هۆمەر نۆریاوی
به ڕۆژێکی زستانی ساڵی ١٣٤٦ی هه‌تاویی(١٩٦٨)له گوندی "نۆریاو"ی سه‌ر به شاری "پاوه" (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)له دایک بوومه. خوێندنی سه‌ره‌تاییم هه‌ر له گونده‌که‌م کۆتایی پێ هێناوه. بۆ خوێندنی ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندی ڕووم له خوێندنگه‌کانی شاری "پاوه" کردووه. ساڵی ١٣٦٥ی هه‌تاویی (١٩٨٦)بڕوانامه‌ی دیپلۆمم وه‌رگرتووه و هه‌مان ساڵیش له کۆلیژی "زانسته کۆمه‌ڵاتییه‌کانی زانستگه‌ی تاران" وه‌رگیراوم و ساڵی ١٣٧٠ی هه‌تاوی(١٩٩١)له لقی توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵاتیدا وه‌ک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بڕوانامه‌ی بکالۆریۆسم وه‌رگرتووه. له هه‌فتاکانی هه‌تاویی به‌ملاوه(ناوه‌ڕاستی نه‌وده‌کان)ڕێم که‌وته ڕادیۆ کوردیی تاران و له ڕادیۆ، سه‌ره‌تا وه‌ک وه‌رگێڕ و بێژه‌ر و دواتریش نووسه‌ر و هه‌ڵه‌چن خه‌باتم کردووه. له تێ ڤێش ،جگه له‌و هه‌رمان و ئیشانه، چه‌ندان ساڵیش پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی زیندوو و ڕاسته‌وخۆ بوومه.به‌رهه‌مه‌کانم له گۆڤار و بڵاڤۆک و ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانی ئه‌مدیو و ئه‌ودیودا بڵاو بوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه‌ش ده‌کرێت ئاماژه بده‌مه : " ئاوێنه، "سیروان"، "کۆنه دیار(دیارێ کۆهه‌ن)"، "جامیعه‌ی کوردستان"، "کرمانج"، "لووتکه"و "هاواری کوردستان" له‌مدیو و، "ئه‌ندێشه"، "ئاوێنه"، "ئاینده" و "وشه" له باشوور. ماوه‌یه‌ک هاریکاری ڕۆژنامه‌وانی ناسراوی کورد "هومایۆن که‌مانگه‌ر" له گۆڤاری "ئاوێنه"ی چاپی تاران بووم؛ساڵێک سه‌رنووسه‌ری به‌شی کوردیی دوو حه‌وته‌نامه‌ی "ئاوای ماد" له تاران بوومه و، چه‌ندان ساڵیش سه‌رنووسه‌ری به‌شی کوردیی گۆڤاری "ڕێزان"بوومه. پتر له ١٥ ساڵ بۆ خانه‌کانی وه‌رگێڕان له تاران کارم کردووه. له بواری ڕێکلامیشدا گه‌لێک ساڵان چالاک بوومه. چه‌ندان به‌رهه‌مم له‌سه‌ر مژاری جۆربه‌جۆری وه‌ک شێعر، وێژه و ئه‌ده‌ب، ڕۆژنامه‌گه‌ری، وه‌رگێڕان(چه‌ند کتێبی جیاواز، کورته چیرۆک، وتاری ڕه‌نگاڵه‌یی)ئاماده بۆ چاپه که سه‌رجه‌م ڕه‌نگه داگری پتر له ١٠٠ وتار بێت. هه‌نووکه‌یش هه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕ،گۆڤار و بڵاڤۆکه کوردییه‌کان ده‌نووسم؛ هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش مژولی وه‌رگێڕان و هه‌ڵه‌چنیم و گەلێک ساڵان له ڕادیۆ کوردییه‌کانی تاران و سنه خەباتم کردووە و سەدان بەرنامەی ڕەنگاڵەییم پێشکەش کردووە. هه‌ر لێره‌دا پێویسته ئیشارهتێکیش به‌و پرسه بده‌م که زۆر جار لای خه‌ڵک ئه‌م پرسیاره دروست ده‌بێت که باشه بۆچی "هۆمه‌ر نۆریاویی"؟ من هه‌ر له سه‌ره‌تاکان و ده‌سپێکی کاری ڕاگه‌یاندنه‌وه، بۆ نووسین و پێشکه‌شکردنی به‌رنامه،خۆم به‌م ناوه به جه‌ماوه‌ر و گوێگر ناساندووه و به درێژایی ساڵانی کاری ڕاگه‌یاندنیش و تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت،هه‌ر به‌و ناوونیشانه‌وه خه‌باتم کردووه و نهاش به‌رده‌وامم و وه‌بزانم ئه‌مه بچووکترین وه‌فا و ئه‌مه‌گه به‌رانبه‌ر گونده‌که‌م و خه‌ڵکی وشیار و وریای "نۆریاو" که ده‌یان ڕۆڵه‌ی چاوکراوه‌ی پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کردووه.
نووسراوەکان: پلار،لە قەڵای ڕۆشنبیرییەوە دەنگ هەڵدەبڕێت کۆنفرانسی میرزا ئەحمەد داواشی و پەیڤێک پەڵەهەورێکی بەهاری و سووکەڵەبەفرێکی زستانە پیاوێک و شارایەک بەرهەمی دەستنووس بە "حەسەن زیرەک"بوون،ڕەنجی فەرهادی گەرەکە میدیای خەواڵوو و نیشتمانێکی دڵشکاو "نەمرەڕێ"و شاعیرێک لە دووی ئاسمانێکی ساماڵتر بۆ شیعر میدیای کوردی و سۆرانی و بادینی!! نالی دەگەڕێتەوە بۆ "خاک و خۆڵ" هونەری نەتەوەی باڵادەست و هاوارێکی پەنگخواردوو دەرکەوتنی"بەیان"لە وەرزی خەزانی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا "سەد و یەک ڕۆژ تەنیایی"و تەمەنێک توانەوە لە نێو نیشتماندا دیداری گوڵ لە "منم،دیدەوانیی گوڵ دەکەم"ی پێشەوا کاکەییدا خوێندنەوەیەکی جیاوازی ڕووناکبیرێکی تورک بۆ "دۆزی کورد"دۆزی کورد لە پەیڤێکدا هاوسێ هەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەک لاک بیرکۆڵەکانی نێو ڕووبەری رۆشنبیری لە ئامێزی هونەرەوە بۆ باوەشی سیاسەت چاند و فەرهەنگی کوردان،دیلی دەست کاسبکارانی چازان! شاخانمێک خۆڕاگر وەک چیا، بوردەبار مینا دڵی دایک هەناسەیەک سیخناخ لە هونەر، هەمیشە بۆ نیشتمان دەسترێت
|