ده‌سته‌ی نووسه‌ران
12 پارچه شیعری نازم حیکمه‌ت
وه‌رگێڕان له تورکییه‌وه: ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
ئه‌م شیعرانه به گشتی له زیندان و مه‌نفا گوتراون و وه‌ک ده‌بینرێ, ناوه‌رۆکی سه‌ره‌کییان نۆستالژی دووره وڵاتی یا خه‌ون و روئیای شیرینی یه‌کگرتنه‌وه له گه‌ڵ که‌س و کاره. یه‌که‌م پارچه شیعر, بیرکردنه‌وه‌یه له واتای ژیان و مه‌رگ.
"وه‌رگێڕ" 2/8/2004
1
مه‌ته‌ڵی هه‌موو مه‌ته‌ڵان
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن.
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن.
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌یه‌کیش
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن, پشیله‌که‌ش
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن, له پشیله‌که‌ش.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌که, له گه‌ڵ هه‌تاو
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن, پشیله‌که, له گه‌ڵ هه‌تاو
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن, له پشیله و له هه‌تاویش.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌که, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار و من, پشیله, هه‌تاو و ته‌مه‌نمان
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
له چنار ومن, پشیله, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
به‌ر له هه‌موو, پشیله ده‌ڕوات
شوێنی له ئاودا نامێنێ
پاشان من ده‌ڕۆم
شوێنم له ئاودا ون ده‌بێ
پاشان چنار ده‌ڕوا
شه‌وقی له ئاودا نامێنێ
پاشان ئاو ده‌ڕوا
هه‌تاو ده‌مێنێ
پاشتر ئه‌ویش ده‌ڕوات.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار, من, پشیله, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان.
ئاو, سارده
چنار, گه‌وره‌یه
من, شیعر ده‌نووسم
پشیله ده‌میاوێنێت
هه‌تاو گه‌رمه
زۆر شوکور ده‌ژین
شه‌وقی ئاو لێمان ده‌دات
له چنار, له من, له پشیله, له هه‌تاو, له ته‌مه‌نیشمان.
2
دیسان به سه‌ر نیشتمانه‌که‌مدا هه‌ڵده‌ڵێم
نه کاسکێتی(1) سه‌رم بۆما
-ئه‌وی ده‌سکاری لای خۆمان-
نه ئه‌و پێڵاوه‌ی وا
رێگا وبانی تۆی ده‌پێوا
دوا چاکه‌ته‌که‌ی به‌ریشم
-ئه‌وه‌ی که‌تانی "شیله"(1) بوو-
هه‌ندێ پێشتر, له به‌رمدا دڕا
ئێستا ئه‌تۆ,
ته‌نیا له نێو
ره‌نگی سپی مووه‌کانم,
له ئهنفاکتووسی دڵمدا,
له هێڵی ناو تهوێڵمدای, وڵاته‌که‌م!
وڵاته‌که‌م!
وڵاته‌که‌م!
1. کاسکێت: کڵاوی ئیش
2. شیله: شارۆچکه‌یه‌ک له رۆژئاوای تورکیا
3
وڵاته‌که‌م
من وڵاتی خۆم خۆش ده‌وێ
به سه‌ر لقی چناریهوه جۆلانێم کرد,
له زیندانه‌کانیدا, خه‌وتم.
له دنیادا شتێکی دیکه شک نابه‌م
کوڵی ده‌روونم دامرکێنێ
وه‌ک گۆرانی و تووتنی وڵاته‌که‌م.
4
نیشتمانیان چۆن به قوڕ گرت؟
پیاو وڵاتی خۆی ده‌فرۆشێ؟
نانهکهیتان, ئاوهکهیتان خوارد و نۆشی
له جیهاندا, شتێک هه‌یه
له نیشتمان ئازیزتر بێت؟
ئه‌رێ گه‌وره‌م!
نیشتمانتان چۆن به قوڕ گرت؟
له‌ت له‌ت, ئه‌نجن ئه‌نجنیان کرد
پرچیان گرت و به‌زه‌ویدا رایان کێشا
هه‌ڵیان گرت و به کافرانیان گوت:
فه‌رموو!
ئه‌رێ گه‌وره‌م!
نیشتمانتان چۆن به قوڕگرت؟
ده‌ست و قۆڵیان خسته زنجیر
له نێو قوڕاویان هه‌ڵکێشا
گروهبانێکی تێکزاسی
چۆکی نا سه‌ر ده‌فه‌ی سنگی
ئه‌رێ گه‌وره‌م!
نیشتمانتان چۆن به قوڕ گرت؟
رۆژێک دێ ئه‌م چه‌رخه چه‌وته,
به باری راستا بگه‌ڕێ
رۆژێک دێ وا حیسابتان لێ وه‌رگیرێ
رۆژێک دێ لێتان بپرسن:
ئه‌رێ گه‌وره‌م!
نیشتمانتان چۆن به قوڕ گرت؟
5
تۆ....
