سەید کامیل ئیمامی (ئاوات) |
دیوانێکی
نوێی شیعرهکانی
نەمر سەید کامیل ئیمامی (ئاوات)- شاعیری بەرپرسی کورد ١٣٦٨
– ١٢٨٢هەتاوی
١٩٨٧ – ١٩٠٣ ز
|
نووسین
و ئامادهکردنی: ئهنوهر
سوڵتانی 2013ی
زایینی
ماوەی
چەند ساڵێکە
بە هەر دوو سێ
هەفتە جارێک
پارچە شیعرێک
لە شیعرەکانی
مامۆستای
نەمر عەبباس حەقیقیمان
لە سەر
ڕووپەڕی
ماڵپەڕی
ڕۆژهەڵات –
بۆکان بڵاو کردۆتەوە. ئەوەی
وا
بڵاوکرایەوە ەرگێڕاوی
٩٨ پارچە
شیعری فارسی
حافزی شیرازی
بوون کە
مامۆستا بە
سەرکەوتووییەوە
وەریگێڕابوونە
سەرکوردی[1]
و ئێمە بە
یارمەتی کاک
ناسر حەقیقی
کوڕی مامۆستا
توانیمان سەرجەمیان
لێرەدا بڵاو
بکەینەوە. ئەم
کارە بۆ
ڕێزگرتن لە
کەسایتی
هونەریی مامۆستا
و هەروەها بەو
ئامانجە بەڕێوەچووە
کە ئەو بەرهەمە
هونەرییە
نایابە
بکەوێتە
بەردەستی
خوێنەری
تامەزرۆی
شیعر بەتایبەت
لە دەرەوەی
وڵات و ئەوکەسانەی
وا دەرەتانی
دەست
ڕاگەیشتن بە کۆمەڵەشیعری
"شەونم" واتە
دەقی
چاپکراوی
شیعرەکانیان نییە.[2]
بە
سپاسی زۆری
کاک ناسر و
بنەماڵەی
مامۆستا حەقیقی
و لەگەڵ ڕێز و
خۆشەویستیمان
بۆ یادی
هەمیشەزیندووی
مامۆستا، لێرەبەدواوە
دەمانەوێت
پرۆژەیەکی
هاوچەشن بۆ هەڵبژاردەیەکی
شیعرەکانی
مامۆستای
نەمر سەید
کامیلی
ئیمامی
(ئاوات) یش بەڕێوەبەرین.
ئەم کارەش بە هەمان
شێوە، بۆ
دابین کردنی
دەقی
شیعرەکان و
خستنە
بەردەستی ئەو خوێنەرانەیە
وا دەستیان بە
دیوانی
شیعرەکانی
مامۆستا ڕاناگات،
هەروەها بۆ
ساغ کردنەوە و
ڕێک وپێک
کردنی ئەو
شوێنانەی وا
لە چاپی
دیوانەکەیدا
بەرچاو
دەکەون. تاقە دەقی
شیعرەکانی
ئاوات کە ئێستا
لەبەر دەستی
ئێمەدابێت،
ئەو
دیوانەیەتی
کە ڕێزدار
سەید
نەجمەدینی
ئەنیسی لە
ساڵی ١٣٦٥ ی
هەتاوی (١٩٨٦
ی زایێنی) لە
سەر ئەرکی خۆی
لە تاران
بڵاوی
کردۆتەوە.[3]
چاپی دیوانی
مامۆستا لە
بارودۆخی
دەیەی شەستی
ئێراندا کارێکی
بوێرانە و
ئازایانە بوو لەبەر
ئەوەی لەو
ساڵانەدا
حکوومەتی
کۆماری ئیسلامی
ئێران تەنیا
بە زمانی
گولـڵە لەگەڵ کورد
دەدوا و هاسان
نەبوو
ئیجازەی چاپی
دیوانی
شاعیرێکی نیشتمان
پەروەر و
خەمخۆری گەلی
کورد وەک
ئاوات لە کۆماری
سێدارەی
مەلاکان
وەربگیرێت.
واهەیە
هەر ئەو بوارە
بەرتەنگەش بێت
کە وای کردوە
چاپی
دیوانەکە هەڵە
و پەڵەی زۆری
تێبکەوێت و
جیا لەوە،
ڕێنووس و تیپ
و تایپی
بەکارهاتوو بۆ
نووسینەوەی
شیعرەکانیش
ناتەواویی
زۆریان هەبێت.
