به ناوی كوردستانی گه‌وره !
ح.س. سۆران
زه‌بیحی،قزڵجی ، گه‌لاوێژ، سێ گۆشه‌ی گه‌شی فه‌رهه‌نگ و وێژه‌ی كورد .
زانایان ، هۆنه‌ران ، نووسه‌ران ، هونه‌رمه‌ندان و به گشتی رۆشنبیرانی هه‌ر گه‌لێك ، یه‌كێك له به‌نرخترین داراییه‌كانی ئه‌و گه‌له‌و به كورتی مێعماری فكری ئه‌ون . بۆ وێنه كاتێك باسی وڵاتی ئه‌لمان ده‌كرێ ، زۆرتر بۆ شانازی دان به ئه‌لمان ، پێی ده‌ڵێن ولاتی گۆته ،كه‌متر ده‌ڵێن وڵاتی بناری ئالپ ، قه‌راغی زه‌ریای باكوور یا .. . یا وێنه‌یه‌كی دیكه‌تان عه‌رز بكه‌م ، قه‌ت به‌شاری شیرازی فارس ناڵێن شاری حاجی قه‌وام، كه پیاوێكی زۆر پاره‌داری شیرازی بوه، به‌ڵكه پێی ده‌ڵێن شاری حافز و سه‌عدی .
له نێو گه‌لی كوردیشدا ئه‌و چه‌شنه مرۆڤه ناودارانه كه‌م نه‌بوون. سێ كه‌سی هه‌ره گرنگ له‌وانه ، كه وه‌ك ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وان ، ئه‌م سێ مرۆڤه مه‌زنه بوون ، كه به وته‌ی یه‌كێك له لێزانه‌كان ،تڕاژێدیای نه‌نووسراوی دوا رۆژی ژیانی هه‌ر سێكیان ،كه‌م له یه‌كتر نه‌چوه :
1-ماموه‌ستا عه‌بدوره‌حمان زه‌بیحی ، كه‌به داخه‌وه بێ سه‌ر و شوینه .
2-ماموه‌ستا حه‌سه‌ن قزڵجی ، كه دوا چركه‌ساته‌كانی ژینی ، سه‌مبۆلی په‌ژاره و كه‌سه‌ر بو.
2- ماموه‌ستا دوكتور عه‌لی گه‌لاوێژ ، كه به‌سه‌ر هاتی ژیانی ، گه‌وره ترین چیرڕۆكی ریالیزمی غه‌م بوه .
ئێستا بۆ ناساندنی ئه‌و سێ كه‌سایه‌تیه فه‌رهه‌نگیه مه‌زنه‌ی كورد ، زۆر به كورتی ئاماژه‌یه‌ك ده‌كه‌م به یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ر كامیان ، كه ئه‌م به‌رهه‌مانه هێنده شازن ، ئه‌گه‌ر هه‌ر كامیان ، هه‌ر ته‌نیا ئه‌م شوینهوارهیان نووسیبێ ، كافیه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌به مهرهكهفی ئێكسیر ، ناوی پیرۆزیان ، له ده‌فته‌ری مێژوی پڕشانازی ئه‌ده‌بێ كورددا بنووسرێ :
1- به‌رهه‌مێكی ماوه‌ستا زه‌بیحی :
قامووسی زه‌بیحی .
ماوه‌ستا زه‌بیحی ،به نووسینی ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رزه ، به یه‌كێك له فه‌رهه‌نگ نووسه ناوداره‌كانی كورد ده‌زانرێ و نازناوی وێبستێڕی كوردی وه‌رگرتوه .دیاره ههمودهزانن ، كه نووسینی فه‌رهه‌نگ ، كاری تاقه كه‌س نیه ، به‌ڵام كاتێك كه زانایه‌كی وه‌ك ماموه‌ستا زه‌بیحی ئه‌م كاره مهزنهبه ته‌نیایی ده‌كا ، ئه‌مینداری گشتی میژوی ئه‌ده‌بی كورد ، به چه‌شنی دێفاكتۆ ،مێدالیای هه‌ره به‌رزی شانازی ده‌داتێ .
2- به‌رهه‌مێكی ماموه‌ستا قزڵجی :
پێكه‌نینی گه‌دا .
ئه‌وانه‌ی كه كتێبی پێكه‌نینی گهدایان خوێندوه‌ته‌وه ، ده‌ڵێن ئه‌م كتێبه شان له شانی كتێبی بی نه‌وایانی ڤیكتۆرهوگو ده‌دا . دیاره ئه‌م پرسیاره‌ش دیته گۆڕێ كه بڵێی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماموه‌ستا قزڵجی خۆشه‌ویستمان ، له كتێبه‌كه‌دا به ناوی گه‌دا باسی ده‌كا ، كێ بێ ؟
3- به‌رهه‌مێكی ماموه‌ستا گه‌لاوێژ :
زووحه‌یاته‌ین .
