حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده
وه‌رگێڕدراو | نووسراوه | شیعر و په‌خشان |
حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده
حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده ساڵی 1322(1943) له گوندی كه‌رێزه‌ی ئه‌یبوبی له دایك
بووه, له شاری بۆكان چۆته خوێندنگه و هاوكه‌لاسی سواره ئیلخانی زاده و
ئه‌نوه‌ر سولتانی و كه‌سانی تر بووه. ئه‌یوب زاده له زانستگای تاران به‌شی ماف
و زانسته‌كانی سیاسی و ئابوری, فه‌وقی لیسانسی له بواری مافه‌تایبه‌تیه‌كان
وه‌رگرتووه و له شاره‌كانی كوردستان و ئێران وه‌ك قازی ئیشی كردووه.
نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕ و چیرۆكنووس حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده خاوه‌نی ده‌یان كورته
چیرۆك, ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی, بابه‌تی سیاسی. شێعر بۆ گاڵته و زاخاوی مێشكه.
له زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی, ئاڵمانی , عه‌ره‌بی, فارسی و توركی بابه‌تی
هه‌ڵگه‌راندۆته سه‌ر زمانی كوردی وه‌ك شازده بچكۆلانه له سێنت ئیگزۆپری
فه‌ره‌نسی, شێعر چیه نیزار قه‌بانی, شێعره‌كانی هاینریش هاینه, فاوست و
به‌رهه‌مه‌كانی گوێته(گۆته) و زۆر به‌رهه‌مه‌ی تر. هه‌رچه‌ند ئه‌یوب زاده
پركاره و به‌رهه‌می زانستی و هونه‌ری زۆری هه‌یه به‌و حاڵه یه‌ك له ده‌ی
به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه!!؟؟
ماڵپه‌ری
بۆكان
من و داره‌به‌ن
حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده
کات ده‌مه‌و زهردهپهره، داره‌به‌ن له ئامێزی دۆڵی چۆل و کراڵدا به شنه‌ی شه‌ماڵ، پرچی ئاڵۆزی بهشانه‌دهکا و لیزگهلیزگه ده‌یهۆنێته‌وه. له شادیی ژوان و شهورامووسانێکی خه‌یاڵاوی له‌گهڵ تریفه‌ی مانگه‌شهو ته‌زوویه‌کی سارد به سه‌رتاپای له‌شی دادێ.
شه‌و زرینگاوه‌ته‌وه، ئاره‌قی ئه‌وین دڵۆپ دڵۆپ ده‌تکێته نێو هه‌ناوی داره‌به‌ن و په‌نجه‌کانی هێدی هێدی به سروه دهلهرن و شه‌وباش له‌گهڵ ئه‌ستێره ده‌که‌ن.
تریفه‌ی بێ ئارام تارمایی شه‌وه‌زه‌نگ وهڵادهنێ و ئامێزی فێنکی له باڵای داره‌به‌ن وه‌ردێنێ و له‌نێو یه‌کتردا ده‌توێنه‌وه.
***
کات بهره‌به‌یانه، گزنگ ئه‌نگوتووه، داره‌به‌ن سه‌رمه‌ستی ئه‌و ژوانهیه، که قه‌ڵتی ته‌شوێی کاسبکارێک له‌و خه‌وه یه‌زدانییه رایدهپهرێنێ. ئه‌و خهوپهڕێنه دهست‌وهشێنه سه‌رتاپای داره‌به‌ن به‌بێ به‌زه‌یی زامدار ده‌کا و بۆ هه‌ر زامێ گۆمیلکهیهکی قوڕین وه‌کو قاپێلکه‌ی چاوی برسی به‌له‌شییهو ده‌لکێنێ. زامه‌کان ده‌بن به چاوو هه‌موو ئه‌سرینیان لێدهبارێ. فرمێسک ده‌رژێنه نێو گۆمیلکه قوڕینهکهوه و ده‌بن به ئاوێنه. له‌و رۆژه‌وه که که زاممهکانی داره‌به‌ن ده‌بن به چاوو چاوه‌کانیش روندکیان لێدهبارێ ئاهی ساردی، له به‌ندی هێشووی قه‌زوانی شلک و بۆنخۆشدا ده‌مێنێته‌وه، که له‌ههر دهستپێداهێنانێکدا ده‌ڵێی دایکی رۆڵه کوژراوه که به‌ڕانی خۆیدا ده‌کێشێ و په‌ککوپه! ککوویهتی !