جا بۆ
ئەوەی
شیعرەکان بەو
شێوە
هەڵەئامێزەوە
لە مێژووی
ئەدەبی
کوردیدا
تۆمار نەکرێن،
ئێمە دەبێ لە
کاری
ئێستاماندا
هەموو هەوڵێک بدەین
بۆ ئەوەی هەڵەکان
ڕاست
بکەینەوە و
دەقێکی پوخت و
پاراوی
شیعرەکان
بخەینە
بەردەستی
خوێنەر. دیارە
ئەم کارە لە
دەرەوەی وڵات
سووک و سانا جێبەجێ
نابێت و تاقە
هیوامان
ئەوەیە
خوێنەران و
ئەو کەسانەی
وا سەردانی
ماڵپەڕەکەمان
دەکەن
هەرچەشنە
هەڵە و
ناتەواوییەکیان
لە کارەکەی
ئێمەدا بینی
دەست بەجێ
ئاگادارمان
بکەنەوە و
ئێمەش بەڵێن
دەدەین بە بێ
دەست تێوەردان
بە ناوی
خۆیانەوە
بڵاوی
بکەینەوە.
ئێمە
چاوەڕوان
دەبین
بنەماڵەی
بەڕێزی مامۆستای
نەمر و
کەسانێک کە
شارەزاییان
لە ژیانی مامۆستا
هەیە یاخود
نوسخەی
بڕواپێکراوی
شیعرەکانیان
لەلایە،
بەدەنگمانەوە
بێن و هەڵەمان
بۆ ساغ
بکەنەوە.
لایەنێکی
ناتەواوی
دیوانی چاپکراوی
ئاوات ئەوەیە
بۆنە و
موناسەبە و
پەیوەندی شێعرەکان
لەگەڵ
ڕووداوی
مێژوویی یا
ئەو کەسایەتییانەی
کە
شیعرەکانیان
بۆ گوتراوە،
دەست نیشان
نەکراون. بە
بێ ئەم کارە،
موناسەبە
وتەنانەت
واتای زۆرێک
لە شیعرەکان
بۆ خوێنەر
ڕوون نابێتەوە.
هۆکاری
سەرەکی ئەم
کارەش دەبێ نەبوونی
ئازادی و بەرتەنگ
بوونی دەرەتانی
سیاسی بووبێت ،
دەنا دوور لەباوەڕە
بگوترێت مامۆستا
ئەنیسی بە چۆنیەتی
پەیوەندییەکانی
نەزانیبێت.
لایەنێکی
ناتەواوی
دیکەی چاپەکە ڕوون
نەکردنەوەی
کارتێکەری و
تەئسیر
هەڵگرتنی
شاعیر لە شاعیرانی
دیکەی کورد و
فارس (بۆ نموونە،
نالی، سالم،
سەیفولقوزات
و لاهووتی) یە. تێگەیشتنی
ئەو
پەیوەندییانە
بۆ ڕادەی شارەزایی
و لێزانیی
خوێنەر بەجێ
ماوە.
بە
گشتی،
دیوانەکە
چاپێکی
ساکاری
شیعرەکانە و
ئەوەش ئەرکی
ئێمە لە
نووسینەوە و
بڵاوکردنەوەیاندا
قورستر دەکات.
دیارە
ئاماژەکردن
بەم ناتەواوییانە
بەو واتایە
نین کە کاری
مامۆستا
ئەنیسیمان بە کەم
نرخاندبێت. بە
پێچەوانە،
ئێمە باش
دەزانین کە
ئەگەر
زەحمەتەکانی مامۆستا
نەبوایە
واهەبوو
دیوانەکە چاپ
نەکرایە و
شیعری ئاواتیش
وەک زۆر
شاعیری دیکەی
گەلەکەمان
لێرەو لەوێ
پەرژ وبڵاو بماینەتەوە
و تەنانەت کاری
ئێستای ئێمەش
بە بێ دیوانە
چاپکراوەکەی
ئەو، لە
گونجان نەهاتبایە.
