ده‌سته‌ی نووسه‌ران
نۆستالژی
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
دارستانی چڕ و پڕتان
چاوی سه‌یرانم تێر ناکه‌ن
من داژداری خاکه‌ساری تاقه داری
بن بنارم.
زه‌ڵا زهڵای شاره‌کانتان
ته‌می تاسه و ته‌نیاییه‌که‌م
ناڕهوێنن
من هاوڕازی لانه‌وازی
ویزه‌ی زماکی زۆزانم.
زه‌ریای باشوور و باکوورتان
تینوویه‌تی گه‌رووی ویشکم
ناشکێنن
من چه‌مه ڕای چۆڕی ئاوی
چاوه‌ی چیای هه‌زار چه‌مم.
میوه‌ی جوان و ئاڵ و واڵای
باخه‌کانتان
مه‌یلی دڵه کۆست که‌وته‌که‌م
ناسهکنێنن
من تامه‌زرۆی ئاردهتووه به‌تامه‌که‌ی
هه‌ورامانم.
زماک: شوێنی هه‌میشه نساری چیا له‌نده‌ن, نه‌ورۆزی 2000