ئاڵفرێد نۆبێل(Alfred Nobel ) کێ بوو؟
ههمووسڵێک له10مانگی دێسامبرداخهڵاتی نۆبێل دابه‌ش ده‌کرێ وئهدرێ به که‌سانه که له‌بواری زانستی فیزیک،کیمیا،پزیشکی دا لێکۆڵینه‌وه‌ده‌که‌ن،وهه‌روه‌ها به‌و که‌سانه‌ی که‌له نووسینی ئه‌ده‌بیاتدا ده‌نووسن،یان بۆ ئاشتی تێده‌کۆشن.
زۆربه‌ی خه‌ڵکی دنیا ناوی نۆبێل وخه‌ڵاتی نۆبێل یان بیستووه، وزۆرکهسیش خه‌ڵاتی نۆبێل یان وه‌رگرتووه. به‌ڵام بۆی هه‌یه که ئێستاش زۆرکه‌س به‌باشی نه‌زانن که خودی نۆبێل کێ بوو،له‌کوێ له‌دایکووه،چۆن ژیاوه که‌ی وله‌کوێ مردووه. هه‌ربۆیه وام به باش زانی، به کورتی چه‌ن دێڕیک له‌م باره‌یه‌وه بنووسم وپێشکه‌ش
به خوێنه‌رانی لاوی کوردی بکه‌م.
ئاڵفرێد نۆبێل له‌ساڵی 1833دا، له شاری ستۆکۆڵم
له سوێد له‌دایک بووه، به‌ڵام چونکه باوکی ایمانول به
دوای دۆزینه‌وه،ودروست کردندا بووه،له ڕووسییه کارگهیکی مکانیکی دامه‌زراندبوو،که دوایه گه‌شه‌ده‌کا و ده‌بێته فابریکی گه‌ور، له‌وێ خه‌ریکی توێژینه‌وه و دۆزینه‌وه بووه. هه‌ربۆیه‌ش ئاڵفرێدش له ڕووسییه له شاری پێتڕۆس بۆرگ گوه‌ره ده‌بێ.
ئاڵفڕێد هه‌روه‌ک براکانی دیکه‌ی له‌ژێرچاوه‌دێری باوکی دا، پڕۆسێسی خوێند ده‌ست پێدهکاوفێرده کرێ و په‌روه‌رده ده‌بێ. ئاڵفڕێد وه‌ک خوێندکارێکی گه‌ڕۆک دوای چه‌ن ساڵ خوێندن،لهکارگهکهی باوکی ده‌ست به کاردهبێ، و به‌دوای توێژینه‌وه ودۆزینه‌وه ده‌که‌وێ.
به‌ڵام چه‌رخی چه‌پ نای هێنێو، کالای به‌رهه‌م هێنراوی فابریکهکهیان کڕیاری که‌م ده‌بێ و به نا چار فابریکه که‌یان داده‌خرێ. باوکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسوێد ، به‌ڵام کوڕه‌کانی له‌وێ ده‌مێننه‌وه. براگه‌وره‌که‌ی ئاڵفڕێد - ڕۆبرت- له‌نزیکی باکۆ،کانی نه‌وت ئه‌دۆزێته‌وه، و ده‌توانن کارگه‌یه‌کی نه‌وت ده رهێنان دامه‌زرێنن، که له‌کاتی خۆیدا له دنیادا بێ وێنه ده‌بێ. به‌ڵام ئاڵفڕێد پێی خۆش نابێ وه‌ک سه‌رپه‌رستی فابریک کاربکا، ئه‌و حه‌زی زۆرله دۆزینه‌وه‌ی ماده‌ی ته‌قینه‌وه ده‌بێ. و ده‌یه‌وی له لابراتواری تاقیکردنه‌وه دا کاربکا هه‌ربۆیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسوێد.وله لابراتورهکه ی باوکی لهکۆنگسهۆلمن ده‌ست بهکاردهبێی.زۆر هه‌وڵ ئه‌دا تا ده‌توانێ له ماده‌ی نیترۆگلیسرین ماده‌ی ته‌قینه‌وه که هه‌م کارامهترهو،وههم بێخهترتربهدهست بێنێ، به‌ڵام له تاقیکردنهوهیکه ی سهرنه کوتوودا،تقینه وه‌ک ڕووئه‌دا وههرههمووکارگهکه ده‌ته‌قێته‌وه وده‌بێته هۆی کوشتنی پێج که‌س، که یه‌کێک له‌وانه براچکۆلهکهی خۆی ده‌بێ. ئه‌و ڕووداوه‌یه براگه‌وره‌که‌ی نائۆمێد ده‌کا به‌ڵام خودی ئاڵفڕێد، دووباره زۆر به جیدی وشێلگیر تربه سه‌ختی له سه‌رکاری خۆی به‌رده‌وام دبێ، ئاڵفڕێد به سه‌رمایه‌یکی که‌مه‌وه له به‌له‌مێکی کۆندا لابراتواریک داده‌مه‌زرێنێ. دوای دوو ساڵ کاری پڕ وچڕ ده‌توانێ دینامیت دروست بکا.
