ئاو و ئاور، پیرێژن و نه‌ورۆز
هێرش کردن بۆ سەر داب ونەریت وبۆنە و ڕەگەکانی تێگەیشتنی ناعەڕەبی ونائیسلامی لە کۆمەڵگای کوردستان، بۆتە پیشەی کۆمەڵێک کوردی موسڵمان، کە دەمشڕتر لە نەیارە سەرەکییەکانی کورد دەنگ هەڵدەبڕن، ئەوانە بە تایبەت لە باشوور و ڕۆژهەڵات مەیدانیان بۆ ئاواڵەیە و دەنگ و ڕەنگی تێکدەرانە و دوژمنکارانەیان لە ڕێگای مێدیا و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە لە زیادبووندایە. ئەوە سەرباری دەوری تێکدەرانە و لاپرسەنانەی مێدیای کورد بە گشتی و تەلەوزیۆنەکانە، کە بوونەتە دەزگای پووچەڵکردنەوەی فەرهەنگ و هونەر! لەبەرانبەر ئەم هێرشە بەربڵاوەی خۆیی و دەزگاکانی مێدیایی تورکیا وئێران وعیراق، هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکی حکوومەتی و ناحکوومەتی نابیندرێ و بەردەوام شاهیدی پاشەکشەی فەرهەنگی خۆیی و زاڵبوونی فەرهەنگ و تێگەیشتنی تێکەدەرانەین. هێرشکەرانی سەر فەرهەنگ و هونەرە بە پێی پلان و بەرنامە دەجوڵێنەوە و لە مەیدانی بە بێ رەنگاربوونەوە، بە پای پەتی غاردەدەن. گەر بەرەنگاربوونەوەیەکی سیستماتیک و بە بەرنامە لە گۆڕێ‌دا نەبێ، جیلی دواڕۆژ جگە لە زمانەکەی کە لە هەموو لاێکەوە لە بەر هێرشدایە، پێناسەی بۆ ناساندنی خۆی پێنامێنێ و لە فەرهەنگ و تێگەیشتنی زاڵ بە سەر ناوچەکەدا قاڵ دەبێ یان دەبێتە لاساییکەرەوەی هەرچی زۆرتری فەرهەنگی بازاڕیی ڕۆژئاوا. لەم بابەتەدا بۆ وەبیرهێنانەوەش بێت، باس لە نەورۆز و ئاو و ئاور و خاک و چەند داب و نەریت دەکرێ. زستان بە چلەی گەورە لە یەکی مانگی سەرماوەز، کە بە شەوی چلە و یەلدا دەناسرێ، دەست پێدەکات و 40 رۆژ ده‌خاێنێ، چله چکۆله لە دەی مانگی بەفرانبارەوە دەست پێدەکات و 20 رۆژ خاوەن دەستەڵات دەبێ. بە دەستپێکردنی مانگی ڕەشەممە باس لە پێنج ڕۆژی پیرێژن و ڕۆژانی خاتوو زەمهەریر دەکرێ کە لە خەودا دەمێنێتەوە و لە گەڵ ڕابوون لە خەو، شیووکوڵی دەست پێدەکات و بارانی بەهاری لە گەڵ خۆی دەهێنێ. چله‌ی گه‌وره له کورده‌واریدا به برای گه‌وره ناسراوه و چله‌ی چکۆله به برا چکۆله. ده‌بێ چله‌ی گه‌وره دهڵڕهحمتر بێ هه‌ر بۆیه له 40 رۆژی یه‌که‌می زستاندا، سه‌رما تووند و ڕێگە وبان سەخت وقاقڕ نییە، به‌ڵام چله‌ی چکۆله به هه‌ر هۆیه‌ک که بۆی داندراوه، سه‌رما و سۆڵی زۆرتره و له بیست رۆژی ژیانیدا، به وته‌ی خۆی زه‌بر وزه‌نگ لە خۆی نیشان دەدا و منداڵ لە لانکەدا سڕ دەکات. ئەوەی بۆ برای گەورە دڵڕەحم و برای چکۆلە دڵڕەقە، دەبێ بنەمایەکی هەبێ، بەڵام بنەماکە چییە؟ ئایا ئەوە یەک لە ڕەگەکانی تێڕوانینی کۆنی کوردان بەرانبەر بە برای گەورە و چکۆلە بووە، ئەگەر وڵام ئەرێ بێ، لە کام داب و نەریتی دیکەدا ئەم شێوە تێڕوانیننە بەدی دەکرێ؟ ئایا دەکرێ لە چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکاندا پاشماوەی بدۆزرێتەوە؟ پاش بە سەرچوونی تەمەنی ئه‌و دوو برایه، دەورانی دەستەڵاتی پیرێژن دەگاتێ، ئه‌و ده‌یه‌وێ تۆڵه له هه‌ر دوو برا بکاته‌وه و سهرماێکی سه‌خت و دژوار به سه‌ر جیهاندا فه‌ڕز بکات. پیرێژن لە بەرچی دەیەوێ تۆڵە لە هەر دوو برا بکاتەوە و لەبەرچی دەیەوێ سەرمایەک سەخت بە سەر جیهاندا فەڕز بکات، ئایا ژیانی مرۆڤی کورد وەک چیرۆکی زستان و دوو برا وپیرێژنە، کە پڕ لە کێ بەرکێ و تۆڵە ئەستاندنەوەیە؟ ئایا مێژووی ژیانی ئینسانی کورد زۆرتر لە ٤٠ ڕۆژی یەکەمی زستان یان لە بیست وپێنج ڕۆژی کۆتایی زستان دەچێ؟ پیرێژنی خاوەن دەستەڵات لە پێنج ڕۆژدا دژواری دەخوڵقێنێ و دوایە فەرعانە ڕوو لە وڵات دەکات و ژیانی سروشت و ئینسان و زیندەور دەبووژێتەوە. ئایا ئەوەی کوردان لە کاتی دژواریدا ئاماژە بە"پێنج ڕۆژی ژیان" و دەربازبوونی دەکەن، لێرەوە سەرچاوە دەگرێ، یان ئەم پێنج ڕۆژی ژیان و دنیا، تێڕوانینیكی کۆنترە کە لە زستانیشدا ڕەنگی داوەتەوە؟ ئەگەر بوونی برای گەورە و چکۆلە و پیرێژن بە زستانەوە گرێدرابێ، ئەوە هاتنی بەهار و نەورۆز بە خاتوو زەمهەریر و هەواڵهێنەر وهەواڵبەرانی نەورۆزەوە گرێدراوە، کە هەم ڕۆاڵەتیان شادی هێنەرە هەم گفت ولفت و زمان و زاراوەیان. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی هه‌واڵی هاتنی نه‌ورۆز و به‌هار بڵاو ده‌کاته‌وه، کۆسه‌یه که له شوێنه‌کانی کوردستان و ئازه‌ربایجان و ئێران نێوی جیاوازی هه‌یه، کۆسه گه‌ردی، کۆسه‌ی هه‌جیج، کۆسه به‌به، کۆسه گه‌لین. کۆسه و ئه‌و تاقمه‌ی که له گه‌ڵ کۆسه به‌به ده‌گه‌ڕێن، خۆیان دەگۆڕن و دەور دەگێڕن، له هێندێک شوێن کۆسه جل و به‌رگی به‌رئاوه‌ژوو له به‌ر ده‌کات و دوو لینگ کلاش له جیاتی گوێچکه له دوو لای سه‌ری قایم ده‌کات و به ئارد ده‌م و چاوی سپی ده‌کات و ئه‌وجا پاشه‌وپاش سواری که‌ر ده‌کرێ و به ده‌نگ و گۆرانی و ئاواز بە ناو گوندەکاندا ده‌گه‌ڕێ و خه‌به‌ری هاتنی نه‌ورۆز بڵاو دەکاتەوە. له ناو فارسه‌کان و له شاره‌کان ئه‌و کاره حاجی فیروز ده‌یکات، که‌سێک جل و به‌رگی سوور ده‌پۆشێ وبە پێچەوانەی کۆسەی