وردە فەرمایشت!
ئه‌نوه‌ر سۆڵتانی
مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانە، بەتایبەت لە کاتی تەنیایی و ئیستیڕاحەتدا هەندێک بیری بە مێشک‌دا دێت کە دەکرێ بە "شات" ێکی کامێرای بشوبهێنیت. ئەو بیرە کورت و زووتێپەڕانە دێن و خێرایەک ڕادەبرن، ئەگەر فریایان بکەوی و تۆماریان بکەی وا هەیە گەلێک ناسک جوان بن و لە گێڕانەوەدا خەڵکانیتریش بە هەندیان وەربگرن وبه‌که‌ڵکیان بێت. بەڵام زۆربەیان وەک پڕیشکەیەکی ئاگر تێدەپەڕن و هەر بەوخێراییەی کە هاتوون لە گۆڕەپانی چالاکییەکانی مێشک دەچنە دەرەوە و دەفەوتێن. هەر ئەو چەشنە بیرە تازە و نەدیتوو و نەبیستراوانەن کە هەندێک کەس بە "ئیشراق" و هەندێکیتر بە "ئیلهام" یان دادەنێن و دەبنە هەوێنی شیعر بۆ شاعیران و بنەمای شوێنەوارێکی هونەری بۆ هونەرمەندان، یا دەسپێکی ئەفراندنێکی زانستی لای بیرمەند و زانیاران. بۆ گه‌مژه‌یه‌کی وه‌ک من به‌ڵام نابنه هیچ و شتێکیان لێ به‌رهه‌م نایه‌ت!
ئەو پڕیشکە و شەوقە نازدارەی مێشک لە خەودا بەشێوەیەکی ئازادتر و ڕەهاتر دەردەکەوێت وکەم نین ئەو شاعیرانەی قەڵەم و کاغەز لەژوورسه‌ریان دادەنێن و لەخەو ڕادەپەڕن و بە یادداشت کردنی بەشێک له بیرێکی تیژپەڕ کە بەمێشکیاندا هاتووە، هەوڵ دەدەن کارێکی هونەری گەڵاڵە بکەن. تەنانەت منداڵی ساواش هەندێک جار بە هۆی چەشنێک لەو تیشک وشەوقەی مێشیکەوە، لە خەو یا بێداریدا، بێ ئیرادە، بزەیەکی شیرین دێتە سەر لێوی.
من گەلێک جار بیری ئەوتۆم بە مێشک‌دا هاتووە کە پێم وابووە بۆ ئەوە دەبێت بکرێتە ناوەرۆکی ووتارێک و بڵاو بکرێتەوە، بەڵام هەر ئەوەندە بووە و سه‌عاتێک دواتر نە خۆی ماوە و نە ئاسەواری، وتارەکەش نەنووسراوە! دڵنیام لەو هەست کردنانەمدا تەنیا نیم و ئەگەر هەموو خەڵکیش نه‌بێت، زۆربەیان وەک منن و ڕۆژانە شاهیدی ئەو بیرە تێپەڕانەی ناو مێشکی خۆیانن. بابەتی ئەو بیرۆکانە هەمەچەشنەن و بەگوێرەی بارودۆخی دەروونی و لاوەکی وحاڵ و هه‌وای، کاتی دەگۆڕێن واتە ده‌توانن فەلسەفی بن، سیاسی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، و....هتد؛ هەندێک جاریش ئەوەندە شەخسین کە بۆدەربڕین ودابەشکردن لەگەڵ خەڵکیتر نابن.
ئێستا کە ئەو شەوقەی مێشک بیچمی ووتار و نووسینی دوور ودرێژیان پێ نادرێت و وەک بڵقی سەرئاو دەتۆقن و نامێنن، وام بەباش زانی لێرە بەدواوە وەک کەرەسەیەکی خاو تۆماریان بکەم و بیاننووسمەوە. ماوەیەکە ئەم کارەم کردووە و ئێستاش دەمەوێت هەر ئەو بیرۆکە نەعاملاوە پەروەردەنەکراوانە لەگەڵ ئێوەدا دابەش بکەم و پێتان بڵێم ڕۆژانە چی بە مێشکمدا ڕادەبرێت. واهەیە هەندێکیان کەڵکی گوێ بۆڕاگرتن و خوێندنەوەیان هەبێت و بەشێکی دیکەیان ئەوەندە تاکەکەسی و خۆمانە بن، کە لە دەرەوەی من، بۆ خەڵکانیتر بێ کەڵک و تەنانەت بێ تام بنوێنن. ئەوە بۆ منیش ئەزموونێکی نوێیە و پێم خۆشە بزانم چۆنم بۆ دەبریتە پێشەوە. مرۆڤ بوونەوەرێکی سەمەرەیە، هەندێک جار بە کونی دەرزیدا تێده‌په‌ڕێت هەندێک جاریش بە دەرکی دەروازەدا ناچێته ژووره‌وه! که‌س نه‌بێت من وام، جا شێتم، بێ عه‌قڵم، هه‌رچی هه‌م ئه‌وه‌م، به‌ڵام له‌ده‌ربڕینی هه‌ستم ناترسم. ئەوە ئێوە و ئەوەش ئەو تۆمارانە:
له‌نده‌ن، 01/09/2010
1
چه‌شنایه‌تی ئایینی:
کوردستان هیندستانه یا هیندستان هیندستان!
هه‌موومان بیستوومانه ووڵاتی مه‌زنی هیندستان چه‌شنایه‌تی زۆری ئایینی تێدایه و ئه‌وه به بوونی 'تۆلڕه‌نت' واته 'ته‌حه‌ممول' ی خه‌ڵکی وڵاته‌که داده‌نرێت و له ڕاستیشدا وه‌هایه. خه‌ڵکی هیندستان به چاویلکه‌ی ده‌مارگیری ئایینییه‌وه سه‌یری جیهان ناکه‌ن. بۆ ئه‌وان ئایین دیارده‌یه‌کی شه‌خسییه نه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی یا ببڕا ببڕا سیاسی. ئه‌و تێکگیرانه فیرقه‌ییه‌ش که له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی چلی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌روحه‌ددی سه‌ربه‌خۆیی ووڵاته‌که سه‌ری هه‌ڵدا و هیندوو و موسوڵمان له‌گیانی یه‌کتر به‌ر بوون، هه‌ڵخلاندنی سیاسه‌تی ئیستیعماریی له پشت بوو و له ناخی کۆمه‌ڵگاکه هه‌ڵنه‌قوڵا بوو.
با ئێستا با به‌راوردێکی ئه‌و ووڵاته‌ر به‌ربڵاوه و ئه‌و نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دانیشتووانه بکه‌ین له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگایه‌کی بچوووکی وه‌ک کوردستان و بزانین له‌و بسته خاکه‌ی کورددا فره‌ئایینی زیاتره یا له هیندستان:
زوربه‌ی دانیشتوانی کوردستان ئێستا 'موسوڵمان' ن، واته سوننه‌ی شافیعی و حه‌نه‌فی هه‌روه‌ها شیعه‌ی دوازده ئیمامی و چوار ئیمامی (عه‌له‌وی) پێکه‌وه له به‌شه جیاجیاکانی کوردستان ده‌ژین. شاری سنه به ته‌نیا 168 مزگه‌وتی تێدایه و له‌وانه مزگه‌وت و حوسه‌ینییه‌ی خوشک وبرایانی شیعه. ته‌نانه‌ت له سلێمانی حوسه‌ینییه‌ی شیعه‌ی بێ شیعه دامه‌زراوه! دیاره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هۆکاری سیاسی و گوشاری ئێرانی له‌پشت بوه، به‌ڵام هه‌ر نه‌فسی دامه‌زران و بوونه‌که‌ی نیشانده‌ری تۆلڕه‌نتی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، ده‌نا بۆچی سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشارێک و داواکارێێه‌ک، له تارانی پێته‌ختی ئێران نه له سه‌رده‌می کۆماری 'ئیسلامی' و نه له کاتی حکوومه‌تی شادا، مزگه‌تێک بۆخه‌ڵکانی سوننه‌ی دانیشتووی شاره‌که دانه‌مه‌زرا که ژماره‌یان بێگومان له ملیۆن زیاتره! له‌کاتێکدا فه‌رمانی که‌سێکی وه‌ک خومه‌ینی یا خامنه‌یی یا هه‌ر 'مه‌ڕجه‌ع' ێکی دیکه‌ی ئایینی ده‌یتوانی ئه‌و هه‌له به باشی بڕه‌خسێنێت.
جگه‌له‌وان، کوردستان فیرقه‌ی جیاوازی مه‌سیحی لێن، که له که‌لدانی و ئاسۆری و ئه‌رمه‌نی پێک هاتوون و هه‌موویان کلیسای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
جووله‌که له گه‌لێک شار و ناوچه‌کانی کوردستاندا به به‌ربڵاوی هه‌بوون و ته‌نانه‌ت دوای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و تا ئه‌مڕۆش له‌وێ ماون و له ناو کۆمه‌ڵگا به‌گشتی موسوڵمانه‌که‌دا ده‌ژین.
به‌شێوه‌ی خۆڕستی، کوردستان شوێنی ژیانی 'ئێزه‌دی' یه‌کانه که به پاشماوه‌ی ئایینی میترایی ده‌ناسرێن. ئێزدایه‌تی ئایینی کورده و کتێب و دۆعا ئایینییه‌کانیان به زمانی کوردییه، واته ئێزدایه‌تی سروشتیترین ئایینی ناوچه‌که و گه‌له‌که‌یه.
جیاواز له ئێزدییه‌کان، له‌م ساڵاناه‌ی دواییدا من که‌سانێکم له باشووری کوردستان بینیوه گوتوویانه ئێمه 'زه‌ڕده‌شتی' ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئێزدایه‌تییه‌وه هه‌بێت. گرنگ نییه ئه‌وه دیارده‌یه‌کی نوێیه یا ڕه‌گ داکوتاوی کۆن، گرنگ ئه‌وه‌یه کوردستان تۆلڕه‌نتی ئایینی تێدایه و تۆ ده‌توانی به بێ ده‌مارگیری و هه‌ڵس وکه‌وتی ناله‌باری خه‌ڵک، کاروباری ئایینی خۆت ڕابپه‌ڕێنی.
له نێوان ئێزدی و 'حه‌قه‌کان'، واته 'ئه‌هلی حه‌ق' یا ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه پێیان ده‌گوترێت علی الله‌ی، هاوبه‌شییه‌کی زۆری ڕێ وڕه‌سم و باوه‌ڕ هه‌یه و لق و پۆپی ئه‌م ئایینه‌ش له شوێنی جیاجیای کوردستان هه‌ن و له‌کاتێکدا له ئێرانی ئیسلامی جه‌مخانه‌یان ده‌ڕووخێنن و خۆیان ده‌گرن، یا هه‌وڵی توانه‌وه‌یان له ناو شیعه‌ی دوازده ئیمامی ده‌ده‌ن، له کوردستان ژیانێکی بێ کێشه وهه‌رایان هه‌یه.
جگه له‌وان کوردستان 'به‌هایی' که‌م نین و ئه‌وانه‌ی وا له‌ترسی لێدان و کوشت وبڕی ده‌وڵه‌تی عه‌جه‌م یا ده‌مارگیری ئێرانییه‌کان هه‌ڵاتوون، له کوردستان حاواونه‌ته‌وه و وه‌کوو خه‌ڵکیتر ژیان ده‌به‌نه سه‌ر ته‌نانه‌ت به‌هائوڵڵای ڕێبه‌ری ئایینی به‌هاییه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی دووساڵه له کوردستان و ده‌وروبه‌ری سلێمانی ژیاوه و ماوه‌یه‌کیش له ئه‌شکه‌وتێکی نزیک گوندی سه‌رگه‌لۆدا به ده‌روێشایه‌تی ڕایبواردووه.
پێش به‌هائوڵڵا، گه‌وره ژنی مێژووی 'بابی' یه‌کان طاهره قرةالعین که له ئێران هه‌ڵاتبوو و له به‌غدا ڕاونرابوو، ماوه‌یه‌ک له کرماشان ژیاوه.
ته‌نانه‌ت له کوردستان و له ناو شه‌به‌که کورده‌کاندا پاشماوه‌ی ئایینی 'صابئی' (یه‌حیایی) ماون وئێستاش هه‌ر هه‌ن.
ئه‌گه‌ر باسی ئایینمان کرد، له‌بیرمان نه‌چێت ڕووی دیکه‌ی سکه‌ی ی دینداری، 'بێ باوه‌ڕیی ئایینی' یه. له دیموکراسی ئوروپایی‌دا دیندار و بێ دین هه‌ردوکیان ئازادن. له کوردستان ژماره‌ی خه‌ڵکانی بێ باوه‌ڕی ئایینیش که‌م نین و ئه‌وه‌نده‌ی من له‌بیرم بێت پێش دامه‌زرانی کۆماری مه‌لاکان ئه‌و دیارده‌یه گه‌لێک ئاساییتر بوو وبۆ نموونه، که‌م نه‌بوون هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ و شاعیر و هتد.. که باوه‌ڕی ئایینیان نه‌بوو، خه‌ڵکیش ئه‌و دیارده‌یه‌یان وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی چاو لێده‌کرد و که‌س خۆی له کاره‌که هه‌ڵنه‌ده‌قوتاند، ته‌نانه‌ت ئێستا دوای 'سه‌مپاشی' سی ودووساڵه‌ی مه‌لاکانیش، بوونی هاوڕێ و هاوکار و دراوسێماڵی بێ باوه‌ڕ بۆ زوربه‌ی خه‌ڵک ئاساییه. من خۆم له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری بۆکان و سه‌قز مامۆستا بووم و له‌گه‌ڵ نه‌مر مامۆستا مه‌لاعه‌لی بوغده‌که‌ندی و مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی باغلووجه‌دا دۆستایه‌تی گه‌رم وگوڕ و هاتوچۆی ماڵم هه‌بوو و قه‌ت نه‌مدیت یه‌کیان ناوچاوانیان گرژ بکه‌ن یا ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یان پێ سه‌یر بێت که من باوه‌ڕی ئایینیم نییه.
جا براله، ئێستا کوردستان هیندستانه، یا هیندستان هیندستان؟
2
'برایانی زێ زێ' له تالاری ڕووده‌کی تاران
ئه‌و ساڵانه‌ی وا له تاران ده‌ژیام، زۆر سه‌رم له شانۆ و کۆنسێرتی مۆسیقا و شتی ئه‌وتۆ ده‌خورا. به بێ هیچ گومانێک له تارانی ساڵانی 1344 به‌دواوه تا کاتی گیران و زیندانیکرانم له 1352، هیچ به‌رنامه‌یه‌کی له‌و بابه‌تانه له تاران به‌ڕێوه نه‌براوه که من نه‌مدیتبێت! جا له دانیشگا، له تئاتری شه‌هر، له تالاری ڕووده‌کی یا هه‌رکوێیه‌کی تر بووبێت. ته‌نانه‌ت له‌بیرمه بۆ دیتنی شانۆنامه‌ی "شش شخصیت در جستجوی نویسنده" ی پیه‌ر ئاندێللۆ، که له هۆڵێ باڵوێزخانه‌ی ئیتالیا به‌ڕێوه ده‌برا، له 'ئه‌راک' ه‌وه چووم بۆ تاران و گه‌ڕامه‌وه.
ئه‌و ساڵه‌ی وا 'تالاری ڕووده‌کی' له تاران دامه‌زرا، من ماڵم له سه‌ر هه‌مان شه‌قامی حافز له 'چوارڕێی عه‌زیزخان' بوو، چه‌ند سه‌د مه‌ترێک خوار تالاره‌که. ئه‌وده‌م بلیتی تالاری ڕووده‌کی بۆ خوێندکاران نیوه قیمه‌ت بوو و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ک کرایه ده‌یه‌کی نرخی ئاسایی! به‌رنامه‌ی مانگانه‌ی تالار له کۆتاییه‌کانی مانگی پێشتردا له سه‌رلاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌ی که‌یهان ڕاده‌گه‌یێنرا. من هه‌مان ڕۆژی ده‌رچوونی، ده‌چووم و بلیتی هه‌موو به‌رنامه‌کانم به چاک و خراپه‌وه ده‌کڕی جا کاتی چونم هه‌بوایه یان نا گرنگ نه‌بوو! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخه‌که وه‌ک خۆڕایی بێت وابوو؛ بۆ نموونه 5 قڕان یا تمه‌نێک بۆ هه‌رکامیان و ئه‌وی هه‌ره گرانیان 3 تمه‌ن بۆ خوێندکاران.
له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌لێکم باله و ئۆپێڕا بینی. ئۆپێڕای وه‌ک 'کارمێن' و 'زه‌ماوه‌ندی فیگاڕۆ'، که به زمانی ئیتالیایی به‌ڕێوه ده‌بران و باله‌ی 'ده‌ریاچه‌ی قوو' و 'جوانی نووستوو' و 'فندق شکێن'. شه‌وێکیان حه‌مه‌ڕه‌زاشا و ژنه‌که‌ی و میوانێکیان - ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌که‌م سه‌ره‌ک کۆماری بۆڵغاریا، به بێ هه‌واڵی ڕاگه‌یێنراو هاتن بۆ دیتنی ئۆپێڕایه‌ک و له‌شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان له پشته‌وه دانیشتن وهه‌یت وهووتێکی زۆر به‌رپا بوو. خه‌ڵکه‌که ده‌بوایه هه‌موو له‌به‌ریان هه‌ستن و ڕوویان تێبکه‌ن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێبده‌ن. به‌خه‌جاڵه‌ته‌وه، به‌نده‌ش وێڕای ئه‌وان چه‌پڵه‌م بۆلێده‌دان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خۆم فێنک کردبێته‌وه، هێواشم لێ ده‌دا! به‌وه ده‌ڵێن شۆڕشگێڕیی ئه‌ندامی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی!
له به‌شی هونه‌ری تالاری ڕووده‌کیدا پیاوێکی ئینگلیزی کاری ده‌کرد که ناوی 'ڕۆبێرت دو وارێن' بوو. ئه‌و کابرایه، که دوای شۆڕشی ئێران له بریتانیا ده‌ژیا و من زۆرم پێخۆش بوو بیبینم، سه‌فه‌ری هه‌موولایه‌کی ئێرانی ده‌کرد و هه‌ڵپه‌ڕکێ و مۆسیقای گه‌لانی دانیشتووی ئێرانی کۆ ده‌کرده‌وه و له ڕێگه‌ی خوێندکارانی هونه‌رسه‌رای هه‌ڵپه‌ڕکێ و باله‌وه ده‌یهێنانه سه‌ر شانۆ. ئه‌وه‌نده‌ی نووسراوه‌ی ناو برۆشوور و ڕاگه‌یاندننامه‌کانم سه‌یر ده‌کرد ئه‌و کابرایه به هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی به گوته‌ی برایانی کوردی باشوور، زۆر 'موعجیب' بوو و نه‌ک هه‌ر شوێنی وه‌ک لوڕستان و به‌ختیاری و خۆراسان، ته‌نانه‌ت هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌لووچستانیش بوایه، ڕه‌گێکی کوردی تێدا ده‌دۆزییه‌وه و باسی بنه‌مای کوردیی هه‌ڵپه‌ڕکێکه‌یانی ده‌کرد.
ئه‌و ڕۆبێرت دووارێنه جارێکیان به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی پێکه‌وه نابوو. جا دۆم بێ و کڵاش بۆخۆی بکات! براله، دیکۆری جوان، هه‌ڵپه‌ڕکێی ڕازاوه و ده‌نگیش ده‌نگی برایانی زێ زێ، جا وه‌ره مه‌یبینه! ده دانه بلیتم کڕی و به‌سه‌ر دۆست و براده‌رانمدا دابه‌شی. ئه‌و شه‌وه کویستانان خاڵ خاڵ هه‌ر به‌فری نه‌ده‌چوه‌وه، ئه‌وه‌نده‌مان چه‌پڵه لێدابوو ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌نی ئێستادا بوایه‌م ده‌بوو بمبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه! چه‌ند ساڵ دواتر له سه‌قز چووبوومه سه‌ر شایی نه‌مر جه‌میلی هۆشمه‌ند که برایانی زێ زێ ده‌یان ده‌گێڕا. له لای یه‌ک له دوو برای زێ زێ دانیشتبوم، کاک عه‌لی یا کاک حه‌سه‌ن، له‌بیرم نییه. سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌که‌ی تالاری ڕووده‌کی لێم پرسی. باسی سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ کردم و هه‌ڵس وکه‌وتی کچه 'دانسه‌ر' ه پرۆفیشناڵه‌کان که کورد نه‌بوون به‌ڵام چ کوردییه‌کی جوان هه‌ڵده‌په‌ڕین. دیاره ئه‌وه‌ش به هیممه‌تی تۆمارکران ونووسرانی ژماره‌ی جووله و چۆنیه‌تی ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌نه‌وه‌کانیان له لایه‌ن 'ڕۆبێرت دو وارێن' ه‌وه بوو.
نه‌مر کاک 'عه‌لی شۆخ که‌مان' – براگه‌وره و ڕێزدارکاک 'حه‌سه‌نی شۆخ که‌مان' براچکۆله و کاک 'عه‌زیزی نه‌ی ژه‌ن' و که هاوکاریان بوو و پێکه‌وه گروپی برایانی زێ زێیان پێک ده‌هێنا که ئه‌وده‌م پێیان ده‌گوتن 'بیتلی کوردستان'. هه‌روه‌ها جار‌و باره نه‌مر 'ته‌وفیقی تارزه‌ن' خه‌ڵکی تیکاب، هاوڕێ یی ده‌کردن. یادی زیندوو و مردوویان به‌خێر بێت! هه‌روه‌ها یادی ڕۆبێرت دو وارێن، که ئه‌گه‌ر مابێت، جێی خۆیه‌تی کوردی دانیشتووی بریتانیا بیدۆزنه‌وه و که‌ڵک له بیره‌وه‌ری وئه‌زموونه هونه‌رییه‌کانی وه‌ربگرن وڕوانگه‌که‌نی بناسن.
3
سه‌عدی شیرازی: "کورد زیندووه!"
له بابی پێنجه‌می بوستانی شێخ شرف ا‌لدین مصلح سه‌عدی شیرازی (606 تا 691 ی کۆچی، سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌می زایێنی) دا، پارچه شیعرێکی پێنج فه‌ردی هه‌یه که بۆ من له لایه‌نێکه‌وه سه‌رنج ڕاکێشه واته بۆنی ئه‌وه‌ی لێده‌که‌م ئه‌و زاراوه ناسراوه‌ی وا بۆته سه‌ربه‌ندی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی کورد (ئه‌ی ڕه‌قیب)، واته "که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه!" له‌و شیعره‌ی سه‌عدی وه‌رگیرابێت.
به‌گوێره‌ی حیکایه‌ته‌که‌ی سه‌عدی، شه‌وێکیان 'کورد' ێک گه‌ڵامێو (ره‌ز) ی زۆر ده‌خوات و له‌به‌ر ئازاری زگی خه‌وی لێ ناکه‌وێت. حه‌کیمی دێننه سه‌ر، ده‌ڵێ به هۆی ئه‌و خواردنه ناسازگاره‌وه ئیتر کاری ته‌واوه و ناگاته به‌یانی ده‌مرێت. به‌ڵام سه‌عدی پاشان ده‌ڵی قه‌زا وقه‌ده‌ر وابوو که حه‌کیمه‌که هه‌مان شه‌و مرد، له‌کاتێکدا چل ساڵ دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش کورده‌که هه‌ر زیندوو بوو!
جا من به دووری نازانم نه‌مر یۆنس ڕه‌ئووف دڵدار شاعیری شیعری ئه‌ی ڕه‌قیب، کاتێ که ده‌ڵێ "کورد زیندووه..."، ئه‌و عیبارة یا زاراوه‌یه‌ی له سه‌عدی وه‌رگرتبێت.
تۆ بڵێی من ڕاست بم؟
ئه‌وه‌ش شیعره‌که‌ی سه‌عدی، که دیاره به فارسییه:
حکایت طبیب و کرد
شبی کردی از درد پهلو نخفت طبیبی در آن ناحیت بود و گفت:
"از این دست کو برگ رز می‌خورد عجب دارم ار شب به پایان برد
که در سینه پیکان تیر تتار به از نقل ماکول ناسازگار"
گر افتد به یک لقمه در روده پیچ همه عمر نادان برآید به هیچ
قضا را طبیب اندر آن شب بمرد چهل سال از این رفت و زنده‌ست کرد
(بوستان، باب هفتم، اندر رضا)
با ئه‌وه‌ش بڵێم که له ڕابردوودا، له هه‌ندێک شوێنی ئێران به هه‌موو وه‌رزێرێکی گوندییان گوتووه 'کورد'، واته چه‌مکی کورد ته‌نیا ناوی گرووپێکی قه‌ومی نه‌گرتۆته به‌ر و باری چینایه‌تیشی هه‌بووه.
4
UPDATE
ئه‌وه زاراوه‌یه‌کی ئینگلیزییه به واتای نوێکردنه‌وه، نوێكڕاوه یا هه‌واڵێک که کۆن نییه وله کاتی دیتن و بیستن و خوێندنه‌وه‌دا تازه‌یه. گرنگایه‌تی زاراوه‌که کاتێ زیاتر بوو که له ئینته‌رنێتدا که‌ڵکی لێوه‌رگیرا و دیاره باس وخواسی ناو ئینته‌رنێتیش ده‌بێ تازه و هی ئه‌وڕۆژ یا ڕۆژانه‌بێت که سه‌یریان ده‌کرێت ده‌نا جێگه‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵک نابن.
فارسه‌کان له یه‌ک دوو ساڵی ڕابردوودا ووشه‌ی 'به روز' یان بۆ تاشی و ئێستا خه‌ریکه وورده وورده جێی خۆی له ناو خه‌ڵکدا ده‌کاته‌وه.
من ترسی ئه‌وه‌م لێ نیشتووه ته‌له‌فیزیۆنه کوردییه‌کان له‌به‌ر نه‌بوونی به‌رانبه‌ری کوردی وه‌ک زۆرجاری دیکه کردوویانه، ڕاسته‌وخۆ بچن و هه‌مان زاراوه فارسییه‌که وه‌ربگرن یا خود 'روز' ی فارسی بکه‌ن به 'ڕۆژ' ی کوردی و مڵۆزمی 'به‌ڕۆژ' مان لێ قیت بکه‌نه‌وه، وه‌ک چۆن ووشه‌ی ناقۆڵای 'ده‌ستگیر' ی فارسییان کرده جێگری 'ده‌ست به‌سه‌ر' ی کوردی وخستیانه سه‌ر زمانی خه‌ڵکی ئاساییش، له کاتێکدا 'ده‌ستگیر' ی کوردی باری ئه‌رێ یی هه‌یه و واتای ده‌ستگرۆیی و یاریده و یارمه‌تیدانی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام کێ گوێ ده‌داته ئه‌وقسانه؟ فارسییه حه‌یاته‌که، خۆ بگره هاتم!
جا پێشنیار ده‌که‌م ووشه‌ی 'ڕۆژین' وه‌ک به‌رانبه‌رێک بۆ زاراوه‌ی ئینگلیزی 'ئاپده‌یت' دابنرێت.
با پسپۆڕان چه‌وتیی بۆچوونه‌که‌م ڕاست بکه‌نه‌وه.
5
شه‌ڕی کورد وکورد
بابه‌تێکم له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست دا خوێنده‌وه کاک 'مه‌عرووفی که‌عبی' نووسیبووی و تێیدا باسی شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌و دیموکڕاتی کردبوو له‌گوندی 'باغڵووجه' ی نێوان بۆکان و سه‌قز. بابه‌ته‌که هه‌ژاندمی و گریاندمی و له که‌لکی خستم.
من کاتێ له ساڵانی 1341 و 42 دا بووم به مامۆستای ئه‌و دێیه، ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو؛ ئێستاش سه‌دان بیره‌وه‌ری خۆشم ماوه له خه‌ڵکه‌که‌ی، قوتابییه‌کانم، مه‌لای گونده‌که، فه‌قێی مزگه‌وت، فه‌قێ عه‌زیزی هاوته‌مه‌نم که خۆی و دایکی بۆ هه‌موو ماوه‌ی ساڵانی پێش شۆڕشی ئێران هاتۆچۆی ماڵمانیان ده‌کرد له بۆکان، هه‌روه‌ها ئه‌وینی پاکی کیژۆڵه‌یه‌کی باڵابه‌رزی چاوگه‌ش که جگه له خۆی و من هیچکه‌س پێی نه‌ده‌زانی و هه‌رگیز له ڕاده‌ی چاوه‌ڕوه‌انی سه‌ر ڕێگا و چاو به‌چاوکه‌وتنێک نه‌چووه ده‌ره‌وه.
کاک مه‌عرووف نووسیبووی ماڵ له گونده‌که‌دا نه‌ما که به گولله‌ی ئارپی جی یه‌ک له لایه‌نه‌کانی شه‌ڕه‌که زیانی پێ نه‌گه‌یتبێت و دیواری نه‌ڕووخابێت. تۆ بڵێی کام منداڵی زیت و ووریای ئه‌و ساڵانه که‌وتبێته به‌ر گولله‌ی وێڵی پێشمه‌رگه؟ تۆ بڵێی کیژۆڵه باڵابه‌رزه چاوگه‌شه‌که - که ده‌بێ تا ئه‌وده‌م بووبێته دایکی منداڵان، به‌ر هێرشی کام 'خه‌باتکار' ی 'شۆڕشگێڕ' که‌وتبێت؟ مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د چی لێ هاتووه؟ فه‌قێ عه‌زیز، کاک ره‌حمان، کاک ڕه‌شید، حاجی سه‌وزه؟
ئه‌و شه‌وه، ته‌نیا خۆم له‌ماڵ بووم و ئه‌و خه‌مه‌شم لێ بووه سه‌رباری خه‌مان. هیچم بۆ نه‌کرا جگه‌له‌وه‌ی به گریانه‌وه ئیمه‌یلێک بۆ کاک مه‌عرووف بنێرم وداوای لێبووردنی لێبکه‌م که به بێ هیچ ناسیاوییه‌ک نامه‌ی بۆ ده‌نووسم. وه‌ڵامی کاک مه‌عرووف هه‌ر ئه‌وه بوو که چاوه‌ڕوانم ده‌کرد. حاڵه‌تی ڕۆحیم تێگه‌یشتبوو و به‌وه دڵداریی دابوومه‌وه که هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین به درکاندن و ڕاگه‌یاندنی ڕاستییه‌کان پێش به چه‌واشه‌کاریی دواڕۆژ بگرین.
