سابات ئازاد
بۆ ههر مرۆڤێك تۆزێک سەختە لەسەر خۆی بدوێ و بتوانێ ووشەکان بۆباس کردن لەسهر خۆی بهۆنێتهوه. من لەبەرەبەيانی چوار شەممەيەکی ساڵێ ( ١٩٨٧ )يەکەم جارم بوو کەهاتمە دنیاوە و قاچم خستە نێو ئەمژيانە و کەوتمە گريان... لەشاری هەولێر چاومکردەوە، تا ئەمساتەش هەر لەو شارەدا درێژە بەژین و ژیاری دەدەم. توانيم خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەسەرکەوتووی لەهەولێردا ببڕم. بەسەرکەوتوویش بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەکۆلێژی کارگێڕی کار، بەشی کارگێری کاردا دەست بهێنم. ماوەيەکی زۆرە دەنووسم، بەڵام زۆربەی ئەو نووسينانەی پيشوترم فەوتاون ياخود بە پەنجەکانی خۆم چەند جارێك هەموويانم سوتاندوە. ڕەنگە شەرمی کچينم و سڵکردنەوە لە تانە و تەشەر، لەدەوربەر رێگای نەدابێت، کەپێشانی کەسێکيان بدەم يان ریگا بدەم بەخۆم تا هيچکەسێك بيان بينێت. بۆیەکەم جار لەژمارە نۆی گۆڤاری ( ڕاوێژ )، کەلەمانگی یەکی ساڵی ( ٢٠٠٧ )دا دەرچوو، هۆنراوەيەکم بڵاو کرایەوە، بەناوی ( زۆر جاریتر منت تۆراندوە )، هەر داوای ئەویش دووههم هۆنراوەم لەگۆڤاری ( خەباتی قوتابیان )دا، بەناوی ( شەوان) بڵاو کردەوە. ئێستاش خەریکی ئەوەم تاخۆم و ژنیێتی خۆم بنووسمەوە، تا لەو ڕێگایەوە ژنبوونی خۆم بسەلمێنم، کەلەهەر شوێنێکدا، ژنێك گریا یان پێنووسەکەم گوێی لەئازارە ناوەکییەکانی ژن بوون بوو، خۆی نمایش بکات و ژن و ژنبوون بخاتە سەر تەختی شانۆ و نماییشی من بوون بکات. تۆ نهتتوانی لهسهر شاجلی خهونهکانم دابنیشی بە فرمێسکەکانم دڵخــــۆش دەبيت ئەو کورەی بەر پەنجەری ژوورەکەم بەر نادات دووبارە دەمەوێت بنووسم، بەلام نازانم چی و بۆ ؟ |