منیش ئه‌و کورده‌م که له‌بهرهبه‌یانی خه‌وێکی یهزدانی‌دا وه‌کو داره‌به‌ن، زامداری بێتاوانی ئه‌و وڵاته‌کاول کراوه‌م. هه‌ردوو له‌شمان به ئاوریشمی ئه‌وین چنراوه و پێ به‌ستراوی ئه‌و لێڕه‌وار و چۆڵ و چڕهین.
به‌ندی دڵی داره‌به‌ن به ناخی زه‌ویدا چووه و من به پانایی و درێژایی ئه‌و وڵاته‌دا به تای که‌زی و به‌تیری مژۆڵی نازداران به سینگی ئهردهوه هه‌زار هه‌زارمێخه‌کراوم و کێوی یادگاری باووباپیرانیان له‌سهر سینگ داناوم.
ئێمه دوو ئه‌وینداری له‌مێژینهین و دوو‌و پێ لهزنجیرکراوی دێرینه. به‌سهرهاتی ئێمه له له بلوێری شوانه‌وێڵه و له قاسپه‌ی که‌و و چریکه‌ی بولبول دایه. داخوا که‌س هه‌یه ئه‌و بهسه‌رهاتهی ئێمه‌ی به‌گوێ نه‌گه‌یشتبێ؟
چاپکراو له کوردستان ئۆرگانی حدکا ژماره 117
مه‌رگی
قوو شعر:
مهدی حمیدی شیرازی
وه‌رگێر: حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده
به ده‌ستکارییه‌کی هندکه‌وه
ئه‌من بیستم که ده‌مرێ قوویه‌کی جوان
وه‌کو جوان هاته دونیا جوانیش ده‌مرێ
شه‌وی مه‌رگی له نێو ماڵی شه‌پۆل دا
ده‌مێنێ و بێ هه‌ڤاڵ و یار ده‌مرێ
ده‌چێ بۆ گۆشه‌یه‌ک دوور و ته‌ریک بێ
ده‌خوێنێ تا به‌یانی تا کو ده‌مرێ
وته‌ی کورده که ئه‌م باڵداره جوانه
له کوێ ئاشق بووبێ له‌و جێیه ده‌مرێ
له هه‌ر که‌س بیستبێتم په‌ندی ئاوا
ئه‌گه‌ر باوه‌ربکه‌م قووی جوان که بمرێ
له سارا نامرێ هیچ قوویه‌کی جوان
له ده‌ریادا ده‌لێن هه‌ر قوویه ده‌مرێ
ئه‌تۆ ده‌ریای منی ئامێزت بێنه
له ئامێزی تۆدا ئه‌م قوویه بمرێ
***********
شنیدم که چون قوی زیبا بمیرد
فریبنده زاد و فریبا بمیرد
شب مرگ تنها نشیند به موجی
رود گوشه ای دور و تنها بمیرد
در ان گوشه چندان غزل خواند ان شب
که خود در میان غزل ها بمیرد
گروهی بر انند که این مرغ زیبا
کجا عاشقی کرد انجا بمیرد
شب مرگ از بیم جان انجا شتابد
که از مرگ غافل شود تا بمیرد
من این نکته گیرم که باور نکردم
ندیدم که قویی به صحرا بمیرد
چو روزی ز اغوش دریا بر امد
شبی هم در اغوش دریا بمیرد
تو دریای من بودی اغوش وا کن
که می خواهد این قوی زیبا بمیرد
وه‌نه‌وشه
وه‌نه‌وشه‌یه‌ك سه‌ر پڕ سه‌ودا
دڵ كه‌یلی خه‌م, له مێرگێك دا
سه‌رسامگرتوو, دوور ده‌یروانی
چاو له دو بوو بۆ دڵبه‌رێك دڵ وگیانی
له دوور ده‌ركه‌وت كیژۆڵه‌یه‌ك
نه‌رم ونیان خوای جوانی
سۆزی دڵی وه‌ك په‌پوله
هه‌ڵده‌فراندن نه‌رم نه‌رم, به گۆرانی
وه‌نه‌وشه‌كه‌ی تاك وته‌ره
له گه‌ڵ خۆیدا كه‌وته سرته:
بریا ببام ئا له‌و ده‌شته به گوڵه‌باخێك
یان گوڵێك بۆ ئه‌و كیژه ده‌مه‌ساتێك
ده‌ستی بردبا هه‌ڵی گرتبام, بملاوێنێ
به سینگی یه‌وه بمنوسێنێ
كوا وا ده‌بوو بریا وابا
ئه‌و ئاواته‌م وه‌دی هاتبا
به‌ڵام هاوار ئه‌و كیژوڵه غه‌دری لێ كرد
هات و رابرد ده‌ستی نه‌برد لێوه نه‌كرد
وه‌نه‌وشه كه بوو به پێخوست له ژێر پێی دا
ته‌نیا دیریك, نه‌رم خزی به گوێی بادا:
« كه‌سه‌ر نیه كه من بمرم له‌و ده‌شته‌دا
رۆحم ده‌رچێ له ژێر كه‌وشی نازدارێك دا»
وڵفگانگ گوته, به كوردی كردنی حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده
هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده
ده‌ڵێن 16666666 و بگره له‌وه زیاتریش ره‌نگ هه‌يه. هه‌مو ئه‌و ره‌نگانه‌ش به تێکه‌ڵکردنی سێ ره‌نگی سه‌ره‌کيی ره‌ش وسپی و که‌سک دروست ده‌بن و ئه‌م جيهانه ده‌نه‌خشێنن.
ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌م ماڵه‌مان به ره‌نگی شێعر و شه‌ونم و هه‌وای کوردستان له ته‌نيشت کۆشکی رازاوه‌ی به‌خته‌وه‌ران چێ که‌ين, تا کۆخی گچکه‌ی ئێمه شکۆی کۆشکی ده‌ستره‌نگينان به هه‌زاران ره‌نگه‌وه نيشان بدا.
هه‌ر که‌س بيه‌وێ بێته ئه‌م مه‌ڵبه‌نده و چيغ و چادری خۆی لێهه‌ڵدا پێويستی به ويزا نييه. ته‌نيا ئه‌وه‌يان لێی ده‌وێ جوانی سروشت بپارێزێ و بۆ رازاندنه‌وه‌ی ژيان به هه‌ر ره‌نگێک که پێی خۆش بێ به‌شداريی بکا.
ئه‌گه‌ر بلوێ رێبوارنێ که رێيان ده‌که‌وێته ئه‌م کۆخه ديارييه‌ک بێنن. با ئه‌و ديارييه‌ش هه‌گبه‌يه‌ک بێ پڕله بۆن و به‌رامه‌ی گوڵی شێعر و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کورد. ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ری خه‌يالياندا ئه‌وه‌ی پێيان رازاويه با به‌جێی بێڵن.
ئێمه‌ش ئه‌و تاوڵه‌ی خۆمانی پێده‌رازێنينه‌وه.
بۆ ته‌ته‌ڵه‌ی دانه‌وێڵه‌ی مه‌زرای ئه‌ده‌بی کورده‌واريی و پاقژکردنه‌وه و هه‌ڵپه‌رتاوتنی لک و پۆپان و رێکوپێککردنی کاری داچاندن هه‌وڵی خۆمان ده‌دين و ئێمه‌ش به به‌رگ و پێتاکی ره‌نگاوره‌نگی خۆمانه‌وه له نيگارخانه‌ی بيرکاراندا تابڵۆی خۆمان هه‌ڵده‌واسين.بۆ هه‌ر لايه‌ک بچين به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ناگه‌رێينه‌وه.ئه‌گه‌ر رێتان که‌وته لامان به وردبينييه‌وه لێمان بروانن, هه‌ڵه‌کانمان بۆ راست که‌نه‌وه. هه‌ر که‌س سه‌رسۆييمان بکا و دڵسۆزانه بمانلاوێنێته‌وه به خۆشيی و به‌شارتی نيعمه‌تی دۆستايه‌تی تيشکاژنی دڵی ئێمه بکات. به‌شێک له‌و ماڵه گجکه‌يه‌ی ئێمه‌ی بۆ خۆی تاپۆ ده‌کا.
ئێره پۆستخانه‌ی به ده‌ست وبردی گه‌ياندنی په‌يامه‌کانتانه. زانايه‌ک گوتی« لێگه‌رێ با هه‌زاران گوڵ بپشکوێن»! ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان پێخۆشه. بريا رۆژێک ببايه سياکێوان, شۆره‌کاتان, سارای قاقر هه‌ر ناويان له په‌رتوکاندا مابا, فه‌رمون بۆ گه‌شتێکی خه‌ياڵ و سه‌رسۆيی کۆخه‌که‌مان.
ئه‌گه‌ر به‌و هه‌مو هه‌سته ناسکه‌وه نه‌توانين سيله‌ی چاوی خۆشه‌ويستيتان بۆلامان راکێشين ئێمه سوتاوين. به‌ڵام سوتاوێک وه‌کو قه‌قنه‌س. له خۆڵه‌مێشی خۆماندا زيندو ده‌بينه‌وه و سه‌ر له نوێ تێهه‌ڵده‌چينه‌وه.
ح. ئه‌يوبزاده 17/10/2003