له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا بابه‌تێکی هاوچه‌شنم خوێنده‌وه، که کاک 'حاته‌م مه‌نبه‌ری' نووسیبووی. ئه‌ویش به‌هه‌مان چه‌شن شه‌ڕی براکوژی مه‌حکووم کردبوو. سه‌ره‌ڕای تاڵ وسوێری یاده‌وه‌رییه‌کان، گه‌لێک به‌و بابه‌ته گه‌شامه‌وه و هه‌ستم کرد که ئیتر له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بۆته‌وه و لایه‌نگرانی حزبی دیموکڕات و کۆمه‌ڵه به یه‌ک شێوه و هاوکات، کاری چه‌په‌ڵی شه‌ڕی کورد وکورد مه‌حکووم ده‌که‌ن و ئه‌و هیوایه له دڵی هه‌مووماندا چرۆ ده‌کات که وورده وورده دژایه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ ببێته 'فه‌رهه‌نگ' و له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌ژنی خواره‌وه‌ی ڕێکخراوه سیاسییه‌کانماندا به‌شێوه‌یه‌ک جێگر بێت که ئه‌گه‌ر له دواڕۆژدا ڕێبه‌رانی ڕێکخراوه‌کان تووشی هه‌ڵه هاتن و هانی ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆیاندا شه‌ڕی چه‌په‌ڵی نێوان کورد و کورد هه‌ڵگیرسێننه‌وه، به‌ژنی ته‌شکیلاته‌که له‌به‌رانبه‌ریاندا بوه‌ستن و ده‌رفه‌تی زاڵبوونی بیری شه‌ڕی ناوخۆییان پێ نه‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ دواڕۆژێکی دره‌نگتر که لاوه‌کانمان ئه‌زموونی ئێستای ئێمه‌یان له‌بیر ده‌چێته‌وه و ده‌بنه ئێمه‌ی ساڵی 1357: گه‌نج و خاو و که‌م ئه‌زموون و له‌باری سیاسییه‌وه نه‌خوێنده‌وار یا که‌م خوێنده‌وار!
ته‌نانه‌ت من به باشی ده‌زانم له سبه‌ینێی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێ یی کورددا، پێشمه‌رگه‌کانی هه‌ردوو لایه‌ن و بنه‌ماڵه‌ی کووژراو و بریندار و ماڵوێرانان سکاڵای فه‌رمی دژ به به‌ڕێوه‌به‌رانی شه‌ڕی ناوخۆیی تۆمار بکه‌ن و له دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌دا له بنه‌ما و ڕیشه‌ی کاره‌که و فه‌رمانده‌رانی شه‌ڕه‌که بکۆڵنه‌وه، نه‌ک بۆ مه‌حکووم کردنی لایه‌نێک و حاکم کردنی لایه‌نه‌که‌ی تر، به‌ڵکوو به ئامانجی مه‌حکووم کردنی دیارده‌که و نه‌هێشتنی بنه‌مای شه‌ڕی ناوخۆیی له دواڕۆژدا.
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا بیره‌وه‌رییه‌کانی مناخیم به‌گینی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسڕائیلم ده‌خوێنده‌وه که باسی له بوونی چه‌نده‌ها ده‌سته وتاقمی جووله‌که ده‌کرد له کۆتایی ساڵانی چلی سه‌ده‌ی بیسته‌م و جیاوازیی بیر‌و بۆچوونیان له بواری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئیسڕائیلدا. به‌گین ده‌نووسێت ئێمه هێڵی فیکریی زۆر جیاوازله یه‌کترمان هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت هه‌ندێک هه‌بوون که لایه‌نگری دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل نه‌بوون وده‌یانویست له ناو حکوومه‌تی ئینگلیزدا بتوێینه‌وه. به‌ڵام هه‌موو له سه‌ر یه‌ک خاڵ پێکهاتبووین و ئه‌و خاڵه‌مان به باشی ڕه‌چاو ده‌کرد ئه‌ویش ئه‌وه بوو که هیچکاممان دژ به‌ویتر چه‌ک هه‌ڵنه‌گرین و شه‌ڕی یه‌کتر مان به هێڵێکی سوور دانابوو که هیچ لایه‌نێک نه‌ده‌بوایه لێی تێپه‌ڕ بێت؛ هه‌رواشمان کرد.
ئه‌مڕۆ کورد پێویستی به‌وهێڵه سووره‌هه‌یه و ڕێبه‌رانی هیچ ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی یا سوپایی نابێ ئه‌و هێڵه تێپه‌ڕبکه‌ن. ئه‌وه ده‌بێ ببێته دروشمی هه‌موو خه‌باتکار و شۆڕشوانێکی دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان!
6
شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌کانی ئوروپا
زۆرێک یا خود هه‌موو شارێکی ئوروپا له ڕێگه‌ی شۆڕای هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵکه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. ئاگام له شوێنه‌کانی دیکه نییه به‌ڵام له بریتانیا ده‌زانم وه‌هایه. بۆ نموونه، شاری له‌نده‌ن دابه‌ش بووه به‌سه‌ر 32 کاونسڵ یا شۆڕادا و له هه‌رکام له‌و 32 ناوچه‌یه هه‌موو چوارساڵ جارێک هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌برێت و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵک به ناوی 'کاونسلر' یا 'مشاور' و 'ڕاوێژکار' ده‌بنه به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردن کاروباری ناوچه‌که‌ی خۆیان.
ئه‌رک وکاری کاونسڵه‌کان گه‌لێک زۆر و بنه‌ڕه‌تین، واته له قیلتاو کردنی ڕێگه‌وبانه‌وه بگره تا به‌ڕێوه‌بردنی خه‌سته‌خانه وقوتابخانه و ده‌رکردنی ئیجاه‌زه‌ی بیناسازی و کۆکردنه‌وه‌ی باج واته ماڵیاتی ناوچه‌که له خاوه‌ن ماڵ که باجێکی سه‌رانه‌یه و پێی ده‌گوترێت 'کاونسل ته‌کس' یا له دوکانداران که ئه‌میان پێی ده‌گوترێت 'ڕه‌یت' و ده‌یان کاروباری گرنگی تر. له ڕاستیدا کاونسڵ هه‌م فه‌رمانداری و به‌خشدارییه هه‌م شه‌هرداری و له ژوور ئه‌وانیشه‌وه گه‌لێک ئه‌رکی له ئه‌ستۆیه که له ڕاستیدا 'کاونسل' ی کردۆ‌ته حکوومه‌ت و به‌م بۆنه‌وه له بریتانیا و له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیدا به "حکوومه‌تی ناوچه‌یی"* ناوی ده‌به‌ن وخه‌ڵکیش هه‌ر وایان ده‌ناسن و وایان بانگ ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م کاونسلانه له‌ڕاستیدا شۆڕاییه و شێوازی هه‌ڵبژاردنی دیموكاتییانه‌ی هه‌یه، وناوه‌که‌شیان واته "شۆڕای گوند" یا "شۆڕای شار" و " شۆڕای شارستان"** ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی خه‌سله‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌سه‌لاتدارییانه. به‌ڵام سه‌رنج ڕاکێشه که تاقم یا باڵێکی تایبه‌ت له ئێرانییه‌کانی بریتانیا، به ده‌سته‌قه‌سد ناوی شۆڕایان له سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوانه لابردووه و به 'شهرداری' یان ته‌رجه‌مه کردووه، که فڕی به‌سه‌ر ڕاستییه‌وه نه‌داوه! ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه که کاونسڵه‌کان ده‌وڵه‌ت یا حکوومه‌تی هه‌ڵبژێرراوی خه‌ڵکن و له خزمه‌ت خه‌ڵکیشدان، واته ڕاست ئه‌و دیارده‌یه‌ی وا باڵی چه‌پ له ئێرانی سه‌رده‌می شۆڕشی 1979 دا داواکاری بوون: به‌ڕێوه‌بردنی شوێنی ژیان به ده‌نگ و ڕه‌ئی هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی وا لێی ده‌ژین، جا ناوی ئه‌وه فێدڕالیسم بێت یا خودموختاری، فه‌رق ناکات، گرنگ ئه‌وه‌یه حکوومه‌تن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌که‌یان به‌ده‌سته، له حکوومه‌تی ناوه‌ندیش ئیتاعه‌ت ده‌که‌ن و بودجه‌ی ناته‌واوی خۆیان به یارمه‌تی حکوومه‌تی ناوه‌ندی ته‌واو ده‌که‌ن.
جا بۆچی ئه‌و ڕاستییه زه‌قه نابینرێت و به ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی وا مه‌زن ده‌گوترێت شه‌هرداری، وه‌ڵامه‌که‌ی له شێوازی بۆچوون و هه‌ڵوێست گرتنی که‌سانی وه‌ک نووری زاده و مه‌یبودی دا ده‌دۆزرێته‌وه که له ناوی شۆڕا ده‌ترسن و له‌ترسی ئه‌و، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌موو فێڵێک که ڕاستییه‌که نه‌که‌وێته به‌رچاوی ئێڕانییه‌کان.
ئه‌وه‌نده‌ی بزانم هه‌ندێک له عه‌ره‌به‌کانیش به هه‌مان ڕێبازدا ده‌ڕۆن و ناوی شۆڕای شار به 'به‌له‌دییه' ته‌رجه‌مه ده‌که‌ن و له‌وه‌ش خراپتر، هه‌ندێک کوردی خۆمانیش به 'شاره‌وانی' ناوی ده‌به‌ن که سه‌رتاپا هه‌ڵه‌یه، 'کاونسڵ' هیچ ته‌رجه‌مه‌یه‌کی بۆ نییه جگه له 'شؤڕای شار' یا 'حکوومه‌تی ناوچه‌یی'!
_________________________________
*Local Authority ** Village Council, City Council, Borough Council, etc.
7
کارناڤاڵی 'نۆتینگهام گه‌یت' ی له‌نده‌ن
ئه‌مڕۆ 30/8/2010 چووم بۆ سه‌یری کارناڤاڵ. وا 25 ساڵه له له‌نده‌ن ده‌ژیم، 23 ساڵی چوومه‌ته سه‌یری ئه‌و ڕووداوه ڕه‌نگاوڕه‌نگ و پڕ ده‌نگ وهه‌رایه و چاوی خۆم له جوانی پڕکردووه و گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
کارناڤاڵه‌که له بنه‌ڕه‌تدا هی ڕه‌ش پێستی دانیشتووی له‌نده‌نه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی کیژۆڵه‌ی باڵابه‌رزی سپی پێست و خه‌ڵکانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز تێکه‌ڵاو بووه، که بۆته موزاییکێکی نه‌ته‌وه‌کان و هه‌ر ئه‌وه‌ش زێده‌تر ڕازاوه‌ی کردووه، بۆ نموونه بڕازیلی و فیلیپینی و کێ وکێ، ته‌نانه‌ت پار وپێرار تاقمی کیژۆڵانی کوردیشم به جل وبه‌رگی کوردییه‌وه بینی که لام وایه کاک کارزان کرێکار سه‌رپه‌رشتی به‌رنامه‌که‌یانی کردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ختی دیتنیانم نه‌بوو. له‌وڕۆژه‌دا هه‌ژاری و چین وتوێژی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رناکه‌وێت، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار وه‌ک یه‌ک ڕووتن یا پۆشته‌ن، ته‌نیا ده‌نگ و ڕه‌نگ و جوانی حکوومه‌ت ده‌کات. له ڕاستیدا شتێکه وه‌ک 'میر نه‌ورۆزی' کۆنی خۆمان: ده‌سه‌ڵات سه‌ندنی بێده‌سه‌ڵاتان!
نه میدیای کوردی و نه ته‌نانه‌ت تاکه‌که‌سی کوردیش هه‌واڵی ئه‌م چه‌شنه بابه‌تانه ڕاناگه‌یێنن، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بووبێتن! ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات و 20 ئیزگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی کوردی ته‌نیا هه‌ر باسی خۆیان و حزبیان بکه‌ن و به‌گشتی دووپاتی بابه‌تی گوتراو وسواو بکه‌نه‌وه وناوی بنێن نه‌ته‌وه‌په‌رستی و کوردستان ویستی، کورد ده‌بێته دیارده‌یه‌کی دابڕاو له جیهان وله غاری که‌هفی سه‌ده‌ی نوێ‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و هه‌موو کار و هه‌نگاو و ڕووداو و کاره‌ساتانه به بن گوێیدا ڕاده‌برن و گوێ کپ کردن لێیان - به ناوی پاراستنی فۆلکلۆر یا هه‌رشتێکیتره‌وه بێت، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
با دیارده نه‌ریتییه‌کانیشمان هه‌بن، به‌ڵام ده‌رگا له سه‌ر دیارده‌ی نوێش دانه‌خه‌ین!
ئه‌وه وێنه‌یه‌کی کارناڤاڵه‌که، له گووگڵ وه‌رگیراوه:
8
ئه‌حمه‌د شاملو: 'گه‌لان' ی ئێران
ڕووناکبیرانی ئێرانی به گشتی خۆ له‌وه ده‌پارێزن له زاراوه‌ی 'گه‌ل'( نه‌یشن) یا 'خه‌لق' (که، که‌م وزۆر هه‌مان باری سیاسی هه‌یه) بۆ کورد و تورک و به‌لووچ و عه‌ره‌بی ناو ئێران که‌ڵک وه‌ربگرن و له‌جیاتییان ووشه‌ی 'قه‌وم' یان بۆ به‌کار ده‌هێنن. واته ئه‌و ڕاستییه زه‌قه ده‌که‌ن به ژێر لچه‌وه که بۆ نموونه، عه‌ره‌ب خاوه‌نی نه‌ک یه‌ک به‌ڵکوو 22 وڵاتی سه‌به‌خۆن به ئاڵا و سروودی نه‌ته‌وایه‌تی و ئه‌ندامیه‌تی له ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌به‌ی که گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆیه و ووڵاتی هه‌یه و باڵوێزی له ئێران هه‌یه، له ناوخۆی ئێران‌دا پله‌ی داده‌به‌زێنرێت و ده‌بێته قه‌وم! به هه‌مان شێوه ئازه‌ربایجانی و کورد و ئه‌وانیتر. له‌ئه‌نجامدا، گه‌لانی ناو جوغرافیای ئێران له ڕوانگه‌ی فه‌رمی حکوومه‌ت و له گۆشه‌نیگای ڕووناکبیرانی ئێرانیشه‌وه سه‌رجه‌م 'قه‌وم' ن و هیچیتر.
وه‌ک شتێکی ده‌گمه‌ن، له ماڵپه‌ڕێکی فارسی‌دا چاوم به سه‌ره‌تای نه‌مر ئه‌حمه‌دی شاملو – شاعیری ناوداری ئێرانی که‌وت که بۆ کاره بایه‌خداره‌که‌ی خۆی به ناوی 'کتاب کوچه' نووسیویه و تێیدا قسه‌ی له 'خه‌ڵکان' واته 'گه‌لان' ی دانیشتووی ئه‌م 'مه‌حدووده جوغرافیایی' ه کردوه که ئێران بێت و ئه‌وه‌ش درکاندنێکی ده‌گمه‌نی ئێرانییه‌کانه. نه‌مر شاملو له ووتاره‌که‌دا باسی سه‌رهه‌ڵدانی تۆفانێک ده‌کات که دیکتاتۆریه‌تی ئیسلامییه و ئه‌وده‌م هێشتا به ڕوونی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران (جگه له‌کورد!) ده‌رنه‌که‌وتبوو.
بابه‌ته‌که‌م له ماڵپه‌ڕی 'گویا' وه‌رگرتووه. فه‌رموون:
اولِ دفتر...
روزهایِ سياهی در پيش است. دورانِ پُراِدباری که، گرچه منطقاً عُمری دراز نمی‌تواند داشت، از هم‌اکنون نهادِ تيرۀ خود را آشکار کرده است و استقرارِ سُلطۀ خود را بر زمينه‌ای از نَفیِ دمُکراسی، نفیِ ملیّت، و نفیِ دستاوردهایِ مدنیّت و فرهنگ و هنر می‌جويد.
اين‌چنين دورانی به‌ناگُزير پايدار نخواهد ماند، و جبرِ تاريخ، بدونِ ترديد، آن را زيرِ غلتکِ سنگينِ خويش درهم خواهد کوفت. اما نسلِ ما و نسلِ آينده، در اين کشاکشِ اندوهبار، زيانی متحمل خواهد شد که بی‌گمان سخت کمرشکن خواهد بود؛ چراکه قشريونِ مطلق‌زده هر انديشۀ آزادی را دشمن می‌دارند و کامگاریِ خود را جز به‌شرطِ اِمحاءِ مطلقِ فکر و انديشه غيرِممکن می‌شمارند. پس، نخستين هدفِ نظامی که هم‌اکنون می‌کوشد پايه‌هایِ قدرتِ خود را به‌ضربِ چماق و دشنه استحکام بخشد و نخستين گام‌هایِ خود را با به آتش کشيدنِ کتابخانه‌ها و هجومِ علنی به هسته‌هایِ فعالِ هنری و تجاوزِ آشکار به مراکزِ فرهنگیِ کشور برداشته، کُشتارِ همۀ متفکران و آزادانديشانِ جامعه است.
اکنون، ما در آستانۀ طوفانی روبنده ايستاده‌ايم. بادنماها ناله‌کنان به‌حرکت درآمده‌اند و غباری طاعونی از آفاق برخاسته است. می‌توان به دخمه‌هایِ سکوت پناه بُرد، زبان در کام و سر در گريبان کشيد تا طوفانِ بی‌امان بگذرد. اما رسالتِ تاريخیِ روشنفکران پناهِ اَمن جُستن را تجويز نمی‌کند. هر فريادی آگاه‌کننده است. پس، از حنجره‌هایِ خونينِ خويش فرياد خواهيم کشيد و حدوثِ طوفان را اعلام خواهيم کرد.
سپاهِ کفن‌پوشِ روشنفکرانِ متعهد در جنگی نابرابر، به ميدان آمده‌اند. بگذار لطمه‌ای که بر اينان وارد می‌آيد نشانه‌ای هُشداردهنده باشد از هجومی که تمامیِ دستاوردهایِ فرهنگی و مدنیِ خلق‌هایِ ساکنِ اين محدودۀ جغرافيايی در معرضِ آن قرار گرفته است.
9
کۆچی دوایی هاوڕێم 'ئه‌حمه‌دی سامبه‌گی'
پیری ده‌ردێکی کوشه‌نده‌یه، هاوڕێ و دۆست و نزیکت یه‌ک یه‌ک به‌جێت ده‌هێلن و ده‌ڕۆن. ئێستا ده‌زانم شه‌هریار دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ خوشکه‌ناب و داوێنی حه‌یده‌ربابا،چ هه‌ستێکی بووه، ده‌زانم 'به‌ره‌وموکریان' ی هه‌ژار به‌رهه‌می چ ئازارێکی ده‌روونی شاعیره‌که‌یه‌تی - ئازاری دوورکه‌وتنه‌وه له عه‌زیزان و ڕۆیشتن و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌فه‌رێکی نادیار!
له‌بیرمه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د دوو منداڵی 'پیشاهه‌نگ' بووین و به ڕێژه به سه‌ر شه‌قامی بۆکان‌دا ده‌ڕۆیشتین، ئه‌و یه‌کدوو ساڵێک له من گه‌وره‌تر بوو. له‌بیرمه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نی حه‌ڵه‌بی و ئه‌وانیتر قامکیان به‌ر ماشێنی جاده‌سازی که‌وت و بۆ هه‌میشه کۆڵ بوون، که‌سیش له‌سه‌ریان وه‌جواب نه‌هات. له‌بیرمه تۆپێن، والیبالی سه‌رده‌می منداڵی و گه‌ران و عاره‌ق خواردنه‌وه گاڵته و قسه‌ی خۆشی سه‌رده‌می لاویه‌تی. له‌بیرمه له تاران له ماڵه‌که‌م بوو که ساواک گرتمی. له‌بیرمه هاتوچۆی ماڵی یه‌کتر، چاوپێکه‌وتنی میرزا عه‌بڵای براگه‌وره‌ی که به داخه‌وه له‌گه‌ڵ 'قاله‌ته‌گه‌رانی' سه‌ری تێداچوو، ته‌نانه‌ت حاجی حه‌سه‌ن به‌گی باوکیم له‌بیره - هاوخه‌بات و هاو هه‌نگاوی نه‌مر حاجی قاسمی که‌ریمی دژ به ملهوڕیی ئاغاکانی بۆکان، .... نه ئه‌وشتانه ئێستا ماون، نه ئه‌و که‌سانه، هه‌ر ئه‌حمه‌د خۆیشی نه‌ما! "مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تاوێستا... " ئه‌حمه‌د ڕۆژی 14/5/1389 به‌جێی هێشتین، یادی به‌خێر بێت.
ئه‌و شێعره‌ی 'نازم حیکمه‌ت' چه‌نده بۆ حاڵی ئێستای من دوای مه‌رگی ئه‌حمه‌د به‌ڕێ و جێیه:
مه‌ته‌ڵی هه‌موو مه‌ته‌ڵان
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن.
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن.
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌یه‌کیش
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن, پشیله‌که‌ش
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن, له پشیله‌که‌ش.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌که, له گه‌ڵ هه‌تاو
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار ومن, پشیله‌که, له گه‌ڵ هه‌تاو
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
چنار ومن, له پشیله و له هه‌تاویش.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار ومن, پشیله‌که, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان
وێنه‌مان که‌وتۆته ئاوه‌که
چنار و من, پشیله, هه‌تاو و ته‌مه‌نمان
شه‌وقی ئاوه‌که لێی داوین
له چنار ومن, پشیله, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
به‌ر له هه‌موو, پشیله ده‌ڕوات
شوێنی له ئاودا نامێنێ
پاشان من ده‌ڕۆم
شوێنم له ئاودا ون ده‌بێ
پاشان چنار ده‌ڕوا
شه‌وقی له ئاودا نامێنێ
پاشان ئاو ده‌ڕوا
هه‌تاو ده‌مێنێ
پاشتر ئه‌ویش ده‌ڕوات.
له لێوار ئاو راوه‌ستاوین
چنار, من, پشیله, هه‌تاو, ته‌مه‌نیشمان.
ئاو, سارده
چنار, گه‌وره‌یه
من, شیعر ده‌نووسم
پشیله ده‌میاوێنێت
هه‌تاو گه‌رمه
زۆر شوکور ده‌ژین
شه‌وقی ئاو لێمان ده‌دات
له چنار, له من, له پشیله, له هه‌تاو, له ته‌مه‌نیشمان.
10
BBC Proms
سه‌عات 7 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2/9/2010 له‌گه‌ڵ ئالانی کوڕم چووم بۆ دیتن و گوێڕاگرتنی به‌رنامه‌یه‌کی 'پرۆمز' ی بی بی سی له 'ئا‌لبێرت هۆڵ' ی له‌نده‌ن. ئێستاش که گه‌ڕاومه‌ته‌وه هه‌ر مه‌ستی ئه‌و مۆسیقا خۆشه‌م، گوێچکه‌م ئاخێنراوی ده‌نگی بلاوێنی مۆسیقایه و دڵم به‌و که‌سانه ده‌سووتێت که له‌وێ نه‌بوون و گوێیان لێی نه‌بوو!
ئێمه‌ی کورد خراپ ده‌روازه‌مان له‌سه‌ر خۆمان داخستووه و له هونه‌ری خه‌ڵک و ووڵاتانی دیکه بێخه‌به‌رین. ئه‌گه‌ر وا بڕوات واته هه‌ر ئه‌وان له بواری هونه‌ردا پێش بکه‌ون و ئێمه له شوێنی خۆمان بمێنینه‌وه، ئه‌و که‌له‌به‌ره هه‌ر دێت و گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه و ئێمه‌ش له قوڕی خه‌ستی فولکلۆردا، فارس گوته‌نی 'ده‌رجا' لێده‌ده‌ین. هه‌زار مخابن!
پرۆمز زنجیره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی مۆسیقای کلاسیک و کلاسیکی نوێیه هه‌موو ساڵێک چه‌ند مانگ ده‌خایه‌نێت و ئۆرکێسترای گه‌وره‌ی ووڵاتانی جیهان سه‌ردانی بریتانیا ده‌که‌ن و له هۆڵی جیاجیادا نزیکه‌ی 100 به‌رنامه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌و مۆسیقایه‌ی ئێمه گوێمان لێ‌بوو و منی شێت و شه‌یدای خۆی کرد، ئۆرکێسترای نه‌ته‌وایه‌تی 'وه‌یڵز' به‌ڕێوه‌ی برد و مۆسیقاکه‌ی هی مارتین ماتالۆن و موزۆرگسکی بوو.
ئه‌وه ئه‌دره‌سی سایتی بی بی سی پرۆمز":
http://www.bbc.co.uk/proms/2010/whatson/0209.shtml#prom63
که ڕادیۆ 3 ی بی بی سی ته‌فسیری مۆسیقا و باسی دانه‌ری هه‌واکان ده‌کات.
ئه‌وه‌ش به‌شێک له مۆسیقاکه، که له هه‌مان ڕادیۆوه بڵاو کراوه‌ته‌وه:
http://www.bbc.co.uk/iplayer/episode/b00tknqv/BBC_Proms_2010_Prom_63_Rameau
_Canteloube_Matalon_Mussorgsky_Part_2/
11
PRIVACY
له بۆنه‌یه‌کی کتێب‌دا لای پیاوێکی پیری ئه‌مریکی دانیشتبووم. کاتێ زانی کوردم گوتی من 14 ساڵ له تورکیا کارم کردووه. باسی ڕاده‌ی که‌می خوێنه‌ری کتێب له وڵاتانی لای ئێمه کرا، گوتی من له تورکیا سه‌رنجم دایه شتێکی گرنگ: خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وێ ئه‌وه‌نده به ده‌وری یه‌که‌وه‌ن و له ماڵی یه‌کترن که مه‌جالێکیان بۆ ئه‌وه نییه له‌گه‌ڵ خۆیان بن و بیر له خۆیان بکه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ژووری تایبه‌ت به خۆیان له ماڵیاندا نییه. هۆکارێکی کتێب نه‌خوێندنه‌وه‌ش نه‌بوونی ئه‌و کاته تایبه‌ت به خۆیه‌یه. کابرا له درێژه‌دا گوتی سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه له زمانی تورکیدا ووشه‌یه‌ک بۆ 'پڕیوسی' نییه!
گوتم براله، نه‌ک هه‌ر زمانی تورکی، به‌ڵکوو له کوردی و فارسیشدا ووشه‌مان بۆی نییه و زۆر هیممه‌ت بکه‌ین که‌ڵک له 'خه‌ڵوه' ی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گرین و ده‌یکه‌ین به'خه‌ڵوه‌ت'. گه‌رچی 'خه‌ڵوه' عه‌ره‌بییه‌که‌ش هی خه‌ڵکی ئاسایی نییه و بۆ سۆفی 'خه‌ڵوه نشین' ه، واته باری سۆفیایه‌تی و ته‌رکی دونیای هه‌یه. که‌وابوو ده‌رده‌که له هه‌موو ناوچه‌که‌دا هه‌مه‌گیره!
قسه‌ی کابرا ووشیاری کردمه‌وه. ئێمه هیچکاممان خۆمان نین و بۆ خۆشمان نین. نه‌بوونی ئه‌و 'فه‌ردییه‌ت' ه له شوێنی خۆیدا ده‌ردێکی گه‌وره‌یه، هه‌موومان لووت ده‌خه‌ینه کاروباری یه‌کتر، له‌ماڵه‌وه، له ده‌ره‌وه وله سه‌ر کاروبار. ڕۆژئاوا به ئیندیویدیالیزم بوو به ڕۆژئاوا. ئێمه 'تکثر' ی عه‌شیره‌ییمان هێشتا به‌جێ نه‌هێشتبوو 'تکثر' ی ستالینیمان له شوێنی دانا! بنه‌ماڵه خۆ له‌کاری شه‌خسیمان وه‌رده‌دات، مامۆستا له‌قوتابخانه به‌هه‌مان چه‌شن، دۆست و هاوڕی به‌هه‌مان شێوه وئینجا نۆره‌ی حکوومه‌ته حه‌یاته‌که دێت! ته‌نانه‌ت له ته‌نیایی گۆڕیشدا نه‌کیر ومونکیر ده‌ماندۆزنه‌وه و نایه‌ڵن بۆخۆمان بین!
12
عه‌لی خانی سه‌ردار و "کامێرا" و "که‌ر- ماشێن"!
'سه‌ردار عه‌لی خان' کوڕی 'سه‌ردار حه‌مه‌حوسه‌ین خانی بابامیری موکری' بوو. باوکی به لاویه‌تی ناردبوویه ڕووسیا بۆ خوێندن. وابزانم ماوه‌یه‌ک له شاری 'تفلیس' ده‌رسی خوێند و به هۆی ئه‌و جل وبه‌رگه سوپاییه‌شه‌وه که له‌به‌ری ده‌کرد، شکم بۆ ئه‌وه ده‌چێت ده‌رسی سوپایی خوێندبێت.
کاتێ که عوسمانییه‌کان له ساڵی 1914 دا حه‌مه حوسه‌ین خانی باوکیان له مه‌راغه ئیعدام کرد، عه‌لی خان گه‌ڕایه‌وه بۆکان و له‌جێی باوکی بوو به 'سه‌ردار موکری' و له سابڵا‌غ نیشته‌جێ بوو.
ده‌ڵێن له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا دوو دیارده‌ی ته‌کنیکی نوێی هێناوه‌ته ناوچه‌که، یه‌کیان کامیرایه‌کی وێنه‌گرتن وئه‌ویتریش پاسکیل یا دووچه‌رخه‌یه‌ک، که له‌و ده‌مانه‌دا پێیان گوتووه 'که‌ر – ماشێن'!
