مه‌زن دازانرێ, چون له ئه‌و كاته‌دا ته‌نانه‌ت له ئوروپاش پۆمپ به ئه‌و چه‌شنه نه‌بووه وده‌كرێ به داهێنانێكی بزانین. له پاشان, كهرهسهكه دوای چه‌ند ساڵ كاركردن, له كار كه‌وتووه و, چون ئه‌و وه‌ستایه ئه‌و كات نه‌ماوه, ده‌ڵێن كه‌س بۆی چاك نه‌كراوه‌ته‌وه و له كاركهوتاووه. له سه‌ر ئه‌و قه‌ڵایه, ده‌ڵێن شتێكیش بووه به ناوی ( كڵاو فهرهنگی), كه له دوره‌وه بریقه‌ی داوه‌ته‌وه و چه‌شنه سمبولێك بووه بۆ بۆكان, وه‌ك دوندی كلیسای دۆمیDOM)) كوڵن له ئاڵمان.
سه‌ردار سه‌یفه‌دین خان مرۆڤێكی لێهاتوو بووه و له كاتی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ودا له بۆكان و موكریان زۆر كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه و فه‌رهه‌نگی و ئابوری ئه‌نجام دراوه. له ئه‌و كاته‌دا, 3گوندی بۆكان, شاریكه‌ند و تیكانته‌په له هه‌رێمی بۆكان, ته‌وه‌ره‌ی ئابوری بوون و زۆربه‌ی بازرگانه‌كان جو بوون و بازار زۆر په‌ره‌ی ساندبوو. به‌ڵام, چون نیشته‌جێی سه‌ردار سه‌یفه‌دین خان له بۆكان بووه, ئه‌و گونده وه‌ك پایتهختهتێكی ناوچه‌ی لێهاتووه و كه‌م كه‌م ده‌ستی له شاریكه‌ند و تیكانته‌په ساندووه و ئه‌وانی كز كردووه و خۆی بووه به چه‌شنه باژێرۆكێك.
پاش سه‌ردار سه‌یفه‌دین خان, سه‌ردار موحه‌مه‌د حه‌سه‌ن خانی كوڕی ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وای ناوچه. له ئه‌و كاته‌دا, جه‌نگی هه‌وه‌ڵی جیهانی بووه و ده‌وڵه‌تی روس و عوسمانی, له مه‌ڵبه‌ندی بۆكان خه‌ریكی له‌شكركێشی بوون. ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌ستی كردبوو به فریودانی كورد و ویستویه به خورافات و شتی وا, ناوچه‌كه داگیر بكا و بۆ هه‌میشه هه‌ر بمێنێته‌وه, كه سه‌ردار موحه‌مه‌د حوسێن خان, وه‌ك هه‌مو سه‌ردارێكی كورد دژی ئه‌م داگیركه‌ریه وه‌ستاوه. ده‌وڵه‌تی ئیسلام په‌نای!!! عوسمانیش له شاری مه‌راغه, له رۆژێكدا, سه‌ردار محه‌مه‌د حوسێن خان, سه‌ردار سهیفهدی خانی ئه‌رده‌ڵان(سه‌قز) و حه‌مه(محه‌مه‌د)خانی بانه‌ی له سێ داره داوه. هه‌ر له ئه‌و رۆژه‌دا, شێخ بابای غه‌وس ئابادیش له گوندی كه‌رێزه‌ی لای بۆكانی له دار دراوه.
سه‌ردار محمه‌د حوسێن خان, له سه‌رده‌می خوی‌دا ته‌نیا كوڕی, واته سه‌ردار عه‌لی خانی بۆ خوێندن ناردبوو بۆ, شاری سێنت پێتێرزبورگ(لێنلنگراد), له روسیای ئه‌و كات, كه زانكۆ بخوێنێ و بێته‌وه, وه‌ك سه‌ردارێكی پان كوردستان, ببێت به رێبه‌ر. كاتێك كه , بابی له سێداره‌درا, سه‌ردار عه‌لی خان دێته‌وه بۆ بۆكان و ژنه‌كه‌شی كه روس بووه, له گه‌ڵ خوی ده‌هێنێته‌وه بۆ بۆكان. پادشایانی قاجار و ته‌واوی داگیركه‌رانی كوردستانه‌كان خۆشیان له سه‌ردار عه‌لی خان نایه و ده‌ڵێن, ئه‌م سه‌رداره كه له ئوروپا ده‌رسی خوێندووه, نه‌كا دژی ئێمه بوه‌ستێ و ده‌ستی سته‌ممان كورت كاته‌وه. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه, كارێكی زۆر گرینگی ده‌وڵه‌تی پێ نادرێ و له لاێكی دیكه‌شه‌وه, چه‌شنێك ته‌حریمی (ئابلۆقه‌ی) ئابوری دوفاكتۆ له سه‌ر ناوچه‌ی بۆكان دادندرابوو و سه‌ردار زۆر قه‌رزدار ده‌بێ و مه‌جبور ده‌بێ, بۆكان بفرۆشێ به بازرگانێكی ته‌ورێزی, به ناوی تاجرباشی(تاجرباشی بۆكان ده‌فرۆشێ به بنه‌ماڵه‌ی دێبوكری).سه‌ردار عه‌لی خان بۆ خۆی ده‌چێته‌وه گوندی سهردهراوه(سه‌رده‌راباد), له نزیكی كێوی ته‌ره‌غه, هه‌رێمی بۆكان و هه‌ر له ئه‌و گونده ده‌مرێ. سه‌ردار عه‌لی خان كوڕی نه‌بووه, به‌ڵام كچی بووه كه ئه‌وانیش هه‌ر له ناوچه‌ی بۆكان, مێردیان كردووه و ئێستا كچه‌كانیش نه‌ماون.
گلكۆی سه‌ردار سه‌یفه‌دین خان, سه‌ردار محه‌مه‌د حوسێن خان و سه‌ردار عه‌لی خان, له شاری بۆكانن كه به ,, گومبه‌زی سه‌ردار,, به ناو بانگه گومبه‌زی سه‌ردار به تازه‌یی سازكراوهتهوه و له روخان نه‌جاتی بووه.
ئه‌م نووسراوه‌یه‌م له روی یاداشتهگهلی خۆمه‌وه نوسیوه و كه‌ڵكم له وته‌ی قهدیمیانیش وه‌رگرتووه.
ح .س.سۆران