ژانری
شیعری ئاوات
سیاسی،
کۆمەڵایەتی،
ئایینی،
لیریک و
هەندێکیشیان
ڕوو لە دۆست
وبرادەر و خزم
و کەس وکاری
خۆی واتە "ئیخوانیات"
ن. هەڵبژاردنی
ئێمە لە
شیعرەکان
بەگوێرەی زەوقی
خۆمان دەبێت.
واهەیە ئەو
هەڵبژاردنە
بەدڵی هەندێک
کەس ببێت یان
نەبێت بەڵام
بێگومان
هەموو بوار
وبابەتەکان
دەگرێتەوە.
چەشنایەتی
شیعرەکانیش
زۆرن و لە
دیوانەکەدا
بەسەر غەزەل،
مەسنەوی
(المزدوج)،
چامە
(قەسیدە)،
ترجیع بەند،
تەرکیب بەند و
چوارینە دا،
دا بەش کراون.
بۆ
هەڵبژاردنی
پارجە شیعری
یەکەمی
دیوانی ئاوات،
ئەگەر
پرسیارمان لە
خوێنەران
بکردایە، واهەبوو
هەمووان
یەکدەنگ
شیعری
سیمبۆلیکی
"خاسەکەو"
هەڵبژێرن.
ئێمەش
هەروامان
کردووە! ئەوە
ئێوە و ئەوەش
پارچە شیعری
"خاسەکەو" ی
مامۆستای
نەمر جەنابی
سەید کامیل
ئیمامی
(ئاوات) بە
سەرەتایەکی
ئێمەوە:
خاسەکەو
خاسەکەو
شێعرێکی
سیمبۆلیکە
ناوەرۆکی سیاسی-
نەتەوایەتی
هەیە. "خاسەکەو"،
بە کەوی ڕەسەن
دەگوترێت،
کەوێک کە "زڕەکەو"[4] نەبێت.
شاعیر پێشمەرگەی
کوردی بە
خاسەکەو
شوبهاندووە، ڕاوچییش
دەبێ دەزگای
داپڵۆسێنەری
رژیم وەک ژاندرمە
و پۆلیس و
ڕوکنی دوو
وسەرجەمی
سوپای
داپڵۆسێنەری
ئێرانی بێت.
کورتەی
ناوەرۆکی
شیعرەکە
ئەوەیە:
خاسەکەو لە
سەرچیا واتە
لەماڵی خۆیدا
خەریکی
ژیانێکی ئازاد
و سەربەخۆی
خۆیەتی بەڵام ڕاوچی
لێی
دەرکەوتووە و
بەتەمای
ڕاوکردن و کوشتنیەتی،
هەر بەو
ئامانجەش
داوی بۆ
ناوەتەوە
بەڵکوو
خاسەکەو فریو
بخوات و
پێوەبێت.
بەڵام
بەختەوەرانە خاسەکەو
وریایە، "داودۆزەرەوە"
یە و نەک هەر بە
هاسانی بە
تەپکەوە
نابێت، بەڵکوو
ڕاست بە
پێچەوانە، سەر
کەل لە دوژمن
دەگرێت،
ڕەفیقانی خۆی بانگ
دەهێڵێت و
دندووکی
سووری بە بەرد
تیژ دەکات
بۆئەوەی
بتوانێ بە شەڕەدەندووکە
واتە بەو چەکەی
وا هەیەتی، بەگژ
دوژمندا
بچێتەوە. خاسەکەو
خاوەنی کێو
وکەژە و مۆڵەت
بە ڕاوچی
نادات لە سەر
چیاکانی
کوردستان جێ
خۆش بکات، جا لە
کۆتاییدا مەجبووری
دەکات 'لەوکەژ
وکێوە هەڵێت"
و چیای کورد
بۆ کورد بەجێ
بهێڵێت.
بە
داخەوە ساڵی
گوترانی
شیعرەکە لە دیوانی
چاپکراودا
دیاری
نەکراوە.
ئەگەری زۆر ئەوەیە
ئاوات
شیعرەکەی لە ماوەی
تەمەنی کۆماری
کوردستان
(١٩٤٦) یان
دوای ئەو گوتبێت.
