مێژووی بۆکان
به بۆنه‌ی یادی 50 ساڵه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه شكۆداره‌وه ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
راپه‌ڕینی ساڵی 1953ی خه‌ڵكی شاری بۆكان و وه‌رزێرانی ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی
رێزدار كاك حه‌سه‌ن سه‌لاح ,,سۆران,, یاداشتێكی كورتی له سه‌ر یادی راپه‌ڕینی وه‌رزێرانی ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی بۆكان نووسیبوو و ئه‌ركی به‌جێ نه‌هاتووی رووناكبیرانی كوردی بۆ تاو وتوێ كردنی مه‌سه‌له‌كه وهبیرهێنابوهوه. ئه‌مه كارێكی گه‌لێك به‌ڕێ و جێ بوو به‌ڵام خۆزگه كاك حه‌سه‌ن كه خۆی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه قۆڵی له كاره‌كه ههڵماڵیایه و دڵنیام توانای زۆریشی بۆ راپه‌ڕاندنی هه‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم جیا له هه‌ڵسه‌نگاندنی حیزبهسیاسیهكان, یه‌كه‌م كه‌سێك كه له مه‌سه‌له‌كه‌ی وه‌ك دیارده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كۆڵیبێته‌وه, نه‌مر دوكتور عه‌لی گه‌لاوێژ بوو. ناوبراو نامه‌ی دوكتورا خۆی- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌كه‌م, له ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌تی پێشوو به رووسی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نووسیوه و سه‌دبریا شاره‌زایه‌كی زمانی رووسی وه‌ری بگێڕاندایهته سه‌ر كوردی.
هه‌روه‌ها به‌رێز دوكتور ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوو وه‌ك راسته‌وخۆ له خۆیم بیست, دوو چاوپێكه‌وتنیشی له گه‌ڵ به‌رێزان كاك سه‌لاح موهته‌دی و مه‌لاعومه‌ر عه‌سری تۆماركردبوو, كه من پێم كوت سه‌رنجه‌كانی كاك سه‌لاح بێگومان جێگه‌ی كه‌ڵكی زۆرن به‌ڵام نابێ له بیربكرێ كه كاك سه‌لاح و هه‌ر هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیلخانی زاده(1) له به‌ره‌ی دژی بزووتنه‌وه‌كه دا بوون و له راستیدا هێزی سه‌ركوتكه‌ری بزووتنه‌وه‌كه ئاغاواتی دێبوكری بوون كه به‌شێك له وان واته ئیلخانی زاده‌كان ده‌سته‌ڵاتی ناوشاری بۆكانیان به ده‌سته‌وه بوو.دره‌نگتر, كاتێ كاك ئه‌میر له ساڵی 1999دا, هاتبوه له‌نده‌ن و دایكیشم بۆسه‌ردانی ئێمه له‌وێ بوو,چاوپێكه‌وتنێكی له گه‌ڵ دایكم دا تۆمار كرد و له سه‌ر مه‌سه‌له‌كه هه‌ندێ پرسیاری لێ كرد, نوسخه‌یه‌ك له شریتهكهشی دواتر بۆمن نارده‌وه كه پاراستوومه. هیوادارم به‌رێز كاك ئه‌میر نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئێستای چاك ببێته‌وه و بپه‌رژێته سه‌ر رێك خستنی یاداشته‌كانی له مه‌ڕ ئه‌و روداوه گرینگه‌ی ناوچه‌كه. من پێم خۆشه لێره‌دا چه‌ند خاڵێك له درێژه‌ی یاداشته‌كانی كاك حه‌سه‌ن دا بنووسم:
1-به بۆچوونی من ناوبردنی راپه‌رینه‌كه به بزوتنه‌وه‌ی ,, جوتیارانی موكریان,, هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واوه(2) له به‌ر ئه‌و هۆ ئاشكرایه‌ی كه ئه‌و راپه‌رینه جگه له ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی له رۆژهه‌ڵات و به‌شێك له باكوری بۆكان, هێچ شوێنێكی دیكه‌ی نهتهنیهوهو هه‌رگیز له چۆمی تهتههووش نهپهریهوه. بنكه و بنه‌مای راپه‌ڕین شاری بۆكان بوو كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دژ به ئاغاوات راپه‌ڕی بوون به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ی چاڵاكیهسیاسیهكانی بۆكان ته‌نیا له ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی بینراو پێش ئه‌وه‌ی په‌ل بهاوێته شوێنه‌كانی تر, له لایه‌ن هێزی هاوبه‌شی ئاغاوات وحكوومه‌تی ئێرانه‌وه تێك شكا. بۆیه‌ش لێره‌دا ناوی ئاغاوات وه‌پێش حكومه‌ت ده‌خه‌م كه له راستیدا ئه‌وان بوون راپه‌ڕینه‌كه‌یان تێك شكاند و له زۆر جێگا هیچ نیازێكیان به‌و چه‌ند جه‌نده‌رمه و پۆلیسه نه‌بوو كه مۆڵگه‌یان له بۆكان بوو.
