ده‌سته‌ی نووسه‌ران
« به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک» سه‌باره‌ت به ڕاپه‌ڕینی وه‌رزێڕانی ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی بۆکان
نووسین و وه‌رگێڕان: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌که‌م له گزینگی ژماره 36دا, براده‌رێکی خۆشه‌ویست له مه‌هاباده‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی فارسی بۆ ناردم که پێوه‌ندی به هه‌مان بابه‌تی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی بۆکان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه. ئه‌و براده‌ره به‌ڕێزه نه‌یتوانیبوو له ناوخۆی وڵات به‌ڵگه‌نامه‌که بڵاوبکاته‌وه و له نامه‌یه‌کدا بۆی نووسیبووم « کاکه! ئاغا ئێستاش پیاو ده‌خۆن» واته به‌ڵکوو تۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاوی بکه‌یه‌وه.
من به‌ڵگه‌نامه‌که‌م ده‌قاوده‌ق له پێوه‌ندی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1953ی ناوچه‌که‌دا بینی و لام وابوو پێویست بێ بڵاوبکرێته‌وه. هیوادارم باسه‌که له پڕوپێست بێته ده‌رێ و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی وا ڕووداوه‌کانیان به چاوی خۆیان بینیوه- له هه‌ر به‌ره‌یه‌کی کێشه‌که بووبێتن, بێنه قسه‌و بیره‌وه‌رییه‌کانیان بنووسن. یه‌ک له‌وانه‌ش جه‌نابی ماموستا شێخ عیزه‌دینه که له وتاری مه‌لا عومه‌ردا ئاماژه‌ی پێکرابوو.
سه‌باره‌ت به‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه, هه‌ندێ ڕوونکردنه‌وه‌م هه‌ن:
1) به‌ڵگه‌نامه‌که, بریتی یه له هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی که‌یهان چاپی تاران که له ژماره‌ی رۆژی 5-7-1332(27-09-1953)ی رۆژنامه‌که‌دا بڵاوبۆته‌وه, واته ده‌وروبه‌ری مانگێک دوای کودیتای 28ی گه‌لاوێژ.
دیاره بابه‌ته‌که به فارسی نووسراوه و براده‌ره مههابادییهکهم زه‌حمه‌تی له‌به‌ر نووسینه‌وه‌ی کێشابوو, منیش کردمه کوردی و وا ده‌ینێرم بۆ گزینگ و خوێنه‌ره‌وانی به‌ڕێزی.
2) بابه‌تی هه‌واڵه‌که بریتی یه له سه‌فه‌ری تاقمێک له ئاغاواتی بۆکان و ده‌وروبه‌ری بۆ تاران و چوونه لای حهمهإهزاشای په‌هله‌وی و پاشان چوونه سه‌ر گۆڕی ڕه‌زاشای باوکی که له هه‌ردوو شوێن, خوالێخۆشبوو قاسم ئاغای ئیلخانیزاده به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه وتاری داوه.
3) سه‌فه‌ری وه‌ڤده‌که بۆ تاران و ئه‌و قسانه‌ی وا نوێنه‌ره‌که‌یان له به‌ر ده‌می شا کردوویه‌تی له چوارچێوه‌ی دۆخی سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و خه‌سڵه‌تی چینایه‌تی ئاغاواتدا ده‌گونجێن, هه‌ربۆیه‌ش باش وایه له چوارچێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وتۆدا سه‌یر بکرێن و نه‌خرێنه قالبی مه‌سایلی شه‌خسی و کێشه‌ی تایفه‌یی و عه‌شیره‌ییه‌وه.
4) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆچوونی نوێنه‌ری ئاغاکان ده‌قاوده‌ق نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وندی چینایه‌تییان ده‌کات,ئه‌و ڕاستییه‌ش له قسه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت که کۆبوونه‌وه و چوونیان بۆ تاران و ته‌نانه‌ت بۆچوون و داخوازییه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی له لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی سوپای ئێرانی له ناوچه‌که‌وه ڕێکخراوه و جگه له یهکدووکهس, ئه‌وانی تریان ورده مالیکێک بوون که به سووکه ئیشاره‌یه‌کی په‌نجه‌ی که‌سانی وه‌ک «شابه‌ختی» هه‌ڵده‌سووڕان. واته ئه‌و هه‌ڵوێست گرتنانهیان نابێ وه‌ک «خه‌یانه‌تی مێژوویی» و شتی ئه‌وتۆ سه‌یر بکرێن, به‌ڵام ئاشکرایه که دژ به خواستی گه‌ل و به‌رژه‌وندیی زه‌حمه‌تکێشان ده‌وه‌ستن.
