ده‌سته‌ی نووسه‌ران
یه‌قین
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
بۆ لایه‌نگرانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
ئه‌و دسماڵه سێ گۆشه‌یه‌ی
چوار مێرده‌زمه
له چوارلاوه
ده‌ستی چه‌په‌ڵی پێ ده‌سڕن
له ئاوریشمی رۆحی باپیرم چنراوه
باوکم ئاره‌قی ماندوویی
سهدهوساڵی پێ سڕیوه و
کوڕم ده‌یه‌وێ بیکاته
چارۆکه‌ی شانی کچه‌که‌ی.
چوار جرجه‌که,
یه‌ک ده‌یبڕێ
یه‌ک دهیدروێ
یه‌ک تیتۆڵی لێ داده‌دڕێ
یه‌کیان هه‌ر بۆخۆی هه‌ڵده‌گرێ!
***********
هۆ خاکه‌که‌م!
هۆ برینی به ته‌شه‌نی مێژوهکهم!
له قووڵایی گیرفانی هه‌ر جرجێک,
له تیژایی چنگوڕی هه‌ر گورگێک,
له ره‌شایی
ناودڵی هه‌ر دوژمنێکدای,
تۆ, مێژووی شکی باپیره‌و
راسته‌قینه‌ی بێ گومانی
کوڕه‌که‌می!
تۆ, ئه‌و خه‌ونه دووره‌ده‌سته‌ی
ئۆقره‌ی شه‌وت لێ بڕیوم
به‌ڵام له بێداریی رۆژێک
لێم دێیه دی!
به‌خێر بێی خه‌ونه راسته‌که‌م!