2- ئه‌م راپه‌ڕینه له فه‌زای ئاواڵه‌ی سیاسی ساڵانی نێوان ساڵانی 1329 و 1332(1950و1953ز)ی ئێران و سه‌رده‌می چالاكیه‌كانی ,, جبهه‌ی میللی,, و ,, حیزبی تووده‌ی ئێران,, واته حكومه‌تی میللی دوكتور موسه‌دق دا هاته كایه‌وه و راسته‌و خۆ له ژێر ته‌ئسیری بێ‌گومانی فه‌زای دژ به شا‌و چه‌وسێنه‌راندا كه له ئێرانی ئه‌و ساڵانه‌دا گه‌یشتبوه لوتكه‌یه‌كی به‌رز, په‌ره‌ی سه‌ند, به‌ڵام تایبتمه‌ندی ئه‌وتۆشی هه‌بوو كه نه‌ك هه‌ر له هه‌موو شوێنێكی ئێران نه‌بینرا به‌ڵكوو كه‌وته پێش هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوچه‌شن له كوردستان و ته‌نانه‌ت موكریانیش.
3- ناسراوترین روخساری راپه‌ڕینی دژ به ئاغاوات له ناو شاری بۆكان, حاجی قاسمی كه‌ریمی بوو, كه خۆی و میرزا حسێنی برای, بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه, كه‌وتنه به‌ر هێرشی ئاغاواتی ئیلخانی زاده و هه‌ر دوو ماڵه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی حه‌مامی قاسم ئاغای بۆكان له لایه‌ن ئاغاكانهوه سووتێنراو بوو به خۆڵه‌مێش. به‌ره به‌یانی رۆژی جه‌ژنی قوربان(یا ره‌مه‌زان؟)ی رۆژی دوای كۆدیتای 28ی گه‌لاوێژی 1332 هه‌تاوی(1953ز) بوو, ئه‌و ده‌م من منداڵێكی ده‌ساڵان بووم و وه‌ك هه‌موو منداڵانی هاوته‌مه‌ن چووبوومه سه‌یری مه‌شغه‌ڵانی ئاگره‌كه. ئیتر حاجی قاسمی خوالێخۆش بوو هه‌ر ئه‌و هه‌ڵاتنه بوو كه له ترسی گیانی هه‌ڵات و له‌ئه‌نجامدا له هه‌ولێر گیرسایه‌وه تا ئه‌وه‌ی له‌م چوار پێنج ساڵه‌ی دواییدا له هه‌ولێر سه‌ری نایه‌وه.یادی به‌خێر بێت. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه حاجی قاسم كارگه‌یه‌كی قه‌ندی هه‌بوو له رووبه‌رووی حه‌وزه‌گه‌وره و من نه‌مزانیوه خه‌یات بووبێت,گه‌رچی دووریشی نازانم ئه‌و قسه‌یه راست بێت به‌ڵام میرزا حسێنی برای ماموستای خۆم بوو له قوتابخانه‌كانی بۆكان.
4- به گشتی ده‌وری خهیاتهكان بۆكان نه‌ك هه‌ر له‌و راپه‌ڕینه به‌ڵكوو له بزوتنه‌وه‌ی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی ناوچه‌ی بۆكان خاوه‌نی وشیاری چینایه‌تی زۆر بوون كه دواتر كه‌وته دۆخی نه‌ته‌وایه‌تی كوردییه‌وه. له‌وان, «میرزا حهمهرهئووفی حافزئهل قورئان» واهه‌یه وه‌ك كه‌سایه‌تی دووهه‌مین راپه‌ڕینه‌كه‌ی ناو شاری بۆكان سه‌یر بكرێت. ناوبراو دوابه‌دوای كودیتای 28ی گه‌لاوێژ هه‌ڵات و پاشان له سلێمانی گیرسایه‌وه و له‌وێوه بۆماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دا هاوكاری ده‌كرد و لام وایه له‌م ساڵانه‌دا كۆچی دوایی كرد. یادی گرشهدار بێت. جگه له‌وان, له به‌رگ درووهكانی بۆكان, ناوی خوالێخۆشبوو ,, حسێن ته‌هایی *,,م له بیره كه دواتریش هه‌ر دژ بهئاغاوات و چه‌وسێنه‌ران خه‌باتی ده‌كرد و‌ئێستا له ناوماندا نه‌ماوه. باوكم,« میرزا عه‌بدوڵا سوڵتانی»ش هه‌ر خه‌یات بوو به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانم له‌و رووداوانه‌دا چالاك نه‌بوو, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له رۆژی ئاگرتێبه‌ردانی ماڵی حاجی قاسمدا له لایه‌ن خوالێخۆشبوو سه‌ید حه‌مه‌ده‌مین (سه‌یده شینه)وه له به‌ره‌ی ئاغا‌كان, هه‌ڕه‌شه‌ی گیرانی لێ كرابوو و بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژ له ماڵ نه‌ده‌چوه ده‌ره‌وه. به‌داخه‌وه ناوی خهیاتهكانی تری بۆكانم له بیرنیه جگه له كاك «محه‌مه‌د شاقولی» كه دواتر باسی لێوه ده‌كه‌م. جیا له خهیاتهكان, پێویسته ناوی « عه‌لی میره‌به‌گ» ببه‌م,كه ئه‌گه‌ر قه‌ساب نه‌بووبێت نازانم ئیشی چ بوه. ئه‌و و نه‌مر «عه‌بدوڵا ئێرانی» قهپاندار, هه‌ر دوو له چالاكان و رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌كه بوون, هه‌روه‌ها كاك « ئه‌حمه‌د عهده»ی شه‌ربه‌ت فرۆش و كاك حسێن فاتحی و له ژوور هه‌موانه‌وه «سه‌ید ته‌های ته‌نه‌كه ساز»كه دووكانه‌كه‌ی له سه‌ر شه‌قامی نوێی بۆكان(نزیك بانكی سادراتی ئێستا) بوو. نه‌مر« سه‌ید ته‌ها» پێش كودیتای 28ی گه‌لاوێژ به تاقه كه‌س هێرشی برده سه‌ر خوالێخۆشبوو قاسم ئاغای موهته‌دی و به لێدان خستیه ناو جۆگه‌ی ئاوی شه‌قامه‌كه‌ی بۆكانه‌وه و به‌وه, هه‌یبه‌ت و جه‌به‌رووتی ئاغا‌كان له به‌ر چاوی خه‌ڵكی بۆكان به یه‌كجاری شكاو توایه‌وه. قاسم ئاغا وه‌ك مێشكی به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕێبه‌ری هه‌موو هێزه‌كانی ئاغاوات سه‌یر ده‌كرا و له راستیشدا هه‌ر وابوو, گه‌رچی حه‌مه‌ده‌مین ئاغا و به گشتی به‌ره‌ی ماڵی «مه‌حموودئاغا» گه‌لێك له‌و توندوتیژترو دژی خهڵكتر بوون.
5- جگه له خه‌یات و دووكانداره‌كانی بۆكان, گه‌نج ولاوهكانیش به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی رووداوه‌كانیان ده‌كرد. ئه‌و ده‌م ماموستایه‌كی قوتابخانه‌كانی بۆكان به ناوی «شوقاقی» كه تا ئه‌م ساڵانه‌ی دووایه‌ش هه‌رمابوو و كوردیش نه‌بوو, ده‌ورێكی باشی له په‌روه‌رده‌كردنی لاوان و قوتابیان و راكێشانیان به‌ره‌و بیری چه‌پ و حیزبی تووده ده‌گێڕا. گه‌لێك له قوتابیانی ئه‌وده‌مه‌ی بۆكان شاگردی ئه‌و بوون و شوێنی ئه‌ویان له سه‌ر بوو. له‌و قوتابیانه, هه‌ندێكیان دوا به دوای كۆدیتای 28ی گه‌لاوێژ چ له لایه‌ن ئاغا‌كان و چ له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه گیران و جه‌زره‌به دران. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا له بیرم بێت ئه‌وانه‌ن: خوالێخۆشبوو مه‌حموود ره‌زایی, كاك برایمی حه‌ریری, كاك ره‌شیدی حه‌سه‌ن زاده و كاك عومه‌ری سوڵتانی(وه‌فا)ی برای خۆم. له‌وانه, كاك مه‌حموودی ره‌زایی له لایه‌ن ئاغاكانی بۆكانه‌وه دوابه‌دوای كوریتای 28ی گه‌لاوێژ و تێك شكانی راپه‌ڕینه‌كه, گیراو خرایه حه‌وزی ماڵی قاسم ئاغای موهتهدییهوهو داركاری كرا, ئینجا به‌ردرا. كاكم- كاك عومه‌ری سوڵتانی ئه‌وده‌م تازه قوتابخانه‌ی به‌جێ هێشتبوو و به ته‌نیشت دووكانی خه‌یاتی باوكمه‌وه دووكانێكی رۆژنامه‌فرۆشی دانابوو. كاكم به گشتی رۆژنامه‌كانی به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخواز واته « جبهه میللی» و حیزبی تووده‌ی ئێرانی ده‌فرۆشت. ئه‌ویش دوابه‌دوای كودیتای 28ی گه‌لاوێژ له بۆكان گیراو نێررایه مه‌هاباد و دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی 2 مانگ زیندانیان كرد. به‌ڵام ره‌شیدی حه‌سه‌ن زاده ئاغا‌كان گرتیان و دایانه ده‌ست پۆلیس, ئینجا سه‌ریان چوارقاش تاشی و به ناوه‌ڕاستی شه‌قامی بۆكاندا بردیان بۆگاراج وله‌وێوه بۆمههاباد بۆ دادگا. كاك ره‌شید ئه‌وده‌م ودواتریش هه‌ر له به‌ره‌ی دژ بهئاغاواتدا وه‌ستا و به‌شێكیش له ترسی ئه‌وان بوو كاتێ دائیره‌ی ساواك له ساڵ 1336(1957)له‌مه‌هاباد دامه‌زرا, بوو به كاربه‌ده‌ستی ساواك و ئیتر له خزمه‌تی ئه‌واندا كه‌وته گیانی خه‌ڵكانی سیاسی ونهتهوهپهروهرانی ناوچه‌كه و له هیچ توندوتیژی نواندنێك دژ به خه‌باتكاران و گرتن و ئه‌شكه‌نجه كردنیان رانه‌وه‌ستا. حه‌سه‌ن زاده له ماوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ساواك و رژیمی شا له گه‌ڵ شۆرشی ئه‌یلولدا(75-1961)خزمه‌تێكی زۆری ساواكی كرد و هاوڕێ له گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ موده‌ریسی و سه‌رهه‌نگ په‌ژمان په‌یوه‌ندی رۆژانه‌ی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ران وكاربه‌ده‌ستانی شۆڕشی ئه‌یلول هه‌بوو. به گوێره‌ی