له مێژووی وێنه‌گریی ئێران‌دا باس له 'عه‌لی خان' ێک ده‌کرێت که یه‌که‌م یا دووهه‌م که‌س بووبێت له ئێران‌دا به کامێرا یا دووربینی عه‌ککاسی وێنه‌ی گرتبێت. نازانم ئه‌و عه‌لی خانه هه‌مان عه‌لی خانی سه‌ردار موکری ئێمه‌یه یا که‌سێکی دیکه؟
هه‌ر لێره‌وه بۆ بابه‌تێکی دیکه ده‌چم. ده‌زانین که نه‌مر 'سمایل خانی فه‌ڕڕوخی' یه‌که‌م وێنه‌گر بوو له بوکان دووکانی وێنه‌گری کرده‌وه و 'برایم خان' ی کوڕیشی درێژه‌ی به‌داری باوکی دا. سمایل خان له ساڵانی ده‌وروبه‌ری کۆماری کوردستان و ئازه‌ربایجان دا له ته‌ورێز دووکانی وێنه‌گریی هه‌بوو و زۆر وێنه‌ی که‌سایه‌تی ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی کوردی ئه‌و ساڵانه، کاری ئه‌ون.
عه‌لی خانی سه‌ردار له ڕێگه‌ی ژنخوازییه‌وه خزمی سمایل خان بوو. تۆ بڵێی ئه‌و وێنه‌گرییه له عه‌لی خان فێر بووبێت یا به شاگردی له شاری ته‌ورێز و له لای ئه‌رمه‌نییه‌کان - که ئه‌وده‌م له ته‌ورێز ئه‌م کاره وگه‌لێک کاری هونه‌ری و ته‌کنیکییان به‌ده‌سته‌وه بوو؟
13
شیعرێکی به تامی فارسی
براده‌رێکی خۆشه‌ویستم له ئێرانه وه نامه‌یه‌کی بۆ نووسیبوم و تێیدا بۆ ئه‌وه‌ی باسی ده‌وڵه‌مه‌ندی و گیرفان پڕی خۆی کرد‌بێت ئه‌م شیعره به‌تامه‌ی نووسیبوو به‌ڵام ناوی شاعیره‌که‌ی نه‌بردبوو.
من شیعره‌که به هی سه‌رده‌می دوای مه‌شڕووته‌ی ئێران و ته‌نانه‌ت هی ساڵانی ده‌وروبه‌ری 28 ی موردادی 32 ی ده‌زانم. شاعیره‌که‌شی ده‌بێ که‌سێکی وه‌ک محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌فڕاشته بێت یا ئه‌گه‌ر دره‌نگتر و دوای کۆدیتا گوترابێت، هی که‌سێکی وه‌ک ئه‌بولقاسمی حاله‌ت؛ به‌ڵام دڵنیاش نیم.
ئه‌وه شێعره‌که‌یه:
ای کیف همیشه خالی من! ای شاهد بی ریالی من!
یک‌بار نشد دلم کنی شاد ای چهره پول برده از یاد!
ای کیف، که پاره و چرندی! از چرم کدام گوسفندی؟
انگار به عمر خویش، او هم سیری نچریده بود یکدم
زان جانور شکم دریده این ارث کنون به من رسیده
انصاف بده، مرا چه باید گر جیب بری ترا رباید؟
شرمنده شوم به پیش او نیز نفرین به تو کیف آبروریز!......
بۆ ئه‌وه ده‌بێت بکرێت به‌کوردیش!
14
دووباره سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆیی
3/9/2010 له یادداشتی هه‌فته‌ی پێشوومدا باسێکم له شه‌ڕی نگریسی ناوخۆیی نێوان کورد وکورد کرد. ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس دا هه‌واڵێکم خوێنده‌وه که ڕۆژنامه‌ی سه‌باح ی تورکیا ڕایگه‌یاندووه له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا تورکیا چه‌نده‌ها ملیۆن دیناری یارمه‌تی داوه‌ته مام جه‌لال ویه‌کیه‌تی نیشتمانی و ئاگری شه‌ڕه‌که‌ی پێ خۆش کردووه. تۆ بڵێی هه‌ر ئه‌و ده‌رسه به‌س نه‌بێت بۆمان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی کورد وکورد مه‌حکووم بکه‌ین؟
بیرێک که به زه‌ینمدا هات ئه‌وه بوو: ڕێبه‌ر و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداری هاتنی ئه‌و پاره‌یه بوون به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش له هیچ شوێنێکدا باسیان لێ نه‌کردووه. بڵێی له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووبێت که خۆیان به‌شێک بوون له‌و مامه‌ڵه‌یه؟
هه‌واڵه‌که به‌هه‌مان شێوه، باس له یارمه‌تی تۆرکیا بۆ پارتی و بارزانیش ده‌کات.
"ئه‌ملام تات و ئه‌ولام تات!"... به‌خوا هه‌رسێ لام تات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موولام تات!
ئه‌وه‌ش ده‌قی هه‌واڵه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس به بێ گۆڕانکاری:
به گوێره‌ی راپۆرته‌که حکوومه‌تی ئه‌وکاتی تورکیا، که له هه‌رسێ پارتی (DSP)، (MHP) و (ANAP) پێکهاتبوو، ره‌زامه‌ندیی نیشان داوه که بڕی 6سه‌د هه‌زار دۆلار بداته تاڵه‌بانی.
رۆژنامه‌ی سه‌باح پێشتریش به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشكرا کردبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که حکوومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تورکیا، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ بارزانیش کۆبۆته‌وه و سه‌رۆکی ئه‌وکاتی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیاش حکوومه‌تی رازیی کردووه به‌وه‌ی یارمه‌تیی بارزانیش بدرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه که ئه‌و هاوکارییه‌ی حکوومه‌تی پێشووتری تورکیا بۆ کورده‌کانی باشوور، هاوکات بووه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ناوخۆیی له نێوان کورده‌کانی باکوور و باشووری کوردستاندا. |
15
'ته‌حه‌ممول' یا 'ڕیزگرتن'
له به‌شی یه‌که‌می 'وورده فه‌رمایشت' دا فه‌رموو بووم گه‌لی کورد 'تۆلڕه‌نس' واته 'ته‌حه‌ممول 'ی هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی بوونی چه‌شنایه‌تی زۆری ئایینی له کوردستان.
دوێنێ براده‌رێکی خۆشه‌ویستم به ئیمه‌یل ئاوای بۆی نووسیبووم:
'تۆلڕه‌نس' بارێکی نه‌رێ یی هه‌یه و واتای ئه‌وه‌یه من خۆم له تۆ به باشتر ده‌زانم، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ته‌حه‌ممولت ده‌که‌م! ..... ئێمه ده‌بێ له جیاتی 'ته‌حه‌ممول' کردنی یه‌کتر، 'ڕێز' له یه‌کتر و بیر و بۆچوونی یه‌ک بگرین.!
ئه‌وه ده‌رسێکی گه‌وره بوو بۆ من.
16
هه‌میسان برایانی زێ زێ
ووتووێژ‌ی کاک ناسری سینا له‌گه‌ڵ ڕێزدار "عه‌لی شۆخ که‌مان" - یه‌ک له 'برایانی زێ زێ' - گورانی بێژانی ناسراوی کورد، گه‌لێک خۆشه. به‌رنامه‌که له ساڵی 2007 دا له ڕادیۆ زایه‌ڵه‌ی سویده‌وه بڵاو بۆته‌وه و ئێستاش هه‌ر له به‌شی 'لینک' ی ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا هه‌ر ماوه:
http://sverigesradio.se/cgi-bin/international/nyhetssidor/index.asp?programid=2200
سه‌د خۆزگه ووتووێژ‌ی وا به‌پێز له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌کانی دیکه‌شمان ده‌کرا. ئێمه ده‌قێکی به‌ڕێ وجێمان له قسه و بۆچوونه‌کانی تایه‌ر ته‌وفیق، محه‌ممه‌د عارف، حه‌سه‌ن زیره‌ک، کێمنه‌ییه‌کان و .... به ده‌سته‌وه نییه. له ماملێش دڵنیا نیم ونازانم له ماوه‌ی کاری ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی مه‌هاباد دا شتێکی ئه‌وتۆیان لێ تۆمار کرد‌بێت یان نا؟
بۆ بیستنی ووتووێژه‌که بچنه سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که له‌و ئه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌وه، ئینجا لای خواره‌وه‌ی لاپه‌ڕه یه‌که‌م له لای ده‌سته‌ڕاست له به‌شی 'لینک' دا بیدۆزنه‌وه. هاسان ده‌دۆزرێته‌وه.
17
NATIONAL FRONT
ساڵی 1986 تازه هاتبوومه له‌نده‌ن و له ناوچه‌ی 'ئه‌کتن' له ڕۆژئاوای شار نیشته‌جێ ببووم. ڕۆژێک له سه‌ر جاده تووشی پیاوێکی کورته‌باڵای شڕۆڵی ئینگلیز بووم، قسه‌ی پێگوتم.
له حه‌ق نه‌گوزه‌رێم له هه‌موو ماوه‌ی ئه‌و 24 ساڵه‌دا که لێره ژیاوم که‌س قسه‌یه‌کی کاڵی پێ نه‌گوتووم و بێ ڕێزی پێ نه‌کردووم، ئه‌و کابرا تایبه‌ته‌ش سه‌رخۆش بوو و له‌وکه‌سانه بوو که له سه‌ر جاده ده‌خه‌ون، منیش گوێم پێ نه‌دا، به‌ڵام که چوومه‌وه ماڵ له مێشکم نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه و ئه‌و شیعره‌م هه‌ر ئه‌وده‌م فه‌رموو باسی چاره‌نووسی کوردم کردووه به ده‌ست عه‌ره‌ب و تورک و ئێرانییه‌وه و زیادبوونی مڵۆزمێکیتر. وشه‌یه‌کی ناحه‌زیشی تێدایه داوای لێبووردن ده‌که‌م:
ناشناڵ فڕانت
دوێنێ له 'های ستریت ئاکتن'
تووشی بووده‌ڵه‌یه‌ک هاتم
گوتی من ناشناڵ فڕانتم
له‌و خۆبادان،
من خۆگرتن
له‌و جنێودان،
من گوێ گرتن
کاتی ته‌واو بوو، نه‌ڕاندم
"کابرا، زمانت نازانم!"
ناشناڵ فڕانت زۆر له سه‌رخۆ
گوتی: "گێت لاست!
ئینگلیزی باش بخوێنه
تێده‌گه‌ی له جنێوانم!"
***
ده‌ک خوا لێت هه‌ڵنه‌گرێ، خوایه!
ئه‌وی گۆڵمه‌زی دنیایه
له‌ژێر سه‌رینی تۆدایه!
'ئیمشی' * ت به ده‌رس پێ خوێندم
'گێد' * و 'گومشه‌و' * ت فێر کردم
وا 'ناشناڵ گوو' شت بۆ ناردم
'گێت لاست' ** به‌گوێمدا بخوێنێ!
له‌نده‌ن، هاوینی 1986
____________________
* لاچۆ و بڕۆ، به عه‌ره‌بی، تورکی و فارسی
** له‌به‌ر چاوم وون به، به ئینگلیزی
18
شه‌ڕ
له دوو به‌شی ئه‌م وورده فه‌رمایشتانه‌دا شه‌ڕی کورد وکوردم مه‌حکووم کردووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌ڕی کورد و 'ناکورد' م پێ باش بێت!
حاشا وکلا! معادالله ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بێت وبه مێشکمدا بێت!
شه‌ڕ گڵاوه هی هه‌ر که‌س و هه‌ر نه‌ته‌وه و ووڵاتێک بێت.
شه‌ڕی داکۆکی له توانه‌وه و فه‌وتان واهه‌یه 'مجوز' ێکی هه‌بێت.
به‌ڵام شه‌ڕی خۆفه‌وتاندن به‌ناوی به‌رگری له‌فه‌وتانیش بێت، 'مجوز' ی نییه و گه‌مژانه‌ترین شه‌ڕی دنیایه! کورد ده‌بێ خۆی لێ لادات وئه‌گه‌ر بکرێت له 'شه‌ر' به‌گشتیش ده‌نا هیچ داهاتوویه‌ک چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌خۆیی دواڕۆژمان ناکات.
19
قل 'موتوا' بغیرکم
من کارم به سه‌ر ئایینی که‌سه‌وه نه‌داوه و هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم له باسی ئایین دوور ڕابگرم. به‌ڵام له ژیانی ئه‌مڕۆی مرۆڤ و تێکه‌ڵاویی و هاتوچۆی به‌رده‌وامی خه‌ڵک وگه‌ل و ئایین و زمانی جیاوازله‌گه‌ڵ یه‌کتردا، ئه‌و ئایه‌ی سه‌ره‌وه‌ی قورئانم زۆر پێ سه‌مه‌ره دێته به‌رچاو: 'به‌وانه‌ی وا له ئێوه جیاوازن بڵێن بمرن'. نازانم ژیان له بارودۆخێکی وادا چۆن ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت؟ چۆن هه‌موو 6 میلیارد خه‌ڵکی جیهان بمرن و ته‌نیا 1 میلیارد مافی مانه‌وه‌ی هه‌بێت؟ تۆ بڵێی بۆمبای ئه‌تۆمی 'وه‌لی فه‌قیه' له ئێران بۆ ئه‌و ئامانجه پیرۆزه بێت؟
له بریتانیای مه‌سیحی زیاد له 2000 مزگه‌وتی موسوڵمانان هه‌یه، به‌ڵام له تارانی پێته‌ختی کۆماری 'ئیسلامی' دا تاقه یه‌ک مزگه‌وتی سوننیان یاساخه و نییه. گه‌لۆ ئه‌وه ڕه‌مگدانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و بۆچوون و فه‌رمانانه نییه؟
به ته‌عبیری مه‌لای قوم، هه‌موو سوننییه‌ک 'حه‌رامزاده' یه. ئه‌و سووکایه‌تییه نه‌ک هه‌ر به سوننه‌ی عه‌ره‌بستان و میسر و عیراق نه‌کراوه به‌ڵکوو به به‌شێک له دانیشتووانی ئێران خۆیشی – ووڵاتێک که 'دانیشمه‌ند' و ڕه‌ئیسه‌که‌ی به مڵکی خۆیانی ده‌زانن. 'دانیشمه‌ند' ڕاوێژکار و نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵاخامنه‌یی 'ڕێبه‌ر' ی ئێرانه. به‌وه ده‌ڵێن ڕێبه‌رایه‌تی!
له کوێی ئه‌م جیهانه که‌سێک ئه‌ویش ڕاوێژکاری به‌رزترین پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ووڵاته‌که ده‌توانێ به خه‌ڵکی ووڵاتی خۆی بڵێت 'ولدالزنا' و 'حه‌رامزاده'؟ گه‌لۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌که نییه؟ به‌ڵام خۆ ئایه‌تی فه‌قیر باسی موسوڵمان و غه‌یره موسوڵمانی کردووه، که‌چی چه‌قۆی مه‌لای قوم ده‌سکی خویشی بڕیوه، ئافه‌ره‌م مه‌لای ئه‌تۆمی!
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ن گوێ بده‌نه قسه‌کانی 'حوججه‌تولئیسلام دانیشمه‌ند' له سه‌ر یووتیووب:
http://www.youtube.com/watch?v=so62J4NxJJM&feature=related
20
خه‌ته‌نه‌ی کچان
ڕووناک‌بیری کورد له‌گوێی گادا خه‌وتووه – خۆ ئه‌گه‌ر به ته‌عبیری ڕۆژئاوایی هه‌ر ڕووناکبیرمان هه‌شبێت!
ڕۆژانه به‌به‌ر چاویی هه‌موومانه‌وه ده‌یان تاوان و جینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌قه‌ومێت هه‌ر له کوشتنی نامووسییه‌وه بگره تا سێ ته‌ڵاقه‌ی بێ ئاگاداریی ژن و جاش به‌جاش و تاوانی دڵته‌زێنی خه‌ته‌نه‌ی کچان و بێ مافیی کۆمه‌ڵایه‌تی ژن و بێ به‌ش بوونی له خاوه‌نایه‌تی مڵک وماڵ و به نیوه‌ی پیاو حیساب کرانی له میرات و شایه‌دیدان و چی وچی دا..... به‌ڵام ئێمه گێره‌مان له کووبا و ڤێنێزۆئێللا و لوبنان و فه‌له‌ستین ده‌گه‌ڕێته‌وه!
یا ایهاالموءمنین! گه‌لۆ ڕه‌مه‌زان له شه‌شه‌کان واجبتر نییه؟ گه‌لۆ پێویست ناکات هه‌موومان لایه‌نگری بیری 'فێمینیستی' بین؟
21
THE JOURNEY
بیره‌وه‌رییه‌کانی 'تۆنی بلێر'
له‌م ڕۆژانه‌دا کتێبی 'سه‌فه‌ر' - بیره‌وه‌رییه‌کانی 'تۆنی بلێر' سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی بریتانیا، بڵاو بووه‌وه. ده‌مزانی ده‌بێ به‌شێکی گرنگی کتێبه‌که بۆ کێشه‌ی عیراق ته‌رخان کرابێت و پێم خۆش بوو بزانم سه‌باره‌ت به کوردستان چی تێدا گوتراوه، هه‌ربۆیه‌ش نوسخه‌یه‌کم له 'ئامازۆن' کڕی.
به‌داخه‌وه سه‌رتاپای کتێبه‌که جگه له چه‌ند ئاماژه‌ی کورت و تێپه‌ڕ به هه‌ڵه‌بجه و کوردستانی باشوور له ماوه‌ی شه‌ڕی ڕۆژئاوا دژ به سه‌ددام حوسه‌ین (1990) و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جینایه‌ته‌کانی سه‌ددام دژ به گه‌لی کورد که هیچکام له دێڕیک ودوان زیاتر نین هیچیترم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌رچاو نه‌که‌وت.
'بلێر' له شوێنێکدا باسی ئه‌وه ده‌کات که سه‌ددام ده‌یتوانی به پاره‌ی نه‌وت ده‌رمان بکڕێت به‌ڵام به ده‌سته‌قه‌سد نه‌یده‌کڕی بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵکی جیهان بڵێت ئه‌وه 'گه‌مارۆ' که‌یه بۆته هۆی بێ ده‌رمانی و مردنی منداڵانی عیراقی. ئینجا له درێژه‌یدا باسی کوردستان ده‌کات و ده‌نووسێت: "له ناوچه کوردنشینه‌که [ی عیراق] سه‌ره‌ڕای [بوونی] سه‌ددام و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ که ئه‌وانیشی گرتبووه‌وه، ڕاده‌ی مردنی منداڵان نیوه‌ی ڕاده‌ی ناوه‌ند و باشووری عیراق بوو." (ل.379)
بلێر له لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌دا باس له بێ مافی کورد و شیعه له عیراقی ژێر حوکمی سه‌ددام ده‌کات وده‌نووسێت: "له 1960 ه‌کانه‌وه، به‌کرده‌وه، شیعه (که سه‌دا 60 ی سه‌رجه‌می دانیشتووانی عیراق پێک ده‌هێنن) و کورد (که سه‌دا 20 ی دانێشتووانی ووڵاته‌که‌ن) له ده‌سه‌لاتداریه‌تی ووڵات وه‌لانرابوون." (ل.445)
هه‌ر ئه‌وه‌نده و چه‌ند ئاماژه‌ی هاوچه‌شن و ئیتر هیچ!
ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی بریتانیا له‌په‌یوه‌ندی مه‌سه‌له‌ی کورد دا، دوای چڕچیل نه‌گۆڕ ماوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌ی ساکار بریتییه له پشت له‌کورد و ڕووله دوژمنانی کورد کردن. من بیره‌وه‌رییه‌کانی تاچێریشم خوێندۆته‌وه، له‌وێش باسی کێشه‌ی کورد له 'سه‌یف هێڤن' دا خۆلاسه ده‌بێته‌وه نووسه‌ر خۆی له کێشه گشتییه‌که‌ی ده‌بوێرێت، ته‌نیا له یه‌ک شوێن نه‌بێ ئه‌ویش کاتێ که باسی یوگوسلاویا ده‌کات ده‌ڵێ: "گه‌رچی وا نییه نه‌توانرێت به‌رگری له‌وه لێبکرێت له‌هه‌موو شوێنێک ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی جێگه‌ی ده‌وڵه‌تی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بگرێته‌وه - بۆ نموونه، وێده‌چێت کوردان به‌هۆی ژماره‌یه‌ک له ده‌وڵه‌تانه‌وه، نه‌توانن بۆ ساڵانێکی زۆر ده‌وڵه‌تی خۆیان پێک بهێنن." ('ڕێبازی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات'، ل.525)
ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کوردیش سێبه‌ری بۆچوونه‌کانی ئینگلیزی له‌سه‌ره.
______________________________
Blair, Tony; The Journey; Hutchinson; London 2010; ISBN: 24681097531
Thatcher, Margaret; The Path to Power; Harper Collins ; New York 1995; ISBN: 0- 06-17270-3
22
تیمی فوتباڵی هه‌ولێر، ئاڵای کوردستان، و هه‌ڵوێستی ڕه‌گه‌زپه‌رستان
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕاگه‌یێنراو له وێبلاگی 'فوتباڵی سه‌قز' دا:
http://footballsaghez.com/988/
ئه‌ندامانی تیمی فوتباڵی هه‌ولێر که بۆ یارییه‌کی پێنج لایه‌نه بانگ هێشتنی شاری ورمێ کرابوون، به ئاڵای کوردستانی سه‌ر تی شرته‌که‌یانه‌وه ده‌چنه ناو گۆڕه‌پانی تۆپی پێ وبه‌و 'تاوان' ه به‌رگری له یارییه‌که‌یان ده‌کرێت.
لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و یارییه هه‌موویان تورکی تورکیا و ئازه‌ری ئێران و نه‌خجه‌وان بوون. (دیاره من نازانم له تیمی ورمێ و نه‌خجه‌واندا یاریزانی کوردیشیان تێدا بووه یان نا).
مرۆڤ جانه‌وه‌رێکی سه‌یره! هه‌ر ئه‌و ئازه‌رییانه‌ی وا ئێستا داوای 'هویت' ی تورکی بۆ خۆیان ده‌که‌ن و له پشت تیمی 'تراختۆر' ی ته‌ورێز سه‌نگه‌ریان گرتووه ته‌نانه‌ت له ستادیۆمی ئازادی تارانیش دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی تورک ده‌چڕن، چۆن ئیجازه به خۆیان ده‌ده‌ن به‌رگری له یاری تیمێک بکه‌ن که به ناوی شارێکی عیراقییه‌وه به‌شداریی یارییه‌کانی کردووه و ته‌نیا له سه‌ر کراسه‌که‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌که‌ی دانراوه؟ بۆچی مه‌گه‌ر یانه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی تۆپی پێ له‌م جیهانه به‌رینه‌دا ئارم و مارک و ناوی ئه‌م ووڵات و ئه‌و کۆمپانیا به‌سه‌ر سینگیانه‌وه نییه؟ مه‌گه‌ر 'ئارسناڵ' ی له‌نده‌ن به تی شرتی 'ئیمارات' ه‌وه ناچێته سه‌ر زه‌ویی یاری؟ ئه‌وانه هیچی گرنگ نین ته‌نیا ئاڵاکه‌ی کوردستان نه‌بێت؟
هارا گێدیرسه‌ن یۆڵداش؟!
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناسیۆنالیزمه کوێره که‌م ئه‌زموونه‌ی ئازه‌ربایجان که ناڕاسته‌وخۆش بێت له‌ژێر کارتێکه‌ریی سیاسه‌تی دژی کوردی ده‌وڵه‌تی تورکیادایه، گیروگرفتمان ده‌بێت.
23
ئامار سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌ی کچان
من کرده‌وه‌ی چه‌په‌ڵی 'خه‌ته‌نه‌ی کچان' به هه‌ر ناوێک و بۆ هه‌ر ئامانجێک و له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت مه‌حکووم ده‌که‌م و به 'جینایه‌ت' ی ده‌زانم. خۆ ئه‌گه‌ر بوێرم و باسی خه‌ته‌نه‌ی کوڕانیش بکه‌م ڕه‌نگه هه‌ڵوێستێکی هاوچه‌شنم هه‌بێت به‌ڵام هه‌ندێک نه‌رمتر!
گۆڤاری 'مه‌هاباد' له ژماره 96 ی ساڵی 2009 دا فایلێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی ته‌رخانی خه‌ته‌نه‌ی کچان کردووه که گه‌لێک له شوێنی خۆیدایه و که‌مترین کارێکه ڕووناکبیرانی کورد بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و جینایه‌ته بێ به‌زه‌ییانه‌یه ده‌توانن بیکه‌ن وا ڕۆژانه و به به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له لاپه‌ڕه 39 ی گۆڤاره‌که‌دا ئامارێک ڕاگه‌یێنراوه له‌مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌کردنی کچان له مه‌هاباد وله‌م باره‌یه‌وه له 100 دایک وبابی ته‌مه‌ن 25 تا 45 ساڵ پرسیار کراوه.
نزیک 60% کچانی خوار 16 ساڵ خه‌ته‌نه کراون؛
42% ی ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی حاشیه‌ی شارن، لایه‌نگری خه‌ته‌نه‌کردنی کچان بوون؛
40% ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری کاره‌که نه‌بوون دانیشتووی گه‌ڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندنشینه‌کانی شار بوون؛ 32% ی ئه‌وانه‌ی لێیان پرسیار کراوه نه‌خوێنده‌وار و
22% یان پله‌ی لیسانس (به‌که‌لۆر) یان هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر له سابڵا‌غ - شاری سیاسه‌ت و به‌ربه‌ره‌کانی، چێشته‌که وا سوێربێت، ده‌بێ له‌شار وگونده‌کانی دیکه‌ی کوردستان چۆن بێت؟
گه‌لۆ ڕاست نییه که ڕووناک‌بیری کورد له گوێی گادا نووستووه وخۆی به شه‌ڕه‌دندووکه‌ی نێو ماڵپه‌ڕه‌کانه‌وه خه‌ریک کردووه؟
گه‌لۆ ئه‌گه‌ر بێگانه و نه‌یار له‌و کاره‌ساته ئاگادار ببنه‌وه چ نرخێک بۆ کورد دابنێن؟ گه‌لۆ ئێمه ته‌نیا بۆ ئه‌وه دانراوین 'سوننه‌ت' ی دواکه‌وتووی باپیرانمان ڕه‌چاو بکه‌ین؟
24
سمایل خانی فه‌ڕڕوخی و مێژووی وێنه‌گری له بۆکان
پێشتر له مه‌سه‌له‌ی عه‌لی خانی سه‌ردار دا باسی وێنه‌گریی ئه‌وم کرد و گوتم دوور نییه نه‌مر سمایل خانی فه‌ڕڕوخی هه‌ر له‌وه‌وه فێری وێنه‌گری بووبێت. به یارمه‌تی براده‌رێکی خۆشه‌ویست سه‌رنجی بابه‌تێکم دا که زووتر سه‌باره‌ت به سمایل خان هه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – بۆکان دا بڵاو بۆته‌وه.
بابه‌ته‌که بریتییه له ژیننامه‌یه‌کی کورت که کاک مه‌نسوور فه‌ڕڕوخی له مه‌ڕ بابی خۆی سمایل خانی نووسیوه. دیاره زانیاریی کاک مه‌نسوور له من گه‌لێک زیاتره و به باشی ده‌زانم خوێنه‌ر بۆڕوون بوونه‌وه‌ی باسه‌که ده‌قی ژیننامه‌که بخوێنێته‌وه.
ئه‌وه به‌شێک له ژیننامه‌که‌یه:
"هونه‌ری وێنه‌گری له ساڵه کانی زووه‌وه له رۆژانی منداڵیی سمایل خان و کاتێ دێته ناو بنه‌ماڵه‌ی باپیری واته فه‌ڕوخ خانی مه‌نسوورالممالیک، ده‌ستپێده‌کا. فه‌ڕوخ خانی مه‌نسوورالممالیک له سه‌فه‌رێکی دا بۆ رووسیه له‌گه‌ڵ کابرایه‌ک به‌ناوی ئارتان ئاشنا ده‌بێ. ئارتان هونه‌رمه‌ندێکی بواری نه‌ققاشی و وێنه‌گری بوه و هه‌ر له‌و بوارانه‌شدا ئیشی کردوه. فه‌ڕوخ خان له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ کوردستان ئارتان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ و هه‌ر له ئارتانه‌وه خۆی و عیزه‌ت اله خان فێری هونه‌ری وێنه‌گری ده‌بن. وێنه‌گری له‌ناو بنه‌ماڵه‌که‌دا وه‌کوو هونه‌رێک درێژه‌ی پێ ده‌درێت و ورده ورده سمایل خان‌یش فێری ئه‌و هونه‌ره ده‌بێت و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی یه‌که‌م دووکانی خۆی له شاری مه‌هاباد ده‌کاته‌وه. ئه‌و هونه‌ره هیچ چه‌شنه به‌رهه‌مێکی ماڵی بۆ ئه‌و نه‌بووه."
بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌می بابه‌ته‌که له سه‌ر لاپه‌ڕه یه‌که‌می ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – بۆکان، له لای ده‌سته‌ڕاسته‌وه قرته له سه‌ر به‌شی 'هونه‌ر' بکه‌ن ئینجا له به‌شی هونه‌ریشدا به‌شی تایبه‌ت به 'وێنه‌گری' بدۆزنه‌وه. له‌وێدا ژیننامه‌ی سمایل خان و وێنه‌یه‌کی دانراوه.
سپاسی ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته ده‌که‌م که په‌نجه‌ی بۆ بابه‌ته‌که ڕاداشت.
25
من کێم؟
له ئورۆپا فێری هیچ نه‌بووبێتم فێری ڕاستگۆیی بووم. هه‌وڵ ده‌ده‌م درۆ نه‌که‌م. که‌سێکیش که درۆ ناکات و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ڕاسته، کاتێ سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی خۆی پرسیاری لێبکه‌ن، ڕاستی ده‌ڵێت و ده‌شبێ وابێت.
