پشت ئێشه
دوکتور كامران ئه‌مین ئاوه
که‌م که‌س هه‌یه که له دریژایی ژیانیدا به هوی ئێشه‌وه , هه‌ستی به گرینگایه‌تی ئێش له ژیاندا نه‌کردبێ.زۆربه‌ی خه‌لک ته‌نیا لایه‌نی نیگاتیڤی ئێش له پێش چاو ده‌گرن و ئه‌و هۆی ره‌نج و تاڵی ژیان ده‌زانن . هه‌ر به‌راستیش ئێش بۆ هه‌ر گیانڵهبهریک مایه‌ی ڕه‌نجی له راده به‌ده‌ر و دوور ڵه تاقه‌ته. ئێش کاتی بریندار بوون, ددان ئێشه , پشت ئێشه , ئێشی ژنان له کاتی منداڵبووندا و ... .به چاو خشاندنێک به لایه‌نه‌کانی جۆراوجۆری ئێشدا ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ست به ئێش بۆ خۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی دیفاعی له‌شه بۆ راگرتنی له‌شساغی و پاراستنیئهو وه‌ک هه‌وڵ له پیناو دریژه‌ی ژیاندا . نۆڕبێرت وینێر داهینه‌ری زانستی سیبڕنێتیک ده‌ڵێ :« بۆ مروڤ چاره‌نوسێک تاڵتر له‌وه نییه که هه‌ست به ئێش نه‌کا » .
گرینگی چاره‌نوس سازی « ئێش » کاتێک ده‌که‌ویته به‌ر چاو که بوون و نه‌بوونی ئه‌و هه‌سته له مروڤدا ده‌که‌وێته ژێر لێکۆڵینه‌وه .له سه‌ر چاوه پزیشکیه‌کاندا به زیاتر له سه‌د مرۆڤ ئیشاره کراوه که به هۆی نه‌بوونی هه‌ستی ئێشه‌وه تووشی برینداری , نه‌خۆشی و به‌ڵای گه‌وره و چکۆله و ته‌نانه‌ت مردن هاتوون . ئێمه لێره‌دا ته‌نیا به وهێنهیک ئیشاره ده‌که‌ین : کچێکی گه‌نجی کاناداِیی که خوێندکاری زانسگای مونتڕیاڵه , له دریژایی ته‌مه‌نیدا هه‌ستی به ئێش نه‌کردووه . ئه‌و له سه‌رده‌می مناڵیدا تووشی سووتانی ده‌ره‌جه سێ و چه‌ند جاریش بخ هۆی برینداری جۆراوجۆره‌وه که‌وتۆته به‌شی ئورتۆپێدی و عه‌مه‌لیات کراوه. هیچ هانده‌رێک ته‌نانه‌ت کاره‌با و ئاوی کوڵاو و ... کار ناکه‌نه سه‌ر هه‌ستی .هه‌رگێز نهکۆخیوه و نهپشمیوه و کاتیک شتێک که‌وتبێته چاویه‌وه هه‌ستی به ناراحه‌تی نه‌کردووه , به کورتی ئه‌و بێبه‌ش له وڵامی دیفاعی له‌ش بوو , هه‌ر بۆیه‌ش له ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی میکڕۆبهوه گیانی له ده‌ست دا.به‌و شێوه ئێش خاوه‌نی پێناسه‌ی دژ به یه‌که , له لایه‌که‌وه دیارده‌یکی سروشتی و فیزیۆلۆژیکه که به هۆی دیفاع و پاراستنی ئوڕگانیزم له مه‌ترسی جۆراوجۆر , ده‌ورێکی به که‌ڵک له ژیانی مروڤدا ده‌گێرێ , و له لایه‌کی تره‌وه ,ئێش به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بێ ده‌بیته هۆی ئازاری مرۆڤ و به واته‌یه‌کی تر « پاتۆلۆژیک » ه و نیازی به ده‌رمان هه‌یه .