یەک دوو
تەعبیر لە نێو
شیعرەکەدا
هەن کە ئەو
ئەگەرە بەهێز
دەکەن:
- "بۆچی
کەویش بۆتە
برا
کوردەکان"؟
تەعبیری
"براکوردەکان"
هی ئەو سەردەمانەیە
کە ڕژیمی شا و
ڕادیۆ و
ڕۆژنامە بەکرێگیراوەکانی
لە لایەکەوە
هەڵیاندەکوتایە
سەر کۆماری
کوردستان و
ڕێبەرەکانیان
ئیعدام دەکرد
لەلایەکی
دیکەشەوە
شووتییان دەنایە
بن هەنگڵی
خەڵک و بە "برا
کوردەکان" یان
بانگ دەکردن.
سەرنجدانێکی
ڕۆژنامەی
کوهستانی ئەو
ساڵانە ڕوونی
دەکاتەوە کە
لەدام ودەزگای
ئیداری و
مەجلیس
وڕۆژنامەکانی
ئێراندا چۆن
بە بەربڵاوی
کەڵک لەو
عیبارەتە بێ
ناوەرۆکە
وەرگیراوە.[5]
- "قەسری
قەجەر"
زیندانێکە
ڕەزاشای پەهلەوی
دروستی کرد و
ژمارەیەکی
زۆر لە ناحەزانی
ڕژیم بۆنموونە،
گەورەپیاوانی
کورد و لوڕ و
شاعیران و
ڕۆژنامەنووسانی
وەک 'ملک
الشعراء بهار'
و 'فرخی یزدی'
لەوێدا
زیندانی کرد.
ساڵانێک دوای
کۆماری
کوردستان،
ئیتر شوێنەکە
بە "زندان
قصر" ناو
دەبرا و
زاراوەی
"قصرقجر" کە
ئاماژەیەک بە
سەردەمی
حوکمی
قاجارەکان لە
ئێرانی پێش
پەهلەوی
تێدایە، وەلا
نرابوو.
کەوابوو،
شیعرەکە دەبێ
لەسەروحەدی کۆماری
کوردستان یا دوای
ئەودا
گوترابێت.
بەڵام بەهۆی
ئەو
ڕاستییەوە کە
پێشمەرگەی
کورد لە
ساڵانێکی
دوای کومار
چوونەتە
شاخی، ئەگەری
بەهێزتر
ئەوەیە دوای
هەرەسی کۆمار
گوترابێت نەک
پێشتر.
بابزانین ئەوە
یانی کەی؟
سەیدکامیل
لەماوەی
ساڵانی ١٣٢٥ تا
١٣٢٧ لە
زیندانەکانی
ئێراندا زیندانی
کراوە (بڕوانە
سەرەتای
دیوان، بەشی
ژیننامەی
شاعیر بە
قەڵەمی خۆی).
درەنگتر لە
دوای کۆنگرەی
دووهەمی حزبی
دیموکڕات بە
ئەندامی
"غیابی"
کومیتەی
ناوەندی حزب
هەڵبژێرراوە[6]. 'سەید
تاهیر' ی
کوڕیشی هەر
لەو ساڵانەدا
وەک ئەندامی
کومیتەی
چاوەدێری
حزبی
دیموکرات هەڵبژێرراوە[7].
کەوابوو
دەتوانین بە
لێبڕاوییەکی
سنووردارەوە
بڵێین
شیعرەکە لە
سەروحەدی
کۆنگرەی دووهەمی
حزبی
دیموکڕاتی
کوردستاندا
گوتراوە،
سەردەمێک کە
سەیدتاهیری
کوڕی شاعیر پێشمەرگە
بوو ولەگەڵ
هەڤاڵانی
حزبیی خۆیدا لە
باشووری
کوردستان
دەژیا. دەشزانین
کۆنگرەی دووهەمی
حزبی
دیموکڕاتی
کوردستانیش
لە ٢٦/٨/١٣٤٣
دا بەستراوە،
کە دەکاتە
١٦/١١/١٩٦٤ی
زایێنی وچەند
ڕۆژێکی
خایاندووە.[8] ئەوە
سەبارەت بە
ڕێکەوتی
گوترانی
شیعرەکە.
زمانی
شیعری "خاسەکەو"
ساکار بەڵام
سیمبۆلیکە و
بەوبۆنەیەوە تاڕادەیەک
پێچ وپەنا
کەوتۆتە
ناوەرۆکەکەیەوە،
واتە هی
سەردەمی
نەبوونی
ئازادییە، کە
هونەرمەند لە
پڕوپێستدا
نەبێت
ناتوانێ بیروباوەڕی
سیاسی-
کۆمەڵایەتی
یا ئایینی خۆی
دەرببڕێت.