له‌ئێران که‌س نایه‌وێت پێی بڵێن گوندییه یا ته‌نانه‌ت دایک و باوکی خه‌ڵکی فڵانه دێ بوون و پاشان هاتوونه‌ته ناو شار. شاریش هه‌تا گه‌وره‌تر بێت باشتره و خۆ ئه‌گه‌ر تاران بوو ئیتر ته‌واوه! لێره له ئورۆپا وانییه. ده‌بینی کچ یا کوڕێکی لاوی 20 ساڵان کاتێ لێی ده‌پرسی خه‌ڵکی کوێی، بۆ نموونه ده‌ڵێ خه‌ڵکی گوندێکی بچووکی ده‌وروبه‌ری شاروچکه‌ی فڵانم له فڵانه ووڵات. یا ئه‌گه‌ر له که‌سه‌که بپرسی خۆت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، سڵ ناکاته‌وه له‌وه‌ی بڵێت هه‌ندێک حه‌سوودم، یا له‌چه‌رم یا ته‌مبه‌ڵم و شتی له‌م چه‌شنه. ئه‌و چه‌شنه قسانه ئه‌سته‌مه له ووڵاتانی ئێمه بکرێن!
من ئه‌و ڕاستگۆییه‌م زۆر پێخۆشه. جا ئه‌گه‌ر بێت ولێم بپرسن باشه تۆ که ده‌ڵێی ڕاستگۆم، خۆت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ ده‌ڵێم ته‌مبه‌ڵ نیم حه‌سوودیش نیم و ئیره‌یی به که‌س نابه‌م به‌ڵام ترسه‌نۆکم و به‌جه‌رگ نیم، هه‌ر بۆیه‌ش بۆ مه‌سئوولییه‌تی گه‌وره نابم. ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵێک که پێم هه‌ڵبسووڕێت پۆلێکی 20 – 30 که‌سی قوتابخانه‌یه‌ک بێت. هه‌رکارێکی له‌وه گه‌وره‌ترم پێ بسپێرن هه‌ره‌س دێنێت!
ئه‌و چه‌شنه قسه‌کردن و خۆ له‌قاودانه، ڕاستگۆییه یان ساویلکه‌یی؟ ئه‌گه‌ر ساویلکه‌یی و گه‌مژه‌ییش بێت، هه‌ر قه‌بووڵمه. پێم ناخۆش نییه پێم بگوترێ ساویلکه، به‌ڵام ناشمه‌وێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و خۆم درۆ بکه‌م!
ئێمه ڕێگایه‌کی دوور ودرێژمان هه‌یه بیبڕین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به قۆناغێک که 'ژان ژاک ڕۆسۆ' یه‌کمان لێ هه‌ڵبکه‌وێت.
26
ئاسایشی کوردستان
پاره‌که، ڕۆژنامه‌ی 'گاردیه‌ن' ی ئینگلیزی هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه سه‌باره‌ت به کاروباری ئاسایش له هه‌رێمی کوردستان و کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی به‌وه تاوانبار کرد که ئه‌رکی ڕاهێنانی مه‌ئموورانی ئاسایشی هه‌رێمیان داوه‌ته ده‌ست ئیسرائیلییه‌کان.
نامه‌یه‌کم بۆ گاردیه‌ن نووسی و گوتم هه‌موو ڕاهێنانێکی مه‌ئموورانی ئاسایش له شار و ناوچه‌کانی عیراق، به به‌غدا خۆیشیه‌وه، به ده‌ست شه‌ریکاتی ڕۆژئاوایی، به تایبه‌ی ئینگلیزی و ئه‌مریکیه‌وه‌ن و دوای چه‌نده‌ها ملیار دۆڵار خه‌رج، بارودۆخی شاره‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌یبینین، له به‌غدا و به‌سره هیچ ژنێک ناوێرێت به بێ سه‌رپۆش له‌ماڵ بیته ده‌ر و پیاوێکیش ئه‌گه‌ر نه‌ترس بێت و بچێته بازاڕ بۆ کڕینی کیلۆیه‌ک گۆشت، نازانێت به ساغی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ یان نا! له‌و بارودۆخه نامرۆڤانه‌یه‌دا حکوومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی ئاسایشێکی ڕێژه‌یی هاووڵاتییان دابین بکات و کوردستان بکاته دورگه‌یه‌کی ئاسایش له ناو ده‌ریای ئاژاوه و تێڕۆڕدا که‌چی ئێوه له کۆڵی نابنه‌وه و بیانوو ده‌ده‌نه ده‌ست میدیای عه‌ره‌ب و ئێرانی بۆ تاوانبارکردنیان. تۆ بڵێی هه‌مووی بۆ ئه‌وه نه‌بێت کۆنته‌راتی کاره‌که له کوردستان نه‌دراوه‌ته ده‌ست شه‌ریکه‌یه‌کی ئینگلیزی!
نامه‌که‌م بڵاو نه‌کرایه‌وه.
ئه‌م قسانه واهه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ناوخۆی کوردستانیش تا ڕاده‌یه‌ک ڕاست بێت که زیاتر ڕه‌خنه له کاره‌کانی هه‌رێم ده‌گرن و که‌م واهه‌یه باسی لایه‌نه ئه‌رێ ییه‌کانی ده‌سه‌لات بکه‌ن. من که هه‌رێمی کوردستانم به‌چاو نه‌بینیوه، له ڕوانگه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی خۆییه‌وه وه‌ک 'ژوراسیک پارک' و 'هه‌ساره‌ی مه‌یموونان' ی ده‌بینم!
گه‌لۆ ئه‌وه دوور له ئینساف نییه؟
27
دیسان له سه‌ر تۆلڕه‌نس، ته‌حه‌ممول
له درێژه‌ی باسه‌که‌دا براده‌رێکی خۆشه‌ویست ئه‌م دێرانه‌ی بۆ نووسیوم:
"لە سەر وشەی "تۆلڕەنس" خۆت لە سەرەوە نووسیوتە ڕێزگرتن، هەر ئەوەش درووستە. ڕەنگە تەحەموولکردن[لە فەرهەنگی ئێمەدا] وشەیەکی تەواو نەبێت بۆ "تۆڵڕەنس" [هەرچەند تەحەممول کردنیش لەو بەستێنانەدا هەر دوو لایەنی هەیە]. تۆڵڕەنس لە فەرهەنگی ئەمڕۆدا بە مانای ڕیزگرتن و بەڕەسمیەت ناسینی تایبەتمەندییەکانی کەسی بەرانبەرە کە دەتوانێ هەمووشتێک بێت نەک بە تەنێ ئایین. ئەگەر دەگوترێ کورد لە گەڵ کەسانی تر تۆلڕەنسی هەیە، دەبێ ئەوە لە بەر چاو بگرین تۆلڕەنسی یەک لایەنە سەر ناگرێ؛ دوو کەس و دوو لایەن کاتێ لە گەڵ یەکدا جیاوازیان هەبێ، ده‌بێت هەر دووک لا دەبێ ڕێز بۆ یەکتر دابنێن [ژن و مێردیش ئەگەر لە گەڵ یەکدا تۆلڕەنسیان نەبێ، یەکیان ئەوی دی "دەخوات!].
تەحەممول کردن کاتێک ئەو مانا نەرێ ییە ئەدا، کە پیاوسالارانە بفکرین و ئیمتیازی زۆرتر بۆخۆمان قایل بین، دەنا لە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوودا تۆلڕەنس ئەوە نییە[ئەڵبەت بە هەمان پێوانە، 'بەرتەری قەومی و ئایینی' ش مانای یەک لایه‌نە لە تۆلڕەنس یان تەحەممول دەدات بە دەستەوە، بۆ وێنە زمانی کوردی و دەستەڵاتەکانی مەنتەقە]. دوایە ئەگەر تۆلڕەنس مانای مەنفی بدات، چ وشەیەک لە بەرانبەر ئەودا مانای موسبەت یان ئەرێ یی هه‌یه؟"
بۆچوونی هاوڕێیان زۆرم شت فێر ده‌که‌ن.
28
چاره‌نووسی ده‌ستنووسه کوردییه‌کانی 'دارالمخطوطات صدام'
دوای هێرشی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر عیراق و هه‌ره‌سی حکوومه‌تی سه‌ددام، یه‌ک له‌و شوێنانه‌ی وا زیاترین زیانی لێکه‌وت، مووزه‌ی عیراق و کتێبخانه‌ی گشتی وڵاته‌که له به‌غدا بوو که هه‌مووی تاڵان کرا. ئێستاش سێ به‌ش له چواربه‌شی که‌ره‌سه‌ی ناو مووزه و کتێبخانه‌که فه‌وتاون و نه‌ماون.
له کتێبخانه‌یه‌ک که ناوی 'سه‌ددام حوسه‌ین' ی به‌سه‌ره‌وه، بوو و ده‌ستنووس ڕاده‌گیرا. گه‌لێک ده‌ستنووسی به‌نرخی کوردی له‌وێ پارێزرابوو و له‌وانه، کۆنترین نوسخه‌ی دیوانی بێسارانی. کاتی خۆی مامۆستای زه‌حمه‌تکێش 'محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی' بۆ ناساندنی ده‌ستنووسه‌کانی ناو کتێبخانه‌که گه‌لێک بابه‌تی نووسی و ته‌نانه‌ت پێنج به‌رگ کتێبی 'مێژووی زانایانی کورد' ی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و کتێبانه بڵاو کرده‌وه.
تۆ بڵێی چاره‌نووسی ئه‌و ده‌ستنووسانه چی بووبێت و چی‌یان لێ به‌سه‌ر هاتبێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر فه‌وتابێتن، کورد کۆستێکی دیکه‌شی که‌وتووه.
'دارالمخطوطات صدام' له هه‌موو کتێبخانه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه زیاتر ده‌ستنووسی کوردی یا به‌ده‌ستی کورد نووسراوی تێدا ڕاگیرابوو و ژماره‌یان چه‌ند قاتی ده‌ستنووسه کوردییه‌کانی کتێبخانه‌که‌ی به‌رلینه که ژماره‌یان له 102 ده‌ستنووس زیاتر نییه. ژماره‌ی کتێبی کوردی و به‌ده‌ستی کورد نووسراوی کتێبخانه‌ی بریتانیا خۆی بکووژێت له 20 و 30 تێپه‌ڕ نابێت، کتێبخانه‌کانی تر زۆر له‌وه که‌متریشیان هه‌یه. به‌ڵام کتێبخانه‌که‌ی به‌غدا شتێکی تر بوو.
هه‌رکه‌س هه‌واڵی خۆشی پارێزرانی ده‌ستنووسه کوردییه‌کانی به‌غدام بداتێ، مزگێنی ده‌که‌وێت!
29
"نه‌وگێچه‌ر"ی ورمێ
هیچ نازانم بۆچی له بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می منداڵی و مێرمنداڵیمدا دوو شوێن جێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌میشه له‌به‌رچاومن، هه‌ردوکیشیان جۆگه ئاوێکیان پێدا تێده‌په‌ڕێت.
یه‌که‌میان ئه‌و جۆگه‌ئاوه‌ی حه‌وزه‌گه‌وره‌ی بۆکانه که به‌ره‌وڕۆژهه‌ڵاتی شار ده‌کشا و دوای تێپه‌ڕبوون به ماڵی حاجی سه‌ید سمایلی حوسه‌ینی، سۆفی محه‌ممه‌دی حه‌بیب زاده، حاجی برایمی حه‌بیب زاده و حه‌بیب سه‌قزی سوهرابی دا، له کۆڵانی به‌رماڵی 'کامه‌لایی' سه‌ری ده‌ردێنا و پێش ئه‌وه‌ی بچیته حه‌وشی ماڵی حاجی سمایل ئاغای حیسامی و حاجی سه‌یید حوسه‌ینی قوڕه‌یشییه‌وه، 20- 30 مه‌ترێک به‌کۆڵانێکی ئازاد‌دا تێده‌په‌ڕی. خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک – به‌گشتی ژن و کچ له‌وێ خه‌ریکی ئاوهێنان، جل شۆردن و پاپ وقاچاغ شتن بوون. ئه‌وده‌مانه له بۆکان کاره‌با نه‌بوو و له ڕۆژانی هاویندا هه‌ندێک ماڵ سه‌ری دیزه‌ڵه دۆیان به کووتاڵێک ده‌پێچاوه و له ناو ئاوه‌که‌یان داده‌نا سارد بێت بۆئه‌وه‌ی له ئێواره‌دا بیبه‌نه‌وه ماڵ، که‌سیش کاری به‌سه‌ریانه‌وه نه‌دابوو و ده‌ستی لێنه‌ده‌دان.من ئه‌و جۆگه‌ئاوه و خه‌ڵک و منداڵانی گه‌ڕه‌کم به باشی له‌بیره و کات و نا کات جۆگه‌ی گۆرین دێته به‌رچاوم. خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌وده‌مه‌دا بمبینێت واهه‌یه هه‌ست به بزه‌یه‌کی سه‌ر لێویشم بکات.
دووهه‌میان جۆگه‌ئاوی گه‌ڕه‌کی ئه‌رمه‌نیانی ورمێیه که پێیده‌گوترا 'نه‌وگێچه‌ر' وکه‌وتبووه ڕۆژئاوای شه‌قامی سه‌ره‌کی شار ('په‌هله‌وی' ئه‌وده‌م، که ئێستا بێگومان بۆته مڵکی 'خۆمه‌ینی'!).
جۆگه‌که، ئاوێکی زۆری بوو، داری به‌رزه‌باڵا له‌قه‌راغی ڕوابوون وسێبه‌ریان هاویشتبوه سه‌ر شه‌قامه‌که. به شانی ڕۆژهه‌ڵاتی جۆگه‌ئاوه‌که‌وه هه‌ندێک دووکانی ئه‌رمه‌نیان بوون و له‌هه‌ردووبه‌ریشی ماڵی ئه‌وانی لێ‌بوو. کێشه‌ی موسوڵمان و ئه‌رمه‌نی و ئاسۆری له‌و سه‌رده‌مه‌ی مندا هه‌ر نه‌بوو و خه‌ڵک پێکه‌وه حاوابوونه‌وه. شیعه‌ی عه‌جه‌م وسوننه‌ی کورد و کوێره‌سوننی له‌گه‌ڵ جوو و ئه‌رمه‌نی و ئاسۆری، هه‌موو ئاوه‌ڵ ماڵ وپێکه‌وه سازاو بوون.
ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌م ساڵانی 1339 و 1340 ه و له‌وده‌مانه‌وه ئه‌و شه‌قامه ئه‌سفاڵت نه‌کراوه وئه‌و جۆگه‌ئاوه خواروخێچه و دار ودووکان و ماڵی ئه‌مبه‌ر وئه‌وبه‌ری له زیهنمدا تۆمار کراون و سایه‌ی داره‌کان له سه‌ر سه‌رم لاناچێت. هه‌رچی بیریش ده‌که‌مه‌وه بۆچی وایه نازانم. ته‌نانه‌ت 27 ساڵێک پێش ئێستا، شه‌وێکیان به شاراوه‌یی چووبوومه ورمێ. به‌دزییه‌وه و به بێ ئیجازه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌که‌م له‌ماڵ چوومه ده‌ره‌وه، سه‌رێکی 'نه‌وگێچه‌ر' ی جوان بده‌م. ئه‌و ڕازاوه‌ییه شوێنه‌واری نه‌مابوو، نه دار، نه ئاو، نه دووکان، نه ئه‌رمه‌نی میهره‌بانی سه‌رکورسییه‌کانی به‌ر دووکان چ نه‌مابوون. ئه‌وی بوو ئه‌سفاڵت و سمیت و بێتۆن و دیوار بوو. به‌په‌له گه‌ڕامه‌وه دواوه، نه‌مده‌ویست وێنه‌ی ناو زیهنم بشێوێت. چاوم قووچاند بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه ناو دۆخه‌که‌ی خۆم و نه‌وگێچه‌ری من هه‌ر نه‌وگێچه‌ری جاران بێت!
"یادی جوانی خێر بێت"
30
سه‌رچاوه لێڵه
ئه‌گه‌ر به ووردی گوێ بدرێته ئه‌م ووتاره‌ی خومه‌ینی ده‌زانرێت کاره‌کان له‌کوێوه سه‌ره‌تایان هه‌ڵبووه و کێ له‌پشت هه‌موو ئه‌و بێ ویژدانییانه وه‌ستاوه که سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ کورد و پاشان موجاهیدینی خه‌ڵق و ئینجا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێران کرا.
ووتاره‌که، له ماوه‌ی شه‌ڕی کوردستاندا، له تاران له‌ماڵی خومه‌ینی دراوه. به‌رگۆی قسه‌کانی خومه‌ینی، هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و مه‌لاکانی دیکه‌ی ده‌سه‌لاتدارن. ڕه‌خنه‌کانیش ئاراسته‌ی 'میهدی بازرگان' و 'ده‌وڵه‌تی موه‌ققه‌ت' ه. ووتاره‌که له‌کاتی خۆیدا له ڕادیۆ وته‌له‌فیزیۆنی ئێرانه‌وه بڵاو نه‌کرایه‌وه و خه‌ڵک گوێیان لێی نه‌بوو.
با ئێوه گوێتان لێ بێت وبزانن لاپره‌سه‌نێکی شه‌لاتی وه‌ک خه‌ڵخاڵی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی به فه‌رمانی کێ به‌ڕێوه ده‌برد و ئێستاش سپا و به‌سیج و ئیتیلاعاتی ئێرانی له‌ژێر حوکمی 'وه‌لی فه‌قیه' و 'ڕه‌هبه‌ر' دا نه‌بێت چۆن ده‌توانن ئه‌و بێ قانوونییانه بکه‌ن:
http://www.youtube.com/watch?v=g_E0aJtpP0U&feature=related
31
'هانیباڵ ئه‌لخاص'ی ئاشوری کرماشانی کۆچی دوایی کرد
وێنه‌گه‌ر (نه‌ققاش) وشاعیری ناوداری گه‌لی 'ئاشوری'، هانیباڵ ئه‌لخاص، کۆچی دوایی کرد. ئه‌لخاص له کرماشان هاتبوه جیهان. نه‌سلی ئێمه له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌لخاص و کاره هونه‌رییه‌کانی ئه‌ودا گه‌وره بوون. من له زانکۆی هونه‌ره‌جوانه‌کانی تاران چاوم پێی که‌وتبوو و گوێم بۆ قسه‌کانی ڕاداشتبوو.
ئێرانییه‌کان چه‌نده به‌خته‌وه‌رن! زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی به‌ناوی 'ئێرانی' یه‌وه ده‌ناسرێن له ڕاستیدا سه‌ر به گه‌لانی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی دانیشتووی ئێرانن به‌ڵام ناوی 'ئێرانی' یان له‌سه‌ره!
له به‌رنامه‌یه‌کی ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی ئه‌لخاصدا گوتراوه:
"ئه‌لخاص ڕووداوه‌کانی له قووڵایی مێژووه‌وه ده‌هێنا.... و فێری قوتابییه‌کانی خۆی ده‌کرد بچنه‌وه سه‌ر بنه‌ما فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆیان ".
کاتێ ئه‌وبۆچوونانه ده‌خه‌ینه پاڵ هه‌واڵێک که ده‌ڵێ "'ئه‌لخاص هه‌زاران فه‌رد شیعری به زمانی ئاشوری گوتوو"'، ڕاستییه‌ک ده‌رده‌که‌وێت:
ئالخاص ئه‌وینداری گه‌لی خۆی و مێژوو و فه‌رهه‌نگیان بوو. ئه‌وگه‌له‌ش 'گه‌لی ئاشوری' یه نه‌ک هیچی تر.
یادی به‌خێر بێت!
ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌که‌ی بی بی سی فارسی:
http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2010/09/100915_l55_alkhas.shtml
32
کۆنسێرتی 'عالیم قاسیمۆف'
19/09/2010: من گه‌لێک ئه‌وینداری مۆسیقای ئازه‌ربایجانیم و ڕۆژانه گوێ ده‌ده‌مه مۆسیقا به‌تامه‌که‌یان. هه‌ر له ده‌نگی 'خان شوشنیسکی' و 'زه‌ینه‌ب خانله‌رۆوا' و 'بولبول' و 'شه‌وکه‌ت' و 'ڕه‌شید بیهبودۆف 'ه‌وه تا که‌مانچه‌ی 'هابیل عه‌لییۆف' و باڵه‌بانی 'عه‌لیجان سه‌مه‌ندۆف' و ئه‌وانیتر، گوێم به ده‌نگی هه‌موویان ئاشنایه.
چه‌ند ساڵێكه 'نه‌زاکه‌ت ته‌یمورۆوا' و 'عالم قاسمۆف' زۆریان گوڵ کردووه، من ده‌نگی نه‌زاکه‌ت خانمم له‌هه‌مووان پێ خۆشتره، به‌ڵام 'عالم قاسمۆف' ناوبانگێکی جیهانی هه‌یه و گۆڕانێکی زۆری به‌سه‌ر مۆسیقای ئازه‌ربایجانیدا هێناوه. ئه‌مشه‌و چوومه کۆنسێرتی خۆی و فه‌رغانه‌ی کچی له 'باربیکه‌ن سه‌نته‌ر'ی له‌نده‌ن. خه‌ڵکێکی که‌م هاتبوون، چ بێ زه‌وق! چاوم قووچاند و گوێم هه‌ڵخست. چ کات و ساتێکی خۆش!
به‌ڵام خه‌می مۆسیقای کوردی نایه‌ڵێ له‌ززه‌ت له‌و خۆشییانه ببینم. ئێمه‌ی له فۆلکلۆری کۆندا چه‌قیو و ئه‌وانی هه‌رده‌م له نوێکردنه‌وه و تازه‌گه‌ریدا نموونه! ئێمه پێویستمان به پێشڕه‌وێکی جیهاندیده و ئازا وه‌ک 'عوزه‌یر حاجی به‌گۆف'ی ئه‌وان هه‌یه که ڕه‌گی له خاکی نه‌ریت داکوتابێت و په‌ل بۆ ئاسمانی نوێ بهاوێت. ئازه‌ربایجانییه‌کان به هیممه‌تی ئه‌و و که‌سێکی وه‌ک 'قوڵی قوڵییۆف' توانییان له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مۆسیقای نه‌ریتی و فۆلکلۆریی خۆیان ئامێته‌ی مۆسیقای عیلمی ڕۆژئاوا بکه‌ن و له ئاوێته کردنی ئه‌و دوانه، ئۆپێڕای وه‌ک 'کوێر ئۆغڵی' و 'ئاڕشین ماڵ ئالان' و 'شاه ئیسماعیل' و 'ئه‌سڵی و که‌ره‌م' بخوڵقێنن که ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆیین ده‌هێنده‌ش نه‌ریتین. نه شیشیان سووتا نه که‌باب، هه‌م مۆسیقاکه‌یان نوێ کرده‌وه هه‌م کۆنه‌که‌یان پاراست.
گه‌لێک به‌یتی کوردی وه‌ک 'دمدم'، 'مه‌م و زین'، 'خه‌ج و سیامه‌ند'و 'سه‌یده‌وان' بۆ ئه‌وه ده‌بن بکرێنه ئۆپێرا. به‌ڵام کێ بیکات؟ هه‌موو هه‌ر خه‌ریکی مردوو له‌قه‌بر ده‌رهێنان و جوونه‌وه‌ی جواون. ئه‌وانه‌ش وا توانای هونه‌ری و ته‌کنیکیی کاره‌که‌یان هه‌یه له فه‌رهه‌نگی بێگانه زیاتر شاره‌زان تا فه‌رهه‌نگی کوردی. بریا نه‌مردایه‌م و سه‌مفۆنیایه‌کی کوردیم گوێ لێبوایه له کۆنسێرڤاتوارێک به‌ڕێوه ببرایه‌ت! قادر دیلان ئه‌گه‌ر بمایه و بارودۆخی له‌باری ئه‌مڕۆی بۆ بخوڵقایه‌ت، واهه‌بوو بیتوانیایه ڕچه‌شکێنییه‌کی ئه‌وتۆ بکات. ئه‌ی کامکاره‌کان و دڵشاد سه‌عید و عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه و ئیقباڵی حاجیبی له‌کوێن؟ من ئاماده‌م 5 هه‌زار دۆڵار له‌م وله‌و کۆبکه‌مه‌وه وبیده‌مه خزمه‌ت گه‌وره‌یه‌ک که ئه‌و ڕچه‌شکێنییه بکات. ئه‌وه به‌ڵێنه و له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم!
ئه‌وه‌ش لینکێک بۆ مۆسیقای عالیم قاسیمۆف و فه‌رغانه ی کچی:
http://www.youtube.com/watch?v=Qpb_trigPM4
33
ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری مه‌هاباد
22/09/2010: ئاگرێکی گه‌وره له مه‌هاباد کراوه‌ته‌وه. ڕێژیم ته‌قاندنه‌وه‌یه‌کی ئاشکرای به‌ڕێوه‌برد و که‌س وکاری مه‌نگوڕه هاوکاره‌کانی خۆی پێ کوشت بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌که‌ی بداته پاڵ کورد و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی – کارێک که هه‌موومه‌حکوومیان کرد و خۆیان لێی بێبه‌ری زانی، ئامانج؟ دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێوان مه‌نگوڕ و خه‌ڵکی مه‌هاباددا. ئێستاش ڕێژیم گه‌ف له خه‌ڵک ده‌کات و ڕێگه بۆ ئیعدامی چه‌ند که‌سی بێ تاوان و بێ په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌که خۆش ده‌که‌ن. مه‌هابادی خوێناوی 32 ساڵه، وه‌ک پاشماوه‌ی گه‌لی کورد و زیاتر له‌وان، تووشی به‌ڵای مه‌لاکانی ئێران هاتووه و کاره‌سات به‌شوێن کاره‌ساتی به‌سه‌ردێت.
ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوه‌ی فیدائیانی ئه‌کسه‌رییه‌تم بینی، که تێیدا گوتراوه:
"رژیم له کوردستان جینایه‌ت ده‌کات، به‌ڵام تێرۆر ڕێگه‌ی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی جینایه‌ته‌کانی ڕیژیم نییه".
وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵنیابن که ته‌قینه‌وه‌که کاری کورد و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانیه‌تی و نه‌سیحه‌تیان بکه‌ن که ده‌ست له تێرۆر هه‌ڵبگرن. به‌ر بێخه‌به‌ران که‌شکه‌ک سله‌وات! دوای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ی وا ڕێکخراوه‌که له ڕابردوودا کردی، ئێستاش هه‌ر ده‌رس وه‌رناگرن و له ڕاستییه زه‌قه‌کان شت فێر نابن، ده‌یانه‌وێت ده‌رسی خه‌ڵکی دیکه‌ش دابده‌ن.
به قسه‌کانی ئوستانداری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواشدا واده‌رده‌که‌وێت که سوپا و ئیتیلاعات بیانه‌وێت ئاگری شه‌ری کورد و ئازه‌ری له چه‌شنی شه‌ڕی نه‌غه‌ده له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵایسێنن.
ووشیاریی خه‌ڵک ده‌بێ بتوانێت پێش به‌م تاوانانه‌ی ریژیم و پلانه نامرۆڤانه‌کانیان بگرێت، ده‌نا کاره‌ساتمان له‌پێش ده‌بێت.
34
شێعرێک به زمانی 'ئازه‌ری کۆن'
زمانی ئازه‌ری – که له ئێران به زمانی 'ئازه‌ری باستان' ده‌ناسرێت بنه‌مای هیند وئێرانی هه‌یه و گه‌لێک نزیکه له زمانی کوردی. شوێنی گشتیی زمانه‌که ئازه‌ربایجانه به تایبه‌ت به‌شی باشوورییه‌که‌ی و ئاخێوه‌رانی هه‌تا ناوچه‌ی زه‌نجان و قه‌زوێنیش بڵاو بوونه‌ته‌وه.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی تورکان له ئازه‌ربایجان و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌کانه‌وه (سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م)، ئه‌و زمانه ساڵ به ساڵ پاشه‌کشێی کردووه و تورکی جێگه‌ی گرتۆته‌وه. من که له ساڵانی پێش شۆڕشی 1979 ی ئێران‌دا له ته‌ورێز و سوفیانی نزیک مه‌ره‌ند کارم ده‌کرد له‌گه‌ڵ پیاوێکی پیردا هاوکاربووم که به ئازه‌ریی کۆن ده‌ئاخفی و ده‌یگوت خه‌ڵکی گوندێکی ده‌وروبه‌ری مه‌ره‌نده به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و و چه‌ند که‌سی به‌ساڵاچوو به‌و زمانه قسه ده‌که‌ن، خه‌ڵکه‌که‌ی تر واته منداڵ و نه‌وه و نه‌تیجه‌یان هه‌مووی هه‌ر به‌ترکی ده‌دوێن. زمانه‌که له توانه‌وه و فه‌وتاندایه!
له ماڵپه‌ڕێکی فارسی‌دا که شێعری ته‌نز و هه‌جوی شاعیرانی کۆنی ئێرانی تێدا بڵاو کراوه‌ته‌وه، چاوم به‌م سێ فه‌رده که‌وت که نووسرابوو هی شاعیرێک به ناوی "بونداری ڕازی" واته بونداری خه‌ڵکی "ڕه‌ی" یه، که له سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچیدا ژیاوه. شاری "ڕه‌ی" له نزیک تارانه و له ڕابردوودا به‌شێک بووه له ناوچه‌ی ئاخێوه‌رانی ئازه‌ری کۆن.
شیعره‌که ته‌نزێکی خۆشی تێدایه. شاعیر ده‌ڵێ واعیزێک وه‌عزی بۆ خه‌ڵک ده‌کرد و ده‌یگوت له‌ودونیا هه‌موو ئه‌ندامی له‌شمان شایه‌دیمان له سه‌ر ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن چیمان پێ کردوون! ژنێک که گوێی له قسه‌کانی بوو و دیاره که‌سایه‌تی جه‌نابی مامۆستاشی ده‌ناسی، به ده‌ستی خۆیدا ده‌دا و گوتی داخوا ئه‌و ڕۆژه جه‌نابت چه‌نده‌ت قسه‌تله‌سه‌ر بکرێت و چه‌ند ڕاستیت لێ ئاشکرا بێت! ئه‌وه شیعره‌که‌یه:
بندار ِرازی
به شه‌ر ری ، به منبر بر، یکی روج
همی گت واعظک زین هرزه لایی
کی: هفت اندام ِ مردم روج ِ محشر
دهد و‌ر کرده های خود گوایی
زنی ورعانه، می زد دست و می گت
و‌سا ژاژا کی ته آن روج خایی!