زانیاری من, كاك ره‌شید ئێستا له مه‌هاباد ده‌ژی و لام وایه یه‌ك له‌و كه‌سانه بێت كه زانیاری زۆری له سه‌ر رووداوه سیاسیه‌كانی ساڵانی 1335و1357(1956و1979) هه‌یه و جێگه‌ی خۆی ده‌بێ ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی بنووسێته‌وه یاخود رووناكبیرانی شاری مه‌هاباد و بۆكان چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵدا بكه‌ن و بیره‌وه‌رییه‌كانی بنووسنه‌وه. لێره‌به‌دواوه ئاغاكانی بوكان په‌لاماریان برده سه‌ر هه‌ر بیرێكی نوێ و به ناوی «تووده‌یی»(4)یه‌وه هه‌ركه‌سیان ویست گرتیان و داركاری یاخود ده‌ربه‌ده‌ریان كرد و ته‌نانه‌ت كوشتیان و به چۆمی بۆكانیاندا دا. پۆلیس وجاندرمهو به گشتی سیسته‌می حكومه‌تی ئێرانیش له‌و ماوه‌یه‌دا پشتی ئاغاواتیان گرت و ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆیان نه‌كرا, ئه‌مان راسته‌وخۆ كردیان.
6- ئه‌و رووداوانه‌ی بۆكان و به‌گشتی ئێران, ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئیجابیان له ناو گوندنشینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی بۆكاندا هه‌بوو. ئه‌وه‌ی بۆچی وه‌رزێرو به تایبه‌ت رهشاییهكانی رۆژهه‌ڵاتی شار وا به توندی راپه‌ڕین وخۆیان رێك خست به‌ڵام له به‌ری رۆژئاوای شار ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ رووی نه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجی تایبه‌ته و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه بۆچی بۆكان به گشتی بووبوه ناوه‌ندی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری چینایه‌تی به‌ڵام بۆنموونه راپه‌ڕینی خه‌ڵك له مه‌هاباد زیاتر روخساری نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بوو و له ژێر رێبه‌رایه‌تی حیزبهسیاسیهكان(حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی تووده‌ی ئێران)دا بوو, جێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته. به بۆچوونی من زه‌خت و زۆری ئاغاواتی بۆكان له سه‌ر خه‌ڵك, یه‌ك له هۆ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م جیاوازییه‌ن. بۆكان شاره‌دێیه‌كی گه‌وره بوو تایبه‌تمه‌ندی شار وه‌ك ناوه‌ندێكی ئابووری- ئیداری تێدا بوو به‌ڵام جیاواز له هه‌موو شوێنێكی هاوچه‌شنی ناوچه, سه‌رجه‌می شاره‌كه به مڵكی هی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له ئاغاواتی دێبوكری بوو(ئیلخانی زاده و موهته‌دی) كه‌خۆیان وئامۆزاوبن ئامۆزایان له گونده‌كانی رۆژئاوای بۆكان خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاتی سه‌ره‌كی بوون“(عه‌لیار,مه‌عرووفی و…). دانیشتووانی گوندی ئه‌و خاوه‌ن مڵكانه ده‌ره‌تانی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رییان دژ به ئاغا‌كان نه‌بوو گه‌رچی له هه‌ندێ گوندی وه‌ك « داشبه‌ند و عه‌مبار» بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌ر به‌ست كراوی خه‌ڵك به‌رچاو كه‌وت. دڵنیام له‌م بواره‌و به‌گشتی له هه‌موو مێژووی ئه‌و ساڵانه‌دا, به‌رێز كاك محه‌مه‌دی نووری(عه‌تری گڵۆڵانی) شاعیری به‌نرخی كورد زانیارییه‌كی زۆری هه‌یه و ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌ینووسم له چاو ئه‌وه‌ی ئه‌و دیتوویه و راسته‌وخۆ به‌شداریی تێدا كردوه, قه‌تره‌یه له به‌رانبه‌ر ده‌ریا. خۆزگه ئه‌ویش ئاوڕێكی له مه‌سه‌له‌كه بدایه‌ته‌وه و بریا هه‌روه‌ها خه‌ڵكانی وه‌ك كاك محه‌مه‌دی ئه‌فخه‌می كه له گه‌ڵ كاك محهمهدنووریدا دانیشتووی «داشبه‌ند» بوون ده‌نگیان ههڵبریایه. هۆیه‌كی دیكه‌ی ئه‌م جیاوازییه, وا هه‌یه ده‌وری رووناكبیرانه و پێشكه‌وتنخوازانه‌ی