ڕەشاد مستەفا سوڵتانی
بیوگرافی نووسەر لە ساڵی ١٣٢٧ی هەتاوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە هەرێمی هەورامان و لە ئاوایی "ئاڵمانە " لە دایک بووە . تا پۆلی چوارمی سەرەتایی لە مەدرەسەی ئاڵمانە خویندویەتی ، پاشان لە سەر بڕیاری باوکی ، کە هاوکات ماموستای مەدرەسەکەش بووە ، بۆ ئیدامەی خوێندن بەرەو شاری سنە نێردراوە. پۆلەکانی پێنج و شەشی لە مەدرەسەیەکی گەڕەکی قەتارچیانی شاری سنە خوێندوە و، لە دەبیرستانی " ڕازی" شاری سنە دەورانی شەش ساڵەی دەبیرستانی ، تەواو کردووە . لە ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی لە کێبڕکی سەرانسەری زانستگاکانی ئێران بەشداری کردووە و ، لە زانستگای پەروەردە و بارهێنان لە شاری تاران وەر گیراوە و، دەورەی چوارساڵەی زانستگای سەرکەوتوانە تەواو کردووە . سەرجەم چوار جار و بۆ ماوەی کورت کورت لە لایەن پولیس و ساواکەوە لە شارەکانی : تاران ، نەهاوند و بانە گیراوە و زیندانی کراوە . خوازیاری ئیش و کار لە هەرێمی کوردستان بووە . بەڵام ساواک موخالیف بووە و نەیهێشتوە تا لە ئوستانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان دامەزرێت و کاری مامۆستایی بکات . بەم شێوەیە لە سێ هەرێم مەحروم کراوە. پاشان بۆ دابین کردنی گوزەران و ژیان ناچار و مەجبور بووە ، کار بکات . حکومەت بۆ شاری نەهاوند دووری خستوەتەوە و تەبعیدی کردووە و، لەو شارە وەک ماموستای دەبیرستان دەست بە کار بووە . هاوکات ئوڕگانی ساواک لە ئاستێکی فرە بەرز لە کۆمەڵگای ئیران و بە تایبەت لە کوردستان دەسەڵاتی ڕەشی خۆی داسەپاندبوو، کە ئیتر پێویستی بە دوور خستنەوە و تەبعیدی ئازادیخوازان نەبوو . لەم پێڤاژەیەدا دیموکراسییەکەی جیمی کارتریش تا ڕادەیەکی زۆر بەرتەسک لە سەر دەسەڵات و نفوزی ساواک کاردانەوەی هەبوو .لەم هەل و مەرجەدا و لەساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی بەرەو شاری سنە گەڕاوەتەوە و لە دەبیرستانەکانی : مەستورەی ئەردەڵان، ڕازی، شاپور و پەروین ئیعتسامی وەک دەبیر دەستی بەکار کردووە . پاش ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بە فەرمی وەک کادیری" کۆمەڵە " لە بزووتنەوەی ڕادیکاڵ و عەداڵەتخوازانەی کوردستان بەشداری کردووە . ماوەی هەشت ساڵ وەک پێشمەرگە هەڵسوراوە و ، لە ماسمێدیا ، ئورگانە کان و گۆڤارەکانی کۆمەڵە کاری کردووە. ساڵی ١٣٦٥ بۆ چارەسەری نەخوشی ، ئاوارەی هەندران بووە و لە وڵاتی سوئید گیرساوەتەوە. پاش فێر بوونی زمانی سوئیدی لە ئاستێکی بەرزدا و لە بواری پێداگۆگی و پەروەردە و بارهێنانی مودێڕن ، لە زانستگاکانی سوئید ، خوێندوویەتی وسەرکەوتوانە شەهادەی باور پێکراوی ، بە دەست هێناوە و ، وەک ماموستا لە بوارەکانی زمانی زگماگی، تەرجومە و زمانی سوئیدی لە مەدرەسە جۆراوجۆرەکانی شارەکان سوئید بۆ ماوەی هەژدەساڵ گەنجان و پەنابەرانی یارمەتی داوە . بیست و یەکی نڤامبری ٢٠١٦ بابەتەکان : ناتو، چارەنووسی کورد و دیموکراسی بیرەوەریەکان ئاسۆ و ئاوێنەی تیشکاوێژی مێژوون! کانتون ها، مصاحبەی آقای عنایت فانی با نخستوزیر پیشین عراق و ستایش واژەی قوم! سوارە، بیرمەندێکی هێژا و نوێخواز تحولات ارگانهای دمکراتیک در آستانەی قیام ٥٧ چهرەی انقلابی و درخشان،خانقین و کرمانشاە ابراهیم نادری قانع هەڵبەستوانی ڕەنجدەران وهەژاران کابوس کوچ ٣٧ میلیون نفر در ایران ! نامەی کارل مارکس* بۆ ئابراهام لینکۆڵن * شهری کە از کرامت انسانی دفاع کرد ! هەورامان بژاردەی گرانبەهای یونسکۆ هۆنراوەیەک کە ڕەوەندی تاڵی مێژوو باس دەکات قەدر گرانەکان بەشەهامەتەوە ڕچەیان شکاند ! "هێمن" ئەستێرەی گەشی موکریان و کانیاوی هەزار نۆش ! پێگەی بەرزی هونەر لە ڕەوتی خەباتی چینایەتی و نەتەوایەتی! خەباتی نەتەوەیی ڕێگای خەباتی چینایەتی هەموار دەکات! ڤیکتۆر خارا ژەنیاری زانست خواز! تاوانی گەورە لە فڕۆکەخانەی سنە ! توانائی هنر درایام "جنگ و صلح"! پیشگامان ساختار شکن ! ( بمناسبت هشتم مارس ) بەیتێکی هیوابەخش ، دڵگەشین وسنوور شکێن ! گەشتێکی کورت بە ناو داڵانەکانی ڕۆمانی ڕۆبینسۆن کروزوو اعتصاب تاریخی،زندانیان سیاسی سنندج متمانە نووسەران ونسکۆی شوینیزم ! کوچ شهروندان بیانگر پیام های انسانیست ! وێنەکان هاوار دەکەن و سەرچاوەی بێگەردی مێژوون ! کاک فوئاد !"پردێک لە نێوان مودیڕنیزم و مێژوودا" رهبرانی کە بذر انسان دوستی کاشتند ! کەرامەتی گەلی کورد بریندار کرا ! ئایا شەڕی ناوخۆیی تاوانێکی گەورە نییە؟ تا چ کات کوردستان کولونی هاوبەشی داگیرکاران بێت ؟ سەر بەرز لە بەرانبەر مێژوودا ! بێ حورمهتی به ژنانی ئازادیخوازی کورد ! دیکۆمینته سیاسیهکانی ههورامان و مهریوان ! هنر، در مریوان ابزاری همسو با نافرمانی های مدنی بود که، حملهای را هدایت و رهبری کرد. صمد بهرنگی ، نویسندهای انقلابی و جسور! سعید سلطان پور ، شاعری کە اسطورە شد ! اول ماه مه ( روز جهانی کارگران )قدرت جنگهای اقتصادی! " بخش اول و دوم"
|