______________________________________
روج: ڕۆژ
گت: گوتی کوردی و گفت ی فارسی
هرزه‌لایی: قسه‌ی بێ واتا کردن
و‌ر: سه‌ر،
ورعانه: خاوه‌ن وه‌رع و پارێزگار؟
و‌سا: زۆر، بسای فارسی
ژاژ: شاش، قسه‌ی بێ واتا، مزخرف
وساژاژا: قسه‌ی بێ واتای زۆر
ته: تۆ
خایی، خاییدن: جوون، به‌رددان خستن
ژاژخایی: قسه‌ی بێ واتاکردن.
35
درێژیی ته‌مه‌نی خه‌ڵکی جیهان
له ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی‌دا ئامارێک سه‌باره‌ت به خه‌ڵکانی خانه نشینی جیهان بڵاو بۆته‌وه که ڕاستییه‌ک ئاشکراده‌کات: ته‌مه‌ن به 'قل هوالله' زیاد نابێت!
فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌و ئاماره که ژماره‌ی خه‌ڵکانی ژوور ته‌مه‌نی 65 ساڵ له‌چاو سه‌رجه‌می دانیشتوان له ووڵاتانی ئێمه و ووڵاتانی 'کافر' پیشان ده‌دات:
ناوی وڵات % ی خه‌ڵکانی ژوور 65 ساڵ
_________ _________________
ئیماڕات 1
کویت 2
عه‌ره‌بستان 3
تاجیکستان 4
ئێران 5
میسر 5
ئازه‌ربایجان 7
به‌ڵام:
ئه‌رمه‌نستان 12
ئه‌مریکا 13
گورجستان 14
کانادا 14
بریتانیا 16
ئوکڕائین 16
ئا‌ڵمانیا 20
ژاپۆن 21
ئه‌وه‌ش ئاماره‌که خۆی:
http://www.bbc.co.uk/persian/business/2010/09/100914_pensions_table.shtml
فاعتبروا یا اولوالابصار!
36
ئه‌زموون
16/09/2010 ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا ئیمتیحانێکی 'وه‌رگێڕی' شه‌ریکه‌یه‌کی ته‌رجه‌مه‌م دا و تێیدا سه‌رکه‌وتم. هوڕا!
ڕۆژانه، به‌یانی تائێواره کارده‌که‌م. قه‌رزی بانکی ماڵه‌که‌مان هێشتا 15 ساڵی ماوه ته‌واو بێت.
نه ته‌ماع و چاوچنۆکی کۆتایی هه‌یه نه قه‌رزی بانک!
نازانم هانده‌رم بۆ ئه‌م حه‌لوه‌لا هه‌میشه‌ییه، کامه‌یانه؟ من خۆم به یه‌که‌میانی ده‌زانم به‌ڵام قه‌رزه‌که‌ی بانکیش ڕاسته‌قینه‌یه‌که!
هه‌رکامیان بێت، با ببێت. به‌ڵام مرۆڤ باش وایه کۆڵ نه‌دات و وه‌ک ڕووبار هه‌میشه بئاژوێت، وه‌کوو دارێکیش به‌سه‌رپێوه بمرێت.
37
ته‌نزی ژیان!
من به هه‌ژاری گه‌وره‌بووم و منداڵی و مێرمنداڵیم به نه‌داری تێپه‌ڕ کردوه. نایشارمه‌وه هه‌ندێکیش چڵێسی خواردنم، خواردنه‌وه که‌متر!
به هاوڕێیه‌کی نزیکی خۆم ده‌گوت ئه‌وده‌مانه‌ی وا ماڵ و حه‌وش وحه‌سارمان بوو گۆشت نه‌بوو بیبرژێنین؛ له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ژیانی ناو ئاپارتمانی له‌نده‌ندا گۆشت هه‌بوو به‌ڵام شوێنی برژاندنیمان نه‌بوو؛ وا ئێستا هه‌ردوکیان هه‌ن، ئه‌مجار کاکه 'کۆلێستڕۆڵ' لێم بۆته مڵۆزم لێناگه‌ڕێت که‌بابێک بخۆم!
38
ڕه‌خنه یا دوژمنایه‌تی بیر وباوه‌ڕ
له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێستدا بابه‌تێکم خوێنده‌وه براده‌رێک سه‌باره‌ت به وتاری که‌سێک نووسیبووی. به‌خوێندنه‌وه‌ی تووشی ئازارێکی له‌بن نه‌هاتوو هاتم که ئێستاش هه‌ر پێیه‌وه ده‌تلێمه‌وه.
براده‌رێک که دوکتۆره و له ووڵاتێکی ئوروپی ته‌بابه‌ت ده‌کات، ڕه‌خنه‌یه‌کی گرتبوو له‌وانه‌ی وا به ناشاره‌زایی یا به‌ئامانجی تایبه‌ت هێرش ده‌که‌نه سه‌ر که‌سایه‌تییه جێگه‌ی ڕێزه‌کانی گه‌لی کورد، به‌ڵام بابه‌ته‌که‌ی به گشتی نووسیبوو و نه‌یویستبوو وه‌ک زۆر خه‌ڵکانیتر ناوی که‌سی تایبه‌ت ببات و کاره‌که‌ی بکاته کێشه‌یه‌کی بچووکی دووکه‌سی، له عه‌ین کاتدا قسه‌ی خۆیشی کردبوو وخوێنه‌ر به باشی ده‌یزانی ده‌ڵی چی و ڕووی قسه‌ی له کێیه.
که‌سێکی تر، که بابه‌ته‌که‌ی خوێندبووه‌وه و به‌داخه‌وه لێی تێنه‌گه‌یشتبوو، له ووتارێکدا هێرشی توند و بێ پارێزی کردبووه سه‌ری که بۆچی له قسه‌کانتدا ناوی که‌ست نه‌هێناوه؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی کێشه‌ی تاکه‌که‌س بۆی گرنگ بێت و مافی ئه‌وه به‌که‌س نه‌دات به‌گشتی بچنه شه‌ڕه‌جه‌نگی دیارده‌یه‌کی چه‌په‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی.
له نووسراوه‌ی که‌سی دووهه‌مدا ئه‌وی گرنگ بوو ئه‌وه بوو که هێرشی کردبووه سه‌ر بیروباوه‌ڕی سیاسی که‌سی یه‌که‌م ئه‌ویش له‌په‌یوه‌ندی حزبێکی سیاسی‌دا که 20 ساڵه له‌گه‌ڵی نه‌ماوه! سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه بوو که نووسه‌ر ته‌نیا ویستبووی سووکایه‌تی به که‌سه‌که بکات، هه‌ربۆیه‌ش دوای ناسناوی 'دوکتۆر' نیشانه‌یه‌کی سه‌رسوورمانی بۆ دانابوو و خستبوویه ناو که‌وانیشه‌وه(!) وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سه‌که دوکتۆر نه‌بێت و به درۆ خۆی وا له‌قه‌ڵه‌م دابێت. کابرا گوتی خه‌سه‌ن و خوسه‌ین هه‌رسێک کچی موعاویه‌ن!
ئێمه له‌کوێی ئه‌و جیهانه وه‌ستاوین و به‌و لاقه دارینه‌وه ده‌مانه‌وێت کامه ڕێگا ببڕین و به کوێ بگه‌ین؟ دوژمنانمان چه‌نده به‌خته‌وه‌رن!
39
جۆک
جۆک گوتن هونه‌رێکی گه‌وره‌یه. جۆکی سیاسی چه‌شنێک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له زۆردار و ملهۆڕ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ڕاسته‌وخۆ به‌گژیاندا بچی. ڕه‌نگه هه‌ربۆیه‌ش بێت که خه‌ڵکی ناوه‌نده نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی ئێران بۆنموونه ته‌ورێز و مه‌هاباد قسه‌خۆشن و به ته‌نز و ته‌وسه‌وه بابه‌ته‌کان ڕاده‌گه‌یێنن. جۆک گوتن به‌گشتی کارێکی هاسان نییه و ته‌بعێکی له‌تیف و په‌روه‌رده‌کراو و زاراوی ده‌می ڕاهێنراوی ده‌وێت.
ئێرانی جۆکی خۆش دروست ده‌که‌ن. له سه‌رده‌می دوای شۆڕشی 1357 دا زۆری قسه‌ڵۆکه‌کان سه‌باره‌ت به 'ئایه‌توڵلا مونته‌زیری' جێگری 'خۆمه‌ینی' بوو، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌ی لێکه‌وت و بوو به ڕه‌خنه‌گری ڕژێم، ئیتر جۆکی مونته‌زیریش نه‌ما! ئێستا جۆکی زۆر بۆ 'ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد' ڕێک ده‌خرێت، هه‌م بۆ قسه‌کردنی و هه‌م بۆ ڕواڵه‌تی.
ماڵپه‌ڕی 'جۆکخونه' ماڵپه‌ڕێکی به‌تام و خۆشه و پڕه له جۆک. من زۆری سه‌یر ده‌که‌م وجاری وابووه بابه‌تیشم بۆ ناردوون بڵاویان کردۆته‌وه، دیاره به بێ ناوی خۆم!
ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌جۆکه‌کانی 'جۆکخونه' یه:
مه‌لایه‌ک کوڕه‌که‌ی برده لای دوکتۆر و گوتی چی بکه‌م هیچ ناخوات؟ گوتی مێزه‌رێکی مه‌لایانه‌ی بنێ سه‌ر، دنیات بۆ ده‌خوات!
کابرا ڕیشی پڕۆفسۆری دانابوو، به هاوڕێکانی گوت هه‌رپرسیارێکتان هه‌یه ئه‌مڕۆ بیکه‌ن سبه‌ینێ ڕیشم ده‌تاشم!
به کابرایان گوت سه‌فه‌ری حه‌جه‌که‌ت چۆن بوو؟ گوتی به‌ردێکی زۆریان له سه‌رم دا، به‌ڵام هه‌ر ماچم کرد!
سێ که‌س چوون بۆ ئیزگه‌ی قه‌تار، دره‌نگ گه‌یشتنێ. دوانیان سوار بوون و قه‌تار ڕۆیی. سێهه‌میان پێده‌که‌نی، گوتیان بۆ پێده‌که‌نی؟ گوتی ئه‌و دوانه هاتبوون من به‌ڕێ بکه‌ن!
به‌کابرایان گوت هیچت خواردووه له هه‌نگوین شیرنتر بووبێت؟ گوتی ترشیاتی خۆڕایی!
له منداڵێکی ئیسفه‌هانییان پرسی کاتێ ده‌رگای یه‌خچاڵه‌که‌تان ده‌که‌یته‌وه چی ده‌خۆی؟ گوتی لێدان!
کوڕێکی گوندی کاره‌با گرتبووی، دایکی ده‌یگوت کوڕم توندی بگره به‌ری مه‌ده، هه‌ر ئه‌وه‌بوو باوکتی کوشت!
ارأیت میمونا کیف خلقت و البستنا بالکاپشن و جعلناه الرئیس الجمهورکم لعل لکم تعبرون
سوره عنتر
کابرایان بردبوه دادگا، داوه‌ره‌که پێی گوت ته‌ریق نابیه‌وه ئه‌وه چواره‌م جاره دێیه ئێره؟ گوتی ده‌بێ تۆ ته‌ریق بییه‌وه هه‌موو ڕؤژێک لێره‌ی!
کابرا دڵی له خودا ئێشا بوو ناوی نه‌ده‌هێنا، به‌یانی که له‌ماڵ چووه‌ده‌ر گوتی به‌هیوای هه‌ندێک که‌س!
له‌کابرایان پرسی خوشکت مێردی به کێ کرد؟ گوتی بێگانه نییه، زاوامانه!
کابرا چوو بۆ دووکانی ساندویچ فرۆشی گوتی ساندویچێکی مریشکم بده‌یه به‌ڵام خه‌یاری تێ مه‌خه. گوتی خه‌یارمان هه‌ر نییه ده‌ته‌وێ ته‌ماته‌ی تێ نه‌خه‌ین؟
کابرا ده‌رگای ماڵه‌که‌یانی ڕه‌نگ کرده‌وه، هه‌موو منداڵه‌کانی وون بوون!
ئیتر جۆکی تورکی و قه‌زوێنی بۆ ڕاگواستن نابن، ئه‌گه‌ر ویستتان شتی به‌تامتر له‌وانه بخوێننه‌وه، خۆتان سه‌یری بکه‌ن!
ئه‌وه‌ش ئه‌دره‌سه‌که‌یه‌تی:
40
فۆلکلۆری ئه‌رمه‌نی
من زۆرم هاوار کردووه براله ته‌نیا کورد خاوه‌نی مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێی فۆلکلۆری نییه و هه‌موو گه‌لێکی ئه‌م جیهانه وه‌ک ئێمه هونه‌ری کۆن ونه‌ریتیییان هه‌یه.
جیاوازی ئه‌وان له گه‌ڵ ئێمه ئه‌وه‌یه خه‌ڵکانیتر له عه‌ینی پاراستنی فۆلکلۆریاندا کاری نوێخوازانه و ئه‌مڕۆییش ده‌که‌ن، کۆنسێرڤاتواری مۆسیقایان هه‌یه، سه‌مفۆنیا ده‌نووسن و ده‌خوڵقێنن، ئۆپێرا و باله‌یان له سه‌ر ئه‌ساسی چیرۆکه نه‌ریتییه‌کانیان دروست کردووه و.... سه‌دان کاری له‌وچه‌شنه. ئه‌ی بۆچی ده‌بێ ئێمه له‌و قوڕه خه‌سته‌ی فۆلکلۆر چه‌قیبێتین و نه‌توانین لێی بێینه‌ده‌ر؟
سه‌یرێکی ئه‌م مۆسیقا خۆش و هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌تامه‌ی ئه‌رمه‌نییان بکه‌ن که زۆر له مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێی کورد نزیکه، به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چێت که گه‌لی ئه‌رمه‌نی هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه و مۆسیقایه‌کی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆییشی هه‌یه که له ناوچه‌که‌دا بێ هاوتایه و ده‌بێ به پێوانه‌ی مۆسیقای ئه‌وروپی هه‌ڵسه‌نگێنرێت. نه ئه‌م و نه ئه‌و زیانیان له‌ویتر نه‌داوه و هه‌ردوکیان شان به‌شانی یه‌کتر ده‌ژین و ده‌ڕۆن:
https://mail.google.com/mail/?shva=1#inbox/12b43319603363b9
سپاسی ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته‌م ده‌که‌م که لینکه‌که‌ی بۆ ناردووم
41
کۆنسێرتی 'گوگوش' له کوردستان
من ئه‌و هێرشه به‌ربڵاوه‌ی زمان و که‌لتووری فارسی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان گه‌لێک به مه‌ترسیدار ده‌بینم و لام وایه پێویست بێت به‌رگی لێ بکرێت، به‌ڵام زۆرم پێ ناخۆش بوو کاتێ مه‌لاکانی ئێران سنووری 'حاجی ئۆمه‌ران' یان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌ست و نه‌یانهێشت که‌س بپه‌ڕیته‌وه، له ئه‌نجامدا نیوه‌ی بلیتی کۆنسێرته‌که به سه‌ر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانیه‌وه مایه‌وه.
ئه‌و چه‌شنه کۆنسێرتانه، لایکه‌م ژماره‌یه‌ک توریست دێنێته نێو ووڵات و له باری ئابوورییه‌وه سوودێک به خه‌ڵک ده‌گه‌یێنێت. دوژمنیش ئه‌وه باش ده‌زانێت و هه‌ر بۆیه‌ش سنوور ده‌به‌ستێت. ده‌نا ئه‌گه‌ر له خه‌می خه‌ڵکدایه و نایه‌وێت بچن گوگوش ببینن و 'ئه‌خلاقی ئیسلامی' بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، بۆچی سنووری دوبه‌ی نابه‌ستێت که ساڵی ده‌یان کۆنسێرتی هاوچه‌شنی لێ به‌ڕێوه ده‌برێت؟ ئه‌گه‌ر له خه‌می 'ئه‌خلاقی ئیسلامی' دایه، بۆچی پێش به‌و هه‌موو ئێرانییه ناگرێت که ڕۆژانه ده‌چنه تایله‌ند و سه‌نگاپوور! ئیتر ئوروپا و کانادا و ئه‌مریکا هیچ، که هه‌رخۆیان ڕۆژانه له‌وێن و به پاره‌ی ئه‌و گه‌له هه‌ژاره لایه‌کیان کڕیون!
یاخوا مامۆستا هه‌ر خۆت به‌خۆت بی!
42
ئاڵۆزیی ناو شاری 'سنه'
07/10/2010 کۆماری ئیسلامی به ئاشکرا گه‌ڕ به کوردستان ده‌فرۆشێت. مه‌لاکان به شوێن پیلانێکی گه‌وره‌وه‌ن. سه‌ره‌تا له سه‌قز، پاشان له مه‌هاباد و ئه‌مڕۆ له سنه‌ی خوێناوی، ڕوون نییه سبه‌ینێش له کوێ؟ به‌ڵام یه‌ک شت ڕوونه، ئیتیلاعاتی ئێران به‌شوێن پیلانێکی گه‌وره‌ویه، پیلانێک که له باڵای خۆی گه‌وره‌تره و کاره‌ساتێکی ناوچه‌یی به‌شوێنه‌وه‌یه!
ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی "کاک شاهۆ حوسه‌ینی"م گه‌لێک پێ ڕاست بوو، که دووسێ ڕۆژ پێش ئێستا له سه‌ر تیشک تی ڤی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد و دیعایه‌ی درۆی ڕێژیم له‌مه‌ر شه‌ڕ و پێکدادان و کووژرانی 30 که‌سی "دژی شۆڕش" له باشووری کوردستان کردی و گوتی ئێران خه‌ریکی ڕێ خۆشکه‌رییه بۆ هێرش کردنه سه‌ر باشووری کوردستان دوابه‌دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له خاکی عیراق و له هه‌وڵی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه؛ له‌و بواره‌شدا هه‌م ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هابادی وه‌ڕێ خست، هه‌م به درۆ و هه‌ڵبه‌سته هه‌واڵی پێکدادان له‌گه‌ڵ "دژی شۆڕش" له ناو سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاند – کێشه‌یه‌ک که به‌رپرسی کاروباری پێشمه‌رگه له کوردستان به درۆی خسته‌وه.
شه‌ڕی دوێنێ ی ناو شاری سنه‌ش ڕاستبوونی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌رده‌خات. مه‌لاکان له کوردستان به ناوی هێرشی خه‌یاڵیی دژی شۆڕشه‌وه کێشه‌ی ده‌ستکرد ده‌خوڵقێنن. بوون ومانی ده‌زگا ئیتیلاعاتییه‌کانی ئێران به شه‌ڕوگه‌ڕه‌وه به‌ستراوه. کوردستانیان بێ خاوه‌ن و بێ داشدار دۆزیوه‌ته‌وه، که‌ڵه‌گایی ده‌که‌ن و لێ ناگه‌ڕێن کێشه‌ی کورد به ڕێگایه‌کی سیاسی‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت.
ڕاست ڕۆژێک دوای ڕووداوه‌که، هه‌واڵی ئه‌گه‌ری کۆدیتای سه‌ربازیی شیعه‌کانی عیراق به دنه‌دانی ئێران بڵاوبووه‌وه. ئه‌م ڕووداوانه‌ی کوردستان ناتوانن له جموجۆڵ و پیلانه‌کانی ئێران له عیراق و له ئاماده‌کاری بۆ کۆدیتای داره‌ده‌سته‌کانیان له‌عیراق جیاواز بن.
مه‌لاکان ته‌پڵی شه‌ڕ ده‌کوتن! ئه‌و شانۆگه‌رییانه‌ی سه‌قز و مه‌هاباد و سنه‌ش ده‌سپێکی ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌ن.
واهه‌یه گای بنه، واته تورکیا، هانده‌ر و پلان داڕێژی هێرشه‌که بێت – کارێک که خۆی به‌ته‌مایه له قه‌ندیل بیکات.
ده‌بێ ووشیار بین!
43
هه‌نبانه بۆرینه، هه‌ژار، جه‌مال نه‌به‌ز و گیوی موکریانی
ڕیزدار مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز له ووتارێکدا گوتوویه‌تی گوایه فه‌رهه‌نگی 'هه‌نبانه بۆرینه' به‌رهه‌می مامۆستا گیوی موکریانی بووه و مامۆستا گیو به سه‌رینی خۆی داویه‌تی به کۆڕی زانیاری کورد له به‌غدا بۆ چاپ، ئه‌وانیش ته‌سلیمی مامۆستا هه‌ژاریان کردووه بۆ پێداچوونه‌وه، ئینجا مامۆستا هه‌ژار دوای مه‌رگی گیو به ناوی خۆیه‌وه چاپی کردوه(1).
تۆمه‌تێکی ئه‌وتۆ پێویستی به به‌ڵگه و سه‌لماندن هه‌یه و که‌س نابێ وا به هاسانی هه‌لبکوتێته سه‌ر ناو و ئیعتیباری تاکه‌که‌س، ئه‌ویش کاتێ که له ژیاندا نه‌مابێت و توانای داکۆکی کردن له خۆی نه‌بێت. پرسیاری سه‌ره‌کی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی مامۆستا جه‌ماڵ له هه‌موو ماوه‌ی ساڵانی چاپی فه‌رهه‌نگه‌که و سه‌رده‌مێکدا که هه‌ژار زیندووبوو، ئه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاند و له قاوی نه‌دا؟
گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد له ساڵی 1977 واته سه‌رده‌می کۆچی دوایی مامۆستا گیو دا، له ژێر سه‌ردێڕی "کۆچی سێ شۆڕه سوار"، هه‌واڵی کۆچی دوایی مه‌مدووح سه‌لیم، نه‌جمه‌ددین عه‌ونی و گیوی موکریانی ڕاگه‌یاندووه وڕێکه‌وتی 'کۆستی سێهه‌م' واته مه‌رگی نه‌مر گیوی موکریانی به 25/7/1977 تۆمار کردووه، ئینجا سه‌باره‌ت به‌و نووسیویه‌تی:
"..... یه‌کی له پاشماوه‌کانی گیو فه‌رهه‌نگی پاکنووس نه‌کراوی "کوردستان" ه، که ته‌مه‌نێکی زۆری به ئاماده‌کردنیه‌وه بردۆته سه‌ر و له‌وانه‌یه فراوانترین فه‌رهه‌نگێ بێ له هه‌موو زاراوه کوردییه‌کاندا...."(2)
له‌و ڕاگه‌یاندنه کورته‌دا، کارگێڕانی کۆڕ جگه له فه‌رهه‌نگی 'کوردستان' ئاماژه‌یان به 'گۆڤاری هه‌تاو'ی گیو داوه و هیچ به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی ئه‌ویان ناو نه‌بردووه، فه‌رهه‌نگی 'کوردستان' یش ده‌زانین چه‌ندساڵێک پێش ئێستا له لایه‌ن دوکتۆر کوردستان موکریانییه‌وه چاپ کرا. من، که ڕێزی زۆرم بۆ مامۆستا جه‌ماڵ هه‌یه و لام وا نییه که‌سایه‌تییه‌کی وا بێت ناو وناتۆره بۆ خه‌ڵک هه‌ڵبه‌ستێت، وا بۆ مه‌سه‌له‌که ده‌چم که ده‌ستنووسه‌که به دڵنیایی درابێته کۆڕ و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش به پێی هه‌واڵی مامۆستا جه‌مال دابێتیانه مامۆستا هه‌ژار. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ستپاکی و ئه‌مانه‌تداریی و شانازی به‌خۆکردن و غورووری مامۆستا هه‌ژار ده‌ناسین و ناتوانین ناپاکی و ناڕاستیی ئه‌وتۆی لێ چاوه‌ڕوان بکه‌ین.
جا، من لام وایه ده‌بێ دوای ئه‌و سێ ساڵه‌ی وا له نامه‌که‌دا هاتووه، ده‌ستنووسه‌که ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ گه‌ڕابێته‌وه لای مامۆستا گیو، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تێکی ئه‌وتۆ له لای کۆڕ بمایه‌ت، ڕووداوی کۆچی دوایی نووسه‌ر و ئه‌و ڕێز لێگرتنه‌یان – که له سه‌ره‌وه باسم کرد، باشترین ده‌رفه‌ت ده‌بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی مه‌سه‌له‌که و هه‌رگیز ده‌ره‌تانی وایان له ده‌ست نه‌ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌کورتیش بێت سووکه ئاماژه‌یه‌ک به‌و ئه‌مانه‌ته‌ی لای خۆیان بکه‌ن و هیوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دواڕۆژی بخوازن.
من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ک مامۆستا هه‌ژار- که هه‌موو ماوه‌ی ته‌مه‌نی به خزمه‌تکردنی نیشتمان تێپه‌ڕکرد و ئاواره‌یی و تاڵ وسوێری زۆری له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی چه‌شت، دوای مردن تاوانی وا بێ به‌ڵگه‌ی بدرێته پاڵ، داخوا دوای مردن چی به سه‌ر که‌سایه‌تی خه‌ڵکانی تر دێت و ئیتر کێ ده‌وێرێ بمرێت!
تؤمه‌ته‌که، کاتێ زیاتر نابه‌جێ ده‌نوێنێت که بزانین ئه‌و فه‌رهه‌نگه له ڕاستیدا عه‌ره‌بی به کوردی بووه و 'هه‌نبانه بۆرینه' کوردی به‌کوردی- فارسییه. هه‌روه‌ها کاتێ له شێواز و ئوسلووبی گشتیی کاری مامۆستا هه‌ژار وورد ده‌بینه‌وه که له به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌یدا ده‌رده‌که‌ون، مه‌سه‌له‌که لامان سه‌مه‌ره‌تر ده‌نوێنێت:
1. لاپه‌ڕه چل و حه‌وت تا حه‌فتا وسێی سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌فنامه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی هه‌ژار ته‌رخانی ڕێزگرتن و ناوبرده‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌کراوه که خۆی گوته‌نی "... بۆ شه‌ڕه‌فنامه کوردییه‌که به‌هره‌یان پێگه‌یه‌ندووه" وتێیدا ناو و وێنه و ده‌ستخه‌تی چه‌ند مامۆستای وه‌ک سه‌جادی و ڕۆژبه‌یانی بڵاو کراوه‌ته‌وه(3)
2. سه‌ره‌تای کتێبی "مێژووی ئه‌رده‌ڵان"ه‌که‌شی ئه‌م دێڕانه‌ی تێدا نه‌خش کراوه: "... بۆ ئه‌م کاره‌ش، له‌م سه‌رچاوانه‌م هه‌ڵێنجا"، پاشان ناوی شه‌ش سه‌رچاوه هاتوون، که بریتین له کتێبی سمایلی مه‌لا محه‌ممه‌د، خوسره‌وبه‌گی ئه‌رده‌ڵانی، مه‌ستووره خانم، ئایه‌توڵڵا مه‌ردۆخ، و په‌راوێز و زنجیره ووتاره‌کانی مامۆستا ڕۆژبه‌یانی (4).
3. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای هه‌نبانه بۆرینه‌شدا 12 سه‌رچاوه‌ی کار ڕاگه‌یێنراوه (5).
جیا له نووسینه‌کانی خۆی، واهه‌یه به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ش که به‌رپه‌رچی تۆمه‌ته‌که‌ی مامۆستا جه‌مال ده‌داته‌وه، ئه‌و یادداشته بێت که ڕێزدار 'محه‌ممه‌د ماجد ڕۆحانی' له په‌راوێزی لاپه‌ڕه بیست و نۆی سه‌ره‌تای هه‌نبانه بۆرینه‌دا نووسیویه‌تی. کاک ماجید هاوکار و یاریده‌ده‌ری مامۆستا هه‌ژار بوو له ڕه‌وتی پێکهێنانی فه‌رهه‌نگه‌که دا و له ڕاستیدا به‌شی فارسی کتێبه‌که ئه‌و ئاماده‌ی کرد، به‌م پێیه‌ش ڕۆژانه له په‌یوه‌ندی کاره‌که و چۆنیه‌تی پێشوه‌چوون و به‌ڕێوه‌چوونیدا بوو. کاک ماجید ده‌نووسێت:
"خودا هه‌ڵناگرێ خوێنه‌ری هێژا نه‌زانێ که به‌ڕاستی کارێک مامۆستا [هه‌ژار] له بابه‌ت ئه‌و کتێبه [هه‌نبانه بۆرینه] وه کردوویه، مه‌گه‌ر ببێته فیلم و به چاو بیبینێ ده‌نا قه‌ت له نووسین نایه‌ت...... جارێک ته‌له‌فونم لێکرد، جوان قسه‌ی پێ نه‌ده‌کرا و باش له فه‌رمایشته‌کانی نه‌ده‌گه‌یشتم. پرسیم قوربان نه‌خۆشییه‌که‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه؟ فه‌رمووی نا، به‌ڵام دوو ڕۆژه نه‌نووستووم تا ئه‌و به‌شه له کاره‌که (کاری فه‌رهه‌نگ) ته‌واو نه‌که‌م و بۆتی نه‌نێرم خه‌وم لێ ناکه‌وێ.... شه‌وێک له‌به‌ر کاری زۆر و شه‌که‌تی و بێ خه‌وی حاڵی تێک چوبوو، له بیمارستان چه‌ند دوکتۆر که دیتیان کوتیان ده‌بێ قه‌ت خۆی ماندوو نه‌کا و شه‌و وڕۆژ له شه‌ش سه‌عات زیاتر نه‌نووسێ و هه‌شت سه‌عات بنوێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاته‌وه ماڵ، زۆر شه‌وان تا به‌یانی به‌خه‌به‌ر ده‌بوو و کاری ده‌کرد. هه‌رچه‌ندیش لێی ده‌پاڕاینه‌وه گوێی نه‌ده‌دا. له ئاکامدا سوێندم بۆی خوارد ئه‌گه‌ر شه‌وان لای که‌م چوار سه‌عات نه‌نوێ، کاره‌که [کاری فه‌رهه‌نگه‌که] به جێ بێڵم (6).