کوردستان، سه‌روچاوی ڕه‌ش ده‌کات و به دایره(ده‌فه‌یه‌کی بچکۆڵانه) له کۆچه و کۆڵان و شه‌قامه‌کان ده‌گه‌ڕێ و شیعر و گۆرانی گۆڵمه‌زی و به‌هاریی ده‌چڕێ. یه‌که‌مین جه‌ژنی به‌ر له نه‌ورۆز جه‌ژنی چوارشه‌ممه قوله‌یه کە له شوێنی ژیانی فارسەکان چوارشه‌ممه سوری پێدەگوترێ. له چوارشه‌ممه قوڵه‌دا له سه‌ر بانی ماڵه‌کان یان له کۆڵان ئاور ده‌کرێته‌وه و هه‌ر که‌س بە سه‌ر کۆگای ئاوردا باز ده‌دات. له لای فارسه‌کان له کاتی بازدان دا ده‌گوترێ، زه‌ردی من لۆ تۆ و سووری تۆ لۆ من، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست ئاگره‌که‌یه که زه‌ردی به‌رێت بۆ خۆی و رووسووری و گه‌شی خۆی بدا به‌و که‌سه که به سه‌ریدا باز ده‌دا. له به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆزدا کیژان و کوڕان به تایبه‌ت له گونده‌کان ده‌چنه سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌کان پشتێنی گرێ‌دراو به زهرفیكەوە بە به‌ر په‌نجه‌ره یان بە ناو کولاوکهی ماڵه‌کانه‌وه شۆڕ ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن "هه‌لاوه مه‌لاوه شتێکمان بۆ بخەنه بن تاوه، کوڕه‌که‌تان ببێت به زاوا"، ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌و قسانه ده‌کات ڕه‌نگه دڵداری کچی ماڵه‌که‌ش بێت. نه‌ورۆز دوو لایه‌نی ئوستووره‌یی و مێژوویی/ نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه که له ناو نه‌ته‌وه‌کان، ده‌وری جیاوازی پێبەخشراوە. ره‌نگه له ناو هیچکام له نه‌ته‌وه‌کاندا نەورۆز ئەو پلەوپایە و دەورەی پێنەبەخشرابێ،کە لە ناو کوردەکاندا باوە. نه‌ورۆز بۆ کورد جگه له لایه‌نی ئوستووره‌یی و میللی و فه‌رهه‌نگی له سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئه‌ورۆ، گرێدراوی ویست و خواستی ئازادی و رزگاربوون، بووه. ره‌هابوون له ژێرده‌ستی و سته‌م چ ستەمی برای بچکۆلە و چ ستەمی پیرێژن، لە ئەفسانەوە هەتا ژیانی رێئاڵ و مێژوویی، گرێدراوی نەورۆز و بەهار بووە. دەبێ برای چکۆلە و پیرێژن دوو سمبۆل بن، برای چکۆلەی کورد لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ کێ بووە؟ پیرێژن هێمایە بۆ کێ؟ بۆ دەیەوێ لەو پێنج ڕۆژەدا تۆڵە بستێنێتەوە؟ گەلۆ برای گەورەی دڵڕەحم کە تەمەنی لە برای چکۆلەو پیرێژن بەسەر یەکەوە زۆرترە، هێمایە بۆ چی و بۆ کێ؟ هیچ ئەفسانە و بۆنە و داب و نەریتیک بە بێ بنەما و بیروتێگەیشتن سەری هەڵنەداوە، ڕاز و ڕەمزی برای چکۆلە و برای گەورە و پیرێژن، ئەگەر ڕاز و ڕەمزبێ، چۆن دەکرێتەوە؟ داب و نەریتی بەرەو نەورۆز و بەهار لە ناوکورداندا زۆرن، جا چ تەبەقگێران و خوانچە بردن بێ، چ دڵئاوایکردن لەیەکتری، یان ماڵان بەسەرکردنەوە و ڕێ و ڕەسمی سفرە و تەبەقی نەورۆزیی، ماڵهەڵگرتن و خاوێنکردنەوە و خۆگۆڕین و خۆتازەکردنەوە، کە هەرکام جێگای باس و لێکۆڵینەوەی تایبەتن، بەڵام گرنگی ئاو و ئاور و سەوزایی دەبێ دیاریکەری بنج وبنەوانی تێگەیشتنی مرۆڤ لە سروشت و لە ژیان بێ، کە کورد زۆر لەو بنج وبنەوانە دوور کەوتۆتەوە. ئاور جیا له لایه‌نی ئایینی و مه‌زهه‌بی، نیشانه بووه بۆ خه‌به‌ردان بۆ ئاگادارکردنه‌وه، وه‌ک ده‌هۆڵ یان نه‌قاره که هه‌رکیان له کوردستان بۆ ئاگادارکردنه‌وه و خه‌به‌ردان به‌کارهێنراون. له سه‌رده‌مانی کۆندا که‌ره‌سه بۆ خه‌به‌ردان که‌م بووه، هه‌ر بۆیه به هۆی بارودۆخی شاخاوی کوردستانیش، ئاور باشترین نیشانه بووه بۆ خه‌به‌ردان. ئاوری هه‌ر شاخێک خه‌به‌ر بووه به شاخێکی دیکه، به‌وجۆره هه‌موو سه‌رزه‌مینی ئێمه و میلله‌تانی دیکه ئاگاداری هەواڵەکان کراون،لەوانە خەبەری ئازادبوون لە دەست زووحاک یان هاتنی نەورۆز. لە ناو کورد بە گشتی و لە پێوەندی دەگەڵ نەورۆز و ئایینەکانی نەورۆز ئاو و ئاور پڕنرخ و پیرۆزن. ئاورکردنەوە و کوژاندنەوەی بە ئاو دەتوانێ سەرچاوە بێ بۆ گەلێک بیروبۆچوون و ئەفسانە. ژیان لە ناو ئاگر و پەنا بۆ ئاو بردن، ڕەنگە هێمایەک بێ بۆ ژیانی کورد لە مێژوودا. کورد هەرچەند ژیانی لە ناو ئاوریشدا بووبێت و بە ئاوری دوژمن سوتابێت و ژیانی تێدا چووبێت، دیسانەوە پیرۆزی ئاوری پاراستووە و ئاو و ئاور لە هیچ چیرۆک و ڕازگێڕانەوەیەکی کوردی‌دا بێ ڕێز نەکراون. ئاو و ئاور چەندە ژیانبەخش بن هە ئەوەندەش زیانبەخشن. ژیانی مرۆڤ بێ ئاو وئاور نامەشێ، کە وایە هەر دیاردەیەک دوو لایەنی هەیە و کورد بە پێی ژیان و مێژوو و ڕابووردو و داب ونەریتی کۆنی خۆی، ئەو دوو لایەنەی لەبەر چاو بووە. ئاوڕدانەوە لە مێژوو و بەسەرهاتەکانی کورد ئەم تێگەیشتنە فەلسەفەی و کۆمەڵایەتییە دەسەلمێنێ کە تەنیا لە ئاو و ئاوردا گردوکۆ ناکرێتەوە. پڕبایخ بوونی ئەو دوو عوونسورە لای زەردەشت و ئەفسانەکانی کۆن، جگە لە سەلماندنی کۆنی ئەم چەشنە تێگەیشتنە، پایبەند بوونی مرۆڤی کورد بە سروشت و ڕاستی ژیان دەگەێینێ. ئەوەی مرۆڤی کورد بۆ سەرەڕای پاراستنی داب و نەریتەکانی خۆی، لە تێگەیشتن و سروشتی تێگەیشتنی خۆی دوور کەوتۆتەوە و خۆی لە تێگەیشتنی