ده‌کرێ بڵێین زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی به ساڵداچوو پشت ئێشه ده‌ناسن .ئه‌و ئێشه ده‌توانێ دوای کاری درێژخایه‌ن له حاله‌تی پشت کووڕیدا , پیاسه‌ی دوور و درێژ , هه‌ڵگرتنی شتی قورس , کاتی نه‌خوشی هه‌ڵامه‌ت و ... دا بێته پێش. ئه‌و ئێشانه کاتین و پاش ماوه‌یه‌کی کورت ته‌واو ده‌بن , هه‌ر بۆیه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سانه نه‌چنه لای پزیشک .دوای کاری قورس و ماندو بوونی له‌ش , ئێشێکی که‌م له پشت و ده‌ست و پێدا ده‌سپێده‌کا , به‌ڵام جاروبار ئێشێکی توند له پشتدا ههستپێدهکری که مرۆڤ ده‌بێ له جێ‌دا بۆی بکه‌وێ . ڕاوه‌ستان و دانیشتن ته‌نانه‌ت جووڵانه‌وه‌ش ئازاری ده‌دا . جووڵه‌ی زۆر به ئه‌سپایی وه‌کو هه‌ناسه کێشانی قووڵ , کۆخه و پشمه , ئێشه‌که زیاد ده‌که‌ن و مرۆڤ لێده‌برێ بچێته لای پزیشک.
ده‌رمانی پشت ئێشه به پێی هۆکاری ئێشکهوه جیاوازه و بریتیه له عیلاجی کۆنزێڕواتیڤ ( ده‌رمانی غه‌یره جه‌ڕاحی) یا عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی . یه‌کێک له شێوه‌کانی ده‌رمانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئێشی پشت , وه‌رزشی له‌شه . ئامانج له‌و وه‌رزشه هێنانه خواره‌وه‌ی فشار له سه‌ر دیسکه‌کانی نێوان مۆره‌کان و باشتر گه‌یاندنی خوێن و شتی پێویستی تر بۆئه‌و جێیه و پێشگیری له بی حه‌ره‌که‌تی ( ئادینامی ) مۆره‌کانی پشته . ئه‌و وه‌رزشانه که به داهاتنه‌وه بۆ پێشه‌وه ده‌کرێن ده‌بنه هۆی کرانه‌وه‌ی مه‌ودای پشته‌وه‌ی نێوان مۆره‌کان و گه‌وره‌تر بوونی کونی به‌ینی مۆره‌کان ,که له ئاکامدا فشار بۆ سه‌ر ده‌ماره‌کانی پشت که‌م ده‌کا , دیسکه‌کان هه‌ڵده‌ستنه‌وه و له جێی خویان فیکسه ده‌بن. ئهمرو چه‌شنی جۆراوجۆری وه‌رزشی له‌ش بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی پشت ئێشه هه‌ن که ئێمه برێکیان باس ده‌که‌ین . ئه‌وه‌ش بڵێین « که ده‌بی له‌و وه‌رزشانه‌ی که ئێشی پشت زیاتر ده‌که‌ن خوبپارێزری ».
حاڵه‌ت : ڕاکشان له سه‌ر پشت
1. به ئارامی ئه‌ژنۆ بچه‌مێننه‌وه و به‌ره‌و لای سنگی بێنن ( ئه‌و حه‌ره‌که‌ته کاتێکه که هه‌ناسه‌تان داوه‌ته ده‌ر و سیه‌کان هه‌وایان تێدا نه‌ماوه). دوایی پێ ده‌گه‌رێننه‌وه سه‌ر جێی خۆی ( کاتی هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه ). ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به قاچه‌که‌ی تریش دووپات ده‌که‌نه‌وه. ده‌کرێ 6 تا8 جار درێژه به‌و حه‌ره‌که‌ته بدرێ .
2. قاچه‌کان رێک راگرن و به نۆبه و به ئارامی له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دا به‌رزیان که‌نه‌وه و له کاتی هه‌ناسه کێشاندا بیانهێننه خواره‌وه ( 8 تا 10 جار ده‌توانن دوو پاتی که‌نه‌وه) .
3. قاچه‌کان به نۆبه و له کاتێکدا ئه‌ژنۆتان چه‌ماندۆته‌وه , له کاتی دانه ده‌ره وه‌ی هه‌ناسه‌دا بۆ لای ده‌ره‌وه و له کاتی کێشانی هه‌ناسه‌دا بۆ ناوه‌وه بگه‌رێننه‌وه(8 تا 10 جار ده‌کری دووپاتی که‌نه‌وه).