له ساڵی 1867 دا توانی مافی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه بۆ خۆی تۆماربکا،و فابریکی دینامیت دامه زرێنی. دیاره ده‌سکه‌وتی دینامیت وابوو،که له به‌شی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌شی شدا به‌کاربهێنرێ. به خۆشیه‌وه له‌و ڕێیه وه
ده‌سکه‌وتیکی باشی وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ .
وه‌ک ده‌ڵێن ئاڵفڕێد نۆبێل مرۆڤیکی ئاڵۆزبوو.له لایکه‌وه دینامیت دروست ده‌کا، له لایکیشهوه دژی شه‌ڕبووه. زۆریش ڕه‌شبین بووه،که مرۆڤ بتوانی له ئاشتی دا بژی. سهیرئهویهکه وای به باش زانیوه که به ته‌نیا وله ته‌نیای دا به سهربهرێ. که‌چی زۆریش تامه‌زرۆی دیداری مرۆڤ بووه.زۆربه‌ی ژیانیشی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه، به‌ڵام دایمه‌ش له بیری ئه‌وه‌دا بووه که ڕۆژیک له‌ڕۆژان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته که‌ی خۆی.
تێکدا که له ههرگۆردن ده‌ژی گیروگرفتی زۆر له‌کا
بۆخۆڕێکخستن له گه‌ڵ شوێنی ژیانی،و له گه‌ڵ ههلو مه‌رجی ژیان هه بووه.زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوێدی ئه‌ویان وه‌ک کابرایکی لاوه‌کی هاتووه ته به‌رچاو.
ئاڵفڕێد نۆبێل بێجگه له زمانی دایکی خۆی، سوێدی چه‌ن زمانی دیکه‌شی زانیوه، وه‌ک ڕووسی، فڕانسی ،ئاڵمانی ،ئینگلیسی و ئیتالیایی. به‌ڵام سهیرئهوه بووه که له سه‌ره مه‌رگیدا هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی له بیر چووه‌ته‌وه،و بێجگه له زمانی زگماکی خۆی هیچی بیرنه‌ماوه.
ده‌ڵێن هه‌ربه‌وجۆره‌ی که به ته‌نیا ژیاوه،هه رواش له ته‌نیای مردووه.
وه‌ک ده‌ڵێن ، ئاڵفڕێد نۆبێل سه‌وداگه‌رێکی لێهاتوبووه هه‌روه‌کوو خۆی وه‌سیه‌تی کردووه، سامانێکی زۆری هه‌بوو. ده‌ڵێن ئه‌و وه‌سیتنامه‌ی که له 27 تی مانگی نۆامبری ساڵی1895 دا خۆی نووسیویه، زۆرئاستهمه وههمووکهس لێی تێ‌بگا،ڕه‌نگه هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بووبێ که زۆرله حقوق زانه‌کان دڕدۆنگ بووه. ده‌ڵێن به‌شه ماڵخۆری نه‌بووه،هه‌ربۆیه‌ش وه‌سیه‌تی کردووه که ئه‌وه‌ی که له پاشی به جێ دهمێێ بیکهنیه خهزانهیکی ماڵی و ده‌سکه‌وتی له‌م ڕێگایه‌وه بکرێته خه‌ڵات بۆ ئه‌وکه‌سانه که له‌بواری زانستی فیزیک،کیمیا،پزیشکیدا لێیکۆڵینه ده‌که‌ن وشتی تازه به ئه‌م زانستانه زیاد ده‌که، یان ئه‌وانه‌ی که له بواری ئه‌ده‌بیاتدا ده‌نووسن، و هه‌ر وه‌ها ئه‌وانه‌ی که‌هه‌وڵ بۆئاشتی ئه‌ده‌ن.
ئاڵفڕید نۆبێل له 10 مانگی دێسامبری ساڵی 1896 دا
له سان رێمۆ له ئیتالیا کۆچی دوایی کردووه. بۆیه‌ش خه‌ڵاتی نۆبێل هه مووساڵێک له 10 دێسامبهردا دابه‌ش ده‌کرێ، وبه‌م بۆنه‌یه‌وه جه‌ژنی نۆبێل ده‌گیرێ.
دابه‌شکردنی ئه‌م خه‌ڵاتی نۆبێله له ساڵی 1901 وه ده‌ستی پێکردووه، تائێستاش به‌رده‌وامه .
بۆ نووسینی ئه‌م کورته‌یه له نووسراهیکی سوێد ی که له باره‌ی نۆبێله وه نووسراوه که‌ڵکم وه‌رگرتووه.
ڕه‌حمان سۆفی
10 دێسامبری 2006