هه‌ندێ له ئاغاواتی فه‌یزوڵابه‌گی بووبێت كه گوندنشنهكانی ناوچه‌ی خۆیانیان له گه‌ڵ چه‌مكی یه‌كسانی و به‌رانبه‌ریی ماف و هه‌روه‌ها دابه‌ش كردنی زه‌وی ئاشنا كردبێت. هه‌رچۆنێك بێت بزووتنه‌وه‌ی شاری بۆكان له ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی رۆژهه‌ڵاتی شار ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو. گوندنشینه‌كان به تایبه‌ت له هه‌ندێ گوندی وه‌ك «گۆل», «یه‌كشه‌وه», ئاڵبڵاغ», تیكان ته‌په»و …دژ به ئاغای گوندی خۆیان راپه‌ڕین. له هه‌ندێ شوێن ئه‌م راپه‌ڕینه ره‌نگی هێرش كردنه سه‌ر ماڵی ئاغا و ده‌ست به سه‌رداگرتنی زه‌وی وزار و ته‌نانه‌ت ماڵی ئاغاكانی به‌خۆیه‌وه گرت, كه هه‌ندێ جار هاوڕێ بوو له گه‌ڵ توندوتیژی نواندن و رووخاندنی ماڵ یا ده‌رهێنانی دهرگاوپهنجهرهی ماڵی ئاغا. له هه‌ندێ شوێنی تر, كاره‌كه رێك وپێكتر و به‌ڕێ و جێ بوو, له ئاڵبڵاغ و یه‌كشه‌وه, بزوتنه‌وه‌كه كه‌وتبوه ژێر رێبه‌رایه‌تی كه‌سانی وه‌ك «میرزا فه‌تحوڵڵا»وه و به‌ره و ئه‌وه ده‌چوو كه ئه‌گه‌ر وا زوو تێك نه‌شكایه شێوازی رێكخستنی رێكخراوه‌یی و ته‌نانه‌ت نه‌زم و ته‌رتیبی حیزبی به خۆیه‌وه بگرتایه.به‌م شێوه‌یه ئاغاكانی فه‌یزوڵابه‌گی یا له گونده‌كانیان ده‌ركران یا خۆیان ماڵیان پێچایه‌وه و له رۆژانی پێش كۆدیتای 28 گه‌لاوێژدا بارگه‌یان برده بۆكان و ئیتر بۆكان بوو به قه‌ڵای به‌ره‌ی چه‌وسێنه‌ران و زۆرداران, گه‌رچی سه‌ره‌ڕای ده‌سته‌ڵاتی ئاغاكانی بۆكان و پۆلیس و جه‌ندرمه, هیچ ئاغایه‌ك له ترسی راپه‌ڕیوانی شار نه‌یده‌توانی له ماڵ بێته ده‌ره‌وه. ئه‌م بارودۆخه درێژه‌ی هه‌بوو تا رۆژی 28ی گه‌لاوێژ. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌واڵی كودیتاو رووخانی حكوومه‌تی میللی دوكتور موسه‌دیق له رادیۆ بڵاو بوه‌وه, داروده‌ست و نۆكه‌رو ده‌ست و پێوه‌ندی ئاغا‌كان وه‌ربوونه ناو شار و گوند و راپه‌ڕیوو ئازادیخوازان یا گیران یا كووژران یا خود هه‌ڵاتن و لێره‌و له‌وێ خۆیان شارده‌وه. من ئه‌ورۆژه‌م له بیره! له ماڵی خاڵم له گه‌ره‌كی گۆلی مهردانبهگ و ماڵی قازی كاكه حه‌مه گیرم خواردبوو. هه‌موو ده‌رگای ماڵێك داخرابوو. باب نۆكه‌ر و دارده‌ستی ئاغاوات به كۆڵانه‌كاندا وه‌رببوون, جنێویان ده‌دا و به پێله‌قه ده‌رگای ماڵانیان ده‌شكاند. ژێرخانی ماڵان ئاوه‌دان ببونه‌وه و خه‌ڵك خۆیان تێدا شاردبوه‌وه. ئهورۆژهو رۆژانی دواتر له بۆكان له لایه‌ن ئاغاوات و حكومه‌ته‌وه خۆپیشاندان سازدرا. له به‌ر قه‌پانی قاسم ئاغا كه ئه‌وده‌م حوكمی گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ی هه‌بوو خه‌ڵكیان كۆكردبوه‌وه وتاریان ده‌دا. من ئه‌و شانۆیه‌م باش له به‌ر چاوه‌كه كاك سه‌لاحی موهته‌دی چووبوه به‌رزاییه‌ك و قسه‌ی بۆخه‌ڵك ده‌كرد. به گشتی, روژانێكی ره‌ش بوو, دژایه‌تی شه‌خسی و تایفه‌یی ده‌وری ده‌بینی, هه‌ركه‌س سه‌رر به ده‌سته‌ڵاتی ئاغا‌كان بوایه, ناحه‌زه‌كانی خۆی به‌وه تاوانبار ده‌كرد كه تووده‌یی بن(4) و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆگیران و لێدران و له‌وه خرابترپێكرانیان له لایه‌ن پۆڵیسی شا‌و «حكومه‌ت نیزامی» به‌ختیاره‌وه به‌س بوو. پیاوی ئاغا‌كان نامه‌یان ده‌گێڕاو به دووكاندارو حاجی و ده‌وڵه‌مه‌ندیان مۆر ده‌كرد و داوای گیران و موحاكهمهكرانی راپه‌ڕیوه‌كان وه‌ك خوالێخۆشبوان « عه‌بدوڵا ئێرانی و عه‌لی میره‌به‌گ و حاجی قاسم وو ئه‌وانی تریان ده‌كرد.