زووحه‌یاته‌ین دوكتورینێكی یه‌كجار زۆر تازه و بێ وێنه‌یه له وێژه‌ی كورددا،كه له‌گه‌ڵ ساكاری داڕشتنه‌كه‌ی ، ده‌بێ ناوی بنێین فه‌لسه‌فه‌ی كورد . بۆ وینه له به‌شێكی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێ ،” كاتیك قرژاڵ په‌یمانی نێوان خۆی و بیر و باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی شكاند ، ته‌نانه‌ت ئاو له حاستی بو به‌رد. ئه‌م كتێبه كه وه‌ك نووچكهی به‌رزی شێعری كوردی وایه ، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی چاپ بێ ، چوه‌ته نێو مێژوی ئه‌ده‌بی كورده‌وه، كهدوكتور مارف خه‌زنه‌دار ، له 1984 دا ، به ناوی ” له‌بابه‌ت مێژوی ئه‌ده‌بی كوردیه‌وه” له به‌غدا 1984نووسیویه .
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سێ به‌رهه‌مه كه‌موێنه‌یه ، له‌و سێ كه‌سایه‌تیه شازه‌ی كورد ،به‌م راسته‌قینه‌یه ده‌گه‌ین ،كه سێگۆشه‌ی ناوی هێژای ماوه‌ستا زه‌بیحی ، ماموه‌ستا قزڵجی و ماموه‌ستا گه‌لاوێژ ،ته‌وه‌ره‌ی فه‌رهه‌نگ و وێژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، كه به‌سه‌رهاتی غه‌مینی ئه‌م مرۆڤه مهزنانهش، به‌رگی شه‌ره‌فی تایبه‌ت ده‌كا به به‌ریدا .
تێبینی : ئه‌م سێ ماموه‌ستا گه‌وره‌یه ، به‌رهه‌می دیكه‌شیان زۆر هه‌یه ، كه بۆ درێژنه‌بوونه‌وه‌ی باسه‌كه ،وه‌ك نموونه ، ته‌نیا ئاماژه‌م به‌م سێانه كرد .
جا ، وه‌ك مێتافۆرێكی زۆر زیندو ، ئێمه‌ش ده‌توانین به كوردستان بلێین ”وڵاتی زه‌بیحی، قزڵجی و گه‌لاوێژ” .هه‌ر وه‌ك بۆ ناساندنی فه‌ڕانسه، به‌و وڵاته ده‌ڵێین وڵاتی لارووس ،ڤیكتۆرهوگۆ و لامارتین .
بڵێی لێكۆڵینه‌وه له‌به‌سه‌رهاتی ژیانی ئه‌م سێ گه‌وره پیاوه ، یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی سه‌رشانمان نه‌بێ ؟.
نامرن ئه‌وانه‌ی له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین .
له‌بیر بردنه‌وه‌ی ماموه‌ستا زهبیحیهكان ،له‌بیر بردنه‌وه‌ی خۆمانه!
نووسراوه كورت و دڵبزوێنهكهی رێزهوان( جه‌نابی) كاك عه‌لی كه‌ریمی ، له ماڵپه‌ڕی كه‌موێنه و تێكۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتدا،سه‌باره‌ت به ماموه‌ستا عه‌بدورره‌حمان زه‌بیحی ، زانا و قامووسنووسی پێشاهه‌نگی كورد ،سهرتجی هه‌مو مروڤێكی ئهمهكناس ، بۆ لای خۆی راده‌كێشێ .
ئه‌ركی سه‌رشانی گشت مریدانی خانه‌قای زانست و تێگه‌ین ئه‌مه‌یه ، كه بۆ په‌یدا كردنی ته‌واوی زانایانی گومكراوی كورد ،له كوردستانی گه‌وره ، به تایبه‌ت بۆ ماموه‌ستا زه‌بیحی و بۆ قامووسه پڕ بایه‌خه‌كه‌ی بگه‌ڕێن و په‌یدایان بكه‌نه‌وه . له‌بیربردنه‌وه‌ی ماموه‌ستا زهبیحیهكان و قامووسهكانیان ، له بیربردنه‌وه‌ی خۆمانه - له‌بیر بردنه‌وه‌ی خۆمان ، شتێكه وه‌ك فه‌وتان .
ئێمه‌ش له تاران ، هی وه‌ك ماموه‌ستا زبیحی و خزمه‌ته گرنگهكانیمان قه‌ت له‌بیر نه‌بردوه‌ته‌وه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه پێشنیارمان داوه بۆ پێكهێنانی كۆڕی رێزنان له كه‌سایه‌تی و كاره زانستیه‌كانی ماموه‌ستا زه‌بیحی ، له ساڵی 1382 دا ، له شاری تاران .
بریا كه‌سێكیش له‌م كاته ناسكه‌دا ، سه‌فه‌رێكی بكردایه بۆ كوردستانی ئه‌ودیو ، تا به‌شكو به هاوكاری هاواڵانی ماموه‌ستا زه‌بیحی، كه من زۆریانم له‌وێ دیوه و باسیان كردوه ، بتوانن هه‌م ماموه‌ستا و هه‌م قامووسه بایه‌خداره‌كه‌ی ، كه هه‌ر وشه‌یه‌كی بۆ كورد دنیایه‌ك ده‌ژی ،بۆ جاری دووهه‌م په‌یدا بكه‌نه‌وه و مزگێنی ئه‌م هه‌واڵه خۆشه به ته‌واوی كوردی گه‌رمێن و كوێستان بده‌ن - چاوه‌ڕوانین !