سەرکوتکەرەکانیدا دیتۆتەوە، پرسیارێکی بنەڕەتی و گرنگە بۆ خۆناسینەوە، کە خۆی لێنادرێ. کوردی ئەمڕۆ ئەگەر قاوغەکەی هی خۆی بێ، ناوەرۆکی ناو قاوغەکەی لە دژی خۆی پێکهاتووە. ئاور جگه له ناو ئایینی زه‌رده‌شتی و میترایی، له ڕێگای ئهفسانەکانی مێزۆپۆتامیاوە تێکەڵ تێگەیشتنی خەڵک بووە. له لای کورد و فارسه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی 'ئاریایی" ئاگر جگه له رووناکی، پاککه‌ره‌وه له پیسی و چه‌په‌ڵی بووه. بۆ وێنه سیاوه‌ش له ئه‌فسانه‌ی خوێنی سیاوه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی ئیسپاتی پاکی خۆی بکات، ده‌بوو له ناو ئاور ده‌رباز ببێ. گەر ئاگر زەفەری پێببردایە نیشانە بوو بۆ ناپاکی، بەڵام سیاوەش بە بێ زیانپێگەیشتن بە ناو ئاگردا دەرباز دەبێ و پاکی و ڕاستگۆیی دەسەلمێندرێ. ئه‌وه‌ش ده‌زاندرێ کە ئاگر له مێۆدۆلۆژیای یۆنانییه‌کاندا که زۆر له کورد نزیکن، ده‌وری هاوچه‌شنی گێڕاوه . ئاو شێما و سهنبولێکی دیکه‌ی نه‌ورۆزه، که دیسان له ناو کورده‌واریدا ده‌وری هه‌ر ماوه. کورده‌کان له به‌ره‌به‌یانی نه‌ورۆزدا که هێشتا بوومه‌ڵێلی به‌یانییه، ده‌چنه سه‌ر چۆم و کانی و جهرهی تازه پڕ له ئاو ده‌که‌ن و دیهێنه‌وه ماڵ و جه‌ڕه‌ی کۆن له سه‌ربانی ماڵه‌وه فڕێ ده‌ده‌ن و دیشکێنن. دیسان ئاو جگه له‌وه‌ی یه‌کێک له عونسوره‌کانی ژیانه، یه‌کێک له هێماکانی ئایینی میترایییه و ڕێزی زۆری لێگراوە. سه‌وزایی و ره‌نگی سه‌وز، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ورۆز به پێی رۆژژمێری کۆن و نوێ سه‌ره‌تای ساڵ و دوباره ژیانه‌وه‌ی سروشت و هاتنی به‌هاره، هێمایه بۆ ژیان، سه‌وزه و ره‌نگی سه‌وز جگه له‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئایینی کۆنی زه‌رده‌شتی و بنه‌مای فکری زه‌رده‌شته‌وه هه‌یه، پێوه‌ندی به سروشت و هه‌روه‌ها خاکه‌وه هه‌یه، لێره‌وه سێهه‌مین عونسوری ژیان واته خاک له نه‌ورۆزدا ره‌نگ ده‌داته‌وه. به کورتی ئاگر، ئاو، خاک(سه‌وزه) وه‌ک سێ هێما و شێمای نه‌ورۆز به حیساب دێن که هه‌موویان له ئازادی مرۆڤ و سروشتدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.