فێربوونی زمانی ئینگلیسی ! نووسین و ئاماده‌کردنی:نادر فتحی ( شوانه)
پێشه‌کی :
زمانی ئینگلیسی، که وه‌ک زمانی دووه‌می هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی جیهان جێی گرتووه، له هه‌موو بواره‌کانی ئابوری، ته‌کنۆلۆژی، فه‌رهه‌نگی و سیاسی و زانستی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه قسه‌ی پێده‌کرێ و پێی ده‌نووسرێ . بایه‌خی مه‌زنی ئه‌م زمانه له جیهاندا ئێمه و هه‌موو خه‌ڵکانی جیهان ناچار ده‌کا وه‌ک زمانی دووه‌می نێونه‌ته‌وه‌یی فێری ببین و ده‌کاری بێنین. به‌بێ زانینی زمانی ئینگلیسی زۆر زه‌حمه‌ته له زانست و ته‌کنۆلۆژی و سیاسه‌ت و ئابوری دا ئه‌وتۆ کارامه بین که بتوانین شان له شانی خه‌ڵکانی پێشکه‌وتووی جیهان بده‌ین. هه‌ربۆیه زانینی زمانی ئینگیسی پله و ده‌ورێکی سه‌ره‌کی له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکان دا هه‌یه و ئێمه‌ی کوردیش ده‌بێ هه‌وڵی فێربوونی زمانی ئینگلیسی بده‌ین. زمانی ئینگلیسی له هه‌مان کات دا که زۆر گرینگ و پڕبایخه، فێربوونه‌که‌شی گه‌لێک هاسانه و ته‌نانه‌ت ده‌کرێ به‌بێ یارمه‌تیی مامۆستاش به‌م زمانه ڕابێین . ئێمه لێره‌دا شێوه‌ی خۆڕاهێنانتان به زمانێکی ساده بۆ باس ده‌که‌ین و هیوادارین بتوانین یاریده‌رتان بین.
ئه‌م نامیلکه‌یه له 20 وانه پێک هاتووه که هه‌ر وانه‌یه‌ک به‌م سێ قۆناغه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن :
یه‌که‌م ( خودی وانه)
دووه‌م (پرسیار و وه‌ڵام )
سێیه‌م ( به‌شی فێربوون به‌بێ مامۆستا) ، که ئه‌م به‌شه به پێنج کاناڵ دا تێده‌په‌ڕێ.
الف : به‌شی یه‌ک : ( Reading Text)
له‌م به‌شه‌دا تێکستی وانه‌کان شی ده‌کرێنه‌وه و قسه پێکردنی ئینگلیسی گرنگی پێده‌درێ. له‌م به‌شه‌دا، وشه‌ی تازه تێکه‌ڵی تێکسته‌که ده‌که‌ین که له‌وانه‌یه بۆ ماناکردنه‌وه و فێربوونی وشه تازه‌کان، پێویستیتان به فه‌رهه‌نگۆکی ئینگلیسی ببێت.
به‌شی دووه‌م : ( Grammar Units )
ئه‌م به‌شه له‌سه‌ر گراماتیک ده‌دوێ و به شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام به‌رێوه‌ده‌چێ !
به‌شی سێ : ( Drills )
ئه‌و به‌شه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر گراماتیکه و بۆ پته‌و کردنی باشتری زانیاریه‌کانی خوێنه‌ر، شێوه‌ی تایبه‌تی ده‌کار کراوه.
به‌شی چوار : ( Revision Exercises)
لێره‌دا ته‌واوی به‌شه‌کان دووپات ده‌کرێنه‌وه . ته‌مرینی تایبه‌تی بۆ خوێنه‌ر ته‌رخان کراوه که پێویستی به بیرلێکردنه‌وه هه‌یه. زۆربه‌ی دێره ئینگلیسیه‌کان بۆ هاسان کردنه‌ویان به کوردی وه‌رگێردراونه‌وه .
به‌شی پێنج : ( Test)
له‌و به‌شه‌دا ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ر لێی فێربووه، به‌شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام به‌تاقی ده‌کرێنه‌وه و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و چۆنییه‌تی راست یا ناراست بوونی وه‌ڵامه‌کان، له به‌شی ئاخری هه‌ر ده‌رسێکدا وه‌ڵامی دروستی پرسیاره‌کان هاتوون .
بۆ کارهاسانی و فێربوونی ده‌مه‌وده‌ست، من هه‌موو حه‌ولی خۆم ده‌خه‌مه کار، به‌ڵکه بتوانم له‌و 20 وانه‌یه دا سه‌ره‌تایه‌ک بکه‌مه‌وه به‌ره‌و فێربوونی زمانی ئینگلیسی. ده‌بێ ئه‌مه‌شمان له‌بیر نه‌چێ که گرینگ‌ترین ڕێگای فێربوونی هه‌ر زمانێک، ده‌کارهێنانی وشه‌کانی ئه‌و زمانه‌یه له قسه‌پێکردن و وتووێژ دا.
به هیوای سه‌رکه‌وتتنتان
شوانه ڕێبه‌ندانی 2705ی کوردی