كورته
ژیاننامه‌ی حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران
حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران, له 23.9.1941 له ئاوایی ساروقامیش, له ناوچه‌ی بۆكان, له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته دنیا. بابی مه بنه‌ماڵه‌ی بوداق سوڵتان (له فه‌رمانڕه‌وایانی موكری) و دایكی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانیش چه‌ند سه‌ده فه‌رمانڕه‌وای كوردستانی گه‌وره بوون. سوران بێجگه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری له‌نده‌ن كولیژهكانی) Trinity, Sent Jorj, Dtanford) له ئینگلستان زمانی ئینگلیسی خوێندووه و وه‌ك پسپۆڕی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی له تاران كار ده‌كات و له ساڵی 1965 هه‌تا ئه‌مڕۆ وه‌ك شاعیر‌و نووسه‌ر و وه‌رگێر به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كات كه گوڵبژێرێكیان به‌م چه‌شنه‌یه: 1. شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده به زمانی فارسی له ساڵی 1965 له شاری ته‌ورێز چاپ كراوه. 2. دیوانی سوران, هه‌ڵبژارده‌ی هونراوهكانی له ساڵی 1966 له ته‌ورێز چاپ كراوه.( ئه‌م كتێبه و كتێبی« چریكه‌ی كوردستان»ی حه‌سه‌ن زیره‌ك تاقه كتێبن كه له ده‌وره‌ی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی رژێمی پههلهوێدا چاپ كراون. ئه‌وه‌ی چۆن سه‌رڕای یاساخ بوون ئه‌م دوو كتێبه چاپ كراون پرسیارێكه كه نووسه‌ر حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له نووسراوه‌یه‌كدا وڵامی ده‌داته‌وه و خانم مێدیا زه‌ندیش له كتێبی زمانی دوولا دا باسی لێوه ده‌كات) 3. ئه‌شكه‌نجه و كوشتاری بنهماڵهێكی كورد, به زمانی ئینگلیسی له ساڵی 1978 له له‌نده‌ن چاپ كراوه. 4. هونراوه و په‌خشان, كۆمه‌ڵه هونراوه و په‌خشان چاپی تاران. 5. كهلماجاڕ كۆمه‌ڵه هونراوه له تاران چاپ كراوه. 6. زمان وئه‌ده‌ب باسی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی چاپی تاران. 7. كتێبخانه‌ی سۆران( بیبلۆگرافی كوردی ) له سێ به‌رگدا به زمانی كوردی كه له ساڵی 1976 هه‌تا ئێستا كاری له سه‌ر ده‌كرێ. به‌رگی هه‌وڵ ساڵی 1979 له له‌نده‌ن چاپ كراوه. 8. داری مازو باسی هه‌مه ڕه‌نگی زمان و ئه‌ده‌ب به زاراوه‌گه‌لی سۆرانی, هه‌ورامی, كهلوری. له تاران چاپ كراوه. 9. كانی سارد په‌خشان له تاران چاپ كراوه. 10. باڵه كۆلاره باسی نامه نووسین و زمان‌ناسی كوردی له تاران چاپ كراوه. 11.یاسای هه‌تاو, رۆمان له ژێر چاپ دایه. 12. ناوی كیژان و كوڕانی كورد (ناونامه‌ی كوردی) له ژێر چاپ دایه. 13. به‌یان كۆمه‌ڵه هونراوه. له ژێر چاپ دایه. ( به‌یان ناوی چیایه‌كه له ناوچه‌ی هه‌وشار) 14. فه‌یزوڵابه‌گی یه‌كانی بۆكان به زمانی ئاڵمانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ دوكتور W. Rudolf ئه‌م كتێبه له لایه‌ن دوكتور ن.