تۆ کۆیله‌تی و سهربهستیمی,
تۆ وه‌ک شه‌وی گه‌رمی هاوین
ده‌مسووتێنی!
تۆ نیشتمانه‌که‌ی منی
تۆ له چاوه شینهکانتا, شه‌پۆلی سه‌وز
تۆ مه‌زن, چه‌له‌نگ, سه‌رفه‌راز
تۆ ئه‌و ئاواته به‌رزه‌ی که‌وا
هه‌رچه‌ند نزیکی ده‌بمه‌وه
دوورتره لێم.
6
کوڕه‌که‌مان نه‌خۆشه
کوڕمان نه‌خۆش,
باب له زیندان,
ئه‌تۆش گوڵم!
سه‌ره سهرێشهدارهکهت,
له ناو ده‌ستی ماندووتایه
حاڵمان وه‌ک حاڵی دونیایه!
مرۆڤ, مرۆڤان هان ده‌دات
به‌ره و دوا رۆژێکی رووناکتر
کوڕ, حاڵی خۆش ده‌بێته‌وه
باوکی له زیندان دێته ده‌ر
ئه‌تۆش گوڵم!
شه‌پۆلی سه‌وزی پێکه‌نین
زه‌ریای زێڕینی چاوه‌که‌ت ئه‌شڵه‌قێنێ
حاڵمان وه‌ک حاڵی دونیا ده‌بێت.
مانگی 9ی 1945
7
سروودی رێگا
به‌یانی لێره‌ین, ئێواره له‌وێ
نه‌غدینه‌ی رۆژان باش به‌خت ده‌که‌ین
هه‌ندێک وه‌ک شیعر له سه‌ر لێوانین
هه‌ندێکیش له" خاڵه تۆکێی؟" زیاتر نابیسین
هۆی دایه! هۆی!
رێبوار ده‌بێ رێ به‌ر نه‌دات
هه‌ندێک, راخهرمان له به‌رد و گڵه
هه‌ندێکیشمان لێفه‌ی نییه خۆی پێ داپۆشێ.
8
بۆ "وێڕا"
گوتی: وه‌ره!
گوتی: بمێنه‌وه!
گوتی: پێ بکه‌نه!
هاتم,
مامه‌وه
پێکه‌نیم
مردم.
1963
وێڕا هاوسه‌ری نازم حیکمه‌ت بوو. نازم حیکمه‌ت له ژیانیدا سێ ژنی هێنا.
9
...................
به‌فر رێگای گرت
تۆ دیار نه‌بووی
له سه‌رچۆک رووبه‌ڕووت دانیشتم
روانیمه روخسارت
چاوم قووچاند.
گه‌مییه‌کان ناڕۆن
فڕۆکه هه‌ڵنافڕن
تۆ دیارنی
رووبه‌رووت پاڵم به دیواره‌وه دابوو
دوام, دوام, دوام
ده‌مم نه‌کرده‌وه.
تۆ دیارنی
به‌ده‌ستم هه‌ستم کردی
ده‌ستم به روخسارته‌وه بوو.
مانگی 12ی 1959
10
کتێب ده‌خوێنمه‌وه
کتێب ده‌خوێنمه‌وه, تۆ له ناویای
گۆرانی ده‌ڵێم, تۆی تێدای
له سه‌ر سفره‌ی نان خواردنه‌که‌م
تۆ له ته‌نیشتم دانیشتووی
له ئیش و ماندووبوونمدا
له گهڵمدای
تۆ, که له هه‌موو جێیه‌ک حازری
ناتوانم قسه‌ت له گه‌ڵدا بکه‌م
گوێمان له قسه‌ی یه‌کتر نابێت
وا, هه‌شت ساڵه به بێوه‌ژنی ماویهتهوه
22/9/1945
11
...........
تۆ سه‌ربه‌ستی منی
نه خومار بوومه‌ته‌وه
نه خوماربوونهوه ده‌زانم
نه پێم خۆشه خومارببمهوه
سه‌رم دێشێ
ئه‌ژنۆم شکاوه
سه‌ر وبابانم له قوڕناوه
وه‌ک چۆن
تیشکێکی دوور هه‌ڵ ده‌بێت و
ده‌کووژێته‌وه,
منیش ئاوا به هه‌ڵس و که‌وت
رێگا ده‌بڕم.
مانگی 8ی 1959
12
...........
گوڵی خۆم به خه‌ون بینی:
ئاوا له که‌ل به‌ره و ژوور ده‌ڕوات
له ناو هه‌وره‌کاندا
وه‌ک مانگ ده‌گه‌ڕێت
ئه‌و ده‌ڕوا و منیش ده‌ڕۆم
ئه‌و راده‌وستێ, منیش ده‌وه‌ستم
من چاو له‌و ده‌که‌م,
ئه‌و ده‌ڕوانێته من
هه‌ر خودی خۆیه‌تی
ته‌واو!