5) گرینگایه‌تی قسه‌کانی خوالێخۆشبوو قاسم ئاغای ئیلخانیزاده(موهته‌دی) له پێوه‌ندی ئه‌م باسه تایبه‌ته‌دا, بریتی یه له لایه‌نی مێژوویی ڕووداوه‌کان, منیش هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه. له‌و ڕاپۆرته‌دا که قاسم ئاغا ئاراسته‌ی شای ده‌کات, گه‌رچی واهه‌یه لایه‌نی خزمه‌تی ئاغاواتی بۆکان و ده‌وروبه‌ری به ڕژیمی شا و دژایه‌تیکردنی خه‌باتکاران و ڕاپه‌ڕیوانی ناوچه‌که هه‌ندێ گه‌وره کرابێته‌وه به‌ڵام به گشتی, زۆربه‌یان ڕاستی مێژوویین و ئاغای چه‌وسێنه‌ر و ده‌ره‌به‌گی زۆردار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌وه‌ی له توانایاندا بوو دژ به وه‌رزێرانی گوند و کاسبکاری شاری بۆکانیان کرد و هه‌ر به‌ڵایه‌ک توانیان به سه‌ریان هێنان.
6) قسه‌کانی قاسم ئاغا په‌سه‌ندی لایه‌نێک له بۆچوونه‌کانی مه‌لا عومه‌ریش ده‌که‌ن که بریتی یه له‌و ڕاستییه‌ی له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا, به‌ته‌نیشت لایه‌نی چینایه‌تی خه‌باتی وه‌رزێڕانه‌وه, هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کوردیش گرینگایه‌تی و قورسایی خۆی هه‌بووه و ئه‌وه‌ش له‌و به‌شه‌ی قسه‌کانی قاسم ئاغا ده‌رده‌که‌وێت که ئاماژه به «پیلانی ساڵی 1334»(1945) و «جودابوونه‌وه» ده‌کات. ئاشکرایه ساڵی 1324 یش هیچ نییه جگه له سه‌رهه‌ڵدانی کۆماری کوردستان. ئه‌م لایه‌نه له وتاره‌که‌ی مندا له‌به‌رچاو نه‌گیرابوو و سپاسی مه‌لا عومه‌ر ده‌که‌م بۆ ئاماژه پێکردنی.
7) به کورتی, ئه‌م وتارانه له لایه‌ن که‌سێکه‌وه دراون که خۆی ڕێبه‌ر و ڕێکخه‌ری هه‌موو چالاکییه‌کی دژ به ڕاپه‌ڕیوانی بۆکان و ده‌وروبه‌ری بووه و هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ وه‌ک زانیارییه‌کی سه‌ره‌کی سه‌یر بکرێن.
8) ئه‌م ڕوونکردنه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ش پێوسته بۆ که‌سانێک بنووسرێن که واهه‌یه شاره‌زایی ته‌واویان له ڕووداوه‌کانی ئه‌و ڕۆژانه نه‌بێت:
- قاسم ئاغا باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی«مه‌وکیب»ی شا ده‌کات, ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و ڕووداوه‌ی که شا له ژێر زه‌ختی گه‌لانی ئێران و حکوومه‌تی میللی دوکتور موسه‌دیق دا ڕۆژی 25ی گه‌لاوێژی 1332(1953) له ئێران هه‌ڵات و پاش ئه‌وه‌ی «به‌غدا» بوو به «نیوه‌ی ڕێگه‌ی» گه‌یشته ئیتالیا به‌ڵام سێ رۆژ دواتر به هۆی کودیتای خائینانه‌ی ده‌زگا جاسووسییهکانی ڕۆژئاوا و هه‌ندێ ئه‌فسه‌ری به‌کرێگیراوی سوپای ئێرانه‌وه گهڕاینرایهوه سه‌ر ته‌خت. وه‌ڤدی ئاغاواتی بۆکانیش به ڕواڵه‌ت بۆ پیرۆزبایی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه چوونه تاران.
- وا ده‌رده‌که‌وێ که نه‌مر حاجی قاسمی که‌ریمی و ڕێبه‌رانی دیکه‌ی بزووتنه‌وه‌که, له ناو حیزب و ڕێکخراوه جیاجیاکانی«جیبهه‌ی میللی»دا پێوه‌ندییان له گه‌ڵ «حیزبی ئێران» بووبێت که له‌و ساڵانه‌دا گه‌لێک چالاک بووه.
- ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی بۆکان دژ به ئاغاوات له ماوه‌یه‌کی که‌مدا په‌ره‌ی سه‌ندووه و شاره‌کانی مه‌هاباد و ورمێ و سنهیشی ته‌نیوه‌ته‌وه.«شارستان»ی مه‌هاباد, بۆکان و هه‌روه‌ها سه‌رده‌شت و خانێ(پیرانشار)یشی ده‌گرته‌به‌ر.
- «حیزبی ئێران» و «حیزبی تووده‌ی ئێران» ئه‌گه‌ر له پله‌ی ڕێبهرایهتیشدا دروشمی هاوبه‌ش و کاری هاوبه‌شیان نه‌بووبێت, له ڕیزه‌کانی خواره‌وه و له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ڕێبازیان لێک نزیک بۆته‌وه به تایبه‌ت له دژایه‌تیکردنی سیستمی ئه‌رباب و رهعیهتیدا. جیبهه‌ی میللی و دوکتور موسه‌دیق لایه‌نگری به‌ربه‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئاغا و خاوه‌نزه‌وییه‌کان بوون.
- نیاز له ده‌وڵه‌ت, کاتێ که قاسم ئاغا گله‌یی لێده‌کات, ده‌وڵه‌تی میللی دوکتور موسه‌دیق و هه‌ندێ ئه‌فسه‌ری سوپا و پۆلیسی سه‌رده‌می حکوومه‌تی ئه‌ویش هاوهه‌نگاوی ڕاپه‌ڕیوه‌کان بوون و لایه‌نی ئاغاواتیان نه‌ده‌گرت, نه‌ک هه‌ر ئه‌وان به‌ڵکوو کاربه‌ده‌ستانی ده‌وائیری ده‌وڵه‌تی و بۆ نموونه دادگای شاری مه‌هابادیش له گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا بوون, ئه‌وانه هه‌مووی له وتاره‌کانی قاسم ئاغادا ده‌رده‌که‌ون.
- شابه‌ختی فه‌رمانده‌ی سوپای رۆژئاوای ئێران بوو.
نه‌مر حاجی قاسم که‌ریمی له ساڵی 2002 له هه‌ولێر و له ته‌مه‌نی 101 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. یادی به‌خێر بێت.
بڕوانه سایه‌تی ئینتێرنێتی www.bokan.de
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
گه‌یشتنی عه‌شایری(بۆکان)ی رۆژئاوا به حوزووری ملووکانه
سه‌عات 9ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌ممه 4ی میهر(26/9) ژماره‌یه‌ک له عه‌شایر گه‌یشتنه خزمه‌تی ئهعلاحهزرهتی پیرۆز و جه‌نابی قاسم ئیلخانیزاده بابه‌تێکی به‌م شێوه‌یه عه‌رزی شا کرد: ئه‌ی شاهه‌نشا! له ڕێگه‌یه‌کی دوور و به دڵێکی شاد و گه‌شاوه‌وه هاتووینه‌ته پابۆسی بۆ ئه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی مه‌وکیبی موباره‌کتان به حوزووری پیرۆزتان موباره‌کبادی بڵێین و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خاتری شکۆداری شاهانه ئاگادار بێت که له که‌لێن و قوژبنی وڵات‌دا خه‌ڵکانی له خۆبوردووی ئه‌وتۆ هه‌ن که گیان و تێشووی ساڵیانی دوورودرێژی خۆیان و ته‌نانه‌ت ئابڕوو و ئیعتیباری خۆ و بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌که‌نه قوربانی ڕێگه‌ی هه‌رمانی وڵات و شاهه‌نشای خۆیان.
