سۆزی بابانی
سۆزی، له‌دایک بووی ساڵی 1990، سلێمانی، کاتی مناڵی له‌گه‌ڕه‌کی عه‌قاری سلێمانی به‌سه‌ر بردووه، پڕه له‌یادگاری مناڵیم، ئه‌و یادگارییانه‌ی که‌هه‌رگیز ناتوانم بیانگێڕمه‌وه. سلێمانی بۆ من نیشمانی رۆح. له‌وه‌ڵاتی سوید ده‌ژیم، له‌زانکۆ وه له‌به‌شی (expert cosmetic and skin, beauty and skin care)، ده‌خوێنم له‌گه‌ڵ نووسین و خوێندنه‌وه به‌رده‌وامم، له‌پاڵ خوێندندا، پیانۆش ده‌ژه‌نم، کاتی پشووم به‌خوێندنه‌وه، ژه‌نینی پیانۆ، وه‌رزش و سه‌فه‌ر به‌سه‌رده‌به‌م. زمانی کوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و سوێدی ده‌زانم و که‌مێکیش له‌زمانی ئه‌ڵمانی و فارسی و تورکیش تێده‌گه‌م. وه به‌زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و جار جاریش به‌زمانی سوێدی ده‌نووسم.. ئه‌وه زێتر له‌دوانزه ساڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌مدا له‌سوید ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی هانده‌رم بوو بۆ نووسین و گه‌یشتن به‌خه‌یاڵه ئهفسووناویانهم باوکم بوو، به‌ڵام ئه‌فسووس زوو به‌جێیهێشتم..
|