عه‌بباس ئهحمهددهوه ههڵگهڕاندراوهته سه‌ر كوردی. 15. یاسای هه‌تاو ( ڕۆمان) چاپ ده‌كرێ. 16. فه‌رهه‌نگی فارسی ـ كوردی (بچكۆلانه) به‌ر له ساڵی 1979پێش نوسخه‌ی لێ چاپ كراوه 17. وه‌رگه‌ڕاندنی بابه‌تی زانستی, فه‌ننی و تێكنۆلۆژی له زمانگه‌لی ئوروپی بۆ سه‌ر زمانی فارسی. 18. چاپی ژماره‌ێكی زۆر وتار له سه‌ر زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ له گۆوارهكاندا. 19. به‌شداری له كۆڕوكۆمه‌ڵ و سمینار و پێشكه‌ش كردنی هونراوه ووتار. 20. وتنه‌وه‌ی ده‌رسی زوان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له زانستگای عیلم و سه‌نعه‌تی تاران له ساڵی 2001 و 2002و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی كۆڕی كورده‌كانی تاران. حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران ئه‌مڕو دانشتووی شاری تارانه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆڕی كورده‌كانی تارانه! خۆی له زمانی گۆرانه‌وه ده‌ڵێ « ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم ناكه‌وێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستم» ئه‌وه‌ش ڕێگای دورو درێژی نووسه‌ر دیار ده‌كات. ماڵپه‌ری بۆكان
|
سه‌رجه‌م نووسراوه‌کانی سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی مامۆستا ح. س. سۆران |
شیعر و په‌خشان |
شه‌ماڵی واده |
زمانه‌وانی کوردی |
زمان و وێژه و فولکلۆڕ |
به‌یان "هۆنراوه" |
نووسراوه‌ی ئه‌ده‌بی |
له‌سه‌ر بۆکان |
به‌ره‌و نه‌ورۆز |
په‌یامی شه‌هیدی سرشت و هه ڵه‌بجه ، بۆ ئاپۆ چكۆله‌كان |
په ڕاندنەوەی بەرخ ، گورگ و باخه وێنجه له چۆم |
ده‌ستکه‌وتگه‌لی سه‌ده‌یه‌ک خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان |
بۆکان ، له ژێر پاشێلی رووس و عوسمانی دا |
چۆن بۆکان بو به شار ؟ |
جووله‌که‌کانی ناوچه‌ی بۆکان |
جووله‌که‌کانی ناوچه‌ی بۆکان |
بۆکان له میاندواو (نێوان دو ئاو) دا !!! |
دوکتور فرۆهلیشی ئه‌لمانی له بۆکان |
کێوی ناڵهشكینهی پشت بۆکان |
مانای وشه‌ی " گۆران" چیه ؟ |
مانای وشه‌ی "موکریان" چیه ؟ |
مانای وشه‌ی " کورد" چیه ؟ |
با کورده‌کانی خوراسان له‌قه‌ڵه‌م نه‌خه‌ین |
حه‌زره‌تی "گا" |
به ناوی كوردستانی گه‌وره . ده‌یڵم بیڵم ! ح . س . سۆران زوربه‌ی ده‌قی ناوه‌رۆكی ئایین و یاساگه‌لی جیهان ، بۆ پاراستنی دۆزی زۆرداران و ده‌وڵه‌مه‌ندان نووسراون . له بارودۆخی ئه‌مڕۆی جیهاندا ، مه‌گه‌ر گلۆبالیزهیشێن (عه‌وله‌مه)، ده‌رده كورد چارهبكا . نامه‌ی سپی ، په‌یامی له كهغهزی نوسراو زۆرتر تیدایه . له هێندێك جێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، بڕێك له كاوهئاسنگهرهكان ،بوونه‌ته چۆچهی ته‌نه‌كه ساز. كه‌س تا ئێستا نه‌یتوانیوه و/یا