(5) حكوومه‌تی كودیتا واته حوكمی شا وسپههبود زاهیدی له تاران ده‌ستیان به ئیعدامی ئازادیخوازان كردبوو, چالاكانی سیاسی له مههابادگیرابوون وهه‌ندێ كه‌سی وه‌ك « میرزا محه‌مه‌دی شاقولی»ش كه خه‌یات بوو له بۆكان گیران. باوكم كه خه‌یات بوو, له كاتی دوای ته‌واوبوونی شهوكارو گه‌ڕانه‌وه بۆماڵ, پۆلیسی بۆكانی دیتبوو كه میرزا محه‌مه‌دیان گرتوه وخستوویانهته جۆگه‌ی ئاوی سه‌ر خیابانه‌وه و به باتووم ودار لێی ده‌ده‌ن.دواتر خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵا سامبهگی و میرزا حه‌مه‌ره‌سووڵی ئیسماعیل زاده و میرزا حه‌مه ساڵحی كه‌ریمی هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا گیران و له ورمێ وتاران خرانه زیندانه‌وه, به گشتی حوكمی شا‌و كودیتابه گرتن و لێدان و شاربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵك, له بۆكان و ده‌وروبه‌ری دامه‌زرایه‌وه و قاره‌مانانی ونی ئه‌و راپه‌ڕینه پڕشانازییهش له شاروگوند ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركران. یادی هه‌موویان به‌خێر بێت. له په‌یوه‌ندی ئه‌م وتاره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به چه‌ند خاڵێك بكه‌م:
یه‌كه‌م: من راپه‌ڕینی گوندنشینانی فهیزوڵابهگیم وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی راپهڕێنێكی به‌رفراوانتر سه‌یر كردووه كه راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ناو شاری بۆكان بێت و راپه‌ڕینه‌كه‌ی بۆكانیشم له ژێر ته‌ئسیری راسته‌و خۆی بزووتنه‌وه‌ی میللی ئێران له سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی جبهه میللی و شه‌خسی دوكتور محه‌مه‌د موسه‌دق هه‌روه‌ها چالاكیه سیاسی-چینایه‌تیه‌كانی حیزبی تووده‌ی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بینیوه.
دووهه‌م: ئه‌م شێوه بۆچوونه نابێته هۆی چاوپۆشین له هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی شاری بۆكان و هه‌روه‌ها گوندنشینانی ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی. گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێ خاوه‌نی سوننه‌تێكی كۆنی خه‌بات و چالاكی چینایه‌تی بن. به‌ڵگه بۆ قسه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی شۆرشی ساڵی 1357(1979)ی ئێران و شه‌ش مانگی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆرشهكهشدا, كه بۆكان به ده‌ست هێزهسیاسیه كوردییه‌كانه‌وه بوو و ده‌سته‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئێرانی لێ نه‌بوو, دوو رێكخراوی چه‌پ واته فیدائیانی ئه‌كسه‌رییه‌ت** و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له هه‌وڵی دابه‌ش كردنی زه‌وی و زاری ئاغاواتی ده‌وروبه‌ری بۆكاندا بوون, زیاترین هاوده‌نگی له لایه‌ن گوندنشینانی هه‌مان ناوچه‌ی فهیزوڵابهگیهوه هاته كایه‌وه وئهمجاریش به‌شێك له ئاغاواتی فه‌یزوڵڵابه‌گی له گونده‌كانیان ده‌ركران(6), ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی وزاریاندا گیرا و به سه‌ر ره‌شایی وبێ زه‌وی و كه‌م زه‌وی دا دابه‌ش كرا. من ئه‌وده‌م راسته‌وخۆ له بۆته‌ی كارهكهدابووم و له عه‌ینی كاتدا كه پێ له زۆر ههڵهوپهڵهوتوندوتیژی رێكخراوه‌كه‌مان(فیدائیانی ئه‌كسه‌رییه‌ت)** و شه‌خسی خۆم ده‌نێم,ئێستاش و بۆهه‌میشه‌ش به‌رێزه‌وه سه‌یری ئاماده‌یی خه‌باتكاران و به گشتی هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كانی فه‌یزوڵڵابه‌گی تا «سه‌را»و «ره‌حیم خانی» نزیك «میاندواو» ده‌كه‌م. وه‌ك دیتمان, له‌و ده‌رفه‌ته‌شدا گوندنشینانی فه‌یزوڵابه‌گی سهروگهردنێك له پێش خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری بۆكان بوون و بۆكانیش جارێكی تر ببوه جه‌رگه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و راپه‌ڕینی دژ به ئاغاوات له هه‌موو كوردستانی رۆژهه‌ڵات.