وا به کورتی ئه‌و ڕووداوانه‌تان عه‌رز ده‌که‌م که له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوودا[واته ساڵی 1331/ مارچی 1953.وه‌رگێڕ] له بۆکان ڕوویاندا. له‌و کاته‌دا که پیلانگێڕان له پێته‌خت ته‌وریان له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵات ده‌دا, له شاره‌کانیش خه‌ریکی هه‌مان ئه‌و ڕێکخستنانه بوون. داره‌ده‌سته‌کانی«حیزبی ئێران» له بۆکان پێش هه‌موو شوێنێکی تر ده‌ستیان به چالاکی کرد. وابوو چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی به سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی, که کاره‌کانیان په‌ره‌ی سه‌ند و هه‌موو شارستانی مه‌هاباد و ته‌نانه‌ت ورمێ و سنهشێ گرته‌وه. حیزبی ناوبراو, به هاوکاری له گه‌ڵ [حیزبی] تووده, ره‌عیه‌تیان دژ به ئاغاکان هانده‌دا به شێوه‌یه‌ک که هه‌ندێ له [سه‌ره‌ک] عه‌شیره‌ته‌کان له گونده‌کانیان هه‌ڵاتن و ژن و منداڵیان له مه‌ترسی له ناوچووندا به‌جێهێشت. له شاره‌کاندا چوونه تهلگرافخانهکان و له‌وێ نیشته‌جێ بوون و بابه‌ته‌که‌یان چه‌نده‌ها جار به گوێی ده‌وڵه‌تدا دا. به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌لگراف و نامه و پاڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک که‌مترین شوێنی دانه‌نا و وه‌ڵامی نه‌درایه‌وه.
بارودۆخ ڕۆژ, له گه‌ڵ ڕۆژ خرابتر ده‌بوو و ئاغاوات و عه‌شیره‌ته‌کان ڕووبه‌ڕووی هه‌لومه‌رجێکی ئه‌سته‌م بووبوونه‌وه.
له گوندی «ئاڵبڵاخ»ی نزیک بۆکان ره‌عیه‌ت هێرشیان کرده سه‌ر ماڵی ئاغا, ژن و منداڵیان لێ به‌دیل گرت, خۆیان کوشت و ماڵیشیان لێ تاڵان کرد. له چه‌ندین گوند, دارکاری مه‌ئمورانی ژاندارمهیان کرد و له گوندیان وه‌ده‌رنان. له ئاواییه‌کی تر, به پێی حوکمی فه‌رمانده‌ی تیپ, به دار و تێڵا هێرشیان هێنا. له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا, خه‌ڵکانی ئاژاوه‌چی له لایه‌ن «بازپورس» و «دادستان»ی مه‌هاباده‌وه پشتگیریان لێ ده‌کرا و بۆ ملبادانهوه له یاسا هانیان ده‌دان. ئێمه‌ی نۆکه‌رانی شا, ئه‌و بارودۆخه پڕ مهترسییهمان به چاو ده‌بینی و یارییه‌کانی پشت په‌رده‌مان به وردی سه‌یرده‌کرد و ده‌مانزانی مێژوو دووپاتده‌بێته‌وه نه‌خشه‌ی ساڵی 1324(1945) به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێکتر دێتهوهدی. ره‌عیه‌تی هه‌ژاریان فریوداوه و ده داویان خستووه و نزیکه نیشتمانفرۆشان هه‌وساری کاره‌کان بگرنه ده‌ست و هه‌تا ئێمه وهخۆبێینهوه که نه له ڕه‌ز نیشانێک ماوه و نه له ڕه‌زه‌وان. به‌ڵام له‌وه‌یکه ده‌مانبینی ئه‌و نه‌خشه‌یه به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌برێ و زۆرتر مهسلهکان وه هه‌تا ئه‌وه‌ی که ژنه‌فتمان گوایه ئهعلاحهزرهت ... [ چه‌ند وشه‌یه‌ک ناخوێندرێته‌وه] ده‌یانه‌وێ وڵات به‌جێ بهێڵن, ئیدی ئێمه تاقتمان لێ بڕا زیاتر سه‌برو له سهرخۆیمان به باش نه‌زانی. ژماره‌یه‌ک له شادۆستانی بنه‌ماڵه‌ی ئیلخانی زاده, بنه‌ماڵه‌ی عه‌لیار, تایفه‌ی قاره‌مانی, تایفه‌ی عه‌بباسی, مه‌حمودی شێخ ئاغایی وتایفه‌ی زولفه‌قاری, په‌یمانی مردنمان به‌ست وه‌ده‌ست به‌کار بووین. به ڕاپه‌ڕینێک بۆکان و ده‌وروبه‌ریمان له ماوه‌یه‌کی که‌مدا گرته‌وه, خاییان و لادهرانمان سه‌رکوت و پرش وبڵاو کرد, ئاغاواتی هه‌ڵاتوومان گه‌راندنه‌وه شوێنی خۆیان و پیلانی خهیانهتکارانمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئیتر به که‌ره‌می خودا, کوردستانی له ده‌ست چوو سه‌رله نوێ رزگار کرایه‌وه.