نه‌یزانیوه ، ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی ده‌یه‌وێ ، بیانڵێ و/یا بیاننووسێ . بانێكه و پێنج هه‌وا ! ته‌واوی ئێمه‌كان بوون به من ، بۆیه وا ته‌نیاین . ئه‌و زه‌ره‌ره‌ی راستی و ساكاری له گه‌لی كوردی داوه ، درۆ له هینهكانی نه‌داوه . ئێستا زۆرتر ، هه‌م پێنووس و هه‌م كوته‌ك له ده‌ست كوته‌ك وه‌شێن دان . ئه‌مڕۆ تیری درۆ له شیری راستی زۆر تیژتره !. كورد هێنده خه‌ریكی بوغزاندنی یه‌كتری ده‌بن ، كه ئامانجی ئه‌سڵیان له‌بیر ده‌چێته‌وه . تا حه‌ق به حه‌قدار ده‌گا ، له ناحه‌ق خراپتری لێ به‌سه‌ردێ. ئه‌و په‌یامه‌ی چاو ده‌توانێ بیگه‌یێنێ ، زمان به تۆزیشی دا نه‌گه‌یوه . ده‌رده كورد - تابلۆ مووزیكال : نه‌خۆشی دنیا گه‌لێكن ، هی هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێكن،ناوی هێندێكیان ئه‌مانه‌ن، كه ده‌ردی سه‌ختی زه‌مانه‌ن: گرانه‌تێ و شه‌پڵه و هاری، شێرپه‌نجه و گولی و فێداری، تاعوون و سیل و لاڕه‌شه ، هه‌زار په‌تای دیكه‌ش هه‌شه ، كه ناسراوی پزیشكانن، زۆریان دڕن و بێ ده‌رمانن ، بڕێكش سووك و ئاسانن ، به‌ڵام ده‌ردێك نه‌ناسراوه، نه له كتێباندا نووسراوه و نه ئاماژه‌ی پێكراوه،كه ناوی ئه‌و ده‌رده كورده ، ده‌ردی هۆزی كاوه‌ی گورده ، ده‌ردی لاو و پیر و ورده ، نه‌ك له جێیه‌ك ،له پێنج جێیه ، له چوار گۆشه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده، هه‌ر جێ ده‌ردی خۆی به جوێێه !. ئه‌م وڵاتی كوردستانه،به‌هه‌شتێكی گه‌وره و پانه، پانی پێنج هێنده‌ی لوبنانه،زێدی مرۆڤی چازانه، به‌رجه‌وه‌ندی جۆراوجۆره ، تایبه‌تمه‌ندی زیاد و زۆره : لێڕه‌واره ، كیڵگه و هه‌رده ، بۆ زه‌نوێری و ته‌رزی فه‌رده ،زه‌رده ، به‌رده ، قه‌ڵای مه‌رده ، به‌ڵام مینگه‌ی غه‌م و ده‌رد و ئاخی سه‌رده . هه‌رێمێكی زۆر عه‌جیبه،شانۆی دهگهشهو فه‌ریبه ، خه‌ڵووز سپی ، به‌فر ره‌شه،جه‌معی دو له‌گه‌ل دو شه‌شه، گه‌لاوێژ سیس ودامردو ، قالۆنچه چاوانی گه‌شه،زۆر شت هه‌یه به‌ڵام نیه، كه‌م دشت نیه ، كه‌چی هه‌شه ، له قوم گوم بێ گوێره‌كه‌یه‌ك،ئه‌و رۆژه عازیه‌تی مه‌شه !. ئه‌م وڵاته چاكه پاكه ، ئه‌م خه‌زێنه‌ی خاكه تاكه ، پێشینه‌ی روون و رووناكه له سه‌ری چه‌ن داعبای دڕن ، خه‌ریك كێشه‌و مشت و مڕن،دۆست و دوژن هه‌ڵئه‌دڕن ،زۆرداری دژی قه‌باڵه، مه‌نتیق له‌لای ئه‌و به تاڵه ، ڕوژمنی قانوونی ژینه ، كه‌نگێ گوێی له خاوه‌نماڵه !. له ولاتی من - له قه‌ڵاتی خه‌باتی من ، حه‌ق ناحه‌قه ، نا حه‌ق حه‌قه ، یا سا لار ه ، ته‌قه‌و له‌قه ، جێگه‌ی له‌قه و ته‌قه و شه‌قه ،خه‌ڵك دیلن ، وا زه‌لیلن ، یه‌خسیری دیلی زنجیرن . له‌م كێوانه، گورگ شوانه،پارێزه‌ری رهوه و رانه،په‌ری پیسه،درنج جوانه،تیغهڵه كول له‌مه‌یدانه،شیری ژیان له كالانه،شێری ژیان له نێو لانه ، وه‌ستا ژێر ده‌ستی شاگرده ، كه‌سایه‌تی وا