ئازادییهیک که هێشتا هه‌ر ئاواته. یه‌کێکی دیکه له ڕێ وڕه‌سمه هه‌ره جوانه‌کانی نه‌ورۆز میر میرێن یان میری نه‌ورۆزیه. میری نه‌ورۆزی له گه‌ڵ هاتنی به‌هار و یه‌که‌مین رۆژی نه‌ورۆز له لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ر شار و گوند و ناوچه‌یه‌که‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ. ئه‌و که‌سه که له نێو هه‌موو نوکته زان و قسه خۆشه‌کانی ناوچه‌دا، باڵا ده‌ست بێت و به هیچ شتێک پێکه‌نینی نه‌یات، له کێ بهرکێیهکدا ده‌بێته میر. میری نه‌ورۆزی له‌و کاته‌وه که هه‌ڵبژێردرا، ده‌بێ به میری ناوچه‌که و میری میر ده‌بێ جێگای بۆ چۆڵ بکات. ده‌سته‌ڵاتی میری نه‌ورۆزی که ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵکه، ئه‌ندامه‌کانی له لایه‌ن میری نه‌ورۆزییه‌وه دیاری ده‌کرێ، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته هه‌تا رۆژی سێزده‌به‌ده‌ر درێژه په‌یدا ده‌کات. له‌و ماوه‌دا هه‌ر بڕیارێک که له لایه‌ن میری نه‌ورۆزییه‌وه ده‌ربکرێ، ده‌بێ جێ به‌جێ بکرێ. خه‌ڵک ئه‌و ده‌رفه‌تە ده‌قوازنه‌وه و سکاڵای خۆیان ده‌بنه لای میری نه‌ورۆزی. که‌سانی ده‌زگای حکومه‌تی و میر خۆی، گوێ له سکاڵای خه‌ڵک ڕاده‌گرن و عادڵانه بڕیار ده‌ده‌ن. میری نه‌ورۆزی و ده‌سته‌ڵاتی میری نه‌ورۆزی ڕێ و ره‌سمێکی گه‌لێک گونجاو بووە بۆ ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگادا. سێزده‌به‌ده‌ر دواهه‌مین رۆژی نه‌ورۆزه و له‌و رۆژه‌دا نه‌ورۆز به‌دره‌قه ده‌کرێ، هه‌تا هاتنه‌وی له ساڵی داهاتوو. له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵک به خڕێ ماڵ به جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌و ده‌شت و سه‌حرا وسه‌ر شاخه‌کان ده‌چن و ته‌واوی رۆژ له ناو سروشت و ته‌بیعه‌تدا ده‌مێننه‌وه و به خۆشی رایده‌بوێرن. له کۆتایی رۆژدا هه‌ر که‌س 13 کوچک (به‌رد) هه‌ڵده‌گرێ و دانه به دانه به لای شانی ده‌ستە چه‌پ و ده‌سته ڕاست بۆ پشت سه‌ری خۆی فڕێیان ده‌دا، هه‌ر کام له‌و به‌ردانه یه‌کێک له ده‌رد و به‌ڵاکانی ئه‌و که‌سه له گه‌ڵ خۆی ده‌بات، به واتایه‌که‌ی دیکه له ڕێگای فڕێدانی ئه‌و سێزه‌ده به‌رده‌وه هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کان له خۆ دوور ده‌کرێنه‌وه. له لای فارسه‌کان و له هێندێک له دهوەری کوردستان کچان سه‌وزه له یه‌ک گرێ ده‌ده‌ن و هێندێک که‌س له چاڵی ده‌نێن به‌و هیوایەی له ساڵی تازه‌دا، شوو بکه‌ن و بچنه ماڵی هاوسه‌ر. فارس ده‌ڵێین:" سال دگر بچه بغل". ئێوه‌ش له‌و ساڵدا ئەگەر ئاره‌زووی واتان هه‌یه، ساڵی داهاتوو منداڵ لە باوەش بگەنەوە نەورۆز. نه‌ورۆزتان پیرۆز برایم فه‌رشی کۆتایی مانگی رێبه‌ندان 2709 تازەکردنەوە ڕەشەمەی ٢٧١٢ کۆلن - ئاڵمان
|