ئه‌م خه‌باته قاره‌مانانه‌ی ئێمه که له ئه‌وینی شا ونیشتمان هه‌ڵقوڵا بوو خه‌ڵک به چاوی سه‌یر و سه‌مه‌ره لێیان ده‌نواڕی و به کارێکی شه‌یتانیان داده‌نا, به‌ڵام به یارمه‌تی خودا و به‌ختی شاهه‌نشای ئێران, سه‌رکه‌وتن نه‌سیبی ئێمه بوو و جارێکی تر دوشمنانی سه‌رشۆڕ و تێکشکاو له مه‌یدان هه‌ڵاتن و مه‌ترسی دامه‌زرانی رژیمێکی توده‌یی و ده‌نگی ناخۆشی جیاوازیخوازی بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ڵگیرا و خامۆش بوو[ هێڵه‌کان له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه کێشراون] گه‌رچی له‌و بگروبهرهیهدا ئێمه بۆ وێنه ئامانجی خاینه‌کان و هێنددێک له خزم و که‌س وکارمان کوژران و بریندار بوون و دوای کۆتایی هاتنی ئاژاوه‌که‌ش ژماره‌یه‌ک له ئێمه ده‌ست به‌سه‌رکران, له‌وانه قاسمی ئیلخانی زاده‌یان به تاوانی پشتیوانی له مه‌قامی سهلتهنت و ڕێژه له به‌رانبه‌ر وێنه‌ی شاهه‌نشا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک خسته زیندان و له تڕومبیل هاویشتیانه خواره‌وه و ئازاریان دا, عوسمانی عه‌لیار و حوسێنی قاره‌مانیان هه‌رکام به بیانوویه‌ک زیندانی کرد و بۆ ژماره‌یه‌کیش له ئێمه حوکمێکی دیکه‌یان راگه‌یاند, به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش چکۆله‌ترین شڵه‌ژانێک له ئیمان و باوه‌ڕی ئێمه به‌دینه‌کرا و ئێستا به‌وپه‌ڕی سهربڵیندیهوه ڕووبه‌ڕووی شاهه‌نشای خۆمان وه‌ستاوین و به شێوه‌ی سه‌ربازانی ئێرانی دێرین خزمه‌ته‌کانی خۆمان به باره‌گای خاوه‌ن تاجی مه‌زن ئاراسته ده‌که‌ین و ته‌نیا داواکاری ئێمه له خاکی ژێرپێی خاوه‌ن شکۆیی, به‌ڕێوه‌بردنی دادگه‌ری, کۆمه‌ڵایه‌تی یه که بریتی بێت له سزادانی خیانه‌تکاران و خه‌ڵاتی خزمه‌تکاران.
دوو که‌س له ئه‌فسه‌رانی فیداکار که له ناسکترین بارودۆخدا چاویان له هه‌موو شتێکی خۆیان پۆشی و به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز و باوه‌ڕێکی قایم به شاهنشای خۆیان پیاوانه شاپهرهستانیان داڵده و یارمه‌تی دابوو, یه‌کیان سه‌رهه‌نگ موزه‌فه‌ری و دووهه‌م سه‌رگورد عامرییه که هیوادارین به‌که‌ونه به‌ر لوتفی ئهعلاحهزرهتی خاوه‌نشکۆ.
له کۆتایدا ده‌وام و مانی تاجی خوسره‌وی و سه‌عاده‌ت و سڵامه‌تی بۆ زاتی موباره‌کی خاوه‌نشکۆیی له په‌روه‌ره‌نده‌ی جیهان خوازیارین و جارێکی دیکه‌ش خوداوه‌ندی مه‌زن به شاهید ده‌گرین که په‌یمان و به‌ڵێنمان له گه‌ڵ خاوه‌ن تاجی مه‌زن و خۆشه‌ویست قایمتر و ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌موو چه‌شنه گیانبه‌خت کردنێک راده‌گه‌ێنین و له‌م کاته‌دا که تیمسار شابه‌ختی بۆ سه‌رپه‌ره‌ستی ئازه‌ربایجان دیاری کراون, هیوادارین به هۆی ئه‌و ئه‌زمون و زانیارییانه‌ی وا له ناوچه‌که‌یان هه‌یه و به‌و متمانه‌وه که خه‌ڵک به ئه‌مانه‌تداری و ڕاستی و پاکی ئهوهیآن هه‌یه, کاره‌کان به شێوه‌یه‌ک به‌ڕێوه ببرێن که خاتری پیرۆزی شاهانه‌یان پێ ڕازی و دڵشاد بێت. هه‌ر بمێنێ ئێران, سه‌رکه‌وتوو بێ شاهه‌نشا:
ئیبراهیمی قاره‌مانی, ئیبراهیمی عه‌لیار, عه‌بدوڵڵا ئیلخانی زاده, حه‌مزه‌ی قاره‌مانی, قاسمی ئیلخانی زاده, مه‌حموودی شێخ ئاغایی, عه‌بدوڵڵای زولفه‌قاری, ئیسماعیلی شێخ ئاغایی, حوسێنی قاره‌مانی, مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مینی قاره‌مانی, عه‌بدوڵڵای قاره‌مانی, سه‌عدی ئیلخانی زاده, قه‌ره‌نی ئیلخانی زاده, محه‌مه‌دی هیدایه‌تی, ئیبراهیمی نورانی, عه‌بدوڵڵای به‌هرامی, مه‌حموودی شوجاعی و محه‌مه‌د ئه‌مینی که‌ریمی.