من نامه‌وێت ئه‌و ئه‌گه‌ره بده‌مه دواوه که مامۆستا هه‌ژار که‌ڵکی له کاره‌کانی نه‌مر گیوی موکریانی وه‌رگرتبێت، به‌گشتی کاری قامووس نووسین شتێک نییه که‌سێک به بێ یارمه‌تی وه‌رگرتن له کاری خه‌ڵکانیتر بتوانێت به‌ڕێوه‌ی ببات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا فه‌رهه‌نگێکیان نووسیوه سوودیان له کاری پێشڕه‌وانی پێش خۆیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌ته‌ی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز نه له‌گه‌ڵ شێوازی کاری هه‌ژار دێته‌وه، نه‌له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌که‌ی و نه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی کاک ماجیدی ڕۆحانی - هاوکار و ئاماده‌کاری دووهه‌می فه‌رهه‌نگه‌که. دوای هه‌موو ئه‌و شێروڕێوییه‌ش، نه‌مر گیوی موکریانی بێکه‌س نییه و داشدارێکی وه‌ک خاتوو کوردستانی هه‌یه، که فه‌رهه‌نگی کوردستانی بۆ چاپ کردوه، به سه‌ردان چۆته مه‌هاباد و له‌وێ له زۆر شوینی دیکه‌ش ووتووێژ‌ی ڕۆژنامه‌وانی کردوه و هه‌رگیز له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کدا شتی ئه‌وتۆی نه‌گوتووه.
شاعیری فارس 'خاقانی شیروانی' ده‌ڵێ:
"ما بارگه دادیم، این رفت ستم برما
بر قصر ستمکاران تاخۆد چه‌رسد خذلان!"
(ئێمه ده‌رگانه‌ی دادین، ئاوا سته‌ممان لێ چوو،
داخوا کاخی سته‌مکار چۆن تووشی نشوستی بێت!)
_______________________________________
1. بۆ نووسراوه‌که‌ی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، بڕوانه:
http://www.jemalnebez.com/sitebuildercontent/sitebuilderfiles/j_nebez_2010.pdf
2. "گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد"، به‌رگی پێنجه‌م، ساڵی 1977 لاپه‌ڕه 435 تا 436
3. "شه‌ڕه‌فنامه‌ی شه‌ڕه‌خانی بدلیسی"، هه‌ژار کردوویه به کوردی، کۆڕی زانیاری کورد، به‌غدا 1972 (یا 3)، لاپه‌ڕه چل وحه‌وت.
4. "مێێژووی ئه‌رده‌ڵان"، لێکدانه‌وه و وه‌رگێڕانی مامۆستا هه‌ژار، چاپی تازه نگاه، تاران(؟) 202، لاپه‌ڕه 11.
5. هه‌ژار، "هه‌نبانه بۆرینه - فرهنگ کردی – فارسی"، چاپی یه‌که‌م، انتشارات سروش، تهران 1990، (نوسخه‌ی یه‌ک به‌رگی)، لاپه‌ڕه سی وچوار.
6. هه‌مان، لل. بیست و نۆ و سی.
44
ده‌للاکی بێکار!
خه‌ریکی ساغ کردنه‌وه‌ی شیعره‌کانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیم وبژاری ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه وپه‌ڵه‌یه ده‌که‌م وا تێی که‌وتوون دوێشه‌و مل ئێشه‌م گرتبوو هێنده به‌لای چه‌پدا سه‌یری کتێبه‌که‌م کردبوو و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر که‌مپیوته‌ر نووسیبووم!
سه‌رنجی خاڵێکی گرنگم داوه: سه‌دا 90 ی هێرشکارییه‌کانی شێخ بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی کورد و خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستانه، به‌ڵام کاتێ ده‌گاته باسی 'نعت' و پێداهه‌ڵگوتنی خه‌ڵکان، نزیکه‌ی سه‌دا 70یان بۆغه‌یره‌کوردن!
واهه‌یه ئه‌و خه‌سله‌تی یه‌کتر پووچاندنه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می ژیانی عه‌شیره‌یی شتێکی ئاسایی بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چی؟ ئه‌وه‌ی وا هه‌ندێ له 'ماڵپه‌ڕ' ه کوردییه‌کان به کوردی ده‌که‌ن، ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی دراوسێمان پێمانی ناکه‌ن! کوردین و کۆڵنه‌ده‌ر!
من ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بکه‌م تووشی خه‌مۆکی ده‌بم.
له سه‌ر لقی دار دانیشتووین و به مشار له‌گیانی به‌ربووین!
"یکی بر سر دار و بن می برید
خداوند بستان نظر کرد و دید...." (سعدی)
45
سه‌مفۆنیای کوردی
براده‌رێکی خۆشه‌ویستم دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌شی 32 ی ئه‌م وورده فه‌رمایشتانه و ئاواته‌خواز بوونی من بۆ ئه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی ببێته خاوه‌نی ئۆپێرا و سه‌مفۆنیا و به‌رهه‌می ئه‌مڕۆیی، ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی بۆ نووسیوم، سپاسی زۆری ده‌که‌م:
"سەمفۆنی کوردیمان هەیە. یەکێک لەو کەسانەی کە کۆمەڵێک سەمفۆنی نووسیبوو، زیندەیاد 'قادر دیلان' بوو. ساڵی ١٩٨٨ پارتیتورەکانی(Partitur) هێنا بۆ ئاڵمان و لە سیمینارێکدا لە سەر قابلیەتەکانی موسیقای کوردی بۆ کردنی بە سەمفۆنی و کاری کلاسیک دووا. دواتر له ساڵانی ١٩٩٦ بەولاوە زۆری حەول دا ئۆرکێسترێک پێک بێنێ، بۆ ئەوەش پەیتا پەیتا دەهات بۆ ئاڵمان، لە ئاڵمان و بلژیک کوردەکانی باکورر بەڵێنیان پێدابوو یارمەتی بدەن، بەڵام نە تەنیا یارمەتیان نەدا بەڵکوو یەکێک لە بەرهەمەکانیان بەلاش لە دەستی دەرهێنا و بە هەزارانیان لێ فرۆشت، ئەو کەسانەش کە دەوریان گرتبوو و خۆیان بە هونەرمەند دەزانی پاش مەرگی هەرچی نووسراوە و پارتیتوری هەبوو، بردیان بۆ خۆیان. قادر دیلان دوامانگەکانی ژیانی خۆی لە نەخۆشی و تەنیاییدا بردە سەر و لە پراگ دڵی لە لێدان وەستا. دیلان بەرپرسی بەشی موسیقای منداڵان لە ڕادیۆی پراگ بوو، بەڵام لە ناو کورددا........!؟"
46
شه‌هریار، خامنه‌یی و "حه‌یده‌ربابا"!
هاوڕێیه‌کی به‌ڕێزم بابه‌تێکی له ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر به حکوومه‌تی ئێران هه‌ڵگرتبوو و بۆی ناردبووم. بابه‌ته‌که بریتییه له شیعرێکی محه‌ممه‌د حوسه‌ین شه‌هریار شاعیری ناوداری فارسی وێژی ئازه‌ربایجانی.
'حه‌یده‌ربابایه سلام' واهه‌یه به‌ناوبانگترین شیعری شه‌هریار بێت که به تورکی گوتراوه و چه‌ندجارێکیش کراوه‌ته کوردی؛ کاک حه‌سه‌نی ئه‌ییووبزاده و منیش وه‌رگێڕاوێکیمان چه‌ندساڵ پێش ئێستا بڵاو کرده‌وه.
وێده‌چێت 'ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی' که خۆی به ڕه‌گه‌ز تورکه و زمانی تورکیش ده‌زانێت، حه‌یده‌ربابای خوێندبێته‌وه و هه‌واڵی ئه‌وه‌ش گه‌یشتبێته گوێی شه‌هریار؛ ئینجا 23 ساڵێک پێش ئێستا ئه‌م شیعره‌ی به شانازی هه‌واڵه‌که‌وه گوتبێت و ناردبێتی بۆی، ئه‌ویش که له‌م یه‌ک دووساڵه‌ی دوایی له‌ژێر گوشاری ڕوله‌زیادبوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێراندایه بۆ زیادکردنی 'مه‌حبووبییه‌ت' ی خۆی له ڕێگه‌ی هه‌واڵنێریی ڕه‌سمیی 'فارس' ه‌وه بڵاوی کردبێته‌وه.
گه‌رچی شه‌هریار هه‌رگیز هه‌ڵوێستێکی سیاسی قورس و قایمی نه‌بوو و پێشتر به زوڵفی فه‌ڕه‌حی په‌هله‌وی و ڕیشی ئایه‌توڵڵا به‌هه‌شتیشیدا هه‌ڵگوتبوو، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت، شیعره‌که‌ی له په‌یوه‌ندێکی خسووسیدا بۆ خامنه‌یی ناردووه و خۆی بڵاوی نه‌کردۆته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش بڵاوکرانه‌وه‌ی له کارێکی جوامێرانه نا‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هریار نه‌ماوه و نه‌ده‌بوایه بازرگانی به شیعره‌که‌ی بکرێت.
هه‌رچۆنێک بێت، شیعره‌که بۆئه‌وه ده‌بێت جارێک بخوێنرێته‌وه و بزانرێت ده‌سه‌ڵات چ فاکته‌رێکی گرنگه له هونه‌ردا و چۆن ده‌توانی هونه‌رمه‌ند چه‌واشه بکات و ڕاستییه‌کانی ژیانی له‌به‌رچاو لابه‌رێت.
ئه‌وه شیعره‌که‌یه به سپاسی زۆری ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته‌مه‌وه:.
"خبرگزاري فارس شعر منتشر نشده‌اي از شهريار درباره رهبر انقلاب به همراه دست خط اين شاعر را منتشر مي‌كند.
اين شعر به همراه متن تقديمي شهريار به شرح زير است:
بر آستان والاي آيت الله خامنه‌اي رياست جمهوري اسلا‌مي محبوب و امام
جمعه بزرگوار تهران تقديم و توفيق روزافروز ايشان و امام امت و رزمندگان اسلام را
شب و روز به دعا مسئلت مي‌نمايم.
رشگم آيد كه تو 'حيدر بابا'!
بوسي آن دست كه خود دست خداست
راستان دست چپ از وي بوسند
كه خدا بوسد از او دست براست
در امامت به نماز جمعه
صد هزارش بخدا دست دعاست
من بيان هنرم، يك دل و بس
او عيان هنر از سر تا پاست
او شب و روز براي اسلام
پاي پويا و زبان گوياست
او چه بازوي قوي و محكم
با امامي كه ره و رهبر ماست
شهريارا سري افراز به عرش
كو نگاهيش به (حيدربابا) ست
تبريز- دوازدهم ذي‌الحجه/ 1407 هجري قمري مطابق هفدهم امرداد /1366
شمسي
سيدمحمدحسين شهريار (در هشتاد و دو سالگي)")
47
به‌رازه‌وانی!
خه‌ڵکی وولاتانی ئیسلامی گۆشت به‌راز ناخۆن. ئه‌وه نه‌ریتێکه له ئایینی جووله‌که‌وه گه‌یشتۆته موسوڵمانان و له نێو هه‌ردوولایاندا ڕه‌چاو ده‌کرێت.
بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌راز ته‌نیا خواردنی گۆشته‌که‌ی حه‌رام بکرایه و ئاژه‌ڵدار بیانتوانیایه به‌خێوی بکه‌ن و به دیانه‌کانی بفرۆشن، کاریان تووشی چ ڕه‌ونه‌قێک ده‌هات!
مانگا و مه‌ڕ و بزن ساڵانه گوێلکێک یا به‌رخ و گیسکێک 'ده‌بینن' به‌ڵام به‌راز ده و دوازده بێچووی ده‌بێت. یه‌ک به ده قازانجمان ده‌کرد!
خه‌یاڵ کردن گوناح نییه!
48
جه‌ژنی "ئومانیته"و کورد
ڕۆژنامه‌ی 'ئومانیته' – ئۆرگانی حزبی کومۆنیستی فه‌ڕه‌نسه له مانگی سپته‌مبری هه‌موو ساڵێکدا له پاڕکێک له شاری پاریس جه‌ژنێکی 3 ڕۆژه به‌ڕیوه‌ده‌بات که بۆنه‌یه‌که بۆ کۆبوونه‌وه و چاو به‌یه‌کتر که‌وتن و قسه و باس و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. له جه‌ژنه‌که‌دا حزب و ڕێکخراوه چه‌په‌کان هه‌رکام ڕه‌شماڵی خۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن، کتێب و ڕۆژنامه و شتومه‌کی دیکه‌ی وه‌ک جل وبه‌رگ و شتی ده‌سکار وخوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ی تێدا ده‌فرۆشن. له‌و مانگه‌شدا یا له‌به‌ر باران هه‌موولایه‌ک ده‌بێته قوڕوچڵپاو، یا ئه‌گه‌ر هات و نه‌باری، له‌به‌ر هاتوچۆی زۆری خه‌ڵک چاو به تۆزوخۆڵ کوێر ده‌بێت!
به‌شێک له شوێنه‌که، ناوی 'گوندی جیهانی' لێنراوه و ته‌رخان کراوه بۆ ئه‌حزابی چه‌پ له وولاتانی دیکه. له‌وبه‌شه‌دا پێشتر حزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران هه‌موو ساڵێک به‌شدار ده‌بوو و له به‌ر ده‌می چادره‌که هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی قووله‌ی ده‌کرد، منیش ساڵیکیان له‌وێ چه‌ند سمم به عه‌رزیدا دا!
به‌ڵام پار، که به‌شداری جه‌ژنه‌که بووم، له حزبی دیموکڕات نیشانه‌یه‌ک نه‌مابوو و ته‌نیا چادری هاوبه‌شی یه‌ک دوو ڕێکخراوه‌ی کورد وتورکی تورکیام بینی، سێ تاقمی جیاوازی ئێرانییه‌کانیش له‌وێ دایان کوتابوو. گوایه حزبی دیموکڕات دووسێ ساڵێکه به‌شداریی جه‌ژنه‌که ناکات. چاک ده‌کات یا خراپ نازانم، به‌ڵام پێم خۆش بوو جارێکی دیکه‌ش له‌و قوڕ وچڵپاوه‌دا به گۆرانییه‌کی زێ زێ سێ پییه‌ک بڕۆیشتایه‌م!
کورد ده‌رکه‌وێت باشتره تا خۆی بشارێته‌وه.
49
سالوادۆر!
له‌م دواییانه‌دا که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی تازه به ناوی "فارسی وان" سه‌ری هه‌ڵداوه و له ناوخۆی ئێران‌دا عاله‌مه‌که‌ی هه‌موو به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه. به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که، ته‌نیا فیلمه و ڕۆژانه دووسێ جارێکیش دووپاتی ده‌که‌نه‌وه. باڵ به ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی وا دیتوویانه، ده‌ڵێن به‌رنامه‌کانی هه‌و نین به‌ڵام خه‌ڵکه‌که وه‌ک په‌روانه به‌ده‌وریه‌وه ده‌گه‌ڕێن!
ئه‌و حاڵه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش په‌یدا بووه و به‌شێکی به‌رچاوی خه‌ڵک له‌جیاتی ته‌له‌فیزیۆنی حزبه کوردییه‌کان، سه‌یری "فارسی وان" ده‌که‌ن.
ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌و واقیعه تاڵه‌یه که سانسۆری مه‌لاکان له‌مێژه ته‌له‌فیزیۆنی ناوئێرانی بێ که‌ڵک وقێزه‌وه‌ن کردووه و ته‌له‌فیزیۆنه کوردییه‌کانیش یا به سیاسه‌تی ڕه‌ق وته‌قه‌وه خه‌ریکن یا گۆڕانی سه‌دان جار بیستراو له‌گه‌ڵ وێنه‌ی چه‌ند دار وده‌وه‌ن داده‌نێن و خۆیان ده‌چنه‌وه ماڵێ!
50
وشه‌ی ناکوردی
من به حیسابی کاروباری ڕۆژانه‌ی ته‌رجه‌مه، به باشی تێده‌گه‌م وده‌زانم له زمانی کوردی‌دا - وه‌ک زۆر زمانی ناوچه‌که، ووشه بۆ ئه‌و هه‌موو دیارده نوێ زانستی و ته‌کنیکی و هونه‌رییه نییه که وولاتانی ڕۆژئاوا هه‌یانه و ڕۆژانه‌ش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌نگژه‌یه ده‌بمه‌وه.
به‌ڵام هیچ له‌وه تێناگه‌م بۆچی هه‌ندێک که‌س چاو له ووشه‌ی ئاماده و پڕبه‌پێستی کوردی ده‌پۆشن و که‌ڵک له به‌رانبه‌ره فارسییه‌کانیان وه‌رده‌گرن.
خوا له‌وکه‌سه هه‌ڵنه‌گریت که "بنه‌ماڵه" ی کوردی وه‌لاده‌نێت و "خانواده" ی فارسی له‌شوێن داده‌نێ؛ یا "مێرمنداڵ" ی کوردی قرت ده‌کات و "نه‌وجه‌وان" ی فارسی ده‌نێته جێی؛ یا که‌ڵک له "ده‌ست به‌سه‌ر" ی کوردی وه‌رناگرێت و ووشه‌ی نابه‌جێی "ده‌ستگیر" ی فارسی ده‌کاته جێگری، له کاتێکدا 'ده‌ستگیری' وه‌ک ده‌سگرۆیی، لایه‌نی ئه‌رێ یی هه‌یه و واتای ئیجابی لێ وه‌رده‌گیرێت. بۆ نموونه، پیری ده‌ستگیر به شێخان و ڕێبه‌رانی ته‌ریقه‌ت ده‌گوترێت که به شێوه‌ی مه‌جازی ده‌ستی موریده‌کانیان ده‌گرن و به‌ره‌و ته‌ریقه‌تی خواناسییان ده‌به‌ن.
51
کۆچی دوایی 'مه‌رزیه'
13/10/2010 ئه‌مڕۆ "ئه‌شره‌ف السادات مرتضائی" (مه‌رزیه) - گۆرانی بێژی ناسراوی ئێرانی کۆچی دوایی کرد. گه‌رچی من له‌و نه‌سله‌م که له‌گه‌ڵ گۆرانی دلکه‌ش و مه‌رزیه گه‌وره بوون، به‌ڵام وه‌ک تاکه‌که‌س هه‌رگیز ده‌نگیم زۆر پێ خۆش نه‌بوه، ته‌نانه‌ت کاتێ که له زیندانی تارانیش بووم و زۆرێک له زیندانییه‌کان گۆرانی ئه‌ویان ده‌گوته‌وه، هه‌ر نه‌بوومه هۆگری ده‌نگی. به‌تایبه‌ت که ده‌یانگوت ئه‌و گۆرانییه‌ی وا به دووقۆڵێ له‌گه‌ڵ 'عه‌بدولحوسه‌ین به‌نان' دا گوتبوویان (بوی جوی مولیان آید همی)، له ساڵانی 1335 و 36 دا به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی کۆدیتای 28 ی موردادی 1332 و گه‌ڕانه‌وه‌ی شا بۆ سه‌رته‌ختی شایه‌تی گوتراوه.
به‌ڵام یه‌ک دیارده‌ی گرنگ له ژیانی مه‌رزیه دا هه‌بوو، که من خۆشم ده‌ویست: له ناو زۆرێک له‌و هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژه ئێرانییانه‌دا که دوابه‌دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ڕوویان له هه‌نده‌ران کرد، که‌م بوون ئه‌وانه‌ی وا نه‌که‌وتنه شوێن ناو و پاره و ئیعتیاد، یاخود له ئه‌مریکا دانه‌نیشتن و مۆسیقای بازاڕیی 'لوس ئانجلیسی' گوتن.
به‌ڵام مه‌رزیه یه‌ک له‌و ده‌گمه‌ن هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن ئایدیۆلۆجییانه بوو که هه‌تا مردن له‌گه‌ڵ 'موجاهیدینی خه‌لق' دا مایه‌وه و دژایه‌تی ڕیژیمی مه‌لاکانی ئێرانی کرد. دیاره ئێمه‌ی کورد سیاسه‌تی موجاهیدینی خه‌لقمان نا‌وێت و ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ئه‌وان له‌بیر نا‌که‌ین که به یارمه‌تی تانگ و تۆپی سه‌ددام ده‌رحه‌ق به کوردی باشووریان کرد، به‌ڵام مه‌رزیه نه له 'ئه‌رته‌شی جاویدان' ی مه‌سعوودی ڕه‌جه‌وی دا بوو و نه دژایه‌تی که‌سێک و گه‌لێک جگه له رێژیمی ئێرانی کرد. ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی مه‌رزیه، بۆ ئێمه‌ی کورد که ده‌یان و سه‌دان هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه و بووه، شتێکی سه‌مه‌ره نییه به‌ڵام مه‌رزیه له‌ناو هونه‌رمه‌نده ئێرانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وولاتدا یه‌که‌م گۆرانی بێژ بوو که ڕێچکه‌ی خه‌باتی هه‌ڵبژارد و من بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕێز له خۆی و هونه‌ره‌که‌ی ده‌گرم.
دووهه‌واڵ سه‌باره‌ت به مه‌رزیه:
1. مه‌رزیه یه‌که‌م ژن بوو له جیهانی ئیسلامدا که 'بانگ' ی دا.
بانگدان، پێشتر هه‌ر کاری پیاوانی موسوڵمان بوو.
2. له کۆنسێرتێکدا که مه‌رزیه 7-8 ساڵ پێش ئێستا له "ئالبێڕت هاڵ" ی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ی برد و موجاهیدین بۆیان ڕێک خستبوو، شاپه‌رسته ئێرانییه‌کان که دژایه‌تی موجاهیدینی خه‌لق ده‌که‌ن، کوڕی مه‌رزیه‌یان دژ به دایکی هان دا به ناوی ئه‌وه‌ی لایه‌نی موجاهیدینی گرتووه. ئه‌ویش له ناو هۆڵه‌که ئاژاوه‌ی نایه‌وه و سووکایه‌تی به دایکی کرد. ئه‌وه ده‌ردێکی گران بوو بۆ مه‌رزیه‌ی هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام ئه‌و ده‌میش و دواتریش بێده‌نگی ڕه‌چاو کرد و هیچی نه‌گوت.
یادی به‌خێر بێت!
52
ته‌سادوف یا ...؟
13/10/10 ئه‌مڕۆ هه‌واڵێ مه‌رگی کاک نه‌سروڵڵا نه‌سر پارێزه‌ری ناسراوی کورد و داکۆکیکاری مافه‌کانی مرۆڤی گه‌لێک له زیندانیانی سیاسی کورد له شاری سنه، بڵاو بووه‌وه.
ڕووداوه‌که، به‌ڕواڵه‌ت به‌هۆی پێکدادانی ترومبیله‌وه ڕووی داوه، به‌ڵام زۆر سه‌رچاوه‌ی کوردی که که‌سایه‌تی ئه‌ویان ده‌ناسی و ئاگاداری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بوون که پێشتر کاربه‌ده‌ستانی سوپا و ئیتیلاعات لێیان کردبوو، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که کاره‌که پیلانێک بووه و ده‌زگای ئاسایشی سوپا ڕێکی خستووه.
وه‌بیرم دێت کاتێ که له ساڵی 1347 دا ته‌رمی "ته‌ختی" پاڵه‌وانی ناودار و خه‌باتگێڕی ڕیزه‌کانی "جبهه ملی" ئێران به مردوویی له ژووری ئوتێلێکی نزیک به مه‌رکه‌زی ساواک له شه‌قامی تاله‌قانی ئێستای تاران دۆزرایه‌وه، ساواک ڕایگه‌یاند که 'ته‌ختی' خۆی کوشتووه، که‌س باوه‌ڕی به هه‌واڵه‌که نه‌کرد و خه‌ڵک بۆ ناشتنی ته‌رمه‌که‌ی و چله‌ی مه‌رگی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران. ئه‌وده‌م ڕۆژنامه‌ی "توفیق" نووسی:
"تختی را خودکشی کردند!"
تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر ئێستا 'ته‌وفیق' ێک هه‌بوایه، نه‌ینووسیایه: 'نصرالله نصر را تصادف کردند!"
یادی پارێزه‌ری چه‌وساوه‌کانی کورد زیندوو بمێنێت.
53
حه‌مه‌جه‌زای نه‌مر
09/10/2010 ئه‌مڕۆ پرسه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر 'حه‌مه‌جه‌زا' یه له له‌نده‌ن.
نازانم کێ پرسه‌که‌ی داناوه، به‌لام هه‌ندێک لام سه‌یر بوو بۆچی له ناوه‌ندی ئیسلامی ئه‌بڕار؟ چ په‌یوه‌ندێک له نێوان که‌سایه‌تی ئه‌و و ئه‌وچه‌شنه ناوه‌ندانه‌دا هه‌یه؟ کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران له کوێ و ئه‌براری شیعه‌ی عه‌ره‌ب له کوێ؟ دواتر، که چوومه شوێنه‌که، براده‌رێکی خۆشه‌ویستم گوتی شوێنمان ده‌ست نه‌که‌وتووه بۆیه هاتووینه‌ته ئێره. وه‌ڵامه‌که‌یم قه‌بووڵ کرد.
پرسه‌که، له ماوه‌ی ئه‌و سه‌عا‌ته‌دا که من له‌وێ بووم، ئاسایی بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی دووکاندارێک مردبێت، قورئان خوێندنی مه‌لایه‌کی عه‌ره‌ب، قاوه‌هێنانی عه‌ره‌بێکی تر به ته‌قه‌ته‌ق و لووره‌لوور، خه‌ڵکێکی بێده‌نگ، ژنان له پشته‌وه‌ی پیاوان! و چیتر بڵێم؟ براده‌ره‌که‌م به‌ڵام گوتی دواتر ووتار دان ده‌بێت و ده‌نگ و ڕه‌نگی هونه‌رمه‌ندیش پیشان ده‌درێت. ئه‌و قسه‌یه هه‌ندێک پشووی حه‌ساندمه‌وه و به‌وه‌ش گه‌لێک شادمان بووم که براده‌ره‌که‌م گوتی به‌رنامه‌یه‌کی ڕێزگرتن – نه‌ک ته‌عزیه، بۆ چله‌ی مه‌رگی داده‌نرێت.
ئێمه قه‌رزداری حه‌مه‌جه‌زاین. حه‌مه‌جه‌زا و تایه‌ر ته‌وفیق و شوانپه‌روه‌ر و ماملێ و ڕه‌زازی و هه‌ندێکی تر له هونه‌رمه‌نده‌کانمان ده‌وری به‌رچاویان بووه وهه‌یه له زیندووڕاگرتنی سکڵی ژێر ژیله‌مۆی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا. کارتێکه‌ریی 'شیرین به‌هاره' ی تایه‌رته‌وفیق له به‌رزڕاگرتنی وره‌ی شؤڕشگێڕیی نه‌وه‌ی دوای شۆڕشی ئه‌یلوول، واهه‌یه به ته‌نیایی به‌رانبه‌ر دابنرێت له‌گه‌ڵ ده‌وری ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ و ماڵپه‌ڕه حزبییه‌کانی ئێستامان به‌سه‌ریه‌که‌وه! ئه‌وانه که‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یی هونه‌ری کوردین.
حه‌مه‌جه‌زای خه‌باتکار:
http://www.youtube.com/watch?v=ClL-qqlm6ig&feature=related
حه‌مه‌جه‌زای هونه‌رمه‌ند:
http://www.youtube.com/watch?v=pDK4e1N_SQs&NR=1
حه‌مه‌جه‌زا ئامێته‌یه‌ک بوو له‌ودوو خه‌سله‌ته. یادی به‌خێر بێت!
5
4کوجا به‌ر کوجا!
8/10/2010 ئه‌مڕۆ نه‌ناسراوێک به ئیمه‌یل لینکێکی بۆ ناردم که بریتی بوو له‌فیلمی ئیعدامی سێ که‌س له به‌لووچستانی ئێران. ماوه‌یه‌کی که‌م له فیلمه‌که‌م بینی و سه‌یری ئازایه‌تی و به‌جه‌رگیی ئیعدامییه‌کان و شه‌لاتیی و نامرۆڤایه‌تی پاسدار و به‌سیجییه‌کانی ئێرانم له کاتی جنێودان و سووکایه‌تی کردن به‌و هه‌ژارانه کرد. ئازایه‌تی ئیعدامییه‌کان به ڕاده‌یه‌که به شه‌ق یه‌ک له پاسداره‌کان له سه‌ر سه‌کۆی ئیعدام ده‌خه‌نه خواره‌وه.
نه‌متوانی هه‌موو فیلمه‌که و شانۆی کووژرانی قوربانییه‌کان سه‌یر بکه‌م. ته‌نیا گوێم له ده‌نگی پاسدارێکی بێ ویژدان ده‌بوو که هاواری "اڵڵه اکبر" و "مرگ بر وهابی" یه‌که‌ی گوێی ئازار ده‌دام. له ئێرانی مه‌لاکاندا، بانگی "الله اکبر"به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ ئیعدام و خوێنڕشتن و بێعه‌داڵه‌تی و پێشێلکردنی ماف.
ئه‌وه لینکی شانۆی ئیعدامه‌که‌یه. من له‌خۆم ڕانه‌دی سه‌یری هه‌موو فیلمه‌که بکه‌م. تکایه ئێوه‌ش مه‌یکه‌ن؛ من ته‌نیا وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ قسه‌کانم هێناومه‌ته‌وه:
هه‌ر ئه‌مڕۆ به هه‌ڵکه‌وت له ڕۆژنامه‌یه‌کی چاپی له‌نده‌ندا هه‌واڵێکم سه‌باره‌ت به "ئوسقوفی کانتربێری"خوێنده‌وه، که بۆ په‌یڕه‌وانی مه‌سیحییه‌تی ئه‌نجلیکه‌ن که‌سایه‌تییه‌که وه‌ک پاپی کاثۆلیکه‌کان. که‌سێک به‌و پله وپایه‌وه چۆته کۆبوونه‌وه‌ی زه‌رده‌شتییه‌کانی دانیشتووی له‌نده‌ن که ژماره‌یان یه‌کجار که‌مه و له "یارمه‌تی و باربووی مه‌عنه‌وی ئه‌وان بۆ کۆمه‌ڵگای بریتانیا" دواوه.
