ئـەفـســـانـە ســــــروش
ناو: سنوور ساڵح، دەرچوی خوێندنگای ڕانیه‌ی سەرەتایم ،لەبەر ئەوەی زوو پەتی شووکردنێکی نەخوازراو کرایە ملم نەمتوانی درێژە بەخوێندن بدەم. لەساڵی ( ١٩٨٢ ) له‌گه‌ڕه‌کی ئازادی شاری ڕانیە لەدایك بووم، ماوەیەک دەبێ دەستم بەنووسین کردووە، لەگۆڤار و وێبسایتەکان دەقەکانم بڵاو دەکەمەوە، وه‌ك هه‌ر ژنێكیتر زۆر زوو له‌خه‌ون و خولیاکانم بێشکرام، داخستنی دەرگای مناڵیم داخستنی جەهەننەمێکی سارد بوو بۆم ، داخستنی ده‌رگای خه‌ونه ئهرخهوانییهکانم بوو. ڕابردوو ئێستاش وەک مۆته‌که وا بهشوێنمهوهیه، وەک خوێندنەوە خەریکی موتالای ئەده‌بی فارسیم کاتێك چاوی هیوا په‌مه‌یه‌کانم کرده‌وه خۆم وەک پەراگەندەیەکی سەرلێشێواو بینیەوە ، وەک شتێکم ون کردبێ و وێل بم بە دوایدا خێرا خێرا له‌ده‌رگای شیعرم دەدا.، لێرەوە ماخۆڵانی وشە کەینوونەی بەدەنی داگرتم، ئیدی بە چاوی نووقاو و به‌ئیحساسی پڕژاومەوە خۆم دایە دەست قەدەری تۆمار نەکراوی شیعر ،،نازانم ئەویش بۆ کوێم دەرەتێنێ.
ئەفسانە سروش: پێویستە سەیری دەق بكرێت وەك خۆی، نەك ناوی گەورە
پرسەی تێپەربوونی تەمەن لەچاوەڕوانی هاتنی مناڵیم
بۆ چله‌ی فریشته‌یه‌ك، که‌له ئاسمانی مندا بۆ ئه‌به‌د ون نابێ
مەرۆ پاییز هێشتا نەگەراوەتەوە ئەو هێشتا چاوەڕوانمە
بۆ ده‌ستینا قه‌ندیل، کهخۆری ئازادی له‌گۆڕی ئه‌ودا سه‌ر ده‌رده‌کات