ئه‌علا حه‌زره‌تی خاوه‌نشکۆ دوای نواندنی میهرهبانیێهکی زۆر وه‌هایان فه‌رموو:
به خواستی خوداوه‌ند حه‌ق به سه‌ر باتڵ‌دا زاڵ بوو, ئێوه که به سه‌ر ڕێبازی ڕاستدا ڕۆیشتن به بێ ده‌ستخۆشانه نامێننه‌وه و خزمه‌ته‌کانی ئێوه له حاند منه‌وه له به‌رچاو گیراوه. پاشان فه‌رموویان ئه‌وانه‌ی که هاوپه‌یمان بوون به منیان بناسێنن که له لایه‌ن جه‌نابی ئیلخانی زاده‌وه ناسێندران.
له سه‌عات پێنجی ئێواره‌دا عه‌شایری ده‌وروبه‌ری بۆکان چوونه سه‌ر گۆڕی شاهه‌نشا [ره‌زاشا] له ده‌ستچوو وبه دانانی چه‌پکه گوڵ ڕێز و قه‌درزانی خۆیان ده‌ربڕی و ئه‌و قسانه له لایه‌ن ئاغای قاسمی ئیلخانی زاده‌وه کران:
هرگز نمیرد آنکه دلش زنده شد به عشق
ًێبت است در جریده عالم دوام ما
حافزی شیرازی
[ هه‌رگیز نامرێ ئه‌وه‌ی دڵی زیندوو بێ به عیشق
له رۆژنامه‌ی جیهاندا تۆماربووه ده‌وامی مه]
ئه‌و شاهه‌نشا دادپه‌روه‌ره‌ی وا ناوی ئێران و ئێرانی له جیهاندا به‌رز کردووه و به شانازی و شه‌ره‌فه‌وه کۆچی دوایی کرد, ئێستا به چاوی چاوه‌ڕوانییه‌وه ده‌ڕوانێته کرده‌وه و ئاکاری ئێمه و دیارییه‌کی پڕبایه‌خی به ده‌ستی ئێمه سپاردوه که بریتییه له ئیسلاحات و پێشکه‌وتنی ئێرانی ئازیز و له ئێمه‌ش خوازیاری ڕاگرتن و پاراستنێتی. جوامێرێک وا ته‌مه‌نی خۆی به‌ختی وڵات و ئه‌رک و زه‌حمه‌ت له رێگه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌دا کرد زۆر زوو له ناوچوو, خوداوه‌ند له په‌نا ره‌حمه‌تی خۆیدا رایبگرێ.
ئه‌ی مرۆی پۆڵایی! ئاسوده له گۆڕی خۆتدا بخه‌وه که ئێمه‌ی عه‌شایری خزمه‌تکار و به‌ئه‌مه‌ک له پێناو را‌گرتن و پاراستنی زه‌ڕه زه‌ڕه‌ی خاکی پاکی وه‌ته‌ن, تا دڵمان له سینگدا لێبدات ئه‌رکی خۆمان له گیانبازی له پێناو نیشتمانی ئازیز و ڕۆڵه‌ی ئازا و خاوهنتاجته, به‌جێ دێنین. ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی ڕاگه‌یندرا له ساعه‌ت 5.30ڕێوڕه‌سمه‌که کۆتایی پێ هات و له لایه‌ن ئاغای عیشقی نوێنه‌ری بارگای شاهه‌نشاهی, ئاغایان به خواردنی شیرینی ده‌عوه‌ت کران و میواندارییه‌کی گه‌رم و خۆمانه به‌ڕێوه چوو.
* روزنامه کیهان, تهران_ مهرماه 1332( 27سپتامبر 1953)