هونەر لە
بارودۆخی
نەبوونی
ئازادیدا
مەجبوور دەبێت
شێوازێکی سیمبۆلیک
بۆ دەربڕینی
باوەڕ و
بۆچوونەکانی
خۆی هەڵبژێرێت.
جا، لەهەل
ومەرجی
نالەباری
وادا، شەو و
تاریکی دەبنە
جێگری
دیکاتۆریەت و
ئازادی کوژی،
ڕۆژ و ڕووناکی
و بەیان و
شەبەقیش جێی
ئازادی
وسەربەستی
دەگرنەوە.
لەشێعرەکەدا
خاسەکەو،
کەژ، خاڵ
ڕشتن، ڕاوچی،
داو، چاڵکەن،
هاتنەوە، کەژ
وکێو، باڵ
وپەڕ جوان کردن،
بانگی
ڕەفیقان
کردن،
کانیاو، ئاوی
ساف، سەربنە،
دندووک بە
بەرد
تیژکردن،،
سوور بوونی
دەندووک،
غوڕڕە کردن،
گوڕە کردن و
بانگی
کوڕوکیژ کردن
هەمووی
نیشانە و
سیمبولن بۆ
باوەڕی
ناسۆنالیستی
و دژی
داگیرکەری شاعیر.
بە تێگەیشتنی
ئێمە، ئەو
سیمبولانە
هەرکام ئاماژەن
بە
ڕاستەقینەیەکی
ژیانی گەلی
کورد، کە
هەندێکیان لە
کۆتایی ئەم وتارەدا
دەست نیشان
دەکەین.
ئێمە
لەپەراوێزی
شیعرەکەدا
ئەگەر
تێبینییەکمان
بووبێت
نووسیومانە و
بەتایبەت
هەوڵمانداوە
جیاوازیی
نێوان دەقی
چاپکراوی
دیوانەکە و
چاپی سەر
ڕووپەڕی
هەندێک
ڕۆژنامە و گۆڤار
یا ئەوەی وا
لە سەر زمانی
خەڵک و لە ناو
گۆرانیی دەنگ
بێژاندا
دەبینرێت و
دەبیسترێت
دەست نیشان
بکەین. دیارە
وتەی سەر زاری
خەڵک بۆ
ساغکردنەوەی
شیعری
شاعیرێک
ناتوانێ
جێگەی متمانە
بێت، بەڵام لە
نەبوونی
سەرچاوەی
دیکەدا
واهەیە یارمەتیدەر
بێت وبکرێت
کەڵکیان لێ
وەربگیرێت. ئەوە
ڕاستییەکی
بەرچاوە، کە شیعری
'خاسەکەو'،
یەک لەو
دەگمەن شیعرە
سەرکەوتووە
کوردییانەیە وا
بۆتە مەتەڵی
سەر زمانی کۆمەڵانی
خەڵک، کەسانێکی
زۆر لەبەریان
کردووە و بە
موناسەبە
لێرە ولەوێ دەیهێننەوە؛
چەند دەنگ
بێژی کوردیش
بە گۆرانی
گوتوویانەتەوە.
ئەوانەی
خوارەوە
نموونەی
هەندێک کاری
مۆسیقایین
لەسەر
شیعرەکە بە
یارمەتی
وەرگرتن لە
یووتیووب و
فەیس بووک:
لەسەر
فەیسبووک:
سمایل
ئاغا چاوقاڵی
و سەید
ئیبڕاهیم
سەقزی
http://www.facebook.com/video/video.php?v=354114321333517
لەسەر یووتیووب:
مستەفا
شەواو
http://www.youtube.com/watch?v=0Y3boVxQw0A&feature=related
یۆسف
مستەفا
http://www.youtube.com/watch?v=oSS-Pvg97mc&feature=related
(دوای ٨
خولەک و ٤٥
چرکەی
ڤیدیۆکە)
بەرهەمەکەی
نەمر سمایل
ئاغا چاوقاڵی
و سەید
ئیبڕاهیم
سەقزی پێشتر
لە سەر
یووتیووبیش
هەبوو بەڵام
ئێستا نەماوە:
http://www.youtube.com/watch?v=cCHuUk-z-ac&feature=related