ئه‌وه هه‌ڵس وکه‌وتی ڕۆژئاوایی "کافر!" ه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی غه‌یره‌دینی خۆیان و ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی مه‌لای "موسوڵدان" له‌گه‌ڵ موسوڵمانی وه‌هابی و ئه‌هلی حه‌ق و ده‌روێشی خانه‌قانشینی ووڵاته‌که‌ی خۆی، ئیتر به‌هایی و جووله‌که و مه‌سیحی هه‌ژار به ڕیشی مباره‌کی ئه‌و حوججه‌تولئیسلامانه ده‌به‌خشین - که براده‌رێکمان پێیان ده‌ڵێ "حوججه‌تولئه‌حشام"!
وێنه و بابه‌ته‌که له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگیراوه:
Harrow Times, 07/10/2010, page 8
5
5
کتێبی تازه
'قانیعی فه‌رد' و 'په‌ژمان' پێکه‌وه بۆ کورد ده‌خوێنن!
هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی تازه‌ی عیرفان قانیعی فه‌ردم له ماڵپه‌ڕێکی فارسی‌دا خوێنده‌وه. کتێبه‌که ووتووێژه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگی په‌ککه‌وتووی ساواکی پێشوو- عیسا په‌ژمان، سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد و 'خزمه‌ت' ه‌کانی ئه‌و مامۆستایه به کورد له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا. قانیعی فه‌رد له‌و بابه‌ته چه‌نددێڕییه‌دا که سه‌باره‌ت به کتێبه‌که‌ی نووسیوه، په‌ژمانی به کوڕی عه‌بدوڵلا و له‌دایکبووی شاری سنه ناساندووه. دیاره ئه‌وه‌ی که ده‌ڵی په‌ژمان خه‌ڵکی سنه‌یه، به‌و ئامانجه بووه که خوێنه‌ران بزانن کابرا کورد گوته‌نی جل خوارێکی کورده و عه‌جه‌م نییه، به‌ڵام نه‌مزانی ناوی عه‌بدوڵلای باوکی بۆچی هێنابوو، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ موسوڵمانه و جوو نییه!
قانیعی فه‌رد ئه‌م کتێبه تازه‌یه‌ی به‌هه‌ڵکه‌وت نه‌نووسیوه و به‌هه‌ڵکه‌وتیش عیسا په‌ژمان ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. په‌ژمان خاوه‌نی ڕۆحێکی خۆ به‌زل زان و فارس گوته‌نی 'دایی جان ناپلیۆنی' یه که ده‌یه‌وێت سه‌ری له‌ناو سه‌راندا بێت، به زل بزانرێت و به پارێزگاری یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران له ده‌ست کوردی جیاوازیخواز ناو ده‌ربکات. ئه‌و خه‌سله‌تانه به باشی له قانیعی فه‌ردیشدا به‌دی ده‌کرێن. که‌سانێک که کتێبه‌کانی په‌ژمانیان خوێندبێته‌وه و سه‌رنجیان دابێته سایکۆلۆجی نووسه‌ره‌که‌ی، به باشی ده‌زانن ئه‌و ڕۆح و هه‌سته چۆن ساڵ به‌ساڵ په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌وره بۆته‌وه، تا له ئه‌نجامدا نووسه‌ر له ساواکییه‌کی ساکاری پله بیسته و سییه‌وه خۆی کردۆ‌ته ڕاوێژکاری گه‌وره‌ی محه‌ممه‌دڕه‌زاشای په‌هله‌وی و له کتێبه‌کانی دواییدا وای نواندووه که سیاسه‌تی شا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ژێر ڕووناکایی بیری تیژی ئه‌ودا داڕژاوه و کۆدیتای دژی قاسم و عارف له عیراق و په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر و هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلوول، هه‌مووی له‌ژێر سه‌رینی ئه‌ودابوون؛ حه‌مه‌ڕه‌زاشاش، به ڕاوێژ و 'سفارش' ی ئه‌و نه‌بووبێت بڕیاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به تایبه‌ت له‌مه‌ڕ عیراقی نه‌داوه.
واقیع ئه‌وه‌یه په‌ژمان دوای هه‌موو جل خوارییه‌کی سه‌رده‌می لاویه‌تی، ئێستا به سه‌ری پیرییه‌وه تووشی ماخولیا بووه و خۆی له شوێنی ڕزگارکه‌ری ئێران و دابینکه‌ری یه‌کپارچه‌یی ووڵاته‌که له هه‌ڕه‌شه‌ی 'کوردی عه‌شیره‌ت و دواکه‌وتوو' ده‌بینێت. وه‌ک له بیره‌وه‌رییه‌کانیشیدا ده‌رده‌که‌وێت، دۆستی ده‌فته‌ری سیاسی و دوژمنی بارزانی "سه‌ره‌ڕۆ، عه‌شیره‌ت و حزب نه‌ناس" بووه - تاوانێک که ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک کیسنجر نه‌یداوه‌ته پاڵ بارزانی و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕق وکینێکی له‌بن نه‌هاتوو، به 'قاره‌مان' ێکی ناوبردووه، که سات و سه‌وداکردن له‌گه‌ڵی ئه‌سته‌م بووه. (1)
ئێستا، دوای 35 ساڵ، قانیعی فه‌رد به هه‌مان گه‌ز و ڕبه‌ی ئه‌وی ده‌پێوێت و ئه‌گه‌ر وا بڕواته پێشێ، کاتێ ده‌گاته ته‌مه‌نی ئێستای په‌ژمان، هیچ پله وپایه‌یه‌کی ناوخۆی کوردستان و ئێرانی به‌ش ناکات و ناچار ده‌بێ ببێته سه‌ره‌ک کۆماری هه‌موو جیهان و له ئاسمانی حه‌وته‌مینه‌وه کاروباری سیاسی ووڵاتانی جیهان ڕاسته وپێسته بکات! ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییه له گه‌لێک قسه و بۆچوونیدا ده‌رده‌که‌وێت، بۆنموونه، کاتێ که ده‌ڵێ له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له ئه‌مریکا (که واهه‌یه نه‌گاته یه‌ک دوو ساڵ)، هه‌شت هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاڕه‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای خوێندۆته‌وه و له کتێب و نووسراوه‌کانیدا که‌ڵکی لێ وه‌رگرتوون – کارێک که ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێ له هه‌موو ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیدا بیکات، ده‌بێ میداڵیای جیهانیی توێژینه‌وه‌ی له‌مل بکرێت!
هێڵی فیکریی قانیعی فه‌رد- به بۆچوونی من تێکه‌ڵاوێکه له چه‌ند دیارده‌ی سه‌مه‌ره، که گرێ خواردنیان له ناخی یه‌ک تاکه‌که‌سدا، که‌سایه‌تییه‌کی 'ووشتر - گا- پڵینگ' ده‌خوڵقێنێت و ئێمه ئه‌و ڕاستییه له خۆهه‌ڵکێشی و خۆده‌ردخه‌ری و دیعایه‌ی بێ مه‌نتیقی ئه‌ودا به ڕوونی ده‌بینین.
دیارده‌کان به بۆچوونی من ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م، بیری سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی ' ستالینی'، که خۆی له دژایه‌تیکردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی بچووک (2) دا ده‌نوێنێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و، ناسیۆنالیزمی 'گه‌لانی بچووک' شوێنێکی له‌باره بۆ نفووزی سیاسی ئه‌مپڕیالیسته‌کان. ئه‌و بیرۆکه‌یه له په‌یوه‌ندی گه‌لی کورد دا، به ووتارێکی لاهووتی کرماشانی به‌ناوی 'کورد وکوردستان' ده‌ستی پێ کرد، که له سۆڤیه‌تی دوای مردنی لێنین، واته له ساڵی 1923 دا چاپ کرا و له سه‌رده‌می ستالین له ڕێگه‌ی 'ئه‌حزابی به‌راده‌ر' ه‌وه وه‌رگه‌ڕایه سه‌ر زمانی گه‌لانی جیاوازی جیهان و بوو به په‌یڕه‌وێک بۆ حزبه کومۆنیستییه‌کانی ده‌وروبه‌ری یه‌کیه‌تی سؤڤیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه، زوربه‌ی ئه‌و حزبانه‌ش له هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسی کورد دا ناوه‌رۆکی ئه‌و ووتاره‌یان ڕه‌چاو ده‌کرد.(3) 'ئه‌حزابی به‌راده‌ر' له ناوچه‌که‌ش هه‌مان بیرۆکه‌یان وه‌رگرت و تا سه‌ر به‌و ڕێچکه‌یه‌دا ڕۆیشتن و به‌و چاویلکه‌یه سه‌یری پرسی کوردیان کرد.
دووهه‌م، دژایه‌تی کردنی عه‌شیره‌ته کورده‌کان و سه‌رۆکه‌کانیان، به ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌نستیتوتێکی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا و ڕێگری پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ڵکن و به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌بێ له‌قاو بدرێن و له‌ناو ببرێن. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌ک، درێژه‌ی هه‌مان بیری ستالینییه و دژایه‌تی کردنی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی باشوور و حزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و به‌شان و باڵێ 'ده‌فته‌ری سیاسی' کۆن و یه‌کیه‌تی نیشتمانی تازه‌تردا هه‌ڵگوتن له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه ده‌کرێت.(4) هه‌ندێک ده‌ست به‌قه‌ڵه‌می ئێرانیش خۆ له‌وه ده‌پارێزن به‌ڕاشکاوی بڵێن کورد به‌گشتی گه‌لێکی دواکه‌وتووه، جا هه‌ر ئه‌و زاراوه‌یه به‌کار دێنن، له کاتێکدا نیازیان له عه‌شیره‌ت، گه‌لی کورد و له سه‌رۆک عه‌شیره‌تیش ڕێبه‌رانی سیاسی کورده به‌گشتی!
سێهه‌م، که‌سایه‌تی خۆ به‌زل زان و پاڵه‌وان په‌ممه‌یی و 'دایی جان ناپلیۆنی' نووسه‌ر، که ده‌یه‌وێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک هه‌یه خۆی ده‌ربخات و ئێرانییه‌کان به پسپۆڕ و شاره‌زای مه‌سه‌له‌ی کورد و خوێندکاری زانستگه‌ی هاروارد و 'دوکتۆرا' ی عیلمی سیاسه‌تی بناسن و وه‌ک که‌سێک چاوی لێ بکه‌ن که له ئۆفیسی موحسین ڕه‌زائی یه‌وه تا ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ده‌فته‌ری سه‌ره‌ک کۆماری عیراق و شوێنی ژیانی هێنڕی کیسینجر، ده‌ستی به هه‌موو هه‌ردێک راده‌گات و ماڵی ڕێبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان پێشخانه‌ی خۆیه‌تی- به‌کورتی، دێوی ناو ئه‌فسانه‌کانه، که دوژمنانی کورد هه‌رکاتێک و له هه‌رکوێ موویه‌کی هه‌ڵپڕووزێنن، ده‌سته‌ونه‌زه‌ر سه‌رده‌ردێنێ و کاری که‌س نه‌کرده‌ی وه‌ک چه‌واشه کردنی خه‌ڵک و به‌راوه‌ژووکردنی مێژووی کوردیان بۆ جێ به‌جێ ده‌کات. یه‌ک له‌و کاره سه‌مه‌رانه‌ش، به گوێره‌ی خۆی، ئه‌وه‌یه به‌ڵگه‌ی نهێنی که‌س نه‌دیتووی سیا و وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای سه‌باره‌ت به‌کورد دۆزیوه‌ته‌وه' خوێندوونیه‌ته‌وه، هه‌ڵیسه‌نگاندوون و به ناوی ژیننامه‌ی مام جه‌لاله‌وه بڵاوی کردوونه‌ته‌وه (5) - مام جه‌لالێک که ماوه‌ی سی ساڵی ته‌مه‌نی خۆی له پشت به‌رد و ناوئه‌شکه‌وتی چیاکانی کوردستان تێپه‌ڕ کردووه و له دیتنی گوندێکی کوردستانیش بێ به‌ش بووه چ بگات به به‌شداریی له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی.
چواره‌م، زمان لووسی و خۆڕێکخه‌ری و ده‌ریۆزه‌گه‌ری و سه‌ربه‌ماڵی چاک وخراپداکردن بۆ گرده‌کۆیی زانیاری و به‌ڵگه، ئه‌ویش نه‌ک به شێواز و ڕاده‌ی لێکۆڵه‌رێکی تێگه‌یشتووی به‌ئه‌زموون، به‌ڵکوو له‌گوێن جاسووسێکی خه‌به‌ردز و نهێنی کار، که ئه‌وانه‌ی وا چاویان پێی که‌وتووه هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ک حاڵه‌تی هاوده‌نگن: هه‌ڵس وکه‌وتی شێوه جاسووسانه و هه‌ڵگرتن و بردنی به‌ڵگه‌نامه و بابه‌تی شه‌خسی و خۆمانه‌ی خه‌ڵک. ئه‌م کاره‌ی به تایبه‌ت له باشووری کوردستان به باشی بۆ چۆته سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئێستا که‌سانێکی کۆنه ساواکی و گومانلێکراوی زۆر له‌وێ و به تایبه‌ت له سلێمانی ده‌ژین که له ئێران به باشی ناسراون و ڕێزێکیان لای خه‌ڵک نییه، به‌ڵام له کوردستان به ناوی 'مامۆستا' فڵان و 'دوکتۆر' فیسار' ه‌وه خه‌ریکی جاسووسی کردن له‌سه‌ر کوردن و هه‌موویان له هاتوچۆی کوردستانی قانیعی فه‌رد دا هاونشین و هاوده‌می بوون و هه‌ر ئێستاش به ئیمه‌یل و ته‌له‌فون له‌گه‌ڵی له‌په‌یوه‌نددان.
ئامێته‌بوونی ئه‌و چوار دیارده سه‌مه‌ره‌یه، بوونه‌وه‌رێکی خوڵقاندووه که له یه‌ک دوو ساڵی ڕابردوودا ئاژاوه‌یه‌کی فیکری له کۆمه‌ڵگای سیاسیی کوردستاندا ناوه‌ته‌وه و لای هه‌ندێک بێگانه‌ی وه‌ک ته‌له‌فیزیۆنی فارسی ده‌نگی ئه‌مریکا، کردوویه‌ته پسپۆڕی پرسی کورد، له ئیتیلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانیش وه‌ک عامیلێکی نفووزی ناو لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گیرێت و کارهاسانیی هاتوچۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی بۆده‌کرێت. هه‌ر له‌و بواره‌شدایه که ئیجازه‌ی چوونه ناو عیراق و هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا و ئوروپا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوخۆی ئێران و بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبه‌کانی پێ ده‌درێت - ده‌ره‌تانێک که ئه‌گه‌ر توێژێنه‌ر و نووسه‌ری ئاسایی ناو ئێران سه‌دا یه‌کی ئه‌وه‌یان پێ بدرێت کڵاویان ده‌خه‌نه حه‌وا و ده‌یگرنه‌وه!
یه‌کیه‌تی نیشتمانیش، که له‌ده‌سه‌لاتی کوردستاندا له‌گه‌ڵ پارتی دیموکڕاتی کوردستان هاوبه‌شه و نایه‌وێت ڕاسته‌وخۆ هێرش بکاته سه‌ریان، مار به‌ده‌ستی دوژمن ده‌گرێت، واته دوکتۆر که‌ماڵ فوئاد و نازم عومه‌ر (به‌رپرسی ده‌فته‌ری تارانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی)، ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌خوڵقێنن که به خه‌رج و پیتاکی ئه‌وان و له‌سه‌ر گیرفانی گه‌لی کورد به هه‌موو کوردستاندا ته‌راتێن بکات، له باشترین ئوتێل ڕابگیرێت و زیاد له 50 ووتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه سییاسییه کورده‌کان به‌ڕیوه ببات، ئینجا کارهاسانی هاتوچۆی ئوروپا و ئه‌مریکای بۆبکه‌ن و به که‌سانی وه‌ک کیسنجر ی بناسێنن و مه‌وعید و کاتی چاوپێکه‌وتنی بۆ وه‌ربگرن، تا له ئه‌نجامدا کتێبێک به‌ناوی 'بیره‌وه‌رییه‌کانی مام جالال تاڵه‌بانی' یه‌وه بڵاو بکاته‌وه - که هه‌موو شت هه‌یه جگه له بیره‌وه‌ریی مام جه‌لال! له کۆتاییشدا کتێبه‌که به خه‌رجی ئه‌وان له ناوخۆی ئێران چاپ و به‌چه‌ند زمان ته‌رجه‌مه بکریت، بۆچی؟ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی بارزانی ده‌کات و تۆمه‌ت بۆ خۆی و پارتی دیموکڕاتی کوردستان هه‌ڵده‌به‌ستێت. من که ئه‌و قسانه ده‌که‌م، نه دۆستی پارتی دیموکڕاتم و نه دوژمنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی، ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان و هاوشانی و هاوسه‌نگه‌ریشیان جێگه‌ی شانازیمه. به‌ڵام نامه‌وێت چه‌ند تاکه‌که‌س به ڕاست یا به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی کارێک بکه‌ن که ببنه داره‌ده‌ستی دوژمن و ئاگری دووبه‌ره‌کی و کاره‌ساته‌کانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د دووپات بکه‌نه‌وه. مردن بۆمن شانازی زیاتری تێدایه تا لایه‌نگریی تاقم و حزبێک دژ به تاقم و حزبێکی دیکه‌ی کوردی. ئه‌وه‌نده‌ش که له ناو یه‌کیه‌تیدا دۆست و ناسیاوم هه‌ن نیوهێنده‌ی ئه‌وم له ناو پارتیدا نییه، هه‌ربۆیه‌ش قسه‌ی حه‌ق و ڕه‌قم نابێ به لایه‌نگری یا دژایه‌تی حزبه‌کان وه‌ربگیرێت.
****
له کۆتاییدا ده‌ڵێم من، که کتێبه‌کانی په‌ژمانم خوێندۆته‌وه و شاره‌زای ناوه‌رۆکیانم، چاوه‌ڕوانم کتێبی قوتابیه‌که‌شی ببینم و بزانم چه‌ندی په‌ند له 'قه‌ل' ی مامۆستای وه‌رگرتووه و ده‌ندووکی له سه‌رانگوێلکی نۆکه‌رایه‌تی بێگاناندا چه‌نده قووڵتر له مامۆستاکه‌ی چۆته خواره‌وه.
چۆمی خه‌باتی کورد چه‌قه‌ڵی که‌می به‌خۆیه‌وه نه‌دیتووه، کورد سه‌لماندوویه‌تی که ده‌توانێت سه‌د قه‌ل به به‌ردێک هه‌ڵفڕێنێت!
"به‌ڵام کاکه! سه‌ری کووپه سڵامه‌ت
ئه‌گه‌ر هات و شکا چه‌ند ئیستیکانێک
گه‌له و ڕه‌نج و خه‌بات و ئیستیقامه‌ت
ئه‌گه‌رکوو ڕێگه وون کا ڕێ نه‌زانێک"
___________________________________
په‌راوێز:
1. بڕوانه: هێنڕی کیسنجر، "تڕاجیدیای کوردان - ساڵانی نوێکردنه‌وه" به‌رگی سێهه‌می بیره‌وه‌رییه‌کان، ل. 576 تا 596 (ئینگلیزی). من چه‌ندساڵ پێش ئێستا وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که‌یم بڵاو کرده‌وه.
2. دیاره ده‌بێ نیاز له‌و زاراوه‌یه، گه‌لانێک بێت که به ژماره که‌من.
3. بۆ وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که‌ی، بڕوانه: ئه‌بولقاسم لاهوتی کرماشانی، "کورد و کوردستان"، وه‌رگێڕانی دوکتۆر جه‌بار قادر، هۆله‌ندا، 1998. چاپی دووهه‌می وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که له کتێبی "لاهووتی کرماشانی شاعیری شۆڕشگێڕی کورد" دا بڵاو بۆته‌وه که نووسراوه‌یه‌کی منه و بنکه‌ی ژینی سلێمانی له ساڵی 2006 دا بڵاوی کردۆته‌وه.
شوێنێکی دیکه بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و بیره چه‌واشه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، سه‌ره‌تای هه‌ندێک له کتێبه ته‌رجه‌مه‌کراوه‌کانی کاک 'ئیبراهیم یۆنسی' ن که به داخه‌وه بوونه‌ته پیشانگایه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ کوتان و لێدانی ڕێبه‌رانی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و له پێش هه‌موویاندا بارزانی. بنه‌مای هه‌ڵوێست گرتنی 'دۆن کیشۆت' انه‌ی یۆنسیش، هه‌ر دژایه‌تییه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ت و سه‌ره‌ک هۆزه. حیکایه‌ت لێره‌شدا دووپات ده‌بێته‌وه. ئاشکرایه مامۆستا یۆنسی، وه‌ک که‌سایه‌تی خۆی، دیارده‌یه‌کی سه‌داسه‌د جیاوازه له په‌ژمان و قانیعی فه‌رد و سه‌ره‌ڕای ئه‌و چه‌واشه‌کارییه فیکرییانه، دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مانه. نۆکه‌ر و خۆفرۆشان ڕایان ناکه‌وێت پێڵاویش بۆ یۆنسی جووت بکه‌ن. هیوای ساغیه‌تی و چاک بوونه‌وه‌ی خێرا بۆ مامۆستا یۆنسی بۆ ده‌خوازم.
4. دیارده‌یه‌ک، که هه‌ندێک جار ساواکی و 'چۆخ به‌ختیار' ه بێده‌رده شاپه‌رسته‌کان له‌گه‌ڵ تاقمی دیاریکراوی بێ ئه‌زموونی ناو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی پێشکه‌وتنخواز ده‌خاته یه‌ک سه‌نگه‌ره‌وه و له دژایه‌تی کردنی بزاڤی نیشتمانی گه‌لی کورد دا هاوهه‌نگاویان ده‌کات.
5. سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه، به گوێره‌ی هه‌ڵوێست گرتنه‌کانی ئه‌و، له‌و هه‌موو ئه‌و هه‌شت هه‌زار به‌ڵگه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت یه‌کیان نییه دژ به بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و ڕێبه‌ره‌کان نه‌بن، که ئه‌و بتوانێ سووکه ئاماژه‌یه‌کیان پێ بکات!
5
6
جینایه‌تی "میللی- مه‌زهه‌بی" یه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له کوردستان
'جه‌لایی پوور' و 59 شۆڕه‌لاوه‌که‌ی مه‌هاباد
ساڵی 1362 که 'حه‌مید ڕه‌زا جه‌لایی پوور' فه‌رمانداری مه‌هاباد بوو، 59 لاوی بێ تاوانی 14 ساڵ به‌ره‌وژووری شاره‌که، گیران و بێ سه‌روشوێن کران.
باوک وکه‌س وکاری لاوه‌کان له سوپای پاسدارانی مه‌هاباده‌وه تاده‌فته‌ری خومه‌ینی، سه‌ریان به هه‌موو قوژبنێکی ئێران‌دا کرد وهه‌موو شوێنێکیان ڕاوکرد بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی عه‌زیزانیان هه‌ڵبگرن، که‌س وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه تا ئه‌وه‌ی له ده‌فته‌ری ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری – که ئه‌وده‌م 'نایبی وه‌لی فه‌قیه' بوو، ڕاستییه تاڵه‌که‌یان درکاند: هه‌موویان له ته‌ورێز ئیعدام کراون! شارێکی بچووکی وه‌ک مه‌هاباد بووه ئازیه‌تباری 59 لاوی تازه پێگه‌یشتوو.
دڵی به‌رد بوو به‌ئاو و ئاوی چاوان بوو به به‌رد؛ به‌لام حه‌مید ڕه‌زا جه‌لایی پوور- فه‌رمانداری ئه‌وده‌می شار، ته‌نیا بزه‌ی سمێڵی هات.
ئه‌مساڵ 'محه‌ممه‌دڕه‌زا' ی کوڕی ئه‌و 'جه‌لایی پوور' ه، که بۆته لایه‌نگری 'ئیسلاحات'! له فڕۆکه‌خانه‌ی تاران گیرا و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له زینداندا مایه‌وه. باوکه‌که چی نه‌کرد و چی نه‌گوت و چی نه‌نووسی تا کوڕه‌که‌ی له زیندان هێنایه ده‌رێ!
"اگر دستم رسد برچرخ گردون از او پرسم که این چونست و آن چون؟ "
سه‌یرێکی ئه‌م هه‌واڵه بکه‌ن که ساڵی 2007 له ماڵپه‌ڕی 'پێشمه‌رگه‌کان' دا بڵاو بۆته‌وه و بزانن حاڵی ڕۆڵه‌ی کورد به‌ده‌ست ئه‌و 'میللی – مه‌زهه‌بی' یانه‌ی لایه‌نگری 'ئیسلاحات' ه‌وه چۆنه و کێ 'ئیتیلاعاتی' یه و کێ 'ئیسلاحاتی'!
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=388
سه‌یری ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش بکه‌ن که ڕێکخراوه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بڵاوی کردۆته‌وه وتێیدا ده‌وری جه‌لایی پوور،میرحوسه‌ینی مووسه‌وی، ناتیقی نووری، مووسه‌وی ته‌بریزی و مه‌لا حه‌سه‌نی ورمێی له‌و جینایه‌ته مه‌زنه‌دا ده‌رخستووه و ناوی هه‌موو 59 شه‌هیده‌کانیشی ڕاگه‌یاندووه.
قاتڵێکی وه‌ک جه‌لایی پوور ئێستا مامۆستای زانکۆیه و له‌دواڕۆژدا دوور نییه ببێته کاندیدی وه‌زاڕه‌ت و سه‌ره‌ک کۆماریش! بۆئه‌وانه‌ی بوونه سه‌ره‌ک کۆمار، وانه‌بوون ؟
http://www.andaryari.com/print.php?news.40
یادی 59 شه‌هیده گۆڕ- وونبووه‌کانمان پیرۆز بێت.
5
7
گوندی شه‌هید
به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی 'ئاسۆسات' م بینی سه‌باره‌ت به گوندی "نیه‌ر" له ده‌وروبه‌ری شاری سنه. له‌به‌رنامه‌که‌دا باسی 57 شه‌هیدی گونده‌که به ده‌ست کۆماری مه‌لاکانی ئێرانه‌وه ده‌کرا. وێنه‌ی گونده‌که‌شیان که پیشان ده‌دا، وێ نه‌ده‌چوو له 57 ماڵی زیاتر لێبێت!
فیلمه‌که قسه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی تایبه‌ت له گونده‌که ده‌کرد به ناوی "مینبه‌ری" و ناوی شه‌هیده‌کانیان ده‌برا، نه‌مزانی چه‌ند، به‌ڵام خۆی له 6 و7 که‌س ده‌دا.
دایکانی شه‌هیده‌کان! ڕێزتان لێده‌گرین و سه‌رتان بۆ داده‌نه‌وێنین.
"نیه‌ر" په‌یکه‌ری خه‌بات و ڕاسان و ڕاپه‌ڕینه. "نیه‌ر" بۆ ئه‌وه ده‌بێت ببێته بنه‌مای ده‌یان شاکاری هونه‌ری. شاعیران له کوێن؟ وێنه‌گه‌ر و وێنه‌گر و سینه‌ماکار و شانۆگه‌ر له‌کوێن؟ گۆرانی بێژ و به‌یت وێژی کورد له‌کوێن؟
بۆ ناوی منداڵه‌کانمان نه‌نێین "نیه‌ر"؟
"دمدم" کۆن بووه، با له "نیه‌ر" بدوێین!
5
8به‌وه ده‌ڵێن شیعر!
مه‌لا عیسامه‌ددینی شه‌فیعی، کوڕی مه‌لاشه‌فیع و باوکی مه‌لا ئه‌بوبه‌کر و باپیره‌ی نه‌مر دوکتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعییه، له گوندی عه‌مباری باکووری ڕۆژئاوای بۆکانه‌وه هاتبوه بۆکان و ببوه پێش نوێژی مزگه‌وتی جامیعی شاره‌که. ماڵی له ژوور مزگه‌وتی جامیعی بۆکان و نزیک قه‌ڵای سه‌ردار بوو.*
مه‌لا شه‌فیع شاعیرێکی به توانا بووه. ئه‌م فه‌رده‌شیعره‌یم له کتێبی 'پاشه‌رۆک' ی مامۆستا هێمندا بینی. سه‌یری جوانییه‌که‌ی بکه‌ن:
لێوی له‌علی جنێوی دابوو به من
قینی بنیاده‌مه، منیش گه‌ستم!
هێمن، "هه‌واری خاڵی"، ب. 2، ل.98
______________________
* ماڵی نه‌مر هه‌ژاری موکریانی له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا که‌وتبووه نێوان ماڵی مه‌لاشه‌فیع و مزگه‌وتی جامیع، ته‌نیشت ماڵی ساڵه‌خانی نه‌سیری. ئه‌و خانووبه‌ره‌یه ئێستا نه‌ماوه و شوێنه‌که‌ی بۆته ماڵی حاجی سه‌عیدی موباره‌کی.
59
ئیمه‌یل و تێکست نووسین به فارسی!
کارتێکه‌ریی سیاسه‌تی 80 ساڵه‌ی ڕژیمه‌کانی ئێران له پێناو به‌ربه‌ست کردنی مافی خوێندن و نووسین به زمانی زگ‌ماک ئێستا گه‌یشتۆته ئاکامێکی ترسێنه‌ر. له تورکیاش هه‌روایه. خه‌ڵکه‌که - به تایبه‌ت لاوان و منداڵان، وا به زمانی داگیرکه‌ران ڕاهاتوون، که قسه‌کردن و به تایبه‌ت نووسین به زمانی کوردی‌یان بۆ بۆته شتێکی ئه‌سته‌م و ناشیرین و نه‌عاملاو.
جاران، ئه‌وه مه‌ئموورانی سانسۆر و ساواک و سه‌رکوت بوون که ئیجازه‌یان نه‌ده‌دا که‌س به کوردی بنووسێت، به‌ڵام ئێستا که شۆڕشی ته‌کنۆلۆجی و په‌یوه‌ندییه‌کان کارێکی کردووه هه‌مووان بتوانن له کۆمپیوته‌ری شه‌خسی یا ته‌له‌فونی مۆبایله‌وه ئیمه‌یل و تێکست بۆ که‌سانیتر بنێرن، ئه‌مجار خۆمان نامانه‌وێت به کوردی بنووسین! ته‌نانه‌ت دوو خوشک و برا یاخود که‌س وکار و دۆست و براده‌ری نزیک که به‌کوردی له‌گه‌ڵ یه‌کدا قسه ده‌که‌ن، کاتێ ئیمه‌یل یا تێکست بۆ یه‌کتر ده‌نێرن، به فارسی ده‌ینووسن. وه‌ک ئه‌وه‌ی پیتی لاتینی سه‌ر مۆبایل و کومپیوته‌ر به که‌ڵکی کوردی نووسین نه‌یه‌ت، یا ده‌زگاکان به کوردی نووسین تێک بچن!
