گەشاوە جاف |
گەشاوە جاف ڕۆژنامەنووس، ڕاگەیاندنکار، لەدایکبووی ساڵی 1976، ماوەی حەڤدە ساڵە ژیان لەهەندەران بەسەردەبات، رۆژنامەنووسە و لەبواری راگەیاندن لەوڵاتی بەریتانیا خوێندوویەتی بەتایبەتی بەشی بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیۆمەنتەری و کامێرای تەلەفزیۆنی. هەر لەو رێگەیەشەوە لەچەند کەناڵێکی ئەو وڵاتە کاری ئەزموونی کردووە، بۆ نموونە کەناڵی BBC بەشی بەرهەمهێنانی بەرنامەی منداڵان، ئێستاش لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بەریتانی بۆ بەرهەمهێنانی دۆکیمەنتەری بەشی منداڵان کەهەڵدەستن بەبەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیومەنتەری بۆ JCC کەناڵی جەزیرەی منداڵان لەرووی زمان وکولتووری عەرەبییەوە داواکراوە کە هاوکاریان بێت. دوا چالاکیی مانگی ئازاری ٢٠١٣ بوو، بەسازدانی کۆنسێرت و شێوەکاری و خوێندەوەی چیرۆك و هۆنراوە بۆ مناڵانی نەخۆشی تالاسیما و شێرپەنجە، لەهەردوو نەخۆشخانەی کۆماری و هیوا لەشاری سڵیمانیدا. |
ناو : گەشاوە عبدالکریم نازناو : گەشە / گەشاوە جاف شوێنی لە دایک بوون : پارێزگای هەڵەبجە شوێنی گەورە بوون : پارێزگای سلەیمانی شوێنی نیشتەجێ بوون : ووڵاتی بەریتانیا زمان : کوردی ، هۆڵەندی ، فارسی ، عەرەبی ، ئینگلیزی کاری پیشەیی : ڕۆژنامەنووس / فۆتۆ/ ڤیدیۆگرافەر بڕوانامە : ناشیۆناڵ دیبلۆم لە بەرهەم هێنانی فیلمی دۆکیۆمەنتەری بڕوانامەی تەکنیکی بەریتانی لە فۆتۆگرافی بڕوانامەی هۆڵەندی لە وەرگێڕان ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلەیمانی ئەندانی کۆنفرانسی میدیای مناڵانی بەریتانی
کارو چالاکی : ئەنجامدانی دوو سیمینار لە بواری میدیا دا لە شاری سلیمانی دەزگای چاپ و پەخشی خەندان / لەژێر ناونیشانی میدیا بە گشتی و بی بی سی بە نموونە ناوەندی هونهری و ڕۆشنبیری ئەندێشە / لەژێر ناونیشانی میدیای منداڵان ووتنەوەی دوو وانەی تایبەت بەدارشتنەوەی هەواڵ بۆ منداڵان لەپەیمانگای تەکنیکی سلەیمانی ئەنجامدانی چەندین دیمانەی تەلەفزیۆنی لەکەناڵەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان نوسەر و وەرگێڕی بابەتە کۆمەڵایەتەیهکان بۆ ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی کوردستان داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان و ئافرەتان کاری خۆبەخش فۆتۆگرافەری / ڕیکخراوی کانگا پەیامنێری / ڤیستڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن فۆتۆگرافەر / ڕۆژنامەنووس / ڕیکخراوی کۆمەڵگای کوردی ڕۆژنامەنووس / لە پرۆژەی تۆ تەنیا نیت ئەنجام دانی چالاکی هونەری جۆراوجۆر بۆ منداڵانی نۆشداری هەر دوو نەخۆشخانەی کۆماری سلێمانی / بەشی سالاسیما هیوای شێرپەنجە سلیمانی /بەشی منداڵان کۆمەککردنیی منداڵانی ئاوارە
پیشە/ کاری سەربەخۆ و کاتی و ئەزموونی وەرگێر لەکۆمپانیای لانگویج لاین وەرگێڕ لەکۆمپانیای دی لانگویج فۆتۆگرافەری سەربەخۆ لەچەند پڕۆژەیەکی تایبەت بەفاشن ٢٠١١ جێگری کامێرا لەپڕۆژەی فیلمی دۆکیومەنتەری ئەنفال ٢٠٠٩ جێگری کامێرا / فۆتۆگرافەر کەناڵی سی بی بی سی بەرنامەی باڵۆنیی سەوز ٢٠٠٥ ریسێرجەری زمانی عەرەبی کۆمپانیا سپۆت ئەند هاندڵی بەریتانی / بەرنامەی منداڵان بۆ کەناڵی جەزیرەی منداڵان ٢٠٠٥ هەواڵ ساز لەبەشی هەواڵ و سیاسەتی کەناڵی ڕۆژ تی ڤی ٢٠٠٦ مۆنتاژ لە کەناڵی ڕۆژ تی ڤی ٢٠٠٦ ڤیدیۆگرافەری زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی شاری لەندەن
پیشەی هەمیشەیی
فۆتۆگرافەر لە کۆمپانیای وویتمانس دوا چالاکیم فۆتۆستۆری بوو لە سەر منداڵانی کەمپی عەربەت ٢٠١٥ دوای کار سەرقاڵی وەرگێڕانی زنجیرەیەک کتێبی پەروەردەیی چیرۆک ئامێزم بۆ منداڵان ئامادەکردن و بە چاپ گەیاندنی یەکەم دیوانی هۆنراوەکانم .
گەشاوە جاف ٨/١٠/٢٠١٥ کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك) ئهو خێزاندارانهی جیادهبنهوه بهتاوانبار بهرامبهر ژینگه ناوزهد دهکرێن نیوهی گهنجان دهڵێن: بهبێ ( ئێم ئێس ئێن ) ژیان مانای نییه دوای ١٤٠ساڵ توانی هێزی كچان سهركهوێت بۆ لهبهركردنی پانتۆڵ بۆ خوێندنگه بهرنامهی منداڵان له تهلهفزیۆنهکان خراپ خهوتنی منداڵان بههۆی تهلهفزیۆنهوه دڵم بۆته لانهی خهمی عاشقانی ووڵات ڕوخساری وون خوێندنهوه: بڕوا نامیق (یوتیوب) رەوەندی کوردی پشتیتوانی کوبانێ دەکەن تەلەفزیۆن و منداڵ و کاریگەریەکانی لاسهنگی بهرنامهی تهلهفزیۆنی، نموونه کوردسات
کارێکی هونهریی گەشاوە جاف
|