سێهه‌م و كوتایی قسه:
له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی ئێستای كوردستان و بۆكاندا, به‌باكردنی كای كۆن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رابوردوو نابێ ببێته هۆی ئاڵۆزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا. زۆرێك له‌وانه‌ی كه ئه‌وده‌م خۆیان وبنهماڵهیان له به‌ره‌ی چهوسێنهراندابوون ئێستا به‌كرده‌وه له خزمه‌ت خه‌ڵكدان. كوڕوكوڕهزای هه‌ر ئه‌و ئاغاواته, ئه‌مڕۆ له چالاكانی بزوتنه‌وه‌ی چینایه‌تی ونه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردن و واهه‌یه پێچه‌وانه‌كه‌شی له‌به‌ره‌ی ئه‌ولا هه‌بێت.ناوهێنانی ئه‌شخاس له‌م یادداشتانه‌دا ته‌نیا بۆ روون كردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانه ده‌نا بۆ نموونه كاتێ ناوی كاك سه‌لاحی موهته‌دی دێنم رێزی زۆرم بۆی هه‌یه و ئه‌مڕۆ كه‌سایه‌تیه‌كی دڵسۆزی گه‌ل ونیشتمانه و له‌م رێگایه‌دا تووشی ئاواره‌یی وماڵ وێرانی هاتوه. كوڕوكوڕهزای زۆربه‌ی زۆری ئاغاكانی ئه‌وده‌میش ئه‌مڕۆ رێبه‌رانی رێكخراوه سیاسیه‌كانی كوردستانن و له به‌ره‌ی دژ به رژیمدا ده‌جه‌نگن. هیوادارم ئه‌م دێڕانه نه بنه هۆی قووڵ بوونه‌وه‌ی برینی دووبه‌ره‌كی و دژایه‌تی نێوان خه‌ڵك و ته‌نیا وه‌ك بابه‌تێكی مێژوویی سه‌یر بكرێن. با شاره‌زایان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه بنووسن و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه به بنووسی مندا هاتبێ بۆ مێژووی راست بكه‌نه‌وه.
په‌راوێزه‌كان
1) ئاغاكانی بۆكان له دوو به‌ره باب واته ئاموزای یه‌كتر بوون: به‌ره‌ی حاجی بایزئاغا و به‌ره‌ی مه‌حموودئاغا,ناسناوی هه‌ردوولاشیان ئیلخانی زاده بوو. به‌ڵام دواتر- ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم له ساڵانی دوای 1953دا, به‌ره‌ی ماڵی حاجی بایزئاغا, كه به‌داخه‌وه ئێستا هه‌موویان كۆچی دواییان كردوه, به موهته‌دی ده‌ناسرێن نه‌ك ئیلخانی زاده. به‌ره‌ی حاجی بایزئاغا له‌م ئاغاواته پێك هاتبوو:
خوالێخۆشبوان حاجی ره‌حمان ئاغای باوكی كاك سه‌لاح و كاك محه‌مه‌د و كاك عه‌بدوڵڵا وكاك عومه‌ر, ئهحمهدئاغای باوكی كاك سواره‌و زۆر كوڕی تر, قاسم ئاغا كه له راستیدا وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری هه‌موو بنه‌ماڵه‌كه و ئاغای شاری بۆكان سه‌یر ده‌كرا, حاجی ئهبوبهكرئاغاو كاك سه‌عد.
به‌ره‌ی مه‌حموودئاغا بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له ده‌وروبه‌ری بۆكان له گوندی حه‌مامیان بوو و چه‌ند گوندێكی دیكه‌شیان له رۆژئاوای بۆكان به‌ده‌سته‌وه بوو. له‌و به‌ره‌یه, ئه‌وانه‌ی وا دانیشتووی بۆكان بوون و حوكمی شاریان ده‌كرد بریتی بوون له خوالێخۆشبوان حاجی سمایل ئاغا, برایم ئاغا و حه‌مه‌ده‌مین ئاغا. حكوم ته‌نیا به ده‌ست حه‌مه‌ده‌مین ئاغاوه بوو كه له شاریدا كه‌س خۆشی نه‌ده‌ویست وهه‌ندێ ده‌ست وپێوه‌ندی وه‌ك «ره‌شیدی رۆسته‌م پاڵه‌وانی» هه‌بوو, كه له زوڵم و زۆردا نموونه بوون.
2ئه‌م ته‌عبیره له ئه‌ده‌بیاتی حیزبی به تایبه‌ت له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا باوه و له بیره‌وه‌رییه‌كانی خوالێخۆشبووكاك كه‌ریمی حیسامی و به‌رێز جه‌لیلی گادان وئه‌وانی تریشدا هه‌روا هاتوه.
