بابی ساندز و بابی سەدیق!
بابی ساندز زیندانییەکی خەڵکی ئیرلەند
بوو، لە مانگی مارس هەتا ٥ی مانگی مای ١٩٨١ ماوەی ٦٦ ڕۆژ مانی لە خواردن
گرت، بۆئەوەی نەچێتە ژێر فەرمانێکی حکوومەتی بریتانیا، کە زیندانییە
سیاسییەکانی وادار دەکرد هەمان جل و بەرگ بپۆشن، کە خەتاکاران لە بەریان
دەکرد. بابی ساندز زیندانییەکی سیاسی بوو. ٣٥ ساڵ دواتر پیاوێکی پڕچدرێژی کورد،کە ڕۆڵەکەی لە نێوان مەرگ و ژیاندا دەستوپەنجە نەرم دەکات و خۆی پێکهێنەریی کۆمەڵەی بەرگریکردن لە مافی مرۆڤە، لە وڵاتێکی پێشینە چەپەڵ و دزێو، لە لایەن دزێوترین مرۆڤەکانی مێژووی ئەم وڵاتەوە، بە سووچی بەرگرییکردن لە مافی ئینسان و بە سووچی کوردبوون، لە بەند تووند کراوە و مانی لە خواردن گرتووە. خاوەنی بەندیخانەکان بە ناوی خودا و بەناوی ئایینێکی دزێوتر لە خۆیان، هەتا ئەو جێگایەی بۆیان کراوە، وڵاتی پیاوەپڕچدرێژەکەیان هەتا سەر گۆشت و ئێسقان پەرچەقاندووە و مرۆڤەکانیان هەتا پلەی سەگی بەردەرگای ماڵی خۆیان دابەزاندووە و لە گەڵ خۆیان ڕاهێناوە.
ئەوەی محەممەد سەدیق کەبودوەند ٣٥ سال و
چوار ڕۆژ دواتر بە هەڵکەوت لە مانگی مای بۆ مەبەستێکی دیکە، سەر بە
نەتەوەیەکی دیکە، لە وڵاتێکی دیکە، گیانی خۆی دەخاتە سەر دەست و دەیکاتە
هاواری ئینسانی، هەم بۆ نەتەوەکەی خۆی گەلێک مانای هەیە، هەم بۆ سەرجەم
جیهان، کە لە لایەن مێشک ئاسنەکانەوە بەڕێوە دەچێ. برایم فەڕشی
|