كامیل نه‌جاڕی |
كامیل نه‌جاڕی له دایك بووی 1980 (59/7/1( شوێنێ له دایك بوون گوندی وته‌میش له ساڵی 1981 تا 2004 له بۆكان ژیاوه. له ساڵی 2004ـه‌وه تا ئێستا له باشووری كوردستان ده‌ژی. یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی خۆرهه‌ڵات نیوز.
|
"زۆرترین پرسیارێك كه له ئێمه نووسه‌ران ده‌پرسرێن و خۆشه‌ویست ترین پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی ده‌نووسی؟
چونكه حه‌زم لێیه ده‌نووسم. چونكه ناتوانم ئیشێكی ئاسایی تر بكه‌م ده‌نووسم. ده‌نووسم چونكه ده‌مهه‌وێ كتێبگهلێكی وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ده‌یاننووسم بنووسرێن بۆ ئه‌وه‌ی بیانخوێنمه‌وه. ده‌نووسم چونكه له هه‌مووتان زۆر زۆر تووڕه‌م. ده‌نووسم چونكه زۆرم پێ خۆشه به درێژایی رۆژ له ناو ژوورێكا دانیشم و بنووسم. ده‌نووسم چونكه تا كاتێك كه نه‌توانم راستی بگۆڕم، ناتوانم قه‌بووڵی بكه‌م. ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان بزانن من، كه‌سانی تر، هه‌موومان، له ئه‌سته‌موڵ و له توركیا چۆن ژیاوین و ده‌ژین. ده‌نووسم چونكه حه‌زم له بۆنی قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز و جه‌وهه‌ره. ده‌نووسم چونكه زیاتر له هه‌ر شتێك بڕوام به ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری رۆمان هه‌یه. له رووی عاده‌ت و تامه‌زرۆییه‌وه ده‌نووسم. ده‌نووسم چونكه له له‌بیرچوونه‌وه ده‌ترسم. ده‌نووسم چونكه حه‌زم له ناوبانگ و سهرنجێكه كه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێ. بۆ ته‌نیا مانه‌وه ده‌نووسم. ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگه بتوانم ده‌رك بكه‌م كه بۆ له ئێوه، له هه‌مووتان تووڕه‌م. ده‌نووسم چونكه خوێندرانهوهم پێ خۆشه. ده‌نووسم چونكه به خۆم ده‌ڵێم لێگه‌ڕێ با ئه‌و رۆمانه، ئه‌و نووسراوه‌یه، ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی كه ده‌ستم پێ كردووه ته‌واوی كه‌م. ده‌نووسم چونكه به خۆم ده‌ڵێم : هه‌موو كه‌س چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له من هه‌یه كه بنووسم. ده‌نووسم چونكه مناڵ ئاسا بڕوام به نه‌مریی كتێبخانه‌كان و وێستانی كتێبه‌كان له قاته‌كانی دایه. ده‌نووسم چونكه ژیان، جیهان و هه‌موو شتێك له راده‌به‌ده‌ر جوان و سه‌رسوڕهێنه‌ره. ده‌نووسم چونكه له دارشتنی ئه‌و جوانی و سامانانه له چوارچێوه‌ی وشه‌كان دا چێژ وه‌رده‌گرم. ده‌نووسم، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكێك بگێڕمه‌وه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكێك بخوڵقێنم. ده‌نووسم چونكه ده‌مهه‌وێ له‌و هه‌سته رزگار بم كه هه‌موو كات شوێنێك بۆ رۆیشتن هه‌یه و من ـ وه‌ك بڵێی هه‌موو كات له خولیایه‌ك دا ـ قه‌ت ناتوانم بچمه ئه‌و شوێنه. ده‌نووسم چونكه ده‌خوازم به‌خته‌وه‌ر بم."
ئۆرهان پامووك