4. قاچ رێک ڕاگرن و به نۆبه کاتی هه‌ناسه کێشان حه‌وای دهن تا ئه‌و جێگایه‌ی هه‌ست به ئێش ده‌که‌ن,پاشان بۆ لای ڕاست و چه‌پی به‌رن و له کاتی هه‌ناسه دهرداندا بیهێننه‌وه خواره‌وه. ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به هه‌ر دوو قاچ بکه‌ن (4 تا 6 جار) .
5. قاچ رێک ڕاگرن و بێبهنه سه‌ره‌وه و پاشان 360 ده‌ره‌جه بیخولێننه‌وه(ده‌ورێکی ته‌واو) به ڕاست و چه‌پدا و به قاچه‌که‌ی تریش هه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ن(3 تا 4 جار) .
حاڵه‌ت : به لای چه‌پدا ڕاکشێن : ده‌ستی چه‌پ له ژێر سه‌ر دانێن و خۆتان به ده‌ستی ڕاسته‌وه له نزیک سنگ ڕاگرن . ئه‌و کاره له سه‌ر لای ڕاستیش دووپات که‌نه‌وه .
6. قاچ ڕێک ڕاگرن و کاتی هه‌ناسه کێشان بیبه‌نه سه‌ر و کاتی ده‌ردانی هه‌ناسه بیهێننه‌وه خوار.هه‌ر ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن (3 تا 4 جار) .
7. قاچ ڕێک ڕاگرن و تا بۆتان بکرێ بیکێشنه پێشه‌وه ,به شێوه‌یه‌ک سه‌ری قامکه‌کانتان له عه‌رز بدرێ . دوایی بیگه‌رێننه‌وه سه‌رجێی خۆی. هه‌ر ئه‌و حه‌ره‌که‌ته جارێکیش به پێچه‌وانه یانی قاچتان بۆدواوه بکشێنه‌وه و دوایی بیگه‌رێننه‌وه.هه‌ر ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن 04 تا 6 جار).
حه‌ره‌که‌ته‌کانی 6 و 7 ده‌کرێ هاوکاتیش بکرێن , یانی ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو حه‌ره‌که‌ت له سه‌ر لایه‌ک ته‌واو بوو , له سه‌ر لاکه‌ی تر ڕاکشێن و هه‌ر دووکیان به‌و لایهشهدا بکه‌ن.
حاڵه‌ت : له سه‌ر پشت درێژ بن .
8. هه‌ر دوو ده‌ست رێک له درێژایی مووره‌غه‌ی پشت ڕاکێشن , به شێوه‌یه‌ک له‌پی ده‌ست له سه‌ر عه‌رز بێ .هه‌ر دوو قاچ تا ئه‌و جێگه‌ی ده‌توانن بکێشنه پێش ( 8 تا 10 جار) .
9. قاچێک له ئه‌ژنۆوه بچه‌مێننه‌وه و به‌ری پی له سه‌ر عه‌رز دانێن ,قاچه‌که‌ی تر ڕێک هه‌ڵێنن و هه‌ر وا له ئه‌ژنۆدا بیچه‌مێننه‌وه و دوایی ڕاستی که‌نه‌وه و بیهێننه‌وه خوار.ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن ( 8 تا 10 جار ).
حاڵه‌ت :له سه‌ر سگ درێژ بن و ده‌سته‌کانتان جۆڕێک بخه‌نه ژیر چه‌ناگه‌وه که له‌پی ده‌ست له بن چه‌ناگه بێ .
10. کاتی هه‌ناسه هه‌ڵکێشان قاچتان ڕێک هه‌ڵێنن و له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه بیهێننه‌وه خوار. هه‌ر ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن ( 6 تا 8 جار).
11. قاچتان له ئه‌ژنۆدا 90 ده‌ره‌جه بچه‌مێننه‌وه و به ئارامی حه‌وای دهن . ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن ( 4 تا 6 جار) .ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه ده‌کرێ به هه‌ر دوو پێ هاوکاتیش بکرێن.
12. ده‌سته‌کانتان ڕێک بکێشنه پشته‌وه به شێوه‌یه‌ک له‌پی ده‌ست ڕووی له سه‌ره‌وه بێ . به ئارامی ده‌سته‌کانتان بقونجێنن ( بێ ئه‌وه‌ی فشاری زیاده بۆ خۆتان بێنن ) و له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دا سه‌ر و سنگ و پێکانتان هه‌ڵێنن . له کاتی هه‌ناسه هه‌ڵکێشاندا بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر جێی خۆی (6 تا 8 جار ) .