حاجی قادر له‌کوێی بڵێی:
"حه‌یفه بۆ تۆ که نه‌سلی کوردانی
حورمه‌تی ئاو و خاک نازانی
کاغه‌زت بێ به تورکی ده‌ینووسی
یا زمانی زه‌بوونی ئێرانی"
گه‌رچی واهه‌یه بۆ ئه‌و سیفه‌ته‌ی وا دراوه‌ته پاڵ زمانی گه‌لێکی تر، له‌گه‌ڵ حاجیدا نه‌بم.
6
0بێ شرۆڤه!
ئه‌م بابه‌ته براده‌رێک به ئیمه‌یل بۆی ناردووم. ڕوانگه‌ی به‌رته‌نگ و حه‌یوانیی مه‌لا و موجته‌هید له ژیان و مردن و زیندووبوونه‌وه‌ی تێدا ده‌رده‌که‌وێت. من به بێ ده‌ست تێوه‌ردان لێره‌ی داده‌نێم.
براده‌ره‌که‌م نووسیبووی به‌هه‌شت کوه‌یته! با زووتر بمرین!
|
وورده فه‌رمایشتی ئه‌م هه‌فته‌یه:
61. بوومه‌له‌رزه‌ی "تالیش"
62. گرووپه زێده‌ڕۆکان
63. سانسۆری مه‌لا، کتێبی وه‌فا، شیعری ئیره‌ج میرزا
64. باینجانی ڕه‌ش
65. حیزبی داعبا
66. ئێران به هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕ ده‌فرۆشێت
67. بیره‌وه‌ری نووسینی کوردانه
61
بوومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی "تالیش
هه‌ینی، 22/10/2010، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ناوچه‌ی تالیش و چه‌ند شاری دیکه گێڵانی له‌رزانده‌وه. هێشتا هه‌واڵێکی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی زه‌ره‌ر و زیانی ڕووداوه‌که بڵاو نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه وێرانی و ته‌نانه‌ت بریندار و کووژراوی لێ بکه‌وێته‌وه.
به‌شێکی به‌رچاو له ناوچه‌ی تالیش شوێنی ژیانی کوردی ڕاگوێزراوی سه‌رده‌می قاجار و په‌هله‌وین و هێشتا هه‌ستی کوردانه‌یان ماوه. جێی خۆی ده‌بێت ئه‌وکه‌سانه‌ی وا له‌ده‌ستیان دێت به هاواری کوردانی لێقه‌وماو و خه‌ڵکانی زیان پێگه‌یشتووی تره‌وه بچن.
له بوومه‌له‌رزه‌ی چه‌ندساڵ پێشتری ناوچه‌ی دراوسێی تالیش، واته ڕوودبار، دا ده‌زگا ده‌وله‌تییه‌کان یارمه‌تییه‌کی ئه‌وتۆی خه‌ڵکیان نه‌دا و ته‌نانه‌ت قسه له فرۆشرانه‌وه‌ی که‌ل وپه‌لی یاریده‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران ده‌کرا.
62
"گروپه زێده‌ڕۆکان"
ووتار یا هه‌واڵی سه‌ره‌کی ژماره‌ی ڕۆژی 18/10/2010 ی گۆڤاری 'نیوزویک' سه‌باره‌ت به "گرووپه زێده‌ڕۆ"کانی جیهانه. له ووتاره‌که‌دا به‌شێک تایبه‌ت به پ. ک. ک کراوه و وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لانیشی تێ هاوێژراوه.
ووتاره‌که، قسه له کووژرانی 40 هه‌زار که‌س له ماوه‌ی 36 ساڵ 'یاخی بوون' ی کوردانی 'جیابوونه‌وه‌خواز' ده‌کات. ئه‌و تێرمانه واتای سیاسی گرنگیان هه‌یه و که‌س نییه بپرسێ جه‌نابی 'ئۆوێن ماتیوز' ی نووسه‌ر! کورد له تورکیا بۆچی "یاخی" یه و که‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی کردووه؟ سه‌د بریا ئه‌وه‌نده ئازا بوایه‌ین و باوه‌ڕمان به‌خۆمان بوایه که داوای مافێکی ئه‌وتۆمان بکردایه، به‌ڵام ئێستا که نیمانه و نایکه‌ین، به چ مافێک قسه‌ی فاشیسته‌کانی تورکیا دووپات ده‌که‌نه‌وه؟
مێدیای ئه‌مریکا و ئینگلیز هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به پرسی کورد جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی تورکیا نییه. هه‌موو هه‌ر ئه‌و قسانه دووپات ده‌که‌نه‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رانبه‌ر به پ.ک.ک ده‌گرن، که ده‌وڵه‌تی تورکیا گرتوویه‌تی. ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست ڕابگه‌یێنن باسیان ناکه‌ن به‌ڵام هه‌ر پێکدادانێک له ئاکامی ته‌واوبوونی ئاگربه‌سته‌که‌دا بێته ئاراوه به سه‌د زوڕنا له‌قاوی ده‌ده‌ن.
هه‌ر ئێستا دادگایی‌کرانی 150 کورد به‌ڕێوه‌یه که 12 که‌سیان شاره‌داری شاره‌کانی باکووری کوردستان بوون، بۆهه‌ر ناوی ده‌هێنن و باسی لێوه ده‌که‌ن؟ تورکیا خه‌ریکی هێرش کردنه سه‌ر قه‌ندیله، بۆ مه‌گه‌ر باسی ده‌که‌ن؟ ده‌یان جار هه‌وڵی داخستنی ڕۆژ تی ڤی داوه، بۆ مه‌گه‌رباسی ده‌که‌ن؟
هادی خورسه‌ندی ته‌نزنووسی ئێرانی ده‌ڵێ: "بی بی سی فارسی ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانه به خه‌رجی بریتانیا!" وێده‌چێت میدیای ڕۆژئاواش میدیای تورکیا بێت به خه‌رجی ڕۆژئاواییه‌کان!
63
سانسۆری مه‌لا، کتێبی 'وه‌فا' و شیعری 'ایرج میرزا'!
له هه‌واڵێکی ڕادیۆ "دۆیچه‌وێله" سه‌باره‌ت به نوێنگه‌ی کتێبی فرانکفۆرتی ئه‌مساڵدا هاتبوو:
"ته‌نیا له چوارساڵی یه‌که‌می سه‌ره‌ک کۆماریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا له‌ئێران، واته ساڵانی 1384 تا 88 ژماره‌ی 1200 بڵاڤۆکی سه‌رتاسه‌ری و ناوچه‌یی له ئێران ته‌وقیف کراون و ئێستا هه‌زاران کتێب له وه‌زاڕه‌تی ئیرشادی ئیسلامی ئێران‌دا چاوه‌ڕێی ئیجازه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ن." هه‌واڵه‌که باسی ئه‌و کتێبانه‌ی نه‌کردبوو که به سه‌روگوێ بڕاویی و دوای ده‌یان مقه‌ست وبڕ، چوونه‌ته چاپخانه. من لێره‌دا نموونه‌یه‌ک له‌و کرده‌وه شه‌ریفه‌ی مه‌لاکانتان سه‌باره‌ت به مقه‌ست و سانسۆر بۆدێنمه‌وه:
کتێبی "سرود پرستو" کۆمه‌ڵه‌ی به‌شێک له شیعره فارسییه‌کانی کاکم – "عومه‌ری سوڵتانی (وه‌فا)" یه. ئه‌و کتێبه به هیممه‌تی شاعیری شه‌هید سه‌عیدی سوڵتان‌پوور له ساڵی 1342 دا له تاران چاپ بوو و ئیتر له ساڵانی سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران‌دا نوسخه‌ی به ده‌ست که‌سه‌وه نه‌مابوو و کاکم ته‌نیا یه‌ک نوسخه‌ی لای خۆی هه‌ڵگرتبوو. دوای ئه‌وه‌ی پینج ساڵێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد، ویستم به سه‌رینی خۆم بۆی چاپ بکه‌مه‌وه. تایپمان کرد و به‌حیسابی ئه‌وه‌ی کتێبێکی سیاسی نییه و ده‌کری له ئێران چاپ بکریته‌وه، دامان به ناشرێکی به‌ڕێز و خه‌رجی چاپه‌که‌شیمان دایه.
ده‌بوایه کتێبه‌که "ئیجازه‌ی ئینتیشار" ی بۆ وه‌ربگیرێت. ماوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ئیرشاد دا مایه‌وه و سه‌ره‌نجام کاتێ کتێبه‌که چاپ کرا و چاوم پێی که‌وت، واقم وڕما! تیغی سانسۆر به هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانیدا گه‌ڕابوو و سه‌روبه‌ری بریندار کردبوو. ئه‌وه‌ی لێی مابووه‌وه شێرێکی بێ یاڵ و کلک بوو، که نه‌تده‌زانی ده‌بێ چۆنی بخوێنێته‌وه، له سه‌ره‌تاوه بۆ کۆتایی یا پێچه‌وانه‌که‌ی!
من لێره‌دا بۆ دوو ئامانج، ده‌قی به‌شه سانسۆرکراوه‌کانی دێنمه‌وه. یه‌که‌م، بۆ سه‌لماندنی ڕاده‌ی به‌رزی فه‌رهه‌نگ و تێگه‌یشتوویی حاکمانی ئه‌مڕۆی ئێران و دیموکڕاسییه ئیسلامییه‌که‌یان که هیوادارم ببێته په‌ت و بکه‌وێته ملیان؛ دووهه‌میش بۆ ڕێزگرتن له‌وکه‌سانه‌ی وا کتێبه‌که‌یان کڕیوه و به‌ده‌ستیه‌وه داماون چۆنی بخوێننه‌وه!
سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه من خۆم سه‌ره‌تایه‌کم بۆ چاپه‌تازه‌که‌ی نووسیبوو، مامۆستاکان ئیجازه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تاکه‌یان داوه، به‌ڵام ناومیان له سه‌ر پارچه‌یه‌ک له شیعره‌کان لابردووه که کاکم له چاپی یه‌که‌مدا پێشکه‌شی کردبووم!
ئه‌وانه‌ی خواره‌وه بریتین له‌و به‌شانه‌ی وا سانسۆری وه‌زاره‌تی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران له چاپی دووهه‌می کتێبی "سرود پرستو" – کۆمه‌ڵه‌شیعری عومه‌ری سوڵتانی (وه‌فا) ده‌ریان هێناوه و کتێبه‌که‌یان پێ ناته‌واو کردووه:
مطالب سانسور شده چاپ دوم کتاب سرود پرستو، سروده عمرسلطانی (وفا).
این موارد توسط وزارت ارشاد جمهوری اسلامی ایران از کتابی حذف شده‌اند که در سال 1342 بکمک شاعر شهید سعید سلطانپور توسط انتشارات صفی علیشاه در تهران چاپ شده، از زیر تیغ ساواک شاه سالم بیرون آمده‌بود.
با پوزش از خوانندگان و خریداران کتاب، خواهشمنداست پیش از مطالعه کتاب، موارد زیر را به صفحات مورد اشاره اضافه نمایند:
صفحه 50، سطر 17
ای خدا ای سایه ابهام
صفحه 50، سطر 18
ای ظلمت جاوید
صفحه 52، بخش آغازین صفحه، پیش از عنوان شعر 'جلوه':
به دوست شاعرم پرویز صالحی (لاله)
که ترانه‌هایش
شکوفه‌های افسوس است
صفحه 56، بخش آغازین صفحه، پیش از عنوان شعر 'بوف کور':
تنها خدا نبود، تنها ابلیس نبود،
هم خدا بود هم ابلیس
او "پڕشنگ" من بود که در جوانی مرد
صفحه 57، سطر 1
لطفا بالای کلمه "پرشنگ" عدد 2 بگذارید، انگاه در پایان صفحه خط باریکی برای ایجاد زیرنویس بکشید و در زیرآن بنویسید: 2. "پرشنگ" (جرقه)، الهام بخش اشعارم
صفحه 58، چهارپاره پایانی صفحه
آه ای معجون پرهیز و گناه!
بستر خاموش من امشب تهی است
پیچک وحشی، در‌آغوشم بگیر!
حاصل هستی بجز اندوه نیست
بوکان، 2/1/39
صفحه 65، بخش میانی صفحه، پیش از عنوان شعر 'گل اندوه':
به دوست هنرمندم
ا – د – آشنا
بگذار که در بستر تابوت علائق
چون همهمه مبهم افسانه بمیرم
صفحه 66، بخش میانی صفحه، پیش از عنوان شعر سرود پرستو':
به دوست شاعرم "سعید سلطانپور"
که شعرش
عصاره اندوه انسانهااست
صفحه 70، 3 چهارپاره بخش پایانی شعر:
روی من اوفتاد قامت او
با دو گوی قشنگ و لرزانش
حلقه‌ای زد به گرد پیکر من
ران های سفید لغزانش
روی تختی که خوابگاهم بود
سر در آغوش هم فروبردیم
هردو مست، هردو از جهان غافل
لذت عشق و آرزو بردیم
چون سحر چشم خویش بگشودم
از لب من گناه می‌بارید
لیک از چشم نیمه‌باز او
باز ناز نگاه می‌بارید
تهران، 30/9/38
صفحه 71 و 72، یک چهارپاره پایان صفحه 71 و یک چهارپاره آغاز صفحه 72
انتهای صفحه 71:
اشک گرمش دامنم را خیس کرد
سینه‌اش لغزید روی سینه‌ام
عطر تند گیسوانش زنده کرد
التهاب خفته دیرینه‌ام
ابتدای صفحه 72:
گفت: شاعر، جام امید مرا
از شراب عشق خود لبریز کن!
تشنه‌ام من، تشنه عشق و گناه
وای، از وسواس خود پرهیز کن!
صفحه 76، بخش آغازین صفحه، پیش از عنوان شعر 'گل آتشین':
به برادر هنرسنجم :"محمدانور سلطانی"
که شکوه لبخندش
ترجمان پاکی قلب اوست
پایان شاهکارهای وزارت جلیله ارشاد اسلامی.
بابه‌ته سانسۆرکراوه‌کانی کتێبی 'سرودپرستو' لێره‌دا ته‌واو بوو!
له کۆتاییدا خراپ نییه ئه‌و شیعره‌ی 'ایرج میرزا' ش پێکه‌وه بخوێنینه‌وه:
"بر سر در کاروانسرائی
تصویر زنی به گچ کشیدند
ارباب عمایم این خبر را
از مُخبرِ صادقی شنیدند
گفتند که وا شریعتا! خلق
روی زن بی نقاب دیدند
آسیمه سر از درون مسجد
تا سردر آن سرا دویدند
ایمان و امان به سرعت برق
می رفت که مؤمنین رسیدند
این آب آورد آن یکی خاک
یک پیچه ز ِ گل بر آن بریدند
ناموس به باد رفته ای را
با یک دو سه مُشت ِگل خریدند
چون شرع نبی ازین خطر جست
رفتند و به خانه آرمیدند.....
بالجمله تمام مردم شه‌ر
در بَحر گناه می تپیدند
درهای بهشت بسته می شد
مردم همه می جهنمیدند
می گشت قیامت آشکارا
یک باره به صور می دمیدند
با این علما هنوز مردم
از رونق ملک نا امیدند!"
(متن شعر از سایت "هزل دات کام" گرفته شده‌است)
64
باینجانی ڕه‌ش!
ئه‌م وێنه‌یه‌شم له ماڵپه‌ڕی فارسی "هزل دات کام" دا بینی و به‌و ڕسته‌یه‌ی ژێروێنه‌که‌دا که‌وتمه بیری شیعرێکی دیکه‌ی 'ئیره‌ج میرزا'. ئیره‌ج، مه‌لای چاک ناسیبوو! ئه‌وه وێنه و شیعره‌که هه‌ردوکیان:
لکن خورشت خوبی می شوی، خواهر بادمجان!
".... به‌قربانت! مگر سیری، پیازی
که توی بقچه چادرنمازی؟
تو مرآت جلال ذوالجلالی
چرا مانند شلغم در جوالی؟
سر وته بسته چون در کوچه آئی،
نه خانمجان، که بادمجان مائی!
مگرنه در دهات و بین ایلات
همه روباز باشند آن جمیلات؟....."
چرا بی عصمتی در کارشان نیست؟
رواج عشوه در بازارشان نیست...." (ایرج میرزا)
65
حیزبی داعبا!
'عه‌لی ئه‌لسه‌کافی' - ئه‌ندامی پێشووی حزب الدعوه‌ی عیراق و سوپای به‌دری ئێران، له‌به‌رنامه‌یه‌کی بی بی سی فارسی‌دا باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی و حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و به‌شداری کردنی سوپای به‌در له شه‌ڕی دژی عیراق ده‌کات.
له قسه‌کانیدا له کاری ڕاهێنانی سه‌ربازیی خۆی و هاوقه‌تاره‌کانی ده‌دوێت له حه‌سه‌ن ئاوای سنه و چوونیان بۆ "شیمالی عیراق" له‌لایه‌ن مه‌لاکانی ئێرانه‌وه. واته کوردستان مۆڵگه‌ی ئه‌وان و پاسدار و به‌سیجی ئێرانه.
به‌ڵام خوا ڕه‌وای ببینێت، کاک عه‌لی ئێستا لێمان بۆته 'موعاره‌زه' و کاتێ ده‌یه‌وێت قسه به ڕێبه‌رانی ئه‌مڕۆی عیراق بڵێت، ته‌نیا ناوی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانی ده‌زانێت و هه‌ندێکیش نووری مالیکی! له‌بیری چۆته‌وه کاتێ خۆی و داعباکانی دیکه‌ی ناو حیزبه‌که‌ی کونه‌مشکیان لێ ببوه قه‌یسه‌ری، ته‌نیا "شیمال" بوو داڵده‌ی دابوون!
هۆ کوردستان، چۆن بوویه مه‌سکه‌نی خه‌رته‌لان!
ئه‌وه‌ش لینکی هه‌واڵه‌که له سه‌ر ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی:
http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2010/10/101016_u02_hardtalk_badr_brigade.shtml
66
ئێران به هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕ ده‌فرۆشێت
حه‌وتووی پێشوو باسی پیلانه‌کانی ئیتیلاعاتی ئێران، ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد و گه‌مه‌ی ناو شاری سنه‌م کرد و گوتم ئه‌وانه هه‌مووی له په‌یوه‌ندی پیلانێکدان که ئێران به‌ته‌مایه له هه‌رێمی کوردستان و له عیراق بیگێڕێت.
وا مه‌سه‌له‌که هێدی هێدی له پڕوپێست ده‌ردێت و ئاشکراتر ده‌بێت. ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تیی ئێران ده‌ستی کردووه به هێرشکاری بۆ سه‌ر کاک مه‌سعوود بارزانی و ئه‌وه‌ش نه به هه‌ڵکه‌وت بووه، نه له پلله‌یان ده‌رچووه. ئێران به هاوکاریی تورکیا خه‌ریکی بنکۆڵ کردنی حکوومه‌تی هه‌رێمه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئاسۆی ڕۆیشتنی ئه‌مریکاییه‌کانی به‌دی کرد، ده‌یه‌وێت ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌کانی به‌ڕێوه ببات.
گه‌لی کورد ده‌بێ ووشیار بێت و ڕیزه‌کانی خۆی چرتر بکاته‌وه. عه‌جه‌م به دهۆن.
سه‌یرێکی ئه‌م بابه‌ته بکه‌ن:
http://www.xebat.net/detail_articals.php?id=4366&z=4&l=1
67
بیره‌وه‌ری نووسینی کوردانه
خه‌ریکم بیره‌وه‌رییه‌کانی براده‌رێکی زه‌حمه‌تکێشی حزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران ده‌خوێنمه‌وه که ئه‌مساڵ چاپ بووه. گه‌لێک شیرینی نووسیوه و قه‌ڵه‌مێکی به‌هێزی هه‌یه. زۆری لێ فێر بووم و که‌م نه‌بوون ئه‌و شتانه‌ی ناو کتێبه‌که، که یه‌که‌م جار بوو ده‌مبیستن.
به‌ڵام خاڵێکی گرنگ سه‌رنجی ڕاکێشام که له بیره‌وه‌ریی زۆر مه‌سئوولی دیکه‌ی حزبی دیموکڕاتیشدا به‌رچاوه و ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م. له‌م قسانه‌دا ته‌نیا ڕووی تکام له نووسه‌ری ئه‌و بیره‌وه‌رییانه نییه و قسه‌یه‌کی گشتی ده‌که‌م که پێشتریش کردوومه و زۆرکه‌س له‌و کوردانه ده‌گرێته‌وه که بیره‌وه‌ریی سیاسی و ڕێکخه‌اوه‌یی خۆیان نووسیوه و بڵاویان کردۆته‌وه، به تایبه‌ت حزبی دیموکڕاتی کوردستان هه‌ردوو لقی، به دانیشتووه‌کانیانه‌وه که له بیره‌وه‌ریی نووسیندا ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه و ئێمه تا ئه‌مڕۆ ده‌یان به‌رگ بیره‌وه‌ریی ئه‌وانمان له‌به‌رده‌ستدایه.
ئه‌و براده‌رانه له گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کاندا له بنی مه‌نجه‌ڵ ده‌ده‌ن و هه‌بوو و نه‌بوو، هه‌ر په‌یوه‌ندێکی سیاسی ونیزامی حزب له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێک و ده‌وڵه‌تێک و ڕێکخراوه‌یه‌ک گیرابێت و هه‌ریارمه‌تییه‌کی به لایه‌نێک دابێت یا وه‌ریگرتبێت، ڕاست و بێ گرێ ده‌ینووسن و ده‌یخه‌نه به‌ر ده‌ستی دۆست و دوژمن. دۆست واهه‌یه زۆر قه‌یدی نه‌کات، به‌ڵام دوژمن و داگیرکه‌ر بۆچی ده‌بێ به په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد و هێز و بێ هێزییه‌کانی بزانن؟ حکوومه‌تی ئێران له سه‌رده‌می شا و مه‌لا هه‌ردوکیاندا وه‌رگێڕی به‌کرێگیراویان بووه و هه‌یه که ئه‌و بابه‌تانه‌یان بۆ ته‌رجه‌مه ده‌که‌ن.
من خۆم ئاگاداری دوو شوێنی جیهان هه‌م که ڕۆژانه هه‌رچی بابه‌تی سیاسی و گرنگی ناو ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕ و ته‌له‌فیزیۆنی کوردییه، هه‌مان ڕۆژ تا شه‌و ده‌یکه‌نه ئینگلیزی و خوا ده‌زانێ ده‌یده‌نه کوێ وبۆ کێی ده‌نێرن وبه کێی ده‌فرۆشن! ئاشکرایه ئه‌و کاره گه‌وره و پڕخه‌رجه بۆ تاکه‌که‌س نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ریکاتی خسووسیش بیکه‌ن، به دڵنیایی حکوومه‌ته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان یه‌ک له مشته‌رییه هه‌میشه‌ییه‌کانیان ده‌بن. جا چه‌ند بنکه‌ی هاوچه‌شن له چه‌ندشوێنی دیکه‌ی ئه‌م جهیانه هه‌ن، ئاگادار نیم به‌ڵام لام وایه ده‌بێ ببن.
ئه‌و براده‌ره‌مان جگه له ئاشکراکردنی شوێنی بنکه نیزامی و نهێنییه‌کانی حزب له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێران و ناوی به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌کانی، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی حزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عیراق و سووریا و لوبنان و فه‌له‌ستین و ووڵاتانی سوسیالیستی- واته هه‌رچی بووه خستۆته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر. له‌وه‌ش زیاتر، جیاوازیی بیر وبۆچوونی ناوخۆی حزب، کێشه و هه‌را و فڕاکسیۆن و ده‌یان بابه‌تی هاوچه‌شنی باس کردووه، که هیچ به‌رپرسی هیچ ڕێکخراوه‌یه‌ک له هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا به‌و ووردییه نایخاته به‌رده‌می خوێنه‌ری نه‌ناسراو، ئه‌ویش ڕووداوێک که که‌متر له 10 ساڵ و 20 ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه و ئێستاش هه‌ر زیندووه و به‌قه‌ولی ئینگلیزی، تفه‌نگه‌که هێشتا دووکه‌ڵی لێ هه‌ڵده‌ستێت.
له‌وانه سه‌یرتر، ناوی گه‌لێک گوند و ئاغا و ره‌عیه‌ت و لایه‌نگری حزبی له سه‌ر سنووره‌کانی تورکیا و عیراق درکاندووه، که بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات لێیان میوان بووه و یارمه‌تییان داوه، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به نێو ناودێر کردووه که تا تورکیای له‌گه‌ڵ چوون و له سنووری بوڵغاریا په‌ڕاندوویانه‌ته‌وه؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی نه ساواما و ئیتیلاعاتێک له‌جیهاندا هه‌بن، نه جه‌نابی 'میت'! ئه‌و که‌سانه‌ی وا به دڵسافی و دلسۆزییه‌وه له‌گه‌ڵی که‌وتوون و کاریان بۆ ڕاپه‌ڕاندووه چ گوناهێکیان کردووه که ده‌بێ ناوی خۆیان و کوڕ و برازا و ناوی گوند و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حیزب له‌قاو بدرێت؟ بیره‌وه‌ریی نووسینی سیاسی که‌ی ده‌بێ وه‌هابێت؟ منی خوێنه‌ر بۆچیمه و بۆ ده‌بێ بزانم ڕێبه‌رێکی سیاسی کورد بۆ چوونه‌ده‌ر له ووڵات به کام شار و کام گونددا تێپه‌ڕیوه، له کام گه‌ڕاج و کامه موسافیرخانه لای داوه و کێ یارمه‌تی داوه ناوی له‌ده‌فته‌ری ئوتێله‌که‌دا نه‌نووسرێت تا 'میت' پێ نه‌زانێت؟ سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه براده‌ری نووسه‌ر له دوو شوێندا رووبه‌ڕووی جاش و خۆفرۆش ده‌بێته‌وه که ڕاپۆرتیان لێداوه، به‌ڵام ناوی جاشه‌کان ناهێنێت که خه‌ڵک بیانناسێت و خۆ له‌گه‌ڕیان بپارێزێت، به‌ڵام ناوی که‌سایه‌تییه خزمه‌تکار و دڵسۆزه‌کان به ڕاشکاوی ڕاده‌گه‌یێنێت و بیر له‌وه ناکاته‌وه که ئیتیلاعاتی ئێران و میتی تورکیا وا هه‌یه په‌یجۆی مه‌سه‌له‌که ببن و هه‌ڵبکوتنه سه‌ریان.
من ئێستاش باوه‌ڕ ناکه‌م وپێم سه‌مه‌ره‌یه کاری وا دۆستێک کردبێتی که هه‌موو ماوه‌ی ته‌مه‌نی به ئێستاشه‌وه له خزمه‌ت گه‌له‌که‌یدا بووه وهه‌یه و به گوێره‌ی هه‌ر ئه‌و بیره‌وه‌رییانه، ده‌یان مه‌ترسیی گه‌وره‌ی به‌گیان کڕیوه و ئازایه‌تی و نه‌ترسی له ڕاده‌به‌ده‌ری بووه که هه‌مووی خستۆته خزمه‌ت ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی و گه‌لی زوڵم لێکراوی.
من ته‌نانه‌ت بۆچرکه‌یه‌کیش گومانم له‌وه‌دا نییه که نووسه‌ر ئه‌م کاره‌ی به ئامانجی زیان گه‌یاندن به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان نه‌کردووه و مافی واش به‌خۆم ناده‌م شتی وا بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم سه‌دان جار له‌من خزمه‌تگوزارتر و دڵسۆزتری گه‌لی کورد بووه و هه‌موو ته‌مه‌نی له کار و خه‌باتی سیاسی‌دا بردۆته سه‌ر. ئه‌و به ته‌نیا نییه وئه‌وه ڕێبازێکه له 20 ساڵی ڕابردوودا ڕێڕه‌وی زۆر بوون و به‌داخه‌وه ئه‌نجامی کاره‌که‌شیان ئه‌گه‌ر جارێک یارمه‌تی خه‌باتی ئێستا و دواڕۆژ بدات، چوارجار به زیانی ته‌واو ده‌بێت.
ژیانی ئه‌مڕۆ گه‌لێک له‌وه ئاڵۆزتره که ئێمه‌ی کورد بمانه‌وێ به ساویلکه‌یی له‌گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوو ببینه‌وه. دوژمنی کورد ووریا و له‌عه‌ینی کاتدا فێڵبازه، ساکاریی و ساویلکه‌یی و تێگه‌یشتنی به‌رئاوه‌ژووی ئێمه ڕێگای بۆ خۆش ده‌کات.
ئه‌وانه‌ی وا سه‌باره‌ت به‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه ده‌یڵێم هیچ لایه‌نێکی شه‌خسی و خوسووسی تێدا نییه، نه ده‌یناسم و نه‌ده‌مناسێ، ده‌شزانم هه‌ر ئه‌و به‌ته‌نیا نییه و گه‌لێک له‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی وا به‌رپرسانی حزبی دیموکڕات نووسیویانن خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ن. ڕووی قسه‌ی منیش نه‌ک له‌و به‌ڵکوو که هه‌موو کوردێکه. ده‌زانم هه‌ر ئێستا چه‌ند که‌س له به‌رپرسانی حزب خه‌ریکی نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کانیانن و واهه‌یه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بیبه‌نه چاپخانه، ئه‌م هاواره‌ش بۆیه ده‌که‌م که ئه‌و براده‌رانه تا زووه وشیار ببنه‌وه و به ناوی 'سه‌داقه‌ت' و 'ڕاستگۆیی' و 'ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن' یا 'ڕه‌خنه له ته‌شکیلات و هاوقه‌تار گرتن' ه‌وه ئاو نه‌خه‌نه ئاشی دوژمن و داگیرکه