3) من ئه‌وده‌م ته‌نیا ده‌مبیست یه‌ك كه‌س كووژرابێت و جه‌نازه‌كه‌ی خرابێته چۆمی تهتههوهوه به‌ڵام دواتر له نووسین وبیره‌وه‌ری خه‌ڵكانی تردا قسه له «كووژراوان» ده‌كرا نه‌ك «كوژراوێك».
4) پێیان ده‌گوتن « تووتهیی».
5) یه‌ك له‌و نامانه له ناو فایله‌كانی ئیداره‌ی شه‌هره‌بانی بۆكاندا بوو و دوای رووخانی رژیمی شا و ده‌سته‌ڵات سه‌ندنی پێشمه‌رگه‌ی كورد, له گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌ی شه‌هره‌بانی وژاندارمری و به‌خشداری كه‌وته به‌ر ده‌ست«كۆمیته‌ی ئینقلاب»ی بۆكان.سێ ماموستای قوتابخانه‌كانی بۆكان و من له لایه‌ن كومیته‌ی انقلابهوه كراینه مه‌ئمووری راگه‌یشتن به به‌ڵگه‌نامه‌كان.من ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌م دا به كاك ئه‌سعه‌دی ئیران زاده كوڕی خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵڵا ئێرانی. به‌ڵگه‌نامه‌كه بریتی بوو له نامه‌یه‌كی مۆركراو له لایه‌ن تاجرو پیاو ماقوڵانی شاره‌وه كه داوای موحاكمه‌ی چه‌ند كه‌س و یه‌ك له وان عه‌بدوڵڵا ئێرانیان له حكوومه‌ت كردبوو.
6) ده‌ڵێن شۆڕش ڕۆڵه‌كانی خۆی ده‌خوات. ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاغاواتی فه‌یزوڵڵابه‌گی له ماوه‌ی شۆڕشی 1979دا له ریزی خهڵكدابوون وشان به‌شانی جووتیارانی گونده‌كان خۆیان خه‌باتیان ده‌كرد. بۆنموونه عومه‌رخان و عه‌لی خانی بیگ زاده به‌ڵام خۆیان و زۆرتری له ئاغاواتی خزمیان زه‌وی وزاریان لێ دابه‌ش كرا و ته‌نانه‌ت توند وتیژی دژ به هه‌ندێكیان كرا.
تێبینی:
*حسێن ته‌هایی(حسێن نه‌ورۆز) شاعێرێكی خۆش خان بوو, ئه‌و له گه‌ڵ كه‌سانی تر وه‌ك حاجی كه‌ریم مهردانبهگی(قه‌ساب), حاجی ئه‌حمه‌د كهیخهسرۆبهگ(خه‌یات), محه‌مه‌د پیرۆتی(وه‌رزێر خه‌ڵكی گوندی حه‌مامیان پیشمه‌رگه‌ی زه‌مانی قازی ,هه‌تا دووا ساڵه‌كانی ژیانی له هه‌موو دهورهكاندا له زیندانه‌كانی بۆكان و شاره‌كانی تردا بوو), عه‌لی كه‌ردار(به‌یت بێژی به‌ناوبانگ) و باوكم(دووكاندار) ساڵانی 1341و1342 شه‌وانی جومعه له ماڵی ئێمه كۆده‌بوونه‌وه هه‌تا به‌یانی شێعری كوردیان ده‌خوینده‌وه و عه‌لی كه‌ردار به‌یت و حه‌یرانی ده‌كوت و زۆر جاران به‌یته‌كان گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه بوو. ئه‌وكه‌سه‌ی كه زۆرتر شیعری به سۆزی كوردی ده‌خوێنده‌وه حسێن نه‌وروز بوو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له گه‌ڵ گیرانی ماموستایانی ناوچه‌ی بۆكان محه‌مه‌دی پیرۆتیش گیراو له پادگانی بۆكان به چله‌ی زستان له تهویلهیان هاویشتبوو و ئاوی ساردیان له بن ده‌كرد و خواردنیان لێ قه‌دغه كردبوو هه‌تا ناوی كه‌سان بدركێنێ. كه وایه به‌ره‌ی جوڵانه‌وه‌ی ساڵانی 1329و1333به شێۆه‌ی جوراجۆر چه‌شنه چالاكی و پێوه‌ندیان له شار‌و دێ له گه‌ڵ یه‌ك بووه, ئه‌م پێوهندێش له رێگای كاری رۆژانه به شێوه‌ی ئاسایی جه‌ریانی هه‌بوو بۆوێنه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه شت و مه‌كیان له یه‌كتر ده‌كڕێ مشتریان بۆ یه‌كتر ده‌نارد!
** ده‌بێ كاك ئه‌نوه‌ر مه‌به‌ستی «رێكخراوی فیداییانی خه‌لك» بێ له به‌ر ئه‌وه له‌و ده‌مه كه زه‌وی له به‌شی فه‌یزوڵڵابه‌گی و سه‌را و ره‌حیم خان و شوێنی تر دابه‌ش ده‌كرا هێشتا ئه‌م رێكخراوه ئه‌كسه‌ریه‌ت و ئه‌قه‌لیه‌تی له یه‌ك جیا نببوونهوه. (برایم فه‌رشی)
13/9/2002له‌نده‌ن