حاڵه‌ت : له سه‌ر پشت درێژ بن !
13. هه‌ر دوو قاچ له ئهژنۆودا بچه‌مێننه‌وه و به یه‌که‌وه جووتیان که‌ن . ده‌سته‌کانتان له درێژایی له‌ش ڕاکێشن به شێوه‌یه‌ک له‌پی ده‌ست له سه‌ر عه‌رز بێ . له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دا هه‌ر دوو ئه‌ژنۆ هاوکات بۆ لای راست به‌رن و له کاتی هه‌ناسه هه‌ڵکێشاندا بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر جێی خۆی .ئه‌و حه‌ره‌که‌ته جارێکیش به لای چه‌پدا بکه‌ن (6 تا 8 جار ) . له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌توانن " کاسه‌ی له‌گه‌ن " له کاتی دانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه دا هه‌ڵێنن و له هه‌ناسه هه‌ڵکێشاندا بیهێننه‌وه خوار ( 4 تا 6 جار ) .
14. ده‌سه‌کانتان بخه‌نه پشت سه‌ر و تێکۆشن بێ ئه‌وه‌ی پاژنه‌ی پێتان له عه‌رز جیا بێته‌وه , سه‌ر و سنگتات هه‌ڵێنن و دانیشن ( 3 تا 4 جار ).
15. قاچێکتان ڕێک هه‌ڵێنن و له کاتێکدا له ئه‌ژنۆدا دهیچهمێننهوه ,به هه‌ر دوو ده‌ست بکێشن بۆ لای سک و سنگ ( ئه‌و حه‌ره‌که‌ته له کاتی دانه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ناسه‌دایه ) .کاتی هه‌ناسه هه‌ڵکێشان قاچتان بگه‌ڕێننه‌وه جێی خۆی . ئه‌و کاره به قاچه‌که‌ی تریش بکه‌ن ( 4 تا 6 جار ) .
16. ده‌سته‌کانتان بخه‌نه ژێر سه‌ر و قاچه‌کانتان له کاتێکدا له ئه‌ژنۆدا چه‌ماونه‌وه ڕێک ڕاگرن و هه‌ر وه‌کو سواری دووچه‌رخه بوون , هه‌وه‌ڵ به لایه‌کدا و پاشان به لاکه‌ی تردا پێ لێده‌ن . ئه‌و حه‌ره‌که‌ته تا ئه‌و جێیه دریژه پێبده‌ن که هه‌ست به ماندوویه‌کی که‌م ده‌که‌ن.
17. ده‌سته‌کانتان له کاتێکدا که له‌پی ده‌ست له سه‌ر عه‌رزه به درێژایی له‌ش درێژ که‌ن .قاچه‌کانتان به ئارامی هه‌ڵێنن و تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ست به ماندوویی ده‌که‌ن له یه‌کتر دوور و نزیکیان که‌نه‌وه.
18. قاچه‌کانتان ڕێک درێژ که‌ن و له سه‌ر یه‌کتریان دانێن . له کاتێکدا قورسایی له‌ش ده‌خه‌نه سه‌ر پاژنه‌ی پێی بنه‌وه , تێکۆشن خۆتان به لاکه‌ی تردا باده‌نه‌وه . جێی قاچه‌کانتان بگۆڕن و ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به لاکه‌ی تردا دووپات که‌نه‌وه ( 3 تا 4 جار).
19. هه‌ر دوو ئه‌ژنۆتان بچه‌مێننه‌وه و به‌ری پێتان له سه‌ر عه‌رز دانێن. له‌و حاڵه‌ته‌دا خۆتان به لایه‌کدا خوار که‌نه‌وه و قاچتان به ئارامی درێژ که‌ن و تێکۆشن که‌مه‌رتان بجوڵێننه‌وه.
له بیرتان نه‌چێ که ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه نابێ ئێش زیاد که‌ن , ئه‌گه‌ر حه‌ره‌که‌تێک ئێشی پشت زیاد بکا ده‌بێ ده‌ستی لێهه‌ڵگرن.
سه‌ر چاوه :ی.پ.ئانتۆنۆڤ و ک . ک شانکۆ