
عه‌بدولخالق یه‌عقوبی
عه‌بدولخالق یه‌عقوبی ساڵی 1974 له شاری بۆکان له‌دایک بووه. ساڵی 1996 له زانکۆی ته‌ورێز
به‌کالۆریوسی له زمانی ئینگلیزی وه‌رگرتووه. تا ئێستا (2008) – 8 کتێبی لێ بڵاو
بۆته‌وه که بریتین له:
-
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و قوتابخانه‌کانی، چارلز
برێسلێر، وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، چاپی یه‌که‌م،
2002، چاپی دووه‌م 2007.
-
ده‌نگی بلورینی ده‌ق، کۆمه‌ڵه وتار،
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سلێمانی، 2005.
-
رێبازی دیکتاتۆڕه‌کان، ئینیاتسیۆ سیلۆنی،
رۆمان، وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه، ده‌زگای سه‌رده‌م، سلێمانی، 2005.
-
مه‌کبێس، ویلیا‌م شێکسپیر، شانۆ، وه‌رگێڕانی
له ئینگلیزییه‌وه، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، چاپی یه‌که‌م 2006، چاپی دووه‌م
2007.
-
توێژینه‌وه‌ی تیۆری ئه‌ده‌بی، جۆرج وێبێستر،
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه، ده‌زگای موکریانی، هه‌ولێر 2007.
-
زه‌مزه‌مه‌ی زوڵاڵ، سواره‌ی ئیلخانیزاه
کۆکردنه‌وه و رێکخستن، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر 2007.
-
مارکسیزم و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، تێری
ئیگلتۆن، وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر 2008.
-
له کولتووره‌وه بۆ ئه‌ده‌بیات، کۆمه‌ڵه
وتار، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر 2008.
له ساڵی 2003 تا 2005 بۆ
ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری سروه بووه و له ساڵی 2001 ئه‌ندامی
کۆڕی زانستیی زمانی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.