شكاوه ، ورد و پرده . له دیاری من جاشاشن باشن ، باشیش جاشن ، هه‌ر چی جاشه ،ده‌م هه‌راشه ، ئه‌وه‌ش باشه ته‌ڕه‌ماشه ، ته‌رد كراوه ، ده‌ربه‌ده‌ره ، پڕ كه‌سه‌ره ، یا له كێوه و جێی ئه‌شكه‌وت و چۆڵ و تاشه . له‌م ولاته ، نامه‌رد مه‌رده ، مه‌رد نامه‌رده ، پیاوی ئه‌مین وه‌ها تهرده ، چهۆسائهیه وه‌كو به‌رده ، دۆزینه‌وه‌ی ههرداوههرده ، سه‌رۆكی مه‌ن دز و جه‌رده ، ئه‌وه‌ی مه‌رده ، به‌شی جه‌وره ، چاره‌نووسی كێشه‌و ده‌رده . هه‌ر كه‌س ئه‌دیب و زانایه ، تۆپه‌وانه له دهمیایه ، به عاستهمیش ده‌نگی نایه ، ماموه‌ستای ساختهگیش زۆرن ، به‌ڵام زوربه‌ی پیاوی بۆرن ،هێندێ منداڵی خۆخۆرن ، بڕێك چرچ و زۆر نه‌خۆرن، هێندێ مۆڕ و بێ هونه‌ر و لهندههۆرن . ڵسۆز دوژمن به میلله‌ته ،سیخوڕ خاوه‌نی عیززه‌ته داشدای مه‌ن چه‌ته و مه‌ته ، ئه‌وه‌ی زیته و بلیمه‌ته ، خراوه‌ته ژێر سه‌وه‌ته ، نابیغهش بێ ته‌رد و ره‌ته یا به‌شی سێداره و په‌ته ، حاڵی زاره ، ژینی ژاره ، ژاری ماره . له‌م ولاتی رۆژهه‌ڵاته زمان هه‌یه ، زمانی كۆنی ئه‌م گه‌له‌یه ، هێنده كۆنه كه‌س نازانێ هینی كه‌یه ، به‌ڵام حه‌بس و قه‌ده‌غه‌یه ، كۆتر و كه‌و باشترن له‌و ، ئه‌زانی بۆ ؟ - پاكی ئه‌دوێن به زمانی خۆ ، ئازادترن ، له هه‌زاری وه‌ك من و تۆ . له‌م محاڵه ، ژین محاڵه ، قوڕ و قه‌پی قه‌ڕن و ساڵه ، زاڵم زله ، زوڵم زاڵه ، خه‌ڵك جوڕڕهن ، ئه‌ویش داڵه ، زمان تورموز ، قه‌ڵه‌م له به‌ند ، سانسۆر ئه‌كه‌ن ملقوتی ره‌ند . له‌م مه‌ڵبه‌نده گزه باوه ، مه‌كۆی جه‌رده و چاووڕاوه ، پیاوی دروست لێی قه‌وماوه ، ناوی پیاوچاكان ئهزڕینن، ریشه‌ی شه‌رافه‌ت ده‌ردێنن، شووشه‌ی كه‌ڕامه‌ت ئه‌شكێنن ، به پێچه‌وانه ئه‌نووسن ، شێعری ژاپۆنی ئه‌خوێنن . ولاتی من پڕ سنووره ، سهرحهدداتی جووراوجووره،یه‌ك نزیك و چواری دووره ، چ له‌ملاوه ، چ له‌ولاوه ، داگیركه‌ر مه‌رزی داناوه ، به گۆتره خه‌تتی كێشاوه ، دو لای سنوور هه‌ردو یه‌كن ، هه‌ر خاكێكن ، له گشت بابه‌تێكه‌و تهكن . له‌م ولاته كوردان زۆرن ، چل میلێونن ، جۆربه‌جۆرن، ره‌شن ، كاڵن ، مۆرن ، بۆرن ، گا ئێرانی بێ وهجاخن ،فارسن ، تركن ، تركی شاخن ، له هێندێ جێگه‌ش عه‌ره‌بن ، خوللهس قوڕه‌یشی نهسهبن ، مه‌رزداری داوتهڵهبن ، یه‌كجار سه‌یره ، هه‌م فارس بی و هه‌م سامیش بی ، گا ئه‌رمه‌نی و ترك و كوردی هه‌ورامیش بی . له وڵاتی من میوان خێوه ، خیو دزیوه ، له كن میوان داعبای كێوه ، خانه‌خوێكه بێگانه‌یه ، ئامانجی تیری تانه‌یه ، عه‌جایه‌بی زه‌مانه‌یه ، راستیه‌كی ئه‌فسانه‌یه ، ئێمه پاكمان كهڵهشێرین، هه‌ر چه‌ند كهڵین، هه‌ر چه‌ند شێرین ، به خۆخۆری یه‌كجار فێرین ، سه‌قه‌ت به یه‌كتر ئهوێرین ،بۆ ته‌رازو وه‌ك پارسهنگین، هه‌ر كات ویستیان پیاوی جه‌نگین ، وه‌ختێ ویستیان وست و مهنگین، به پێی زه‌مان وا ئه‌گۆڕێین ، هه‌زار ره‌نگین . له وڵاتی من گریان باوه ،ئه‌وه‌ش لاوه و باوكی ماوه و كۆسپێكیش له‌و نه‌قه‌وماوه ، دایم خه‌ریك زاری و قاوه ، فرمێسكی چاو به لێشاوه ، بزه‌ی سه‌ر لێوان فه‌وتاوه ، به‌زه‌ی نێو دڵان سووتاوه ، خه‌ڵك مۆن و له‌ڕ و شینن ، سیپاڵ ره‌شن ، خه‌ریك شینن ، دایم غه‌رقی خۆ كوشتن و سنگ كوتینن . له‌م هه‌رێمه پیاو قاتیه ، ئه‌ڵێن تاقه پیاوێك نیه ، ئه‌گه‌ر بیشبێ سههیونیسته یا سیخوڕه یا كافره و دینی شڕه ، یا شه‌ڵواری پیسه و دڕه ،قهحتورریجاله له‌م نێوه ، خه‌ڵكی پاكی جنن و منن و خێو و دێوه . هه‌مو دینێ جێگه‌ی رێزه ، كوانێ رێگه‌ی قێز و بێزه ، دینی ئێمه لایان دێزه ، به دهگهشهو تێزه‌ی نێزه ، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بیفه‌وتێنن ،مێشكی هه‌مو بشۆنه‌وه و گشتیان له دین وه‌رچه‌رخێنن . له‌م مه‌ڵبه‌نده جوانی نه‌نگه -قافیه ته‌نگه - ئه‌وه‌ی مه‌نگه و شۆخه‌و شه‌نگه ، به‌شی جزیه و زه‌بر و زه‌نگه ، باری سه‌نگه ، كاری له‌نگه، ئه‌مه‌ش وا دژوێن و پیسه، ریشی وه‌ك هینی ئیبلیسه ، حاجاغایه یا ره‌ئیسه، سه‌رده‌سته‌ی ده‌سته‌ی دزانه ، وه‌ك خۆره‌یه ،دژی كزان و بزانه . له‌م هه‌رێمه بوختان زۆره ، قسه‌ی سه‌یر جۆربه‌جۆره ، میلله‌تی من شه‌ڕفرۆشن !تێ ئه‌كۆشن ، ئاوردێنن، ئهیگیرسێنن، ئه‌چن له به‌غدا و ئانكاڕا ماڵی خه‌ڵك ئه‌سووتێنن، سه‌ران ئه‌بڕن !، ئه‌خنكێنن، گازی خه‌رده‌ل ئهپدژێنن، له سامه‌ڕڕا و به‌م و ئیزمیر، سه‌رباز ئه‌گرن ، داگیر ئه‌كه‌ن یا حه‌شیمه‌ت ئهتارێنن. له دنیادا هونه‌ر به‌رزه ، جێگه‌ی رێزی خه‌ڵكی عه‌رزی ، هه‌ر چه‌ند لێره‌ش فراوانه ،به‌ڵام گوناح و تاوانه ، دوژمنی كیژ و لاوانه ، مه‌كروهه به‌سته و گۆرانی، چ باڕینی ، چ گۆرانی ، چ سۆرانی ، لێره هونه‌ر ئه‌هریمه‌نه ، نه‌گبه‌تیه و لۆمه و پهنه ، گۆرانی ئێمه نگریسه، دزراوی ده‌ستی تاتلیسه،هه‌ر چه‌نده خه‌ڵكی بتلیسه - چه‌ته‌یه‌كی خۆماڵیه ، دزێكێ پیس و خه‌بیسه . له‌وڵاتی من دز ئازاده ، ئه‌وه‌ی چه‌وته كه‌یفی شاده ، پیاوی دروست نامراده ، به‌رتیل ئه‌خۆن وه‌كو باده ، زیندان جێی عیسانی چاكه ، شه‌ره‌ف پیسه ، پیسی پاكه ، جێگه‌ی خه‌ڵك وا گۆڕاوه ، پاكی و پیسی تێكه‌ڵاوه . له‌م هه‌رێمه كه مه‌ڵبه‌ندی شه‌هیدانه، شه‌هیدی ئێمه شه‌یتانه ، قاتڵ جێگه‌ی رێزلێنانه ، ئه‌وه‌ی ریشی گه‌زێ پانه ، به ناو ئه‌ڵێن موسوڵمانه ، كه چی دوژمنی عیسانه ، فاچهڵفیچه ، قسه‌ی قۆڕ و پووچ و هیچه . له‌م دیاره ریش حاكمه ، ئه‌وه‌ی له نێو ریشا قومه یا كاشیه و خه‌ڵكی قومه ، وه‌كو دیزه ،ده‌ست له كه‌مه‌ر له پشت میزه ، ره‌ش و حیزه ، قوڵتهشهیه و زۆر به فیزه ، شه‌و خه‌وی خۆی ئهرهوێنێ ، به هۆی به‌رده پێی قه‌زوێنێ ، نێو چاوانی ئهشهمزێنێ یا ئیستیكانی لێ ئه‌گرێ و ئهیژاكێنێ ، تا وه‌كو زاهید بنوێنێ ، به ده‌ستی خۆی روی ره‌ش ئه‌كا ، خۆی ئشقهڕ وعهبرهش ئه‌كا.
|